مامۆستا ڕەمەزان شکور﴿رحمه الله﴾

Description
🔹تایبەت بە وتارەکانی مامۆستا
🌸ڕەمـەزان شــکــور🌸
﴿ڕەحمەتی خوای گەورەی لێبێت﴾
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 3 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 1 month ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 9 months, 1 week ago

1 year ago

سەبارەت بە دوعا و پاڕانەوە لەنێوان نیوەڕۆ و عەسردا لەڕۆژی چوارشەمماندا 

جابری کوڕی عبدالله خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : ( أَنَّ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم دَعَا فِي مَسْجِدِ الْفَتْحِ ثَلاثًا يَوْمَ الاثْنَيْنِ وَيَوْمَ الثُّلاثَاءِ وَيَوْمَ الأربعاء فَاسْتُجِيبَ لَهُ يَوْمَ الأربعاء بَيْنَ الصّلاتَيْنِ فَعُرِفَ الْبِشْرُ فِي وَجْهِهِ، قَالَ جَابِرٌ: "فَلَمْ يَنْزِلْ بِي أَمْرٌ مُهِمٌّ غَلِيظٌ إِلا تَوَخَّيْتُ تِلْكَ السَّاعَةَ فَأَدْعُو فِيهَا فَأَعْرِفُ الإجابة"). 

حسنه الألباني في صحيح الأدب المفرد (1/ 246).

واتە : پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لەمزگەوتی (الْفَتْح) دا ، سێ ڕۆژ پاڕایەوە ، ڕۆژی دوو شەممە و ڕۆژی سێ شەممە ، ڕۆژی چوار شەممە ، لە ڕۆژی چوار شەممەدا وەڵامی پاڕانەوەکەی درایەوە لەنێوان نوێژی نیوەڕۆ و عەسردا ، لەدەم و چاویدا دڵ خۆشی بەدی دەکرا ، جابر دەڵێ : توشی هیچ موسیبەتێک وناخۆشیەک نەدەبووم ئیلا ئەو سەعاتەم هەڵدەبژارد و تیایدا دەپاڕامەوە ، هەستم دەکرد وەڵامم دەدرایەوە .

?شێخ الألباني رحمه الله دەڵێت : 
گەر هاوەڵی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێمانی ڕانەگەیاندایه کە ڕۆژی چوارشەم مەبەست بووە ، و کەسێک ئامادە بێت شتێک دەبینێت کە کەسی غائب نایبینێت ، وە هەواڵ وەک ئەوە نی یە بەچاو ببینرێت ، خۆ ئەگەر ئەو هاوەڵە هەواڵی پێمان نەدایە ، ئەوا دەمان گوت : ئەوا بۆ پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ڕێک کەوتووە و لەو کاتەدا و لەو ڕۆژەدا پاڕاوەتەوەو وەڵامی درواتەوە . 
بەڵام ئەو هاوەڵە بەڕێزە کاری بەو (کات و ڕۆژە) دەکرد کە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم بینی بووی و وەڵامی دەدرایەوە . کەواتە ئەمە شتێکە لێی تێگەیشتووین بەهۆی ئەو هاوەڵەوە ، و ئەم کارە سونەتێکی تەعەبودییە و لەخۆوە نەکراوە .

?هەروەها شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەڵێت:
کۆمەڵێک لەهاوەڵانی مەزهەبی ئێمە و جگە لەوانیش کار بەم فەرموودەیە دەکەن ، لەو کاتەدا دەپاڕێنەوە ، هەروەک لەجابرەوە گێڕدراوەتەوە ، بەڵام لەجابرەوە نە گێڕدراوەتەوە ئەو جێگایەی هەڵبژاردبێت بۆ پاڕانەوە ، واتە (ئەوشوێنەی کە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم تیایدا پاڕایەوە) ، بەڵکو کاتەکەی هەڵدەبژارد بۆ پاڕانەوە.
اقتضاء الصراط (1 / 433).

?وەئیمامی البيهقي رحمه الله دەڵێت :
ئەو کات و حاڵەت و جێگایانە هەڵدەبژێردرێت بۆ پاڕانەوە کە ئومێدی وەڵامدانەوەی تێدا زیاترە ، وەبەنیسبەت کاتەوە : یەکێک لەوانە : پاڕانەوە لەنێوان نیوەڕۆ و عەسردا لەڕۆژی چوارشەمماندا .
شعب الإيمان (2 / 46).

