?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 8 months, 3 weeks ago
﷽،، کافران ھەر جۆرە بەڵگەو نیشانەیەکیان بۆ بێت پشتی تێدەکەن!، وەک بڵێی بڕیاریان داوە سەرنجی ئایەتەکانی اللە تعالَى نەدەن وە بڕیاریاندا داوە کە بەھیچ شێوەیەک حەق قبوڵ نەکەن مەگەر شتانێک کە لەبەرژەوەندی ئەواندایە!، وە ئەو ھەموو نیشانەو بەڵگەیەی کە لەقورئان و لەحکوم و بڕیارەکانی اللەو وە لە ئاسمان و زەویدا لەوشکانی و دەریاداو زۆر زیاتریش کە ھەیە ھەرتەقەی سەریان دێت و داناچڵەکێن و تێنافکرن!، بەڵکو ڕووی لێ وەردەگێڕن و دنیا پەرستی ھەموو ھەستەکانی کەڕۆکاس کردوون!،
{{وَمَا تَأۡتِيهِم مِّنۡ ءَايَةٖ مِّنۡ ءَايَٰتِ رَبِّهِمۡ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهَا مُعۡرِضِينَ [٤] فَقَدۡ كَذَّبُواْ بِٱلۡحَقِّ لَمَّا جَآءَهُمۡ فَسَوۡفَ يَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ [٥]}} -سُورَةُ الأَنعَامِ-
ھەر بەڵگەو نیشانەیەک لە بەڵگەو نیشانەکانی پەروەردگاریان بۆ نایەت مەگەر ئەوان پشتی تێدەکەن و لێی دوور دەکەونەوە (ھەر ئایەت و بەڵگەو نیشانەیەک لە بەڵگەو ئایەتەکانی پەروەردگار کە بۆیان دێت ڕوویی لێ وەردەگێڕن و پشت گوێی دەخەن و پشتی لێدەکەن!) [٤] جا بێگومان ئەوان بەدرۆیانزانی و بڕوایان پێنەکرد ئەو حەق و ڕاستیەی کە بۆیان دێت و ھات!، جا لەمەودوا دەردەکەوێت و بۆیان دێت و پێیان دەگات ھەواڵی ئەوەی کە ئەوان گاڵتەیان پێدەکرد! (ئەنجامی ئەو بەدرۆخستەنەوەی بەڵگەو ئایەتەکان و گاڵتەپێکردنیان دەبینن کە لەپاشدا چییان لێ بەسەردێت و دەزانن سزاو دەرئەنجامەکەی چیە!) [٥] ،،
{{ وَمَا يَأۡتِيهِم مِّن ذِكۡرٖ مِّنَ ٱلرَّحۡمَٰنِ مُحۡدَثٍ إِلَّا كَانُواْ عَنۡهُ مُعۡرِضِينَ [٥] فَقَدۡ كَذَّبُواْ فَسَيَأۡتِيهِمۡ أَنۢبَٰٓؤُاْ مَا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ [٦] }} -سُورَةُ الشُّعَرَاءِ-
وە لە ڕەحمانەوە (لە اللەی بەبەزەیی بەخشندەوە!) ھیچ یادخستەنەوەو بیرخەرەوەیەکی تازەیان بۆ نایەت (بیرخەرەوە لەدوای بیرخەرەوە!) مەگەر ڕووی لێوەردەگێڕن و لێی دووردەکەونەوە! [٥] جا بێگومان ئەوانە بە درۆیان زانی و باوەڕیان پێ نەکرد (ئەوەی ناردبوومان!) جا بۆیان دێت و پێیان دەگات ھەواڵەکانی ئەوەی ئەوان گاڵتەیان پێ دەکرد [٦] ،،
وەک دیارە ئەوانە دوورکەوتنەوەو پشت ھەڵکردنەکەیان پشت ھەڵکردنی بەدرۆ دانانەو بڕوا پێ نەھێنانە نەک سەرنجیان دابێ و بۆیان دەرکەوتبێ کە ناھەقە!، ئینجا پێی کافرو بێ بڕوا بن بەڵکو ھەر لەسەرەتاوە پشتیا لێ ھەڵکردووەو بڕوایان پێی نەھێناوە نەک لێی ڕامێنن و سەرنجی بدەن!،
وە سەرنج بدەین لەم ئایەتانەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە " إعْرَاض ": پشت تێکردن و دوورکەوتنەوەو ڕوو وەڕگێڕان!، " تَكذِيب " بەدرۆدانان و ئینکاری کردن و باوەڕ نەکردن!، " إِسْتَهْزَاء ": گاڵتەو گەپ پێکردن و گاڵتەجاری کردن، کە ھەرکەسێک بکەوێتە ناویەوە یان دەستی پێبکات و ئەنجامیان بدات بەرامبەر شەریعەت و پەیامی حەق و ڕاستی ئەوە ھەم ڕێگا حەق و ڕاستیەکەی لەخۆی ون دەکات ھەم ڕۆدەچێت لە کوفرو شرک و خراپەو تاوانەکاندا ھەمیش سزاو دۆزەخ بۆخۆی مسۆگەر دەکات و تیایدا ئامادە دەبێت!