هەواڵەکانی ئه‌قصا

Description
بەردەوامدەبین لە ڕووماڵەکانی جەنگ
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 8 months, 1 week ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 10 months, 3 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 6 months, 2 weeks ago

1 year ago

پیاوێك عبد الله کوڕی مسعود ـی بانگ کرد بۆ وەلیمەیەك، جا کاتێك هات بچێتە ژورەوە گوێی لە گۆرانیەك بوو جا گەڕایەوە، جا ئەوەی کە بانگی کردبوو پێی گەیشت ووتی : ئەوە چیتە بۆ گەڕایتەوە، ئایا ناچیتە ژورەوە ؟
فەرمووی : من گوێم لە️ رسول اللّٰه بوو ﷺ دەیفەرموو : هەر کەسێك ڕەشایی قەومێك زیاد بکات ئەوە لەوانە، وە هەر کەسێك ڕازیبێت بە کار وکردەوەی قەومێك ئەوە شەریکە لە کار و کردەوەکەیاندا .

#الجامع_لابن_وهب_١٧١٧

جا بزانە هەر کاتێك چویتە ناو گروپ و تاقمێکەوە و ژمارەیانت زیاد کرد ئەگەرچی ڕازیش نەبیت بە هەموو ئەو کارانەی ئەوان کە دەیکەن ئەوە بزانە هەر لەوانیت و حوکمی ئەوانت هەیە، وە بزانە ئەگەر ڕازیش بوویت بە کار و کردەوەی تاقم و گروپێك ئەوە لەوانیت ئەگەر چی لەناویشیاندا نەبیت و دوور بیت لێیان جا ئاگاداری کار و کردەوەکانتان بن.

1 year, 3 months ago

بەردەوام بوون

ئەوە جەژن هات و ڕەمەزان کۆتایی هات و دەرگاکانی دۆزەخ کرانەوە و شەیتانەکان بەڕەڵا کران….

خوای پەروەردگار بە پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: { وَاعْبُدْ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأْتِيَكَ الْيَقِينُ } . الحجر: ٩٩
یەقین لێرە یانی مردن پێغەمبەریش ﷺ فەرمانەکەی خودای جێبەجێ کرد تاوەکو یەقینی بۆ هات و گەڕایەوە لای پەروەردگاری ….

پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: “ ئەگەر یەکێ لەئێوە مرد کردەوەکانی ئەپچڕێ “ .
کەواتە پشوودان لە عیبادەت و خواپەرستی نیە و ئەبێ بەردەوام بی تاوەکو مردن .

?لە ڕۆژوو گرتن:

- شەش ڕۆژ لەمانگی شەوال بگری - شەشەڵان - وەک ئەوە وایە هەموو ساڵەکە بەڕۆژوو بی .
- سێ ڕۆژ لە مانگێ بگری وەک ئەوە وایە هەموو ساڵەکە بەڕۆژووبی ، چونکە چاکە یەک بە دەیە .
- ڕۆژووی ڕۆژی عەرەفە - نۆمینەی حاجیان - بگری ئەبێتە کەفارەتی تاوانە بچوکەکانی دوو ساڵ .
- ڕۆژووی ڕۆژی عاشورا - ١٠ ی موحەڕەم - بگری ئەبێتە کەفارەتی تاوانە بچوکەکانی ساڵێکی پێش خۆی .
- یەک ڕۆژ بەتەنیا بگری خودا ٧٠ ساڵ ڕووخسارت لە ئاگر دوورەخاتەوە .

?قورئان خوێندن

- پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: “ باشترینتان ئەوانەن قورئان فێردەبن و خەڵکیش فێردەکەن “ .
- پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: “ هیچ دەستەیەک کۆنابنەوە لە ماڵێک لە ماڵەکانی خودا ، قورئانەکەی بخوێنن و لەنێوان خۆیاندا دەوری بکەنەوە ، ئیللا ئارامی دادەبەزێتە سەریان و ، ڕەحمەت دایان دەپۆشێ و ، فریشتەکان دەوریان لێدەدەن و ، خودا لای فریشتە نزیکەکانی باسیان دەکات “ .

?زیکر کردن :

خوای پەروەردگار بەو گەورەیی و بێ منەتیەی خۆی ئەفەرموێ: { فَاذْكُرُونِي أَذْكُرْكُمْ }. البقرة: ١٥٢
یادم بکەن یادتان دەکەم
باسم بکەن باستان دەکەم
چ مژدەیەک لەوە گەورەترە…!

