?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months ago
🎥 تکایە بینەر بن
وتە بەنرخەکانی دوکتۆر "ڕەهبەر مەحموودزادە" سەبارەت بە فەلسەفەی زمانی کوردی
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
*🔺 #کاناڵ_فەرهەنگی_ژان 🔺*
🎥بەبۆنەو ڕۆ پارێزناو #زوانی_ئەدٚایی
🥰
✍🎙شێعرە و دەنگ:**#حسەین_خوورا
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
🌷بەرز و پیرۆز بێت، ڕۆژی جیهانی زمانی دایک لە هەموو تاکێکی دڵسۆزی نیشتمان، مامۆستایان و فێرخوازانی زمانی کوردیی🌷
سپاس و پێزانین، بۆ هەمووی ئەو ئازیزانەی کە شەووڕۆژ، لە هەوڵ و تێکۆشاندان بۆ فێرکردن و فێربوون و گەشەپێدان و جێگیربوونی زمانی کوردی.
بەڕێزان؛
وەرن با هەموومان پێکەوە، لە هەرشوێنێک دەرفەتمان بۆ هەڵکەوت، چ لەناو کۆمەڵگا و چ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بۆ پەرەپێدانی زمانەکەمان، قوتابخانەیەک پێک بێنین کە هیچ بەربەستێک و بەرهەڵستکارێک نەتوانێ ڕێگریمان لێ بکات.
لێرەدا جێی خۆیەتی کە سپاسی هەموو ئەو مامۆستا و فێرخوازانەی کە، لە ناو کۆڕ و کاناڵی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و فێرگەکانی زمانی کوردی چالاکی دەکەن بکەم، کە زۆرینەی کات و ژیانی خۆیان، بۆ خزمەت کردن بە زمان و فەرهەنگی نەتەوەکەیان تەرخان کردووە.
با هەموو هەوڵێک وەگەڕخەین بۆئەوەی کە زمانی کوردی خاوێن بکەیتەوە و ئەو وشە ناکوردییانە کە بەداخەوە لەلایەن فەرهەنگی دەرەکییەوە هاتوونەتە نێو زمانەکەمانەوە، فڕێ بدەین و وشەگەلێکی کوردی کە بەرانبەریان هەیە، جێگیر بکەین.
با هەوڵ بدەین، خوێندن و نووسینی زمانی کوردی فێری منداڵەکانمان بکەین.
تکا و داواکاڕیم لە دایکانی بەڕێز هەیە، کە لە دوان بە وشەگەلی زمانی دەرکی و بێگانە لەگەڵ منداڵەکانیان خۆ بپارێزن و بەهێمای پێشکەوتوویی نەزانن، ئەوە نەک پێشکەوتوویی نییە بەڵکوو، بەدبەختی و بە قوڕداچوونێکی زۆر گەورەیە کە دەبێتە هۆکاری لە ناوچوون و سڕینەوەی شوناس و ڕەگەزی نەتەوایەتییمان.
وەرن با هەموومان دەست لە ناودەست و بە یەکگرتووییەوە، بۆ بەرەوپێش بردن و زیندوو ڕاگرتنی زمان و کولتوورەکەمان، هەوڵ بدەین و لە دووبەرەکی خۆمان بپارێزین، وەرن با هەڵەکانی یەکتر (بێ ئەوەی ببێتە هۆکارێک بۆ شکاندنەوەی یەکتری) ڕاست کەینەوە تا بیکەینە پردێک بۆ لێکبەستنەوە و کۆکردنەوەمان لە دەوری یەکتر.
پێکەوە بوونمان بەهێزترمان دەکات کە ئەوکاتە، هیچ هێزێک و بەربەستێک، ناتوانێ ڕێگریمان لێ بکات و توانای بەرگری نامێنێت.
زمان کۆڵەکە و بناغەی هەر نەتەوەیەکە و هۆی مانەوەی هەر میللەتێک زمان و فەرهەنگەکەیەتی.
