?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 11 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 7 months, 2 weeks ago
✅ تەوەرە گرنگەکانی سێمینارەکەی د. بەختیار سەجادی لەسەر "چینی ناوەڕاست و نواندنەوەی لە ئەدەب و هونەردا"
✍ ئامادەکردنی محەمەد دانشگەر، خوێندکاری ماستێر
بەشی پێنجەم
لە سنە لایەنگری شیعری نوێ بە ژمارە زۆر زیاترن لە خوێنەری شیعری کلاسیک. چینی ناوەڕاست ئاگاداری وشەکاریی ئەدەبی کلاسیکی کوردی نییە چونکە کات و زانیاری و تاقەتی خوێندنەوەی ئەو ئەدەبیاتەی نییە. ئەندامانی چینی ناوەڕاست ئاگاداری گۆڕانکارییە جیهانییەکانن. ئەوان وەک "ئەویدیی گەورەی دەرەکیی نزیک" سەیری هونەری نەتەوەگەلی دراوسێ دەکات. هونەری ڕۆژئاواییش لەم هاوکێشەیەدا بۆیان دەوری "ئەگەدەی دوور" دەگێڕێت. لە هەر دوو حاڵەتەکەشدا ڕەوتی شوناسسازی سەردەگرێت. بۆیەش ئێستا ئیتر ئاساییە لە شەقامەکانی سنە ژەنیارێک شێوازی ڕاک پێشکەش بکات.
چینی ناوەڕاست خوێندەواریی هەیە، دەچێت بۆ سینەما و پێشانگاکان، شۆفێری دەزانێت، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار دەهێنێت و شێوازی ژیانی جیاوازە لە هەڵسوکەتی نەریتی. چینی ناوەڕاست زیاتر حەزی لە خوێندنەوەی چیرۆکی کورت و بینینی شێوەکاری و فیلمە تا ئەوەی تەکنیکە سەیروسەمەرەکانی نالی و سالم و مەحوی لێک بداتەوە.
ڕەنگدانەوەی چینی ناوەڕاست لە فیلمی کوردیشدا لاسەنگە. دوای یڵماز گونەی، واتە لە کۆتاییی سەدەی بیستەم بەم لاوە، مخابن گرنگی نەدەدرا بە نواندنەوەی چینی ناوەڕاست. لێرەدایە گەورەییی یڵماز گونەی دەردەکەوێت کە لە سەرەتای هەشتاکاندا گرنگی بە داڵغەکانی چینی ناوەڕاست دابوو. بەهمەن قوبادی لە یەکەم قۆناغی فیلمسازیدا بایەخی بەم پرسە نەداوە، بەڵام لە قۆناغی دوای نیوەی مانگ هەوڵی داوە پرسەکە زەق بکاتەوە. ئێستا هەندێ دەرهێنەری کورد بە باشی ئاوڕ لەم پرسە دەدەنەوە، وەک هونەر سەلیم.
لە قۆناغی هەنووکەدا جۆرێک لە شێواوی هەست پێدەکرێت سەبارەت بە پێگەی ژانری ئەدەبی و هونەری و جۆری بەردەنگیان. بابەتەکە فرەڕێبازی و فرەژانری و فرەفۆرمی نییە، چونکە لە ڕۆژئاواش ڕەوش هەمانە؛ پرسەکە لای ئێمە ئەوەیە کە ناتوانین لە کوردستاندا بەردەنگی بەرهەمەکان دیاری بکەین. بە پێچەوانەی کۆمەڵگای ڕۆژئاواییەوە، لە کوردستان بەردەنگپێوی بۆ بەرهەمە ئەدەبی و هونەرییەکان سەختە. بۆ نموونە، گۆرانیی فۆلکلۆریک کە لە بنەڕەتدا هی چینی خوارووە، ئێستا بەشێکی زۆری بەردەنگانی ئەو جۆرە گۆرانییە لە چینی ناوەڕاست پێکدێن. موزیکی پاپ، کە موزیکی چینی ناوەڕاستە، کەوتووەتە بەر ڕقی هەمان چین لە کوردستاندا؛ ئەمەش هۆکاری کۆمەڵایەتی-فەرهەنگیی خۆی هەیە.
