?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 1 month ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months, 1 week ago
"زن دایی"، "زن عمو"، و.....
بەکار بێنێ، دهبێت خۆیان بە باشی زمانی ستانداردی کوردی فێر بن و ئهو زمانه ستاندارده بە باشی فێری منداڵەکانیان بکەن.
۲ــ ئەرکی پاراستنی زمان زۆرتر له سەرشانی
ڕێکخراوە ناحوکمییەکان، شاعیران، نووسەران، ڕۆماننووسان، گۆرانیبێژان و وێژهرانه. ئەوانە پێویستە زۆر هوشیارانه بۆ نووسین و ئاخاوتنیان له زمانی پێوەری کوردی کەڵک وەربگرن. دەبێت زاراوە جیاوازەکانی زمانی پێوەری کوردی وەک دەرفەت چاو لێ بکەن و له نووسین و ئاخاوتندا بۆ هاوتاسازی لە هەمبەر وشەی بێگانە کەڵکیان لێ وەربگرن.
۳ــ دیارە کەڵکوەرگرتن و لێکۆڵینەوەی زۆرتر له زمان دەبێتە هۆی ئەوە که زمان ببێته خاوەن گەنجینەیەی گەورەی زمانەوانی. پسپۆڕانی زمانی کوردی، خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ له دەرەوە و ناوەوەی وەڵات، نەتەنیا دەبێ ساڵانە سەدان لێکۆڵینەوەی زانستی ماجستێر و دوکتۆرا له سهر زمانی کوردی بنووسن، بەڵکوو باشترە خەڵکی بیانیش هان بدەن که لێکۆڵینەوەی ئاکادیمیانه له سەر زمانی کوردی بکەن.
٤ــ هەوڵدان بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی زانستیی زمانەوانی بەدوور لە باندووڕی زاراوە یا بنزاراوەیەکی تایبەت و ههروهها چێکردنی ڕێنووس و ڕێزمانێکی یەکگرتوو و ستاندارد تا قۆناغی یەکەم کە خوێندن بە زمانی دایکییە، ساناتر بخرێتە بواری جێبەجێکردن. زمانی کوردی پێویستی بە نوێکردنەوەی ڕۆژانە هەیە؛ جیهان بەخێرایی بەرەو گۆڕان و پێشکەوتن دەڕوات بۆیە پێویستە زمانیش خوی لە گەڵ ئەو گۆڕان و داهێنانادا بگونجێنێت.
@pejmanhabibi
یادداشتهای یک روزنامهنگار:
🌹🌹(رۆژی زمانی دایک)🌹🌹
✍ پژمان حەبیبی
هەڤاڵان، ئەوڕۆ رۆژی زمانی دایکییە،
ئەوەی گەنج قسەی پێدەکات، فارسییە،
ئەوەی دیالۆگی خوێندکارە، ئینگلیزییە،
قسەی مەلای مزگەوت، زۆربهی عەرەبییه،
تەنیا وشەی پیرەژن و پیرەپیاو، کوردییه،
پیرۆزە لەوانەی ئاخاوتنیان به زمانی کوردییە
ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی، لە دەرەنجامی ستەم و کارەساتێکی خوێناوییەوە لە لایەن ڕێکخراوی یونسکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان دیاری کراوە. له ساڵی ١٩٥٢ی زایینی پاکستان بڕیاری دا بە زەبری زۆر، زمانی ئۆردوو بەسەر گەلانی پاکستاندا بسەپێنێت، خهڵکی بهنگاڵ به تایبهت خوێندکاران دژ بهم کاره نامرۆڤانه و نادیمۆکراتییانهی حکومهتی پاکستان ڕاوهستان. خوێندکاران وهک ڕێبهری بزووتنهوه و خهڵک بە ئارامی خۆپیشاندانیان ساز دا. بهڵام حکومهتی پاکستان به هێزی پۆلیس هێرشی برده سهر خۆپیشاندهران و تاقمێک لهوان کوژران. ئهو هەوڵهی پاکستان بۆ سهپاندنی زمانی ئۆردوو به سهر زمانی زگماکی نەتەوەکانی دیکەی پاکستان، له ئاکامدا بوو به هۆی جیابوونەوەی وڵاتی بنگلادیش له پاکستان.
