تەفسیری سەلەف

Description
ئەم کەناڵە تایبەتە تەنها بە تەفسیری سەلەف بۆ ئایەتەکانی قورئان.
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 8 months, 3 weeks ago

hace 10 meses

{وَعِبَادُ ٱلرَّحۡمَـٰنِ ٱلَّذِینَ یَمۡشُونَ عَلَى ٱلۡأَرۡضِ هَوۡنࣰا} الفرقان: ٦٣

سعید کوڕی جبیر و مجاهد دەڵین:

بە ئارامی وهێمنی و ڕێزەوە.

#تفسیر_الطبري

بەندەکانی الرحمن ئەوانەن کاتێك بە سەیارە و ماتۆڕ و ئامێری گواستنەوەکەیان هاتوچۆ دەکەن زۆر بە لەسەرخۆی و ئارامی و ڕێزەوە لەسەر جادە وبانەکان هاتوچۆ دەکەن، خێرایەکی ڕادە بەدەر ناڕۆن و ماڵی خۆیان و خەڵکیش کاول بکەن، ڕێز لە دەوربەریان دەگرن و بەدەنگی سەیارە و ماتۆڕەکەیان یان هۆڕینەکەی کەس ئیزعاج ناکەن و جاهیلی نانوێنن بەرامبەر هیچ کەسێك، وە پۆز لێنادەن بەسەر خەڵکی تردا بەوەی سەیارەیەك یان ماتۆڕێکی باشتری لە خەڵکی پییە.

وە ئەوانەی سەیارە و ماتۆڕیان پێیە و خێرایەکی لە ڕادە بەدەر بەسەر جادە و کۆڵانەکاندا دەڕۆن یان لەسەر ڕێگای خۆیان ناڕۆن، دڵنیابن ئەگەر لەو کاتەدا توشی کارەساتێکی ناخۆش ببن، بەرپرسیارن لە دونیا و قیامەت، بۆیە قەدری خۆت و ئەو نیعمەتەش بزانە کە الله پێتی بەخشیوە، بە شێوازێکی لەسەرخۆ وئارام بڕۆ پێی و ڕێزیش لەخەڵکی بگرە.

hace 10 meses

کۆکراوەی هەر سێ نامیلەکەی پڕ لە ئاثاری سەلەف

- هەڵوێستی سەلەف بەرامبەر ئەهلی بیدەع

- حاڵی سەلەف لەگەڵ قورئان

- دوعا

ان شاءالله خوێنەری بن و بڵاوی بکەنەوە بارك الله فیکم

hace 11 meses, 1 semana

#هەڵمەتی_بەخشین

بسم الله الرحمن الرحیم

موسڵمانان ئێمە تەنها ٣٠٠ عەدەدمان لەم کتابە چاپ کردوە، کە هەر دانەی لەناو چاپخانەکەدا ٢٦ هەزاری تێچوە بەبێ مەسرفی تر کە کراوە لەپێناو چاپەکەیدا، ئەو پارەیەی کۆمان کردوەتەوە دابەشمان کردوە بەسەریدا و بڕیارمان ـدا هەر کتابی بدەین بە ٦ هەزار کەمتر لە سعری چاپەکەی کە دەکاتە ٢٠ هەزار؍

بەڵام ئەوەی مەبەستمانە لەم پۆستەدا داواکاریە لەو موسڵمانانەی کە الله لەڕزقی خۆی کەم تا زۆر پێی بەخشیون، تا لەو ماڵەی الله پێی بەخشیون ببەخشن، چونکە بەڕاستی نامەی زۆر دێت بۆمان لەلایەن ئەو خوشك و برایانەی توانایان نیە ئەم کتابە بکڕن و زۆریش حەزیان لێیەتی، جا بەپێویستم زانی هەڵمەتێکی بەخشین ڕابگەیەن بۆیان تا بێبەش نەبن لەم گەوهەرە بەنرخە، جا هەر موسڵمانێك الله توانای پێ بەخشیوە یارمەتی دەرمان بێت کەم تا زۆر ئەگەر هەزار دیناریش بێت تا بتوانین بۆ هەر موسڵمانێکی نەدار کتێبێك دابین بکەین و ببێتە پاداشتێکی نەبڕاوە لەدوای مردنیش بۆ ئەو کەسەی بەخشیویەتی پێی؍