"گەر زمانی هەموو دونیا بزانی، زمانی خۆت نەزانی، هەر نەزانی...!"
بە هیوای ئەوەی، ڕۆژێک دابێت کە هەر فێرخوازێک ببێتە مامۆستایەک....
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک لە هەمووتان پیرۆز بێ.
✍ئەسعەد زولفەقاری (دڵخوێن)
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن
? گۆرانی " ڕاستەی خیابان" بهدهنگی لووتکهی ئاواز و گۆرانی کوردی حهسهن زیرهکی نهمر، پێشکەش به هاوڕێیانی خۆشەويستی کاناڵ
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
?????❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لە بیر دەچێوە
وەکوو ئەوەی
هیچکاتێ نەبووبی
هەرزۆر ئاسانی
بە وێنەی مردنی مەلێک
یا کلیسایەکی ڕووخاو.
لە بیر دەچێوە،
وەک ئەوینی ڕێبوار
یا گەڵایەک
کە لە دار دێتەخوار
لە بیر دەچێوە
لەو جێگەیەی کە هەنگاوی خەڵکان لە من لە
پێشترن و خەیاڵیان بە خەیاڵی من دادەسەپێ
شوێنێ کە وشە بە شێوازی جوان دەڕازێننەوە، تا بیخنە ناو چیرۆکەکانەوە...
یا ڕووناکایی بێ بۆ ئەوانەی شوێنی دەگرن
کە دەبێتە بەرهەمێکی ئەویندنرانە و خەیاڵی.
لە بیر دەچێوە
وەکوو بڵێی هەر نەبووی
ئینسان بی یا نووسراوە
لە بیر دەچێوە.
لە یادان دا نامێنی
دڵنیا بە...
#وە_نادرمستەفازادە
?☘❤️??
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
?????❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
لێوەکانت
باشترین مووسیقای دنیایە
کە کاتی بێدەنگی
بە دەستەکانی تۆ
کۆک دەکرێن
#پروین_صفرنژاد_چوبری
#وە_نادرمستەفازادە
بەیانیتان لێو ڕێژی سەرکەوتن
ــــ❤️❤️❤️❤️❤️❤️❤️
لب های تو
بهترین موسیقی دنیا ست
وقتی سکوت
با دستهای تو کوک می شود
امروزتان پر از موفقیت
امروزتان پر از موفقیت
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
?????❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
*◾️*سەردەمانێک لە قۆم فەقێ بووم و بڕوام وابوو کە تەنیا کەسێک که لە قۆم بێ و ڕووحانی، بەفەزیلەت و چاکەکارە! بەڵام کاتێ کە لە زانستگای تاران لە دەورە بووم تووشی کەسایەتی بەفەزیلەت و چاکەکار بووم، تێگەیشتم کە لە دەرەوەی قۆم و لەنێو خەڵکی دیکەش دا کەسانێکی زۆر بەڕێز و بەنرخ هەیە! بەڵام دیسان شیعەبوونم بە مەرجی ئەسڵی و سەرەکی دەزانی! پاشان بە سەفەر کردن بۆ وڵاتە عەرەبییەکان تێگەیشتم کە لەنێو گرووپەکانی دیکەی ئیسلامیش دا ئینسانی بەڕێز و بەنرخ پەیدا دەبێ!
دوای سەفەر بۆ ئورووپا لەو نوکتەیە گەیشتم کە لەناو دین و ئۆلەکانی دیکەش دا مرۆڤی بەڕێز و بەنرخ هەیە!