?وە ئیمامی القرطبي - رحمه الله - دەڵێت : (پاڕانەوە چەند کات و حاڵەت و جێگای هەیە کەزۆر جار ئومێدی وەڵامدانەوەی تێدا زیاترە ، وەک : کاتى سەحەر و کاتی ڕۆژو شکاندن ، ونێوان بانگ و قامەت ، ونێوان نیوەڕۆ و عەسر لەڕۆژی چوارشەمماندا، وکاتی ناخۆشی ، ولەسەفەر و کاتی نەخۆشی ، ولەکاتی بارینی باراندا و ڕیز بوون لەجیهادا لەپێناوی خوادا . هەموو ئەمانە لەئەسەردا هاتوون ) .
الجامع لأحكام القرآن تفسير سورة البقرة الآية (186).

1 year, 2 months ago

●اللَّهُمَّ صَـــلِّ وَسَلِّــمْ وبارک عَلَـــى نَبِيـِّنَا محمد

1 year, 2 months ago
***?*** پێغەمبەری خوا ـﷺـ نەهی کردوە …

? پێغەمبەری خوا ـﷺـ نەهی کردوە لەم جۆرە دانیشتنە لە کاتی گوێگرتن بۆ وتاری هەینی

?چونکە ئەم جۆرە دانیشتنە خەوت بۆ دەهێنێت وە گوێگرتن لە وتارەکەت دەفەوتێنێ وە ترسی هەڵوەشاندنەوەی دەست نوێژی هەیە

معاذی کوری انس لە پێغەمبەری خوا ﷺ دەگێڕێتەوە کە نەهی کردووە لەم جۆرە دانیشتنە.

▪️پێغەمبەری خواﷺ فەرموویەتی:-
⚪️(نهَى عنِ #الحبوة يومَ الجمعة والإمامُ يَخطُبُ)

? صحيح الجامع

⚪️واتە:پێغەمبەری خوا ﷺ نەهی کردووە لەم جۆرە دانیشتنەی کەوا هەردوو ئەژنۆکان بۆ سنگ دێنەوە، لەڕۆژی هەینیدا لە کاتێکدا کە ئیمام وتار دەدات.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

#الحـبـوة : بريتيه لە بەرزكردنی ھەردوو قاچ و لە تەنیشت یەكەوە بە دەستەكانی بیگریت، لە كاتی دانیشتندا

??????????????

@m_ramazan_shkur

1 year, 3 months ago

?ڪتێبی ❪ڕێبازی منداڵی موسڵمان❫
پێکهاتوە لە [ بیروباوەڕ ، ئاداب ، زیکرەکان ، فقه]
ان شاءالله ئەبێتە جێگەی سود بۆ منداڵی موسڵمان بارك الله فیکم .

?ئێوەش بەشداربن لە بڵاوکردنەوەی ئەم کتێبە

تێبینی/ بۆ هەر ڕەخنە و پێشنیارێك نامە بۆ بۆتی کەناڵ بنێرن بارك اللە فیکم
?
@quran_sunat2_bot

بەشداربن لەبڵاوکردنەوەی «الدال علی الخیر کفاعلە»

━❀?????❀━

?کـەنــاڵی
?پەروەردەی منداڵی موسڵمان?

? @parwarday_mndale_muslman

2 years, 2 months ago

بەسەرهاتێکی زۆر کاریگەر لەسەر کوشتن

م.ڕەمەزان شکور (رحمە اللە)

ـ
@islamakm_k

2 years, 2 months ago

ساتێك بۆئارامی دڵە ماندووەکانمان ?

2 years, 3 months ago

*? گـاڵتـەڪردن بە دروشـمـەڪانی ئـیسـلام.

? گاڵتەکردن بە شیعارو دروشمی ئاینی پیرۆزی ئیسلام یەکێکە لە هەڵوەشێنەرەوەکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام ، بەداخەوە لەکاتی نزیک بوونەوەی ئەم دروشمە گەورەیە کە قوربانییە وێنە و وتەی جۆراو جۆر و نەگونجاو بڵاودەکرێتەوە. لەپێناو خۆشی و گاڵتەکردن خۆمان خستوەتە ناو تاوانێکی زۆر گەورەوەو بە خۆشمانی نازانین، پێش ئەنجامدانی هەرکارێک بیر لە پاداشت و سزاکەی بکەنەوە خوای گەورە لەهەمووان خۆش بێت .

?خوای گەورە دەفەرمووێت :-
◾️((ذلك ومن يعظم شعائر الله فإنها من تقوی القلوب ))  (سورة الحج )

◾️واتە :- ئەوەی ڕێز دادەنێت بۆ درووشم و بەرنامەکانی خوا ئەوە نیشانەی پارێزگاری و لە خواترسانی دڵەکانە .

?نسأل الله العافیة والهداية?
?*?????????????

@m_ramazan_shkur

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 3 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 1 month ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 9 months, 1 week ago