، وە کە شتێک پشتت تێکردو لێی دوور کەویتەوە ئەمە قۆناغێکە کە بەرەو بە درۆدانانی ئەو شتەش دەچی کە لەوانەیە بە گوفتاریش دەریببڕی کە بڵێی ڕاست نیەو بڕوام پێی نیەو ئینکاری بکەیت! ئەمەش قۆناغێکە کە بەرەو گاڵتە لێھاتن لەو شتەو گاڵتە پێکردنی دەتبات و تا ئاستی سوکایەتی پێکردنیشی!، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە کوفر ھەندێکی ھەندێکی ڕادەکێشێ! خراپەو گوناھەکان ھەندێکیان ھەندێکیان ڕادەکێشن! بۆیە مرۆڤ دەبێت وریا بێت ئاگاداربێت کە شتێک نەکات ڕۆبچێتە ناو کوفرو خراپەکاریەکانەوەو قۆناغ بە قۆناغ بچێتە زیاتری بکات و تا ئاستێک کە ئیتر بەرەو ھەڵدێرێکی وا بچێت کە خۆیشی نەزانێ چۆن بکەوێتە سەر ڕێگاو بەرز بێتەوە!،
{{وَٱلَّذِينَ يَسۡعَوۡنَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ٱلۡعَذَابِ مُحۡضَرُونَ [٣٨]}}-سُورَةُ سَبَإٍ-
وە ئەو کەسانەی کە لە دژی نیشانەو ئایەتەکانی ئێمە ھەوڵ دەدەن و تێدەکۆشن (ھەوڵی پوچەڵکردنەوەی بەڵگەو نیشانەکانمان دەدەن و دەبنە ڕێگر شکست دەھێنن!) (کە بەخەیاڵی خۆیان پێیان وایە) ئێمە دەستەوسان بکەن و زاڵ دەبن و براوە دەبن! (کە بە خەیاڵی خۆیان دەستەوسانکەرانە دژایەتی ئایەتەکانمان دەکەن!) ئا ئەوانە لەناو سزاو ئازاردا ئامادە دەبن (ئامادەکراون و پەلکێش کراون بۆ ناو سزاو ئازار!) ،،
{{ثُمَّ كَانَ عَٰقِبَةَ ٱلَّذِينَ أَسَٰٓـُٔواْ ٱلسُّوٓأَىٰٓ أَن كَذَّبُواْ بَِٔايَٰتِ ٱللَّهِ وَكَانُواْ بِهَا يَسۡتَهۡزِءُونَ [١٠]}} -سُورَةُ الرُّومِ-
پاشان سەرئەنجام و پاشەڕۆژی ئەو کەسانەی خراپەیان کرد (خراپەکاران!) دژوارترین و خراپترین سزابوو (ھەموو جۆرە سزایەکی خراپ و پڕ ئازارە!) چونکە بڕوایان بە ئایەت و نیشانەکانی اللە نەبوو بەدرۆیان زانی وە ھەر گاڵتەیان پێدەکرد ! لەکاتێکدا ئەوان گاڵتەیان لێ دەھات!)،،
⎙ㅤ ⌲
ˢᵃᵛᵉ ˢʰᵃʳᵉ
✍🏻محمد≈M,S≈ھیوایی
@islamtanhawahe
ناوی کتێب: باس و بەسەرھاتی ” أَصْحَابَ الْقَرْيَةِ “ لە قورئاندا ،
ناوەڕۆکی کتێب:
بەسەرھاتی ھاوەڵ و خاوەنانی شارو ئاوەدانییەکە!، ئەو خەڵکەی اللە سێ ڕەوانەکراوی خۆی بۆ ناردن!، باسی ئەو پیاوە جوامێرو مەردەی لەو پەڕی شارەوە ھات!، باسی سزادانی ئەو قەومە یاخی و لەسنوور دەرچووە!!، وە باسکردنی چەندان ئایەت و بابەتی تر پەیوەست بەو باسانەوە!،
*بەسەرھاتێکی گرینگ و پڕ پەندو وانەو ئامۆژگاریە کە اللە عز وجل بۆمان دەگێڕێتەوەو بۆمان باس دەکات لە کیتابەکەیدا (لەقورئانی پیرۆزدا)،،
- فەرموون لەسەرەوەدا بڕۆنە نێو پی دی ئێفەکەوەو خوێنەری ببن، بۆ یەکەمجار**،
#باسوبابەتەنوسراوەکان_بەشێوازیPDF
≈≈≈≈≈≈≈{M~S}≈≈≈
@islamtanhawahe
**السلام علیکم ، چۆنن ھەواڵتان باشن .. ھەموولایەک سەلامەتبن لەسەر خێر، وە بەشداربوو و ئەندامە نوێیەکانیش بەخێربێن و لەگەڵ ئەوانەشی لە ڕابردووشەوە لەگەڵمانن ،، اللە ئەم کەناڵە بکاتە مایەی خێر و سوود بۆ ھەموولایەکمان ،،
وە ئێوەش دەتوانن لەلایی خۆتانەوە پۆست و بڵاوکراوەکانمان بڵاوبکەنەوەو بۆ سوودلێبینین و گەیاندنی زیاتر ، وە خەڵکانی تریش بانگێشت بکەن بۆ بەشداربوون لە کەناڵەکەماندا ،،**
- خوێندنەوەی سوڕەتی {{ يسٓ (یاسین) }} بەدەنگێکی خۆش..