#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
https://t.me/bakhtiar_sadjadi
✅ تەوەرە گرنگەکانی سێمینارەکەی د. بەختیار سەجادی لەسەر "چینی ناوەڕاست و نواندنەوەی لە ئەدەب و هونەردا"
✍ ئامادەکردنی محەمەد دانشگەر، خوێندکاری ماستێر
بەشی چوارەم
ژنان و منداڵ بۆیان نییە بچنە دیوەخانەوە. لە دیوەخاندا پیاوان دەبن بە میوانی پیاوان. ئێستا لە کەشی مەجازیشدا و بە تایبەت لە ئینستاگرام و تیکتۆکدا نەک دەیان بەڵکوو سەدان دیوەخانی گەورە بۆ ئەندامانی عەشیرەت و خێڵ دروست کراون کە زیاتر هی کوردستانی عێراق و تورکیان. کەچی خودی وشەی "عەشیرە" نامۆیە بە زەینی خەڵکی سنە و وشەی "دیوەخان" نامۆیە بە گوێی لاوانی سنەیی. لە سنە خێڵ دەور ناگێڕێ و تێیدا تاکایەتی زیاتر لە شوێنەکانی تر پەرەی سەندووە.
پێکهاتەی کۆمەڵایەتیی دووجەمسەری، بۆ نموونە لە دوانەی شێخ/دەروێشدا، یەکێکە لە ئاستەنگە گەورەکانی بەردەم گەشەی چینی ناوەڕاست. من کۆمەڵێ دامەزراوەی ئایدیۆلۆجیک وەک هەڕەشە بۆ گەشەی چینی ناوەڕاست دادەنم. ئەم دیاردەیە ئێستا لە شارێک زیاتر لە شوێنەکانی تر هەست پێدەکرێ کە سەردەمانێک پێشەنگی خوێندەواری و شێوە ژیانی چینی ناوەڕاست بوو، واتە سلێمانی. ئەو دامەزراوانە بوونەتە خاوەنی تریبوون و لەم ساڵانەی دواییدا پەرەیەکی زۆریان بە گوتاری خۆیان داوە و بەردەنگیشیان هەیە. لە ئەنجامدا، جارێکی تر چینی ناوەڕاست دەکەوێتە بەر مەترسیی لەتبوون و داڕمانەوە.
هەر ئەم نموونەیە لە باکووریش دەبیندرێ. چل ساڵ لەمەوبەر مەحمەد ئوزون لە ڕێگەی ئامرازێکی وەک ڕۆمانی ریالیستییەوە دەوری باشی گێڕا لە ستانداردیزەبوونی کورمانجیی سەروو بۆ ئاخێوەرانی چینی ناوەڕاست لە باکوور، کەچی ئێستا لەوێ ئاغا و سەرۆکعەشیرەکان بانگەشە بۆ شێوەژیانی دووجەمسەری دەکەن کە تێیدا چینی ناوەڕاست دەبێتە بەرداش و ئەمەش بە زەقی لە ڕاگەیاندن و سۆسیال میدیای تورکیدا ڕەنگی داوەتەوە. حەڵقە تورکییەکان، کە بینەری زۆریشیان لە ئێران و وڵاتانی عەرەبی هەیە، قامکیان لەسەر پێکهاتەی دووجەمسەریی هەندێ جڤاتی کوردی لە تورکیا داناوە و بۆ زیاتر راکێشانی سەرنج بینەر پەرەی پێ دەدەن.