دڵنیابن موسڵمانان بەبەخشین هەرگیز ماڵ کەم ناکات ئەوە بەڵێنی ئەو پەروەردگارەیە کە ڕزقی تۆ دەدات و دەوڵەمەندە و هەرگیز فەقیر نابێت و ڕەزیل نیە و بەخشندەیە؍

ان شاءالله موسڵمانان لەم ڕێگایانەوە دەتوانن بەخشینەکانتان بنێرن؍

بۆ ناردنی هاوکاریەکانـتان لە ڕێگەی Fast pay و FIB ، بـینێـرن بۆ ئەم ژمارەیە
0750 125 5559

وە لەڕێگەی وەحدەی کۆڕەك و ئاسیاوە بینێرن بۆ ئەم ژمارانە

- کۆڕەك: 07517849809
- ئاسیا: 07764639102

ان شاءالله ئەم بەخشینە تا مانگی 12 بەردەوام دەبێت.

hace 11 meses, 2 semanas

{ٱتَّخَذُوۤا۟ أَحۡبَارَهُمۡ وَرُهۡبَـٰنَهُمۡ أَرۡبَابࣰا مِّن دُونِ ٱللَّهِ} التوبة: ٣١

عدی کوڕی حاتم دەڵێت :

چومە لای رسول الله️ ﷺ لەو کاتەدا صەڵیبێك لە ئاڵتوون لەملمدا بوو، وە ئەو دەیفەرموو: {ٱتَّخَذُوۤا۟ أَحۡبَارَهُمۡ وَرُهۡبَـٰنَهُمۡ أَرۡبَابࣰا مِّن دُونِ ٱللَّهِ}
منیش ووتم: ئەی رسول الله ئەوان نەیان دەپەرستن، رسول الله ﷺ فەرمووی: بەڵێ، بەڵام شتانێکیان بۆ حەڵاڵ دەکردن کە الله حەرامی کردبوو ئەوانیش بەحەڵاڵیان دادەنا، وە شتانێکیان لەسەر حەرام دەکردن کە الله حەڵاڵی کردبوو ئەوانیش بەحەرامیان دادەنا.

#تفسیر_ابن_أبي_حاتم

حذیفة کوڕی یمان دەڵێت:

سەبارەت بەم ئایەتە ئەوان نەیان دەپەرستن، بەڵکوو گوێڕایەڵیان دەکردن لەسەرپێچی الله تعالی ـدا.

#تفسیر_الطبري

ابن عباس دەڵێت:

فەرمانیان پێ نەدەکردن کە سوجدەیان بۆ ببەن، بەڵکوو فەرمانیان پێ دەکردن بە سەرپێچی الله تعالی و ئەوانیش گوێڕایەڵیان دەکردن.

#تفسیر_الطبري

أبي البختري دەڵێت:

دەڕۆشتن بۆلای حەڵاڵەکانی الله و دەیان کرد بە حەرام، وە دەڕۆشتن بۆلای حەرامەکانی الله و دەیان کرد بە حەڵاڵ، جا گوێڕایەڵیان دەکردن لەوەدا، جا الله تعالی گوێڕایەڵیەکەیانی کرد بە عیبادەتیان، وە ئەگەر بێتو پێیان بوتنایا: بمان پەرستن، ئەوا ئەنجامیان نەدەدا.

#مصنف_ابن_أبي_شیبة
#تفسیر_الطبري

حسن البصري دەڵێت:

لە گوێڕایەڵیدا -واتە گوێڕایەڵیان بۆ قەشە و حاخامەکانیان لە سەرپێچی الله تعالی ـدا بوە ئەوەی بیان کەن بە پەروەردگار و گوێڕایەڵیەکەیان بوە عیبادەت بۆیان-.

