فێرگەی زمانی کوردی

Description
ئەم کەناڵە بۆ فێرکردنی شێوەی زانستیی ڕێنووسی کوردی، بە گەلی کورد پێک هاتووە.
بۆ ناردنی بابەت و پرسیار؛ پێوەندی بەم ناوونیشانەوە بکەن:
@ezkurdistani

@fergay_kurdi
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 5 months, 1 week ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 7 months, 3 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 3 months, 2 weeks ago

hace 2 meses, 2 semanas

5️⃣ وانەی پێنجەم:

⬅️ درێژەی ناسینی پیتە بزوێنەکان و هێماکانیان:

🔻پیتە بزوێنەکان ئەرکیان بزواندن و جووڵەدانی پیتە نەبزوێنەکانە.

🔻هەر هەموو ۳۴ پیتی ئەلفبێی ڕاستچین، هێمایەکی تایبەت بە خۆی هەیە. بزرۆکە دەنگێکی بزوێنی کورتی نادیارە کە لە ڕێنووسی ڕاستچیندا هیچ هێمایەکی نییە و پیتی بۆ دیاری نەبووە، تەنیا بە شێوەی دەنگ گۆیە دەکرێت، بەڵام لە ڕێنووسی چەپچیندا بە «i» نیشان دەدرێت.

🔸بزوێنی (ا)
هەروەکوو پیتی (ا)لە زمانی فارسیدا لە سەرەتای وشەدا نانووسرێت.

وەکوو: باران، بابان
زانا، پرسا، توانا، هێژا

⬅️ لە ڕێنووسی ڕاستچیندا بەپێی یاساکان،پیتی بزوێن لە سەرەتاوە ناونووسرێت و ئێمە دەزانین کە (ا) پیتێکی بزوێنە، بۆیە لە کاتی نووسینی بزوێنی (ا) لە سەرەتاوە، لە پیتی نەبزوێنی (ئـ) وەکوو هاوەڵبزوێنێک کەڵک وەردەگرین.

ئ+ ا= ئارمان
ئ+ ۆ= ئۆقرە
ئ+ ێ= ئێوارە
ئ+ ە= ئەوین

🔸بزوێنی (وو)
ئەم پیتە کێشراوەی پیتی (و)بزوێنە و بە واوی جووت ناوی لێ دەبەین.

📍 لە ناوەڕاست و کۆتاییی وشەدا دێت.
📍لە سەرتای وشەوە نایات.
📍کاتی بێژەکردن دەکێشرێت.

وەکوو: دوو _پوور _نووسەر

🔸بزوێنەکانی (و)_(ی)
ئەم دوو پیتە پەیوەست بە شوێنی پیتەکە لە وشە یان بڕگەدا بزوێن یان نەبزوێنن.

📍دروستترین ڕێگا بۆ جیا کردنەوەی (و) _(ی)بزوێن و نەبزوێن بڕگەبەندییە.

🔻بزوێنی (ی) دەنگێکی سەربەخۆی کوردییە و لە نێوان و کۆتاییی وشەدا دێت.

(و) بزوێن وەکوو: کورد_سروشت_گوڵ_ زوڵف
(و) نەبزوێن وەکوو: ئاو_هاوار_وریا_ هەڵوێست
(ی) بزوێن وەکو:شیوەن_میوە_زیرەک_ پیری
(ی) نەبزوێن وەکوو:حەیران_ خەیاڵ_ یاسا_ چیا

🔴🔴🔴ئێستا وەکوو ڕاهێنان بە ڕێنووسی ڕاستچینی کوردی بۆ هەرکام لەم پیتانە سێ وشە بنووسنەوە.👇🏻👇🏻

ا:
وو:
و:
ی:

وانەبێژ: سەنا ڕەئووفی@fergay_kurdi

hace 2 meses, 2 semanas

ناوی پەڕتووك : ئەو ڕۆژانەی نیشتمان هیی هەمووان بوو
بابەت : بیرەوەری
نووسینی : هەڤاڵ کوێستانی
خوێندنەوەی: فاتح
کاری دەنگ : فاتح
لەگەڵ جوانترین ڕێزی کەناڵی فێرگەی زمانی کوردی بۆ ئێوەی بەڕێز

@fergay_kurdi

hace 2 meses, 2 semanas
[‍](https://attach.fahares.com/mPu9AHG7F+hwvBXvy6TQsg==) **‍ شەواژوو، پسپۆڕیترین وشەنامەی کوردی

‍ شەواژوو، پسپۆڕیترین وشەنامەی کوردی
بە هەوڵ و دڵسۆزیی دامەزراوی زانستی زاگرۆس
.

کۆکردنەوە: دکتۆر حوجەت ڕەشیدی (بەرپرسی دپارتمانی لێکۆڵێنەوە/توێژینەوەی ئەنستیتوی زانستی زاگروس)

ئەم کتێبە لە چاپی یەکەمدا لە 183 لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە و دوای دوو ساڵ بە زیادکردنی وشە و دەستەواژەی نوێ لەگەڵ وێنە پەیوەندیدارەکان بە 237 لاپەڕە زیاد کراوە، کە لەلایەن دامەزراوی زانستی زاگرۆس بڵاو کراوە.
وشەنامەی پسپۆڕیی "شەواژوو" بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی بە ڕێنووسی پەسەندکراو و ستانداردی کوردی، لە پێشەکییەک و سێ بەش پێک هاتووە، کە کاری پێداچوونەوەی لە ئەستۆی بەڕێز نێعمەت داودیان بووە و دیزاین و نەخشەی بەرگەکان لەلایەن وەحید ئەسەدی جێبەجێ کراوە.
یەکێک لە جیاوازییەکان ئەم بەرهەمە، گرنگیدانی مسۆگەر بە بواری پسپۆڕی و هاوسەنگی و شیکردنەوە بە دوو زمانی بەنرخی کوردی و فارسییە.

داواکاران دەتوانن ئەم کتێبە بەم شێوەگەلە بکڕن:

١ــ تێکردنی 300 هەزار تمەن بە حەسێبکردنی تێچووی پۆست بە ژمارە حەسێبی
6037997460940373
بە ناوی «عەلی غەیاسی» و وێنەی وەسڵەکە بۆ تەلەگرامی دکتۆر ڕەشیدی 091884126772 بنێردرێت.

٢ــ کڕین لە پەڕاوگەی ئسپیرال بە ناونیشانی: ئیلام، چوارڕێیانی  پەیام نوور، شەقامی تەعمیرکاری، بەرانبەر دەرگای ڕۆژهەڵاتیی زانکۆی پەیام نوور.
پەڕاوگەی ئسپیرال.

وەرگێڕان: سەنا هاشمی.

#لەکی_لەکی
#لری_لوڕی
#گەڕووسی_بیجاری
#اورامی_هەورامی
#کەڵڕی_کلهری
#گورانی_نو_گورانی_نوو
#فیلی_پەهڵەئی
#پاڵەوانی_پهلوانی
#ایلام_ئیلام
#کرماشان_کرمانشاە
#سنندج_سنە
#لرستان_لوڕستان

#دپارتمان_مێدیا_هونەر_سەیمرە
#دپارتمان_تحقیق_پێپرسی

@zanist2021
@fergay_kurdi

hace 4 meses, 4 semanas

ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️**

ئەمڕۆ: یەکشەممە

11ی سەرماوەزے  ۲۷۲٤ے ڪوردے

11ی ئازەرے۱٤۰۳ے هەتاوے

29ی جەمادی یەکەم۱٤٤٦ے مانگے

1ی دێسەمبەرـے ٢٠۲٤ زایینے

هەوای سەر شاخ و کوێستانم پزیشکی دەرد و عیللەتمە
خوا ئاوا بێ ئەم خاکە کە مایەی ژین و سیححەتمە#قانع ‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌**@fergay_kurdi

hace 5 meses

**پەیامی مامۆستا ئاکۆ جەلیلیان نووسەر و فەرهەنگنووس و لێکۆڵەر

سەبارەت بە گۆڤاری زانستی هۆژین و
گرینگیی بڵاوبوونەوەی زانستی بە زمانی کوردی**

@fergay_kurdi

hace 5 meses

*?بەشی سێیەم.
ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا هەیە؟

تەواوکەری وانەی پێشوو☝️***

بەشێکی پسپۆران لێرە بەڵگەی تەواو زانستی دەهێننەوە بۆ بوونی ئەم ڕستەیە.
پۆلێکی زانستییان بۆ هەموو جۆرەکانی ڕستە کردووە، بەتایبەتی ئەو ڕستانەی  کە لە ڕووی کاتەوە پۆلێنیان کردوون، ئەوەی ئێمەش مەبەستمانە ئەم جۆرەیانە، واتا ڕستەی بێ کات، کە ڕستەی ناوی دروست دەکەن.

