?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months ago
تەوحید یەکێکە لەمەرجەکانی قبوڵ بوونی دوعا
وهب دەڵێت:
پێم گەیشتوە کە پێغەمبەر موسا بەلای پیاوێکدا تێپەڕی کە خەریکی دوعاکردن بوو
پێغەمبەر موسا علیە السلام فەرمووی : ئەی پەروەردگار من زۆر بەزەیم بەو پیاوەدا دێتەوە تۆش بەزەیت پێیدا بێتەوە و دوعای قبوڵ بکە، الله تعالی ــش وەحی بۆ کردوو فەرمووی : ئەگەر ئەوەندە دوعا بکات تاکو هێزی لێ دەبڕێت، هێشتا هەر وەڵامی دوعاکانی نادەمەوە، تاکو نەزانێت حەقەکانی من چیە بەسەریەوە .
معاذ کوڕی جبل دەڵێت:
لەگەڵ پێغەمبەر️ ﷺ سواریی پشتی گوێ درێژێك بووین، پێی وتم: ئەی معاذ، ئایا دەزانیت حەقی️ اللّٰه چیە لەسەر بەندەکانی؟ وە حەقی بەندەکان چیە لەسەر️ اللّٰه؟ وتم:️ اللّٰه و رسولەکەی زاناترن، فەرمووی: حەقی️ اللّٰه لەسەر بەندەکانی ئەوەیە بیپەرستن و هیچ شەریك و هاوەڵەکی بۆ بڕیار نەدەن، وە حەقی بەندەکان لەسەر️ اللّٰه ئەوەیە سزایان نەدات ئەگەر شەریکی و هاوەڵی بۆ بڕیار نەدات.
الحمدلله بەهۆی دوعاکانتانەوە الله شەڕ و جەنگی هەڵگرت لەسەر ئەهلی غەزە، بەڕاستی دوعا چەکی ئیماندارە.
دوعاکانتان بۆ غەزە بەکەم مەزانن، ئەو ئاگرە گەورەی لە ئەمریکا کەوتوتەوە، له دوعای موسڵمانە زەعیفەکانەوەیە کە الله وەڵامی داونەتەوە الحمدلله، داواکارین لە الله ئەم ئاگرە ئیسرائیل و هەموو دوژمنانی ئیسلام بگرێتەوە.
ڕاستگۆی لە دوعادا یەکێکە لە بنچینە سەرەکیەکانی قبوڵ بونی دوعا کە ئەگەر بێتو لە دوعاکانماندا ڕاستگۆی نەبێت لەو شتەی کە داوای دەکەین دوعاکانمان قبوڵ نابێت و ناگەین بەو شتەی داوای دەکەین ئەگەر چی بەدرێژای ژیانمان دوعا بکەین و داوای بکەین لە الله تعالی؍
دەبینین ڕۆژانه کەسانێکی زۆر لە نوێژەکانیاندا و لە غەیری نوێژەکانیشیاندا دوعا دەکەن و داوا دەکەن لە الله هیدایەتیان بدات بۆ ڕێگای ڕاست، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا دەبینی پاڵیان لێداوەتەوە و بەدوای ڕێگا ڕاستەکە ناگەڕێن و هیچ جوهدێکیان نیە بۆ دۆزینەوەی ئەم ڕێگایە و ئەو هۆکارانە ناگرنە بەر کە دەیان بات بۆ سەر ڕێگا ڕاستەکە، یان کاتێك الله ڕێگاکەی نیشان دەدات پێچەوانەی هەوا وئارەزوی ئەوە، ئەوا پشتی لێدەکات و ناچێتە سەر ڕێگاکە، ئەم جۆرە کەسە هەتا مردن دوعای ڕێگای ڕاست بکات دوعاکەی قبوڵ نابێت چونکە ڕاستگۆ نەبوە لە دوعاکەیدا و تەنها بە زمان بووە؍