" وە ئەم سوڕەتە ژمارەی ئایەتەکانی 83 ئایەتە، وە لەڕیزبەندی ژمارەی سوڕەتەکان لەموصحەفدا (لەقورئاندا) سوڕەتی ژمارە 36، وە لە جوزئی 22 و 23، لە لاپەڕە 440 تا 445 "،،،
#القرآن_الكريم
≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈
@islamtanhawahe
#باھەنێ_قسەوباس_بخەینە_بەرباس ؛
*سەرنج بدەن و سەیربکەن!.. با بە نموونەیەک دەست پێبکەین..
- میمۆریەک بھێنە پڕی دەنگی قورئان خوێنەکانی بکە!، جا بیخە سەر یەکێک لە ھۆکارەکان کە میمۆریەکەی پێ کاربکات.. ئینجا ھەموو ڕۆژ قورئانەکە بخوێنرێت و لێبدرێتەوە!، ئایە خودی ئەو میمۆریە ھیچ سوودێک دەبینیت لەو وتن و لێدانەوەو تۆمارکردنە؟!.. نەخێر، چونکە نە تێدەگات و نە پێی دەگات و نە جێبەجێی دەکات!،
- جا سەرنج بدەن و بیربکەنەوە کە بە ھەزاران کەس ھەیە وەک ئەو میمۆریەیە!، ھەموو قورئانیان ئەزبەرەو لەبەرەو دەیڵێنەوە! کەچی نە تێدەگەن و نەکاری پێدەکەن! گەر لێشی تێبگەن جێبەجێی ناکەن مەگەر شتانێک کە لەبەرژەوەندیان دابێت یان بە عادەت بۆیان مابێتەوە!، ئیتر قورئانیان لەبەربێت و نەبێت چ سوودی ھەیە!،
- وە ڕۆژانە چەندەھا کەس قورئان دەخوێننەوە.. نموونە سوڕەتی بەقەرەت خوێندووە یان دەیخوێنی چی لێ تێگەشتی و دەگەیت؟! چی لێ فێربوویت ؟! چەندان حوکم و احکامی تیایەو چەندین باسی پەند و ئامۆژگاری تیایە چەندی باسی ئیمان و کوفری تیایە ئایە لەوانە تێگەشتونەو جێبەجێتان کردوونە؟!؟، یان ھەروەک کیتابێکی ئاسایی دەیخوێنیتەوەو تەواو!،
- جا بەدەیان و ھەزاران کەس ھەیە قورئان خوێندنەکەیان بەبەلاش و بەس دەمیان لێ ڕاھاتووە!!