*1️⃣ڕستەی کاتدار: ڕستەکە بە جۆری کاری ڕستەکەوە بەندە، واتا ئەم جۆرە ڕستانە، کاریان تێدایە و بەپێی ڕوودان و حاڵەتی ڕوودانی کاری ڕستەکە کارەش دەگۆڕێت، واتا لەم جۆرە ڕستەکان کردارین. ?
١_ ڕستەی فرمانی گواستنەوە: وەکوو(باڵندەکە فڕی)
۲_ ڕستەی فرمانی ئیشکردن و جێبەجێکردن: وەکوو(نەسرین شیعرەکەی نووسی.)
۳_ ئەو جۆرە ڕستانەی کە فرمانەکانیان بە زەین و بیر و سەرنجی مرۆڤەوە بەندە: وەکوو ( بیر لەوان دەکەمەوە)
٤_ ڕستەی ڕووداو*: وەکوو (ئەو مرد)

*2️⃣ڕستەی باس (بێکات): مەبەستمان لە ڕستەی ناوییە، لە جۆرەدا بە هیچ شێوەیەک ڕستەکە کاری تێدا نییە، بەڵکوو باسی لێوە دەکرێت، لەم جۆرە بە حاڵەت و دیاردەوە شتی دەوروبەرەوە بەندە، هەرگیز ناتوانین ئەم جۆرە ڕستانە بۆ کاتەکانی ڕابردوو و داهاتوو گەردان بکەین.
ئەمەش دەکەین بە دوو جۆر.
۱_ ڕستەی ناوی ڕەها: مەبەستمان لە ڕستەی ناوییە، ئەو حاڵەتەی لەناو ڕستەکە باسی لێوە دەکرێت بە هیچ شێوەیەک مایەی گفتوگۆکردن نین و هیچ گۆڕانکارییەکی واتایییان بەسەر نایەت و لای هەموو گوێگرێک یەک لێکدانەوەی بۆ دەکرێت وەکوو: لۆکە نەرمە، شەو تاریکە، نالی کوردە.
لەم جۆرە ڕستانە هەرگیز ناتوانین گەردانیان بکەین بۆ (
ڕابردوو، داهاتوو، داخوازی)* چونکە ئەم ڕستانە کاریان تێدا نییە، لەبەر ئەوەی هەرگیز ناتوانین بڵێین (بەرد ڕەق بوو) یان (بەرد ڕەق دەبێت) لە فەرهەنگی مێشکی هەموو مرۆڤێکدا "بەرد ڕەقە" چ لە ڕووی لۆژیکییەوە چ لە ڕووی واتایی و ڕێزمانییەوە، ناتوانین گەردانیان بکەین، چونکە بوونی ئەو حاڵەتانەی لەم جۆرە ڕستانەدا هەن هەرگیز بە کاتەوە پەیوەست نین و کاتیش لەم جۆرە ڕستانەدا نییە.

٢_ ڕستەی ناوی ڕێژەیی: هەمان واتا و چەمکی ڕستە ڕەهاکەیە، واتا لەم ڕستانەشدا کات نییە، بەڵام ئەوەی لە ڕستە ڕەهاکەی جودا دەکاتەوە، ڕەنگە لەم ڕستانەدا حاڵەتێکی تایبەتی هەبێت، کە ئاخێوەری تێدایە، هەمان چەمک و کاریگەری لای گوێگر نەبێت، بەڵام ئەوەی لەگەڵ ڕستەکەی دیکەدا، خاڵێکی هاوبەشیان هەیە ئەوەیە لەم جۆرە ڕستانەشدا کات نییە.
نموونە: زستان خۆشە. __ زستان
ناخۆشە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم جۆرە ڕستە ناوییانەدا، بەوە لەوەی تر جیا دەکرێتەوە ئەو حاڵەت و دیاردانەی باسی لێوە دەکرێت بوونێکی ڕەهاییی نییە، بەڵکوو بوونێکی ڕێژەییی هەیە، بێ گومان ئەوەش پەیوەندیی بەو ژینگەوە هەیە، کە ئەو کەسەی تێدایە، ئەوەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازیی هەیە، بەڵام ئەوەی گرینگە و لەبیری نەکەین ئەوە لەم جۆرەشیاندا بە هیچ شێوەیەک کات نییە، واتا ڕستەیەکی ناوییە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

hace 5 meses

هەبوونی چەمکانێکی وەک «زمانی پێوەر»، «زمانی ستانداردStandard language» ، «زمانی هاوبەشCommon language» ، «زمانی نەتەوەییNational language» ، «زمانی فەرمیOfficial language»  لە بنەڕەتدا لە هەموو ئاستەکانی زانستی زمانناسیدا نەتەنیا زانستی نیین بەڵکوو وشەڕۆنانی ئەم چەمکانە لەسەر بنەمای وەهم و ئەفسانە داتاشراون. تواندنەوە و یەکاندنی زمانەکان لە ژێر ناوی ئەم جۆرە چەمکانەدا بە واتای پەراوێزخستنی جۆراوجۆریی زمانییە و زمانەکانی دیکە لە تایبەتمەندییە کەلتوورییەکانی خۆیان پووچەڵ دەکاتەوە کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی تێکدان و ڕووخاندنی گەنجینە و خەزێنەی کەلتووریی وڵاتێک. ئاماژەکردنی ئەم جۆرە ناوانە خۆی لە خۆیدا دەبێتە هۆی نرخپێدان و بەهادارکردنی زمانە باڵادەستەکان و زمانەکانی دیکە لە بەها و بایەخ و پرێستیژی خۆیان دەسڕێتەوە.
بە وتەیەکی تر، ئەم جۆرە بیرۆکەیە خەسار و زیانێکی زۆری کۆمەڵایەتی و کەلتووری بە دوای خۆیدا دەهێنێت و ئەگەر هەستی نەتەوایەتیی ئاخێوەران لە ئاستی ئەو نیشتمانەی کە تێیدا دەژین داببەزێت، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ئەفسانە و چیرۆکانەی کە لە ژێر ناوی «یەک زمان‌ـ‌یەک نەتەوە»دا پەرەیان پێ‌ دەدرێت؛ چونکە ئەم دیاردەیە هەستیاریی ئاخێوەرانی زمانە کەمینەکان دەورووژێنێت و دەبێتە هۆی پارچەپارچەبوونی کۆمەڵگا و لە هەمووی گرینگتر «لێبوردەیی کۆمەڵایەتی social tolerance» ی ئاخێوەران تێک‌ دەدات و هەستی نەتەوایەتییان دادەبەزێنێت.