لە ساڵی ١٩٩٩ی زایینیەوە یونسکۆ بۆ گرینگیدان به زمانی زگماک و ڕێگری له لەناوچوونی زمانی زگماک، رۆژی دوی ڕەشەمەی وەکوو ڕۆژی ڕێزگرتن لە زمانی دایکی دیاری کرد.
زمانی دایکی لەبەر ئەوەی زمانی ئاخاوتن، فەرهەنگی خۆماڵی و زمانێکە مرۆڤ پێی گۆچ کراوە، دەبێتە سەرچاوەی هزر، دنیابینی و خەیاڵی مرۆڤ و لە هەموو کایەکانی ژیانی تاک و کۆمەڵگەدا ڕەنگ دەداتەوە. زمانی زگماک بناغەی هزر و بیر و شوناسی مرۆڤە. مرۆڤ بێ زمانی زگماک شوناسی نییە، ئەو مرۆڤەی زمانی زگماکی خۆی چاک فێر دەبێت و چاکی بەکاردێنێت هزر و بیری بەرفرەوانتر دبێت. متمانە و پەرمین و باوەڕبەخۆبوون بە مرۆڤ دەبەخشێت. زمان لە ڕەخسانی دەرفەتی تێفكرین و هزرین و قوڵبوونەوە بۆ ئاستەكانی ئافڕاندن، ڕۆڵی كاریگەری هەیە. زمان لە بیچمگیری و ڕواڵەت بەخشی و پێكهێنانی كەسایەتی تاك و ناسنامەی كۆمەڵایەتی و كۆی كولتووری گشتیدا کاریگەری ئێجگار زۆری ههیه.
زمان گرنگترین ئامڕازی پەیوەندی كولتووری و ڕەوایەتی مێژوو و هێڵانەوەی یادەوەری بەكۆمەڵ و ناسنامەی جەماوەر وگەلانە.
یەکەم بایەخی زمانی دایکی بۆ هەر نەتەوەیەک ئەوەیە کە ئەوەی وا لە ناختدا هەیه، دەتوانی بە ئاسانترین و ساکارترین شێوەی دەربڕین، بیگوازیتەوە بۆ بیسەر و بەردەنگەکەت؛ چون جگە لە زمانی دایکی هیچ زمانێکی تر ناتوانێت به ئاسانی مەبەست و قسەی شاراوەی دەروون دەربخات؛ گەر زمانی دایکی نەبێت، دایکێک چۆن کۆرپەکەی بلاوێنێتەوە! ئەویندارێک چۆن بە قەد و باڵای یارەکەیدا هەڵبڵێ!؟
ههژاری موکریانی دهڵێ:
قهواڵهی بوون و مانهوهی گشت نهتهوهکانی سهرزهوی، زمانه.
زمان نهمێنێ بوون له نێو دهچێ. زمانی كوردی لە مێژووی كۆن و نوێی ئێمەدا فاكتەرێكی سەرەكی ڕاگرتنی كورد بووە وەك نەتەوە. زمان، شادەماری ڕۆحی نەتەوەیە، بەو پێیە ئەو نەتەوەیە زیندووە کە زمانەکەی زیندوو بێت. چونکە لەڕێی ئەم شادەمارەوە خوێنی نیشتماندۆستی و هەستی نەتەوەیی دەگاتە هەموو دەمارەکانی دیکەی تاک بە تاکی کۆمەڵ.
سەرەڕای ئەمەش زمان زیاتر لە سیاسەت و ئابووری، توانیویەتی خزمەت بە یەكێتی نەتەوەیمان بكات.
ئێسته پرسیار ئەوەیه ئێمه چۆن دەتوانین زمانی زگماکی خۆمان بپارێزین و له ئاسیمیلهبوون له نێو زمانەکانیتر یا له ناوچوونی زمانی خۆمان بەرگری بکەین؟
دیارە پاراستنی زمان تەنیا ئەرکی چەن پسپۆڕ و چەند ناوەندی تایبەت نیە، بەڵکوو ئەرکی له مێژینەی کۆمەڵگایه، مامۆستا “محهممهد خاڵ” له سهر بایهخی زمان دهڵێ:
کۆمهڵگای بێ زمان و فهرهەنگ له ژێر پێی نهتهوهکانیتردا دهپڵیشێتهوه. نەتەوەیەک زمانی دایکی خۆی لە بیر بکا دەبێتە ژێردەستە و کوەیلەی فەرهەنگی ئەو گەلە زاڵەی کە زمانی بە سەردا سەپاندووە. ھەروەھا پێشکەوتنی نەتەوە و پەرەسەندنی خودی زمانی نەتەوە لە پێوەندییەکی پتەودان. ھیچ نەتەوەیەک بە بێ زمانێکی تایبەت و ھاوبەش وێنا ناکرێت. بۆ نەسڕانەوەی ھەر کەمینە و ھەڵگرتنی ھەر یادەوەرییەکی کۆن، زمان گەورەترین فاکتەر و پێداوییستیە.