?شەونوێژ :

پێغەمبەر ﷺ ئەفەرموێ: “ باشترین نوێژ لەدوای نوێژە فەرزەکان شەونوێژە “ .

?بەخشین :

خوای پەروەردگار ئەفەرموێ : { وَأَنفِقُوا مِن مَّا رَزَقْنَاكُم مِّن قَبْلِ أَن يَأْتِيَ أَحَدَكُمُ الْمَوْتُ فَيَقُولَ رَبِّ لَوْلَا أَخَّرْتَنِي إِلَىٰ أَجَلٍ قَرِيبٍ فَأَصَّدَّقَ وَأَكُن مِّنَ الصَّالِحِينَ }. المنافقون: ١٠

خۆزگە خواستن لە سەرەمەرگ و گەڕانەوە و داوای مۆڵەت کردن تەنیا بۆ یەک شت ، ئەویش بەخشین…
دەبێ بەخشین چەند گەورەبێ وا مرۆڤ لەسەرە مەرگ داوای مۆڵەتی بۆ دەکات….!؟

#لەپێشوازی_ڕەمەزان

1 year, 4 months ago
1 year, 4 months ago

"ئەبو عوبەیدە"
وتەبێژی سەربازی کەتیبەکانی قەسام:

• شەڕ دەچێتە مانگی شەشەمی خۆیەوە، دوژمن هێشتا خەریکی ئەنجامدانی هۆلۆکۆستێکی ڕاستەقینەی نازی دژ بە گەلەکەمانە.

• یاساکانی جیهان لە بەرامبەر داگیرکەرێکی قۆرخکار (خاڵیە لە بەها مرۆییەکان) بێدەسەڵات وەستاون.

• گەلەکەمان لەبەردەم دەستدرێژییەکی زایۆنیستی ـ ئەمریکی وەستاوە کە لە مێژوودا وێنەی نەبووە.

• ئەم شەڕە قۆناغێکی نوێ لە جیهاندا دادەمەزرێنێت کە ناونیشانەکەی ئەوەیە کە، ماف تەنها بە زەبری هێز وەردەگیرێت.

• یاسا بەسەرچووەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شایانی پاراستنی نادادپەروەری و دەستدرێژیە لەژێر کاریگەری ئیدارەی ئەمریکا.

• شۆڕشی #حەوتی_ئۆکتۆبەر لە وەڵامی دەستدرێژییەکی دەیان ساڵەدا هات، کە بەهەوڵێک بۆ جوولەکەکردن و ڕووخاندنی ئەقسا گەیشتە لوتکە.

• دەستێکی ناڕەوا و لەرزۆک لە ئەنجوومەنی ئاسایشدا هەڵدەستێت بۆ ئەوەی بەربەست بخاتە بەردەم هەموو هەوڵێک، تەنانەت ئەگەر فەرمیش بێت، بۆ پشتیوانیکردنی ستەملێکراوان.

• ئێمە لە ڕۆژی ( ١٥٤ )ـیەمی شەڕی دوژمنی زایۆنی دەکەین و لە سێ هەفتەی ڕابردوودا خەسارێکی گەورەمان بە ئەفسەر و سەرباز و مورتەزەقە و و زرێپۆقەکان هێناوە.

• داگیرکەر لەسەر خاکی ئێمە پشوونادات و سەرکەوتوونابێت لە هێنانی ئاسایش بۆ خۆی، پێش ئەوەی گەلەکەمان مافەکانی خۆی بەدەستنەهێنێت.

• ئێمە بە جیهاد و پەیوەندیەکی باشەوە پێشوازی لە ڕەمەزان دەکەین، لە سەردەمێکدا کە پیاوان شانازی پێوە دەکەن.

• ئەرکی هەموو کەسێکی ئازادە بەشداری قوربانیدانی خەڵکی غەززە بکات و بەرەنگارییان بکاتەوە و هەوڵی دابەشکردنی ئەقسا پووچەڵبکاتەوە.

• دەرکەوتووە کە حکومەتی دوژمن لە دانوستانەکاندا فێڵ و خۆدزینەوە بەکاردەهێنێت، کە شڵەژاو و سەرلێشێواوە.