یان زۆرێك دەبینی لە دوعاکانیدا داوای بەهەشت دەکات لە الله تعالی بەڵام کە سەیری حاڵی دەکەیت بۆت دەردەکەوێت ئەم کەسە درۆ دەکات و هیچ ڕاستگۆ نیە لەوەی کە بەهەشتی بوێت چونکە هیچ کارێك لەو کردەوانە ناکات کە سەبەبی چونە بەهەشتن و الله بەهۆکاری ئەو کردەوانە بەندەکەی دەخاتە بەهەشت، دوعا کردنەکەی بۆ بەهەشت تەنها لە زمانیدایە و هیچی تر، نە لە دڵیدا هەیە و نە لە کردەوەکانیدا؍
یان زۆرێك دەبینی پەنا دەگرێت بە الله لە ئاگری دۆزەخ، بەڵام کە سەیری حاڵی دەکەیت دەزانیت درۆ دەکات لەوەی پەنا دەگرێت لێی لە الله، چونکە هیچ خۆی نەپاراستوە لەو کارو کردەوانەی سەبەبی چونە ناو ئاگری دۆزەخن، دوعا کردنەکەی تەنها لە زمانیدایە و هیچی تر؍
یان کەسانێك دەبینی داوای عیلمی نافع و لەبەرکردنی قورئان لە الله تعالی دەکەن، لەگەڵ ئەمەشدا پاڵیان لیداوەتەوە و نە هەوڵ دەدەن فێری عیلم بن نە قورئانیش لەبەر دەکەن، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ڕاستگۆ نین لەوەی داوای دەکەن بەڵکوو تەنها ئاوات و خەیاڵ پڵاویێکە و هیچی تر؍
یان کەسانێك دەبینیت داوای پێویستیەکی دونیای دەکەن بەڵام هیچ هۆکارێکیان نەگرتوەتە بەر بۆ بە دەستهێنانی ئەو شتەی پێویستیانە، ئەمەش نیشانەی نەبونی ڕاستگۆی ـیە لەوەی کە داوای دەکات، بەڵکوو تەنها بە زمانە و خەیاڵ پڵاوی نەبێت هیچی تر نیە؍
دەبێت موسڵمانی ئەهلی سونه ڕاستگۆ بێت لە دوعاکانیدا لەوەی کە داوای دەکات لە الله تعالی هەر شتێك بێت -هیدایەت بیت، یان لێخۆشبون، یان بەهەشت یان عیلمی بەسود، یان شتیکی دونیای بیت- دەبیت لەگەڵ ئەوشتانەی داوای دەکات و دوعای بۆ دەکات، هەموو ئەو سەبەب و هۆکارانه بگرێته بەر کە بەو شتەی دەگەیەنێت، وە هەروەها خۆی ماندوو بکات و جوهدی هەبێت بۆ بەدەستهێنانی ئەو شتە و پاشانیش لەگەڵیدا دوعا بکات، ئەگەر نا ڕاستگۆ نیە لە دوعا کردنەکەیدا؍
سەلەفمان کاتێك داوای بەهەشتیان دەکرد لە الله تعالی هەرچی کردەوە هەبوبێت بۆ بەدەست هێنانی بەهەشت ئەنجامیان داوە ئەمجا داوای بەهەشتیان کردوه و ئومێدیان هەبوە الله دوعاکانیان قبوڵ بکات و بیان خاتە بەهەشتەوە، یان کاتێك پەنایان گرتوە بە الله تعالی لە ئاگری دوزەخ کە دوورکەوتونەتەوە لە هەموو ئەو شتانەی بە دۆزەخیان دەگەینێت، تۆ کە هیچ کارو کردەوەیكی چاكت نیە و نە عەقیدەیەکی پاکت هەیە و نە خۆت پاراستوە لە کوفر و شیرك و تاوان و نە هەوڵێکت هەیە بۆ ئەوەی ڕێگا ڕاستەکە بدۆزیتەوە، نازانم چۆن ڕووت دێت داوای بەهەشت دەکەیت و ئومێدیشت وایە الله دەتخاتە ناوەڕاستی بەهەشت و هیدایەتیشت دەدات بۆ ڕێگای ڕاست!!؟
ئای کە سەهویت ئەگەر ئەوه ئومێدت بێت.