فێربوونی هەر زمانێک پێویستی بە تێپەڕاندنی چوار قۆناغ هەیە: بیستن، ئاخاوتن، خوێندن و نووسین. ئەگەر کەسێک لە ڕەوتی فێربوونی زمانەکەیدا ئەم چوار قۆناغە تێپەڕێنێت، یەکگرتوویی فیکری، کۆمەڵایەتی و نەتەوەیی پیک دێت و کۆمەڵگە لەگەیشتن بە ویست و داخوازەکانی زۆر نزیک دەبێتەوە.
۱ــ یەکەم هەنگاو بۆ ئەم مەبەستە، پێویستە لە بنەماڵەی خۆمانەوە دەستپێبکەین، لەم بوارەدا دایکان لە نێو بنەماڵەدا، نەخشێکی هەرە گرینگیان هەیە؛ دایکان پێیان شوورەیی نەبێ بە زمانی خۆیان قسە بکەن و خۆیان بە کەم نەزانن چونکوو گەورەترین هۆی بە زمانی بێگانە قسەکردن خۆ بە کەم زانینە! دایکان جگه له ئەوەی که ئەبێ نەهێڵێ منداڵەکەی وشەی بێگانە وەکوو: "مامان"، "خالە"،"عمە"، "دایی"، "عمو"،
.
📚🎧 کتێبی دەنگی 🎧📚
"ئەشکەوتی حوسێن کۆکەن"
نووسەر : پێژمان حەبیبی
خوێندنەوەی: فاتێح
بەشی ( ٦ ) کۆتایی
ئامادەکاری و پێشکەشکردنی کاناڵی تێلگرامی ژیانەوەی زانایی.
ڕێبەندانی ساڵی ۲۷۲٤ی کوردی.
ڕێگەی پەیوەندی لەگەڵ نووسەر👇
@pijman_2710
pejman.۲۷۱۰@gmail.com
?کورد و ئەردۆغان؛ دوو ڕوانگە و دوو مێژووی جیاواز
✍ پژمان حەبیبی
?یەکەم یاسا که له ۲۱۰۰ ساڵ پێش زاییندا مرۆڤ نووسی؛ یاسای "ئورناموی" سۆمەری(کوردی دەشت) بوو. لەم یاسایەدا؛ له بری ئازاردان، وەک کاردانەوەیەکی فەرمی، سزای دارایی دانراوە. ئەم یاسا بەویژدان و دادوەرانە زۆر جیاواز بوو له یاسای حامورابی(سامی ئاخێوران) که ۳۰۰ ساڵ دوای یاسای ئورناموی نووسراوە. یاسای حامورابی دەڵێت: چاو به چاو و ددان به ددان.
?له سەدەکانی ناویندا ژنە کوردە ئەیۆبییەکان له پشتی دروستکردنی پێنج یەکی هەموو تەلارە ئایینیەکان و چارەکی هەموو خوێندنگەکانی شاری دیمەشق بوون.
?دوای ٤۲۰۰ ساڵ له نووسینی یەکەم یاسای مرۆڤایەتی، هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) به سەرۆکایەتی هاوبەشی ژن و پیاوێک به ناوەکانی ساڵح موسلێم و ئاسیه عەبدۆڵا بونیاتنرا. هەسەدە له چوارده ساڵی پێشوودا به هاوئاهەنگی له گەڵ کەمە نەتەوەکانی دیکەی سوریا، نەتەنیا داعشیان له ناو برد، بەڵکوو کیانێکی سیاسی لێوانلێو له دێموکراسی، ئاشتی و ئازادیان بۆ باکووری سوریا ساز کرد. ئێستاکە ئەردۆغان له تورکیاوە، به نەوەکانی یەکەم نووسەرانی یاسای مرۆڤایەتی و بونیاتنەرانی خوێندنگەکانی دیمەشق له سوریا دەڵێت: "یان چەکەکانتان دابنێن یان بەو چەکانەوە له گۆڕتان دەنێن."