لە ڕۆژئاوا، نزیکایەتیی زۆری نێوان کورد و عەشیرە عەرەبەکان بووەتە هۆکارێک بۆ پەرەسەندنی سەرلەنوێی ئەو پێکهاتە دووجەمسەرییە. بە پێچەوانەی ڕوانگەی زاڵ، کاریگەریی سیستەمی نەریتیی کۆمەڵی عەرەب لەسەر کورد لە ڕۆژئاوا زیاترە لە هەموو شوێنیکی تری کوردستان. ئەم ڕووداوانە سەرلەبەر پێچەوانەی ڕەوتی گۆڕانکارییە جیهانییەکانن، چونکە تیاندا لە قورساییی چینی ناوەڕاست کەم ئەبێتەوە.
چینی ناوەڕاست ژانری ئەدەبی و هونەریی تایبەت بە خۆی بەرهەم ئەهێنێت. لە ئەدەبی کوردیی چارەکە سەدەی ڕابروودا خەیاڵ و زەینی تاکەکەس جێگای ڕیاڵیزمی کۆمەڵایەتیی گرتەوە، لەبەر ئەوەی واقیعەکە وێران و دزێو و نالەبار هاتۆتە بەرچاو. دانەر واقیعەکە لە دەرکەوتەیەکی دەرەکییەوە بۆ دەرکەوتەیەکی ناوەکی دەگۆڕێت. سی ساڵ لەمەوبەر لە کوردستانی ئێراندا هەندێک ڕۆمانی ڕیاڵیستی وەک بەرهەمەکانی فەتاح ئەمیری خوێنەری زۆریان هەبوو، بەڵام ئێستا لەبری ڕۆمانی ریالیستیی کۆمەڵایەتی، ڕۆمانی سەروو-ریاڵیستیی دەروونناسانە دەنووسرێت.
نموونەیەکی دیکە کە دەربڕی باڵادەستیی چینی ناوەڕاستە بریتییە لە گەشەی موزیکی پاپی کوردی، کە لە ڕۆژهەڵات و بە دیاریکراوی لە سنە و هەروەهاش لە هەندێ لە شارە گەورەکانی کوردستاندا زیاتر لە شوێنەکانی تر گەشەی کردووە، کەچی لە هەندێ ناوچەی تردا وەک موکریان، هەورامان و تەنانەت ڕۆژئاواش موزیکی پاپ هێشتا نەبووەتە ژێرچەشنی هونەریی زاڵ. ئەم جۆرە کاردانەوەیە سەبارەت بە نواندنەوەی چینی ناوەڕاست لە بنجۆرە هونەرییەکانی تریشدا دەبیندرێ.
#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
https://t.me/bakhtiar_sadjadi
✅ تەوەرە گرنگەکانی سێمینارەکەی د. بەختیار سەجادی لەسەر "چینی ناوەڕاست و نواندنەوەی لە ئەدەب و هونەردا"
✍ ئامادەکردنی محەمەد دانشگەر، خوێندکاری ماستێر
بەشی سێیەم
ڕیاڵیزم، سەد ساڵ دوای ئەورووپا، واتە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا، بوو بە ڕێبازی زاڵ لە ئەدەبی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بە تایبەت لە ئەدەبی کوردی و فارسی و عەرەبی. جەمالزادە و بوزورگ عەلەوی دوو نموونەی ناسراوی چیرۆکی ریالیستین لە ئەدەبی فارسیدا. شەپۆلەکە هێندە بەرفراوان بوو کە تەنانەت نووسەرێکی دژەریالیستی وەک سادق هیدایەت-ی گرتەوە.
لە ئەدەبی کوردیدا شڤانی کورد و پێکەنینی گەدا و ژانی گەل سێ نموونەی بەرچاون لە ئەدەبی واقیعیخوازانەی کوردیدا. پێوەندیی نێوان عەرەبێ شەمۆ و واقیعیخوازە کۆمەڵایەتیخوازەکان لە رووسیا، چ وەک ئەدەب و چ وەک بیر و باوەڕ و چ وەک لایەنگریی سیاسی، جێگای تێڕامانە، ڕێک وەک پێوەندیی نێوان کۆمار و سۆڤیەت، یان پێوەندیی نێوان پارتی و حیزبی شیوعی لە سەرەتای شەستەکاندا، واتە ئەو هاوکێشەیەی تێدا دوو لایەنی نەتەوەیی و چەپ دەور دەگێڕن.