بۆیە ڕاستگۆی لە دوعادا پەیوەست نیە بە زمانەوە بەڵکوو پەیوەستە بە کردوەکانەوە، جا هەر کەسێك دوعا دەکات و داوای شتێك دەکات لە الله تعالی دەبێت لە کردەوەکانیدا دەربکەوێت کە ڕاستگۆیە و بەڕاستی ئەو شتەی دەوێت، جا هەرکاتێك الله تعالی ئەم ڕاستگۆیەی بینی لە بەندەکەیدا لە دوعا ـدا و لەوەی کە داوای دەکات بێگومان دوعاکەی قبوڵ دەکات و ئەوەی کە داوای دەکات پێی دەبەخشێت.
دوعای ڕۆژی جومعە
إبراهیم کوڕی بشار دەڵێت:
إبراهیم کوڕی أدهم ئەم وتەیەی دەفەرموو لەهەمووو جومعەیەکدا کاتێك بەیانی دەکردەوە دە دانە جار وە کاتێکیش ئێوارەی دەکردەوە بەهەمان شێوە:
«مَرْحَبًا بِيَوْمِ الْمَزِيدِ وَالصُّبْحِ الْجَدِيدِ وَالْكَاتِبِ الشَّهِيدِ، يَوْمُنَا هَذَا يَوْمُ عِيدٍ اكْتُبْ لَنَا فِيهِ مَا نَقُولُ: بِسْمِ اللهِ الْحَمِيدِ الْمَجِيدِ الرَّفِيعِ الْوَدُودِ الْفَعَّالِ فِي خَلْقِهِ مَا يرِيدُ. أَصْبَحْتُ بِاللهِ مُؤْمِنًا وَبِلِقَاءِ اللهِ مُصَدِّقًا وَبِحُجَّتِهِ مُعْتَرِفًا وَمِنْ ذَنْبِي مُسْتَغْفِرًا وَلِرُبُوبِيَّةِ اللهِ خَاضِعًا وَلِسِوَى اللهِ جَاحِدًا وَإِلَى اللهِ تَعَالَى فَقِيرًا وَعَلَى اللهِ مُتَوَكَّلًا وَإِلَى اللهِ مُنِيبًا أُشْهِدُ اللهَ وَأُشْهِدُ مَلَائِكَتَهَ وَأَنْبِيَاءَهُ وَرُسُلَهُ وَحَمَلَةَ عَرْشِهِ وَمَنْ خَلَقَ وَمَنْ هُوَ خَالِقٌ بِأَنَّ اللهَ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ ﷺ وَأَنَّ الْجَنَّةَ حَقٌّ وَالنَّارَ حَقٌّ وَالْحَوْضَ حَقٌّ وَالشَّفَاعَةَ حَقٌّ وَمُنْكَرًا وَنَكِيرًا حَقٌّ وَلِقَاءَكَ حَقٌ وَوَعْدَكَ حَقٌ وَوَعِيدُكَ حَقٌّ وَالسَّاعَةَ آتِيَةٌ لَا رَيْبَ فِيهَا وَأَنَّ اللهَ يَبْعَثُ مَنْ فِي الْقُبُورِ عَلَى ذَلِكَ أَحْيَا وَعَلَيْهِ أَمُوتُ وَعَلَيْهِ أُبْعَثُ إِنْ شَاءَ اللهُ اللهُمَّ أَنْتَ رَبِّي لَا رَبَّ لِي إِلَّا أَنْتَ خَلَقْتَنِي وَأَنَا عَبْدُكَ وَأَنَا عَلَى عَهْدِكَ وَوَعْدِكَ مَا اسْتَطَعْتُ أَعُوذُ بِكَ اللهُمَّ مِنْ شَرِّ كُلِّ ذِي شَرٍّ. اللهُمَّ إِنِّي ظَلَمْتُ نَفْسِي فَاغْفِرْ لِي ذُنُوبِي إِنَّهُ لَا يَغْفِرُ الذُّنُوبَ إِلَّا أَنْتَ وَاهْدِنِي لِأَحْسَنِ الْأَخْلَاقِ فَإِنَّهُ لَا يَهْدِي لِأَحْسَنِهَا إِلَّا أَنْتَ وَاصْرِفْ عَنِّي سَيِّئَهَا فَإِنَّهُ لَا يَصْرِفُ سَيِّئَهَا إِلَّا أَنْتَ لَبَّيْكَ وَسَعْدَيْكَ وَالْخَيْرُ كُلُّهُ بِيَدَيْكَ وَأَنَا لَكَ أَسْتَغْفِرُكَ وَأَتُوبُ إِلَيْكَ آمَنْتُ اللهُمَّ بِمَا أَرْسَلْتَ مِنْ رَسُولٍ وَآمَنْتُ اللهُمَّ بِمَا أَنْزَلْتَ مِنْ كِتَابٍ صَلَّى اللهُ وَسَلَّمَ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِهِ وَسَلَّمَ كَثِيرًا خَاتَمِ كَلَامِي وَمِفْتَاحِهِ وَعَلَى أَنْبِيَائِهِ وَرُسُلِهِ أَجْمَعِينَ آمِينَ يَا رَبَّ الْعَالَمِينَ اللهُمَّ أَوْرِدْنَا حَوْضَهُ وَاسْقِنَا بِكَأْسِهِ مَشْرَبًا مَرِيًّا سَائِغًا هَنِيًّا لَا نَظْمَأُ بَعْدَهُ أَبَدًا وَاحْشُرْنَا فِي زُمْرَتِهِ غَيْرَ خَزَايَا وَلَا نَاكِسِينَ وَلَا مُرْتَابِينَ وَلَا مَقْبُوحِينَ وَلَا مَغْضُوبًا عَلَيْنَا وَلَا ضَالِّينَ اللهُمَّ اعْصِمْنِي مِنْ فِتَنِ الدُّنْيَا وَوَفِّقْنِي لِمَا تُحِبُّ مِنَ الْعَمَلِ وَتَرْضَى وَأَصْلِحْ لِي شَأْنِي كُلَّهُ وَثَبِّتْنِي بِالْقَوْلِ الثَّابِتِ فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا وَفِي الْآخِرَةِ وَلَا تُضِلَّنِي وَإِنْ كُنْتُ ظَالِمًا، سُبْحَانَكَ سُبْحَانَكَ يَا عَلِيُّ يَا عَظِيمُ، يَا بَارِي، يَا رَحِيمُ، يَا عَزِيزُ، يَا جُبَارُ، سُبْحَانَ مَنْ سَبَّحَتْ لَهُ السَّمَوَاتُ بِأَكْنَافِهَا، وَسُبْحَانَ مَنْ سَبَّحَتْ لَهُ الْجِبَالُ بِأَصْوَاتِهَا، وَسُبْحَانَ مَنْ سَبَّحَتْ لَهُ الْبِحَارُ بِأَمْوَاجِهَا، وَسُبْحَانَ مَنْ سَبَّحَتْ لَهُ الْحِيتَانُ بِلُغَاتِهَا وَسُبْحَانَ مَنْ سَبَّحَتْ لَهُ النُّجُومُ فِي السَّمَاءِ بِأَبْرَاقِهَا، وَسُبْحَانَ مَنْ سَبَّحَتْ لَهُ الشَّجَرُ بِأُصُولِهَا وَنَضَارَتِهَا، وَسُبْحَانَ مَنْ سَبَّحَتْ لَهُ السَّمَوَاتُ السَّبْعُ وَالْأَرْضُونَ السَّبْعُ وَمَنْ فِيهَنَّ وَمَنْ عَلَيْهَنَّ، سُبْحَانَكَ سُبْحَانَكَ يَا حَيُّ يَا حَلِيمُ سُبْحَانَكَ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ وَحْدَكَ»
بسم الله الرحمن الرحیم
موسڵمانان ئێمە تەنها ٣٠٠ عەدەدمان لەم کتابە چاپ کردوە، کە هەر دانەی لەناو چاپخانەکەدا ٢٦ هەزاری تێچوە بەبێ مەسرفی تر کە کراوە لەپێناو چاپەکەیدا، ئەو پارەیەی کۆمان کردوەتەوە دابەشمان کردوە بەسەریدا و بڕیارمان ـدا هەر کتابی بدەین بە ٦ هەزار کەمتر لە سعری چاپەکەی کە دەکاتە ٢٠ هەزار؍