ئەمەیە دوو ڕوانگە، دوو دابونەریت و دوو مێژووی جیاواز؛ یەکێک به درێژایی مێژوو، هەوڵ بۆ بونیاتنانی دونیایەکی لێوانلێو له ئازادی و ئاشتی دەدات و ئەوی دیکه چاوچنۆکتر له پێشووەکانیان، هەوڵ بۆ له گۆڕنانی بونیاتنەرانی ئازادی و ئاشتی دەدات.
@pejmanhabibi
?نقشههای شوم اردوغان
✍ پژمان حبیبی
?بشار اسد با کمک روسیه و کشورهای همسایه، توانست با کشتار بیش از ششصد هزار نفر از شهروندان و ویرانکردن بیشتر شهرهای سوریه، از سقوط قطعی حکومتش در بهار عربی جلوگیری نماید. بشار اسد در بهار عربی علاوه بر از دستدادن چند استان، مشروعیت در میان ملتش را به طور کامل از دست داده بود. اردوغان توانست از این فرصت استفاده کرده و با هماهنگی اعراب، دور زدن ایران و اقناع غرب و روسیه، زمینهی سقوط برقآسای اسد را فراهم نماید. اردوغان و وزیر امورخارجهاش بعد از سقوط اسد، نابودی یا تسلیم کوردهای روژئاوا را به جد در دستور کار خویش قرار دادهاند.
?اردوغان در تازهترین نقشهی شوم خود، باب گفتگوی صلح با اوجالان؛ رهبر PKK (پارت کارگران کوردستان) و محبوس در زندان امرالی ترکیە را باز نموده است تا علاوه بر نمایش دمکراسخواهی مضحک و دروغینش به کشورهای اروپایی، آمریکا و افکار عمومی ترکیه، حمله به روژئاوای کوردستان را توجیه نماید.
@pejmanhabibi
?کوردستان، سرزمین مظلومیتهای پنهان و بیپایان
✍ پژمان حبیبی
کشف و نمایش گور دستهجمعی ۱٥۰ نفر از زنان و کودکان کورد که در عملیات انفال به دست رژیم فاشیست بعث عراق با شلیک گلوله بر سرشان کشته شده بودند، هر قلب پاکی را جریحهدار و هر وجدان بیداری را آزرده خاطر میکرد. بدون تردید اگر چنین صحنهای در هر جایی غیر از کوردستان کشف میشد، صدها بیانیه و پیام تسلیت از طرف سیاستمداران کشورهای مختلف صادر میشد، تلویزیونهای معتبر جهانی، صدها ساعت چگونگی اتفاق این مصیبت بزرگ و مظلومیت این ملت بیپناه را برای افکار عمومی جهانیان تحلیل میکردند. البته اینجا کوردستان است، سرزمین پرداخت هزینههای سنگین برای زندگی آزاد بر روی خاکی که بیش از ده هزار سال است روی آن زیست و پیدایش خط و کشاورزی را به جهانیان عرضه نمودهاند، تنها کوردستان میتواند چنین آسان در مقابل دیدگاه کشورهای مسلمان معتقد به برابری حقوق همه مسلمانان؟! و سکوت مرگبار کشورهای دمکراتیک معتقد به برابری حقوق بشر!! انفال شود. آری اینجا کوردستان است؛ سرزمین مظلومیتهای پنهان و بیپایان.
@pejmanhabibi
?عینیت اجتماعی(۱۰ تا ۱۳)
▪️بررسی و تحلیل موج چهارم پیمایش ملی ارزشها و نگرشهای ایرانیان – آبان ۱۴۰۲
? دینداری
? نوآوران آذر ۱۴۰۳
?این بخش از گزارش به نگاه مردم ایران نسبت به ابعاد دینداری شامل؛ «توکل»؛ «احساس مذهبی بودن»؛ «ارادت به خاندان پیامبر.ص»؛ «دینداری شریعت محور»؛ «تقلید»؛ «انجام مناسک»؛ «جدایی دین ازسیاست»؛ «حجاب و نحوه مواجهه با آن»؛ «گذشته و آینده دینداری» و« روند تحولات مذهبی در نامگذاری کودکان تهرانی» پرداخته است.
فایل pdf
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 1 month ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months, 1 week ago