?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 7 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 9 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 5 months, 2 weeks ago
دڵم ماتی غەمی هیجرانی تۆیە
نەخۆشی دەردی بێ دەرمانی تۆیە
ئەوا عومرێکە چاوم چاوەکانم
خەریکی شیوەن و گریانی تۆیە
برینم کارییە جەرگم بڕاوە
ئەویش کاری برۆ و موژگانی تۆیە
دڵی بردم نیگای چاوی خومارت
یەکە و گیراوی دوو مەستانی تۆیە
بە قانون حورمەتی میوانی فەڕزە
مەڕەنجێنە دڵم میوانی تۆیە
تەوافی خاڵی تۆ بۆ من حەڵاڵە
دڵم فیدیە و سەرم قوربانی تۆیە
قیامی قامەتت قامی قیامەت
تەرازووی چاوەکەم میزانی تۆیە
هەواڵی ڕۆژی مەحشەر گەر دەپرسی
خەبەر دەستی من و دامانی تۆیە
ئەگەر پەیمانەکەی دەستت شکاندم
دڵم مەشکێنە هاوپەیمانی تۆیە
ئەتۆ سووچت نەبوو چاوت منی کوشت
مەفەرموو چاوەکەم تاوانی تۆیە
بە ئیمانم هەتا مردن حەقیقی
بەهیوای دینی چاوی جوانی تۆیە
@Honrave
شێعر: #ئیسماعیل_موختاری
خوێندنەوە: #شیوا_ئەمینی
تۆ دەزانی بۆ چی یادی دڵبەری ڕەعنا دەکەم
مەیلی بەدنامیمە بۆیێ کاری بێپەروا دەکەم
سەر لەسەر سەودایی تۆ و دڵ لە پایی پێیەکەت
بۆ چمە جانا سەر و دڵ، هەر دوویان ڕیسوا دەکەم
موڵکی میسرم بۆ چییە، گەر ماهی کەنعانم هەبێ؟
چم لە بازاڕی زولەیخا، یووسفی سەودا دەکەم
چاوەکەم چاوم لەبۆ چاوی تۆ خوێنباری دەکا
وا منیش هەر لەحزە بۆ تۆ شین و واوەیلا دەکەم
مەیلی من هەر مەستی و ڕەندی و شاهیدبازییە
وا لەبەر میحرابی ئەبرۆت تاعەت و تەقوا دەکەم
من لەدەست دنیایی دون و عالەمی وا بەدعەمەل
ڕوویی شکوا وو تەوازوع بۆ شەهی بەغدا دەکەم
سافییا هیران وەکوو نیرانە، جیرانی جەحیم
سا کە وا بێت و تەوەکول دائیما بە خودا دەکەم
خۆزگە بەو ڕۆژە کە لەو مەنزڵە وێرانە دەڕۆم
وەکوو مەل لەو قەفەز و دانە بەرەو لانە دەڕۆم
گەرچی لەو ڕێیە دەزانم کە غەریب نابەڵەدە
من بە بۆنی سـەری ئەو زولفە پەرێشانە دەڕۆم
وەکوو با بەو لەشی بیمار و دڵی بێتاقەت
بە هەوای قامەتی ئەو سـەروی خەرامانە دەڕۆم
دڵ لە زیندانی سکەندەر وەڕەزە، ڕزگار بم
تاکوو ئەو جێیە کەوا مڵکی سولەیمانە دەڕۆم
ئەوی سووکبارە خەمی حاڵی گرانباری نییە
من بەهۆی هیممەتی پیرانە مریدانە دەڕۆم
گەر بەسەر وەک قەڵەمێ، ڕێگە بڕۆم بۆ لای ئەو
بەو برینی دڵ و بەو دیدەیی گریانە دەڕۆم
شەرتە کردوومە ئەگەر لەو خەمـە دەرچم ڕۆژێ
بە شێعر خوێندنەوە تا دەری مەیخانە دەڕۆم
بەهــــەوای چاوی بە ڕەخسـین و سەما وەک زەڕڕە
تاکوو سەرچاوەیی ئەو خــۆرە درەخشانە دەڕۆم
گەر وەکوو حافزی لەو دەشتە نەشێ ڕێ دەرکەم
لەگەڵ ئەو بار و بنەی ئاسەفی دەورانە دەڕۆم
شەوە و جـانتای خەیـاڵم قوڕس و لەنگە
شەویش ڕەحمێکی سەرد و یێکی سەنگە
خەویش سەرقــاڵە، بێــدەنگیم دەپێــوێ
دڵیش لــەولاوە، قــــووتی ژان و ژەنگــە
#گۆرانی
ئەمشەو/عەدنان کەریم
هۆنراوە: #کوردی
@Honrave
سەدای سەمتوورە کەللەم گەرمە ئەمشەو
چریکەی بانگی دڵ بێ شەرمە ئەمشەو
بە ناخون کاری فەرهاد دێ لە دەستم
وەها شاهۆ لە ناڵەم گەرمە ئەمشەو
لە تەنیایی بە یادی ڕۆحی مەجنوون
خەیاڵی گەشتی دەشت و دەرمە ئەمشەو
غوباری خاکی وا حەق گەر بەهەشت بێ
لە دەرگای تۆ خەبەر ئاوەرمە ئەمشەو
دڵم وەک حاکمی مەغدوورە قوربان
تەمای سەنعاتەکەی ئازەرمە ئەمشەو
ئەگەرچی یار و یاوەر بوون بە دوژمن
خەمی بێ یاوەری یاوەرمە ئەمشەو
لە دەوریشم گەڕا پەروانە ناکام
لە سەر ڕێی وەسڵی نووری هیجرە ئەمشەو
کە چونکە بۆی ویساڵی تۆی تێدایە
نەسیمی سوبح خەبەر ئاوەرمە ئەمشەو
سەرم شۆری ویساڵی کەوتە سەر باز
دیسان کوردی لە دەردی سەرمە ئەمشەو
بە دەردی دڵ سەروخوارم دەمێکە
غەریب و بێ کەسی شارم دەمێکە
دەمێ لێوڕێژ، دەمێ چۆڵم لەخۆما
منێش، وەک تۆ ئەویندارم دەمێکە
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 7 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 9 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 5 months, 2 weeks ago