بەڵام ئەوەی مەبەستمانە لەم پۆستەدا داواکاریە لەو موسڵمانانەی کە الله لەڕزقی خۆی کەم تا زۆر پێی بەخشیون، تا لەو ماڵەی الله پێی بەخشیون ببەخشن، چونکە بەڕاستی نامەی زۆر دێت بۆمان لەلایەن ئەو خوشك و برایانەی توانایان نیە ئەم کتابە بکڕن و زۆریش حەزیان لێیەتی، جا بەپێویستم زانی هەڵمەتێکی بەخشین ڕابگەیەن بۆیان تا بێبەش نەبن لەم گەوهەرە بەنرخە، جا هەر موسڵمانێك الله توانای پێ بەخشیوە یارمەتی دەرمان بێت کەم تا زۆر ئەگەر هەزار دیناریش بێت تا بتوانین بۆ هەر موسڵمانێکی نەدار کتێبێك دابین بکەین و ببێتە پاداشتێکی نەبڕاوە لەدوای مردنیش بۆ ئەو کەسەی بەخشیویەتی پێی؍
دڵنیابن موسڵمانان بەبەخشین هەرگیز ماڵ کەم ناکات ئەوە بەڵێنی ئەو پەروەردگارەیە کە ڕزقی تۆ دەدات و دەوڵەمەندە و هەرگیز فەقیر نابێت و ڕەزیل نیە و بەخشندەیە؍
ان شاءالله موسڵمانان لەم ڕێگایانەوە دەتوانن بەخشینەکانتان بنێرن؍
بۆ ناردنی هاوکاریەکانـتان لە ڕێگەی Fast pay و FIB ، بـینێـرن بۆ ئەم ژمارەیە
0750 125 5559
وە لەڕێگەی وەحدەی کۆڕەك و ئاسیاوە بینێرن بۆ ئەم ژمارانە
- کۆڕەك: 07517849809
- ئاسیا: 07764639102
ان شاءالله ئەم بەخشینە تا مانگی 12 بەردەوام دەبێت.
رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێت :
پەنابگرن بە الله لە :
- جَهْدِ البَلاَءِ : بەڵای زۆر توند
- وَدَرَكِ الشَّقَاءِ : بەد بەختی
- وَسُوءِ الْقَضَاءِ : تووشبوون بە ناخۆشی
- وَشَمَاتَةِ الأَعْدَاءِ : زۆربوونی دوژمن.
#کاتی_گیرابونی_دوعا_لەڕۆژی_جومعەدا
أبو هریرة رضي الله عنه دەڵێت :
️رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : باشترین ڕۆژی هەفتە کە خۆری لێ هەڵبێت ڕۆژی جومعەیە، الله تعالی لە ڕۆژی جومعەدا دا ئادەمی دروست کرد، هەر لەو ڕۆژەش ـدا چووە بەهەشتەوە، هەر لەو ڕۆژەش ـدا لە بەهەشت دەرکرا، وە کاتێکی تێدایە هیچ بەندەیەکی موسڵمان نییە کە ڕێك بکەوێت لەو کاتەدا وە نوێژ بکات و داوای شتێك لە الله بکات لە ئیللا الله پێی دەبەخشێت .
أبو هریرة دەڵێت :
گەیشتم بە عبد الله کوڕی سلام، جا باسی ئەو فەرموودەیەم بۆ کرد، فەرمووی : من دەزانم چ کاتێکە، ووتم : هەواڵم پێبدە ئەو کاتە چ کاتێکە وە بەخراپەش بیرم لێمەکەوە ؟ ، فەرمووی : لەدوای نوێژی عەسرەوەیە هەتا خۆرئاوا بوون.
ووتم : چۆن لەدوای نوێژی عەسرەوەیە لەکاتێکدا️ رسول اللّٰه ﷺ دەفەرمووێت : هیچ بەندەیەکی موسڵمان نییە ڕێك بکەوێت لەو کاتەدا وە نوێژ بکات وە ئەو کاتە نوێژی تێدا ناکرێت ؟
عبد الله کوڕی سلام فەرمووی: ئەی ئایا️ رسول اللّٰه ﷺ نافەرمووێت : هەر کەسێك لە مەجلیسێکدا دابنیشێت و چاوەڕوانی نوێژ بکات ئەوە لە نوێژ دایە - واتە وەك ئەوە وایە نوێژ بکات - ؟
ووتم: بەڵێ .
فەرمووی : دەی ئەوە ئەوەیە .