@Key_Terms_in_Linguistics

hace 5 meses
hace 5 meses
hace 5 meses, 1 semana

*?ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا هەیە؟ تەواوکەری وانەی پێشووتر☝️.
?بەشێکی پسپۆڕان لێرەش بۆچوونێکی تریان هەیە ڕستە دابەش دەکەن بۆ سێ جۆر.
1️⃣ ڕستەی ئیسنادی: بەو ڕستانەی دەگوترێت، کە لە چاوگی (بوون)ەوە پێک هاتبن.
نموو
نە: پێرێ بێزار بووم.*2️⃣ڕستەی کرداری: بەو ڕستانە دەگوترێت، کردارەکەنیان جگە لەو کردارانە بێت، کە لە چاوگی(بوون)ەوە وەرگیراون.
نموونە: نەشمیل مرد.

*3️⃣ڕستەی بێکردار: بەو ڕستانە دەگوترێت، کە لە ڕواڵەتی ڕستەکەدا کرداریان تێدا نییە، بەڵام مانای کردارییان تێدایە.
نموونە: دەست خۆش، بە داخەوە.
تێبینی/* بێ گومان لەم جۆرە پۆلینکردنەدا ڕستەی ناوی، واتا ئەو ڕستەیەی کرداری تێدا نییە، ئاماژەی پێ کراوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجدان بێت، ئەوەیە ڕستەی ناوی، تەنیا لە ڕووی ڕواڵەتەوە هەست بە نەبوونی کاتەکەی دەکەین.

?بەشێکی تری پسپۆڕان لێرەش بۆچوونێکی تریان هەیە ڕستە دابەش دەکەن بۆ سێ جۆری تر?
*1️⃣ڕستەی کاری: بەو ڕستانە دەگوترێت، کە لەنێو ڕستەکەدا هەست بە بوونی کار دەکەین، چ لە کاتی ڕابردوو یان ڕانەبردوو یان داخوازی... هتد بێت، کەواتە کاری تێدایە لەهەر دەم و جۆرێکیدا بێت، واتا ڕستەیەکی کردارییە.
نموونە: مامۆستا ڕۆیشت*.

*2️⃣ڕستەی کاری ناتەواو: ڕوونە مەبەستیشیان لەم جۆرە ڕستانە، ئەو ڕستانە دەگرێتەوە، کە کاری ڕستەکانیان لە چاوگی(بوون)ەوە وەرگیراون، کە خۆی لە نیهاد و گوزارەدا دەبینێتەوە.
نموونە: نالی شاعیر بوو*.

*3️⃣ڕستەی ناوی: یان ڕستەی بێکات، لەم جۆرە ڕستانەدا دیدی (پسپۆڕان)ەوە کاری ڕستەکان، نەک کاری تەواوی تێدا نییە، بەڵکوو کاری ناتەواویشی تێدا نییە.
نموونە*: ئارام مامۆستایە.

تێبینی/ بەم جۆرە ناساندنە ئەم ڕستەیە، ڕستەیەکی ناوییە، لەم جۆرە ڕستانەشدا زاراوەی (نیهاد و گوزارە)ی لێ دەنرێت، بەرانبەر بە (مبتدأ و خبر)ی زمانی عەرەبی، بێگومان لێرەدا بوونی ئەو مۆرفیمی(ە)یە، لە کۆتاییی گوزارەکەوە، ئەوە بە (جێناوی لکاو)دانراوە، نەک کاری ناتەواو بۆ دەم ئێستا هەر بەم تێڕوانینە، بوونی ڕستەی ناوی ئاماژەی پێ کراوە.
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 5 months, 1 week ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 7 months, 3 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 3 months, 2 weeks ago