#تفسیر_الطبري

کەسانێك تەنها بە گوێڕایەڵی قەشەو مەلاو بانگخواز و سەرکردەکانیان لەسەرپێچی الله تعالی ـدا، ئەم کارەیان ببێتە عیبادەت بۆ غەیری الله تعالی و کردنی سەرکردەکانیان بێت بە پەروەردگار و رب و شیرك بێت لە ڕبوبیەتدا، ئەی دەبێت کەسانێك حوکمیان چۆن بێت کە دینێکی تازەیان بۆ خۆیان هەڵبژاردوە و بەدڵی خۆیان خواکانیان هەڵدەبژێرن تا یاسا و تشریعیان بۆ دابنێن لە هۆڵی پەڕڵەمان و حەڵاڵ و حەرامیان بۆ دابنێن لەسەر بنەما سەرەکیەکانی دیموکراسی کە دینێکی دەسکردی بەرهەمی ئەمریکا و ڕۆژئاوایەکانە، کە لە دەستورەکەیاندا هاتوە: (لا جریمة ولا عقوبة إلا بقانون) هیچ تاوانێك نیە و هیچ سزایەك نیە مەگەر ئەوە نەبێت کەیاسای دەستکردی بەشەر (القانون الوضعية) داینا بێت!! ئیتر ئەوەی حسابی بۆ نەکرێت لە یاسا دانانیاندا فەرمان و ئایەتەکانی الله تعالی ـیە؍

پەنا دەگرین بە الله تعالی کەسانێك بە موسڵمان بزانین کە بچن شایەتی و دەنگ بدەن بۆ ئەم پڕۆسە کوفریە و ڕازیبن پێی و بە دەنگی ئەوان خواکان بچنە ئەو هۆڵەوە تا تشریعیان بۆ بکەن لەسەرپێچی الله تعالی ـدا و حەڵاڵ و حەرامیان بۆ دابنێن، تەشریعی کوفری و شیرکی و تەشریعی حەرامیان بۆ دابنێن؍

وە لە ئێستاشدا کەسانێکی زەندیقی کافر پەیا بوون بەناوی ئەهلی سونە و سەلەف و نەهێشتنی فکری خەواریج ئەم کەسانە بە موسڵمان دەزانن، وە هەتا کار گەشتوەتە ئەوەشی خواکانیشان کە لە پەڕڵەمانن ئەوانیش بە موسڵمان دەزانن، کە حاشا ئەمانە ئەهلی سونەبن بەڵکوو ئەمانە جەهمین زندیقن هەموو هەوڵیان ئەوەیە شتێك نەهێڵنەوە بەناوی کافر و تکفیر، تازە بەتازە مەنهەجی جهم و جعد ـمان بۆ زیندوو دەکەنەوە الله لەناویان ببات و زیادیان نەکات.

hace 1 año

تێبینی: ان شاءالله ئیمە سبەی pdf ـەکە بڵاو دەکەینەوە، وە ئیزن نییە بۆ هیچ کەسێك و کتێبخانەیەك چاپی بکات و بیفڕۆشێتەوە، چونکە خۆمان ناردوومانە بۆ چاپ و چاپێکی زۆر جوانمان بۆ کردووە و بەنرخێکی زۆر هەرزان دەفڕۆشرێت بە خوێنەرەکانمان، وە ئیزن بۆ ئەو خوشك و برایانە هەیە کە چاپی بکەن کە لەدەرەوەی وڵاتن و دەستیان ناگاتە ئەم کتێبە یان هەر کەسێك بۆخۆی چاپی بکات و نەیفڕۆشێتەوە وە هەروەها ڕەسمی سەر بەرگەکەشیان بۆ دادەنێین تا خۆیان چاپی بکەن.