الترمذي دەڵێت :
هەندێک لە زانایان لە هاوەڵانی️ رسول اللّٰه ﷺَ و جگە لەوانیش وای دەبینن کە ئەو کاتەی ئومێد دەکرێت دوعای تێدا وەڵام بدرێتەوە - لە ڕۆژی جومعەدا - لەدوای عەسرەوەیە هەتا خۆرئاوا بوون، وە أحمد و إِسحاق ـیش ئەمە دەفەرموون .
وە ئیمامی أحمد دەڵێت : زۆربەی ئەو فەرموودانەی دەربارەی ئەو کاتە هاتوون کە ئومێد وایە دوعای تێدا وەڵام بدرێتەوە دوای نوێژی عەسرە، وە ئومێدیش وایە کە دوای لادانی خۆر بێت لە ئاسماندا .
عطاء دەڵێت :
هەروها لەهەندێك لە ئەهلی عیلمەوە هاتوە کە ئەوە - کاتی قبوڵبونی دوعا لە ڕۆژی جومعە - دوای عەسرە،
پێی وترا : جا نوێژ نییە لەدوای عەسر،
فەرمووی : نەخێر، بەڵکوو ئەگەر لە شوێنی نوێژ کردنەکەی بێت و هەڵنەستێت تێیدا ئەوە لە نوێژدایە .
ابن عباس دەڵێت :
ئەو سەعاتەی کە باس دەکرێت لەڕۆژی جومعەدا-کە دوعا تێدا قبوڵە- لە نێوان نوێژی عەسر و خۆر ئاوابوندایە.
أبو هریرة دەڵێت :
ئەو کاتەی دوعا تێیدا قبوڵە لەڕۆژی جومعە، لەنێوان عەسرە هەتا ڕۆژئاوابوون .
ئیمامی طاووس :
کاتێك نوێژی عەصری دەکرد لە ڕۆژی هەینیدا، ڕووی دەکردە قیبلەو قسەی لەگەڵ کەس نەئەکرد هەتا خۆر
ئاوا ئەبوو-سەرقاڵ ئەبوو بە دوعا کردن-.
أبي سلمة کوڕی عبدالرحمن دەڵێت :
خەڵکی لە هاوەڵانی️ رسول اللّٰه ﷺ کۆبونەوە، باسی ئەو سەعاتەیان کرد کە لە ڕۆژی جومعەدایە-دوعای تێدا قبوڵە-، جیابونەوە لەیەکتری هیچیان ڕاجیاوازیان نەبوو لەوەی کە ئاخر سەعاتی ڕۆژی جومعەیە.
مجاهد و طاووس دەڵێن :
لەدوای عەسرە .
ئیمامی طاووس دەڵێت :
ئەو کاتەی لەڕۆژی جومعەدایە، ئەو کاتەیە قیامەتی تێدا هەڵدەستێت، وە ئەو کاتەیە کە الله ئادەمی تێدا دابەزاندوە، وە ئەو کاتەیە کە موسڵمان دوعا ناکات بەدوعایەکی چاك ئیللا وەڵامی دەدرێتەوە لەو کاتەیە کە خۆر زەرد دەبێت هەتا ئەو کاتەی ئاوا دەبێت .
الحارث کوڕی مسلم دەڵێت :
المفضل کوڕی مفضالة ـم بینی کاتێك نوێژی جومعەی کرد دانیشت لە مزگەوتدا هەتا نوێژی عەسر، جا کاتێك نوێژی عەسری کرد تەنیا بوەوە لە ناوچەیەکی مزگەوتەکەدا بە تەنیا دانەبڕا لە دوعا کردن هەتا خۆر ئاوا بوو .
ئیمامی أحمد دەڵێت :
زۆرینەی فەرموودەکان لەسەر ئەوەیە کە دوای عەسرە.
وەئیمامی إسحاق دەڵێت :
دوای عەسرە هیچ گومانێکی تێدانیە.
هەر لەبەر گرنگی ئەم سەعاتەیە وتراوە
لا تبكي الميت إذا مات
وابكي عصر الجمعة إذا فات..
مەگری بۆ مردوو کاتێك مرد
بگری بۆ عەسری جومعە کاتێك لەدەستت چوو..