گەشەی شیعر و چیرۆک و تەنانەت نووسینی ڕۆژنامەوانیی کوردی بە سەرواتای نەتەوەخوازانە و بنواتای چەپخوازانەوە لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە سەرتاسەری کوردستاندا، بێجگە لە باکوور کە تێیدا نووسین بە کوردی بەرەوبڕکرابوو، پیشاندەری بەرفراوانیی ڕێبازی ریالیزم و بیری کۆمەڵایەتیخوازه کە تەواو هاوتەریب و هاوکاتە لەگەڵ گەشەی چینی ناوەڕاست لە کوردستان و باڵی چەپ لە نێو دانەرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ئێمە گۆران وەک رۆمانتیست و مۆدێرنیست دەناسێنین، کەچی مۆدێرنیستە ڕۆژئاواییەکان رۆمانتیست نەبوون. بۆیەش نەک هەر گۆران بەڵکوو بە گشتی نوێخوازی لە ئەدەبی کوردیدا بە تەواوەتی نوێخوازانە نییە. ریالیزمی زاڵی ناوەڕاستی سەدە وای کردبوو کە تەنانەت گۆرانیش حەز بکات وەک ریالیست بناسرێت و هەندێ ڕەخنەگری ئەدەبیش باسی هەڵبەستی ریالیستیی گۆران بکەن. ئەمەش حاڵەتێکی دەگمەنە چونکە ریالیزم زیاتر لە چیرۆک و شانۆدا ڕەنگ دەداتەوە.
لە گوتاری ئەکادێمیکیشدا، نامەی دکتۆرای هەندێ توێژەری بەناوبانگ وەک عیزدەین مستەفا ڕەسووڵ، مارف خەزنەدار و کەریم ئەیووبی بۆ ئەدەبی کوردیی ناوەڕاستی سەدەی بیست تەرخان کرا. ئەوان هەوڵیان دا دوو لایەنی واقیعیخوازانه و کۆمەڵایەتیخوازانهی ئەدەبی کوردیی ناوەڕاستی سەدەی بیست بەرجەستە بکەنەوە.
ریالیزمی ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بوو بە ڕێبازی زاڵی ئەدەبی گەلانی ناوچەکە. ڕەوتی گەشەی چینی ناوەڕاست لە سلێمانی-ی سەردەمی شێخ مەحموودی نەمردا دەستی پێکرد و پێوەندییەکی توندوتۆڵ سەرهەڵدەدا لە نێوان ڕیاڵیزم و توێژی خوێندەواری سلێمانی. کورتەچیرۆکی کوردی بۆ یەکەم لە میژووی ئەدەبی کوردیی ناوەندیدا لەسەر دەستی جەمیل سائیب و ئەحمەد موختار بەگی جاف نووسرا. ڕەفیق حیلمی و جەمال عیرفان، وەک دوو نووسەر و ڕووناکبیری دیار، لە ڕووی گرنگیدان بە خوازیارییەکانی چینی ناوەڕاست و سیستەمی ئەخلاقی و پێوەندیی کۆمەڵایەتیی تازەی ئەو سەردەمەەوە دەچنە ئەم خانەیەوە.