• قارەمانەکانمان بەردەوامن لە شەڕ و بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەستدرێژی داگیرکار و لە ئامادەباشیدان.

• ئەولەویەتی سەرەکیمان بۆ تەواوکردنی ئاڵوگۆڕی دیلەکان پابەندبوونی تەواوەتییە بەوەستاندنی دەستدرێژیی و کشانەوەی دوژمن و وازهێنانی لە داگیرکاری.

• گریانی واشنتۆن لەسەر ژمارەیەکی سنوورداریی دیلەکانی دوژمن ، دوو ستاندارد و بێباکییەکەی بەرامبەر بەمافەکانی مرۆڤ پشتڕاست دەکاتەوە.

• بەهۆی ئابلۆقەوە، پشتڕاستی دەکەینەوە کە برسێتی بەسەر زیندانییەکانی ئێمەشدا بڵاودەبێتەوە و هەندێکیان بەهۆی نەبوونی خۆراک و دەرمانەوە بەدەست نەخۆشییەوە دەناڵێنن.

• زایۆنیستەکان لەبەردەم نەتەوەیەکی دوو ملیار کەسیدا وەستاون و ڕێز لە پیرۆزی خوێنی بێتاوان ناگرن.

• قەوارەی زایۆنی و ستافی جەنگ گوێ بە ژیانی دیلەکان نادەن و پێداگری لەسەر گەڕانەوەیان دەکەن لە تابووتدا.

• ئەم شەڕە قۆناغێکی نوێ دادەمەزرێنێت نەک لەسەر ئاستی غەززە ، بەڵکو لەسەر ئاستی جیهان.

#جەنگی_ڕاگەیاندن
#طوفان_الأقصى
#ئەبو_عوبەیدە

1 year, 5 months ago

https://vm.tiktok.com/ZM6EMwB7P/

TikTok

islam_tv(islam_tv_3) is LIVE | TikTok

وتاری هەینی. Check out islam\_tv(islam\_tv\_3) LIVE videos on TikTok! Watch, follow, and discover the latest content from islam\_tv(islam\_tv\_3).

هەواڵەکانی ئه‌قصا
1 year, 8 months ago

?حکومەتی زایۆنی دەنگیدا بە ڕێکەەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس بەنیوەندگیری میسر و قەتەر...
?بەپێی ڕێککەوتنەکە
ئاگربەست لەنێوان هەردوولادا و وەستانی هەموو کردەوەیەکی سەربازی سوپای داگیرکەر لەهەموو غەززە ، وەساندنی جولەی هەموو کەرەستەیەکی سەربازی داگیرکەر لەغەززەدا
داغلکردنی سەدان بارهەڵگری پێداویستی پزیشکی و ئینسانی و سوتەمەنی و … بۆ هەموو غەززە بەبێ جیاوازی لە باکور و باشور .
ئازادکردنی ٥٠ ژن و منداڵی خوار ١٩ ساڵ بەرامبەر ئازادکردنی ١٥٠ ژن و منداڵ لە زیندانەکانی داگیرکەر
وەستاندنی جوڵەی فڕۆکە لەئاسمانی باشور بۆ ماوەی چوار ڕۆژ
وەستاندنی جولەی فڕۆکە لە باکور ڕۆژانە شەش کاتژمێر
لە ١٠:٠٠ بەیانی تا ٤:٠٠ ی ئێوارە
لەکاتی ئاگربەست هێزەکانی داگیرکەر پابەندەبن بە ڕێگری نەکردن و دەستگیرنەکردنی هیچ کەسێک لەتەواوی غەززە
ئازادی هاتووچۆکردن لە نێوان باکور و باشور بەدرێژایی شەقامی صلاح الدین
⭕️ئەگەرچی پابەند بوونی سوپای زایۆنی بەڕێککەوتن و خیانەت نەکردن لێی ئەستەمە
⛔️بەڵام
هەر ئەوەندەی ئەنوسریت داگیرکەر و حەماس گەشتنە ڕێککەوتنی ئاگربەست  و دیل بەدیل کردن سەرکەوتنە...

1 year, 8 months ago
هەواڵەکانی ئه‌قصا
1 year, 8 months ago
هەواڵەکانی ئه‌قصا
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 8 months, 1 week ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 10 months, 3 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 6 months, 2 weeks ago