وە ان شاءالله بۆ ئەو موسڵمانانەی کتێبەکەیان حیجز کردووە، ان شاءالله ناردوومانەتە چاپ و لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواو دەبێت، وە هەرکاتێك تەواو بوو لە چاپ خۆمان نامەیان بۆ دەنێرینەوە، وە ئاگاداریان دەکەینەوە هەرکات بۆمان نقڵ کردن.

وە بۆ ئاسانکاری بۆ ئەوانەی کە بە pdf ـەکە دەیخویننەوە، هەردوو بەرگەکەمان بۆ کردوون بە یەك pdf تا ئاسانتر بێت بۆ خوێندنەوەیان.

لەکۆتایدا: داواکارم لە الله تعالی بیکاتەی مایەی هیدایەت و سوود بۆ بەندەکانی، وە بیکاتە مایەی خەفەت و دڵتەنگی لە دڵی دوژمنەکانیدا، وە داواکارم لە الله تعالی پاداشتی هەموو ئەو موسڵمانانە بداتەوە کە یارمەتی دەرمان بوون لەم کارە خێرەدا بە ڕاستکردنەوەی هەڵەکانمان و پێشنیارەکانیان، وە پاداشتی خێری هەموو ئەو موسڵمانانەش بداتەوە کە بە بەخشینەکانیان یارمەتی دەرمان بوون.

hace 1 año, 2 meses

{وَرَابِطُوا۟} آل عمران : ٢٠٠

ابن عباس دەڵێت :

الرباط : چاوەڕوانی کردنی نوێژێکە تا نوێژێکی تر .

#أخبار_أصبهان_لأبو_نعیم

محمد کوڕی کعب دەڵێت :

ئەوەیە کە دادەنیشێت لەدوای نوێژەکان - بۆ زیکر و دوعا و قورئان خوێندن و چاوەڕوانی کردنی نوێژێکی تر - .

#تفسیر_ابن_أبي_حاتم

hace 1 año, 2 meses

﴿فَإِن كُنتَ فِی شَكࣲّ مِّمَّاۤ أَنزَلۡنَاۤ إِلَیۡكَ فَسۡـَٔلِ ٱلَّذِینَ یَقۡرَءُونَ ٱلۡكِتَـٰبَ مِن قَبۡلِكَۚ لَقَدۡ جَاۤءَكَ ٱلۡحَقُّ مِن رَّبِّكَ فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِینَ﴾ [يونس ٩٤]

عبد الله کوڕی عباس دەڵێت :

️رسول اللّٰه ﷺ نە کەوتە گومانەوە و نە پرسیاریشی کرد .

#تفسیر_ابن_أبي_حاتم

سعید کوڕی جبیر دەڵێت :

رسول اللّٰه ﷺ نە کەوتە گومانەوە و نە پرسیاریشی کرد .

#سنن_سعید_بن_منصور

قتادة دەڵێت :

پێمان گەیشتوە️ رسول اللّٰه ﷺ فەرموویەتی : نە گومانم هەیە و نە پرسیاریش دەکەم .

#تفسیر_الطبري

کاتێك ئەم ئایەتە و هاوشێوەی ئەم ئایەتانەم دەخوێندەوە لە قورئان وەك :{فَلَا تَكُ فِی مِرۡیَةࣲ مِّنۡهُۚ} و {فَلَا تَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُمۡتَرِینَ} وا تێدەگەشتم کە️ رسول اللّٰه ﷺ هەندێك جار توشی گومان بووبێت لەم دینەدا و الله تعالی بەم ئایەتانە بیەوێت گومانەکەی نەیەڵێت و بەرەوە یەقینی ببات، بەڵام کاتێك گەڕامەوە بۆ تەفسیری سەلەف لەم ئایەتە زانیم ئەو تێگەیشتنێکی زۆر قەبیح بووە لەم ئایەتە بەوەی گومانم بردوە کە️ رسول اللّٰه ﷺ کەوتبێتە گومانەوە لەم دینە پەنا بە الله، لێرەشدا گرنگی فەهمی سەلەفم بۆ دەرکەوت بۆ ئایەتەکان وەك لە فەهمی سەقەت و قەبیحی خۆم بۆ ئەو ئایەتە پیرۆزە، جا ئامۆژگاری خۆم و موسڵمانان دەکەم بۆ تێگەیشتن لە ئایەتەکان بگەڕێنەوە بۆ ئاثار ئەگەر نا دوور نیە هەر بە خوێندنی قورئان گومڕا و سەر لێشێواو ببن .