دەرفەتی گەشەی چینی ناوەڕاست لە سلێمانی و سنە زیاتر بوو لە شارەکانی تر. ئەمەش گرێدراوی گەورەبوونەوەی شارەکان نییە. بۆ نموونە، کرماشان لە ڕووی ڕووبەر و ژمارەی دانیشتووانەوە لە سنە گەورەترە. لە کرماشاندا هۆزگەری و پێکهاتەی عەشیرەیی باڵادەستە و ئەمە ڕێگەی بە گەشەی چینی ناوەڕاست نەدەدا لە سەرەتا و ناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا. هەر ئەوەش یەکێکە لە کۆسپەکانی بەردەم کەڵهوڕی کە ببێتە زاری ستانداردی کوردیی خوارین، کەچی لە سنەی ئەردەڵانیئاخێودا سۆرانی وەک زاری ستانداردی کوردیی ناوەندی ڕووبەڕووی ئاستەنگی گەلێک کەمتر بووەتەوە.
سنە لە بنەڕەتدا وەک شار دروست کراوە گەرچی مێژووەکەی تازەترە لە چاو کرماشان. سنە یەکێکە لە یەکەم شارەکانی کوردستان کە خانووی دوونهۆمی و سێنهۆمیی تێدا دروست کراوە، کەچی لە بیناسازیی نەریتیی تایبەت بە خەڵکی ئاسایی خانووەکان ئاسۆیی بوون. هەر لەو سەردەمەدا هەوڵەکانی ئایەتوڵڵا مەردۆخ بۆ دانانی یەکەم چاپخانە لە سنە جێگەی سەرنجە. ئێستاش، سەرەڕای کۆسپ و کێشەی جیاجیای کۆمەڵایەتی-ئابووریی، سنە هەر لە ڕووی دەرکەوتەکانی شێوازی ژیان و هزر و حەزی چینی ناوەڕاستەوە لە ئاستێکی بەرزدایە.
ئێستا چینی ناوەڕاست لە کوردستانی عێراق و تورکیا و سووریا لە دۆخیکی ناپەرەسەندوو و ناهاوسەنگدایە. لە ڕۆژهەڵات، سەرەڕای هەموو ئاستەنگە جیاجیاکان، چینی ناوەڕاست لە دۆخێکی باشتردایە بە بەراورد لەگەڵ پارچەکانی تر. لە کوردستانی عێراق و تورکیا تەنانەت ئێستاش گوتاری دیوەخانی لە ئارادایە و دەور دەگێڕێ. خەڵکی سنە ئاشنای ئەم گوتارە نین و نازانن چییە.
#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
https://t.me/bakhtiar_sadjadi
سمیناری د. بەختیار سەجادی بە ناونیشانی "چینی ناوەڕاست و نواندنەوەی لە ئەدەب و هونەردا"
سنە، زانکۆی کوردستان، کۆلێژی زمان و وێژە، تەلاری خەیام
٢٠ خەزەڵوەری ١٤٠٣ (٢٠٢٤/١١/١٠)
#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
https://t.me/bakhtiar_sadjadi
سمیناری د. بەختیار سەجادی بە ناونیشانی "چینی ناوەڕاست و نواندنەوەی لە ئەدەب و هونەردا"
سمینار دکتر بختیار سجادی با عنوان "طبقه متوسط و بازنمایی آن در ادبیات و هنر"
سنە، زانکۆی کوردستان، کۆلێژی زمان و وێژە، تەلاری خەیام
٢٠ خەزەڵوەری ١٤٠٣ (٢٠٢٤/١١/١٠)
#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
https://t.me/bakhtiar_sadjadi
سمیناری د. بەختیار سەجادی بە ناونیشانی "چینی ناوەڕاست و نواندنەوەی لە ئەدەب و هونەردا"
سمینار دکتر بختیار سجادی با عنوان "طبقه متوسط و بازنمایی آن در ادبیات و هنر"
سنە، زانکۆی کوردستان، کۆلێژی زمان و وێژە، تەلاری خەیام
٢٠ خەزەڵوەری ١٤٠٣ (٢٠٢٤/١١/١٠)
#بەختیار_سەجادی
#بختیار_سجادی
@bakhtiar_sadjadi
https://t.me/bakhtiar_sadjadi
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 11 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 7 months, 2 weeks ago