بەڵام لە ژاپۆن ڕووداوێکم بەسەرهات کە زانیم فەزیلەت و ئینسانییەت بە زمان و جێگە و تۆرەمە و مەزەب و ڕەنگ نیە! بۆ خواردن چوومە چێشتخانەیەکی گەورە و قەرەباڵغ و سەردانی چەند شوێنێکی تریشم کرد! پاش چەند کاژێر لەپڕ لەبیرم هاتەوە جانتاکەم لە چێشتخانە بەجێهێشتووە کە تەواوی ژیان و دار و نەدارمی تێدابوو! بەپەلە ڕۆیشتم و بەوپەڕی بێ بڕوایی دیتم جانتاکەم هەر لەجێی خۆیەتی و پیرەپیاوێ لەلای دانیشتووە و کوتی کاتێ دیتم جانتاکەت لەبیر کردووە، سەرەڕای ئەوەیکە نۆرەی ددان پزیشکم گرتبۆوە، ڕاوەستام تاکوو بگەڕێیەوە! سپاسم کرد و کوتم خودا چاکە و پاداشت بداتەوە.
وەڵامی دامەوە و کوتی من بڕوام بە ئینسانییەت و مرۆڤایەتییە....
وەرگێڕان:کامیل ئاغابەیگ پوور
۱۷ی سەرماوەزی ۲۷۲۴ی کوردی**
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
?????❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
ساتێک بۆ پێکە نین
دهگێڕنەوە حاجییهک دهچێ بۆ حەج. کاتێ لەوێ چاوی به ماڵی خودا دەکەوێ، کوڵی گریان دهیگرێ و لە کارەکانی پەشیمان دەبێتەوە و دهڵێ: خودایه به قوربانت بم، ئەوە هاتم بۆ ماڵهکهت و پاک بوومەوه ئیدی نامهەوێ کاتێ گەڕامەوە چیتر بژیم و دیسان باری گوناهم قورس بێتەوە، ئەتۆش به گهورهیی خۆت ئەو چاکەیەم لە گەڵ دا بکە، ههر کە گەیشتمەوە ماڵێ، نەخۆشییهکم بۆ بنێڕە با به پاکی بێمهوه لای خۆت.
بەڵێ، حاجی لە حهج دێتهوە و ههر کە دەگاتهوە، نهخۆشییەکی پێوه دهنووسێ.
بە هیچ دەوا و دەرمانێک چاری ناکرێ
کە خزم و تاییفه دەچن بۆ زیارهتی، حاجی پێیاندهڵێ: گەردنم ئازاکهن، نامێنم، جەماعەتیش دەڵێن: جا چ بووه حاجی؟ ئینسان ساغیش دهبێ و نە خۆشیش
دەکەوێ، خۆ نابێ ههر کەس نەخۆش
کهوت بڵێن تازە دەمرێ!!!
حاجیش لە وەڵامدا بە گریانەوە دەڵێ: لێمگەڕێن، ههر بۆخۆم دهزانم چ گوویەکم خواردووە!!!!
ئامادە کردنی ـ نادرمستەفازادە
کاناڵی ژیان جوانە گەر چاوەکان جوان ببینن
... دیوانی بێتۆیی ...
کاتێک!
دڵتەنگ دەبم،
بە قەڵەمی یادەکانت،
هۆنەی دڵم دەهۆنمەوە.
دەفتەرێک!
شێعری دابڕان،
پڕ بە دیوانی بێتۆیی،
بۆ ماڵی غەم دەهێنمەوە.
خەونەکانم هەموو زەردن
لەگەڵ پاییز
گەڵای ژینم هەڵ دەوەرێ
بزە و پێکەنینم ماتن
نەبو بۆ تاقە جارێکیش
لە ناخی دڵ بێنە دەرێ
خەونەکانم بە جێ دێڵم
تازە خەمیان پێوە ناخۆم
هێندە دەڕۆم
تا دەگەمە فرمێسکەکانی دایکی خۆم
.
دەبمە قەقنوس و باڵ دەگرم
دەبمە گڕ و تینی خەیاڵ
دەچمە ناو بێشکەی ساوایی
دیسان دەبمەوە بە مناڵ
خودالێخۆشبوو #کارۆ_ئاسنگەر
??
کاناڵی ژیان جوانە،گەر چاوەکان جوانی ببینن...
?????❤️
http://telegram.me/Mostafazadeh2
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months ago