hace 1 año, 3 meses

﴿وَلَا تَرْكَنُوا إِلَى الَّذِينَ ظَلَمُوا فَتَمَسَّكُمُ ٱلنَّارُ﴾ هود : ١١٣

أبي العالیة دەڵێت :

ڕازی مەبن بە کاروکردەوەکانیان .

#تفسیر_الطبري

تەنها بە ڕازیبوون بە کاروکردەوەی زاڵمەکان، ئەگەر چی خۆشت ئەو کارە نەکەیت ئەوا شەریکیت لەگەڵیدا، زۆر کەس هەیە لە ماڵی خۆی دانیشتوە تەنها بە لایك و دەست خۆشیەك و پێ خۆشبوونێك بە کوشتنی موسڵمانانی غەزە و هەموو جیهان شەری️ك دەبێت لە تاوانەکەیدا خۆی توشی ئەو ئاگرە دەکات کە جوولەکە و گاورەکان توشی دەبن.

وە بەهەمان شێوەش زۆر کەس کافر و موشریك بونەتەوە تەنها بەهۆی ڕازیبونیان بە کوفر و شیرکی کافران، جا وریابە و بزانە بە چ کاروکردەوەیەك ڕازیت و دەس خۆشی لێدەکەیت .

hace 1 año, 4 meses

{غَافِرِ الذَّنْبِ وَقَابِلِ التَّوْبِ شَدِيدِ الْعِقَابِ ذِي الطَّوْلِ لَا إِلَهَ إِلَّا هُوَ إِلَيْهِ الْمَصِيرُ} غافر : ٣

عبد الله کوڕی عمر دەڵێت :

{غافِرِ الذَّنْبِ} - لێخۆش بووە لە تاوان - بۆ ئەو کەسەی دەڵێت : لا الە الا الله .

{وقابِلِ التَّوْبِ} - تەوبە قبوڵ کارە - لەو کەسەی دەڵێت : لا الە الا الله .

{شَدِيدِ العِقابِ} -تۆڵەسێنەرێکی زۆر بە توندە - بۆ ئەو کەسەی ناڵێت : لا الە الا الله .

{ذِي الطَّوْلِ} خاوەنی دەوڵەمەندیە .

{لا إلَهَ إلّا هُوَ} کافرەکانی قوڕەیش بە تاك وتەنهای ناگرن لە پەرستندا، خۆی نەفسی خۆی بە تاك و تەنها دەگرێت .

{إلَيْهِ المَصِيرُ} سەرەنجام و کۆتایی ئەو کەسەی دەڵێت : لا الە الا الله، دەیخاتە بەهەشتەوە، وە سەرەنجام و کۆتایی ئەو کەسەی ناڵێت : لا الە الا الله، دەیخاتە دۆزەخەوە .

#المعجم_الأوسط_للطبراني

بۆیە لێخۆشبوون و ڕەحمەت و تەوبە قبوڵ کردن تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە تەوحیدیان هەیە و الله ـیان بە تاك و تەنها گرتوە لە هەر سێ جۆرەکەی تەوحید، وە عەزاب و تۆڵە سەندنەوە و لێخۆش نەبوون و تەوبە قبوڵ نەکردنیش بۆ ئەو کەسانەیە کە تەوحیدیان نیە و شەریکیان بڕیار داوە بۆ الله لە یەکێك لەو سێ جۆرەی تەوحید کە هەیە .

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 8 months, 3 weeks ago