*نموونەیەک.. كاتێ تۆ ئامۆژگاری كەسێک بکەیت پێی بڵێیت ئاگاداربە ڕێگایەكت لە پێشە تۆ بەلای ڕاست بڕۆ بەلای چەپدا مەڕۆ دەنا بە هیلاكەت دەچیت و ئەویش هەر ئامۆژگاریەكەی تۆ دووبارە بڵێتەوەو بڵێتەوە بە ئومێدی سوود وەرگرتن بەڵام بەقسەی نەكردووی و تێتنەگەیشت و بەلای چەپدا ڕۆیشت و بە هیلاكەت چوو! ئەم دووبارەكردنەوەی ئامۆژگاریەكەی تۆ لەلایەن كەسی بەهیلاكەت چوو چ سوودێكی پێ گەیاند ؟! بێگوومان هیچ !!.. بەقسەی نەكردی بەكردەوەو فەوتاو بەهیلاكەت چوو..،
کەوایە قورئان خوێندنەكەی تۆش یان ھەرکەسێکی تر ئاوا دەبێت سەداسەد هیچ سوودت پێناگەیەنێت ئەگەر بیری لێنەکەیتەوەو تێینەگەیت و کردەوەی پێ نەکەیت و بەقسەی الله و نێردراوەکەی نەكەیت، کە داوای چیت لێدەکات و فەرمان و نەهی چیت پێدەکات..
- وە قورئان کەلامی اللەیە شەریعەتە حوکم و یاساو احکامی تیایەو وە شیفایەو پەندو ئامۆژگاریشی تیایە!،
- جا قورئان بۆ سازدانی پێشبڕکێی کردنی دەنگ خۆشی نەھاتووە!! بۆ گۆڕینی سیستەمی حکومڕانی ژیان ھاتووە!، بۆ چارەسەری کێشەکان ھاتووەو دابەزیوە!، بۆ ڕاستکردنەوەی ھەڵەکان!، بۆ ئیمان و دوورکەوتنەوە لە کوفرو خراپەکاریەکان، بۆ دەرخستن و ڕوونکردنەوەی حەق و باطڵ و ھتد.. نەک بۆ پارە پەیداکردن و پێشبڕکێی دەنگ خۆشی و لاواندنەوەو خوێندنەوەی لەمەراسیمە حیزبی و نەتەوەیی و بابەتە دونیاییەکان!، ھەر لەو مەراسیمانە بڵێ با کار بەو قورئان بکەین و داوای حکومی قورئان تیابکە بزانە چ ھەڵوێستیان دەبێت و چۆن وات لێدەکەن کە داواکاری وا نەکەیتەوە! کەچی گەر بەس بیخوێنیتەوە کێشەی نیە بۆیان مادام جێبەجێی ناکەیت و داوای کارپێکردنی ناکەیت!، یان گەر پێیان بڵێی با کاری پێبکەین و بیکەینە دەستووری وڵات بزانە چۆن قسەکەت فەرامۆش دەکەن! یان دەیخەنە دەنگدانەوە!، کەچی بەس بیخوێنیتەوە دەزگایی فێرکردن و لەبەرکردنی بۆ بکەیتەوە ئاساییە! بەس دەزگا بکەیتەوە بۆ فێرکردنی خەڵکی کە لەقورئان تێبگات و کاری پێبکات و وەک خۆی بگەیەنرێت و باسبکرێت ئەوە لایان ڕێگەپێدراو نیە!، لەھەموویی سەیرتر ئەوەیە لە ھەندێک لە پەرلەمانەکان کاتێک کە دانیشتنی یەکەمیان دەست پێدەکەن قورئان دەخوێننەوە تیایە!، کەچی کار بەقورئان ناکەن و پێچەوانەی ئەو قورئانە یاسا دەردەکەن!!، یان خوێندنی قورئان لەپرسەکان و لەسەر مردوو لەکاتێکدا بۆ زیندوو ھاتووە نەک مردوو!، وە ھەرکەسێکیش لەئاست قورئاندا چاوی کوێربکات و گوێنەگرێت و کاری پێنەکات و لێی تێنەگات و بیرنەکاتەوە لێی وەک مردوو وایە!، بۆیە خۆتان پێی زیندووبکەنەوە!،
✍?محمد≈M,S≈ھیوایی،،
{{ وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِلْمُؤْمِنِينَ ۙ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا }}[الإسراء؛82:17]
{{ وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ }}[الأعراف؛204:7]
{{ إِنَّ هَٰذَا الْقُرْآنَ يَهْدِي لِلَّتِي هِيَ أَقْوَمُ وَيُبَشِّرُ الْمُؤْمِنِينَ الَّذِينَ يَعْمَلُونَ الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ أَجْرًا كَبِيرًا }}[الإسراء؛ 9:17]
{{ وَلَقَدْ صَرَّفْنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ فَأَبَىٰ أَكْثَرُ النَّاسِ إِلَّا كُفُورًا }}[الإسراء؛ 89:17]
{{وَأَنْ أَتْلُوَ الْقُرْآنَ ۖ فَمَنِ اهْتَدَىٰ فَإِنَّمَا يَهْتَدِي لِنَفْسِهِ ۖ وَمَنْ ضَلَّ فَقُلْ إِنَّمَا أَنَا مِنَ الْمُنْذِرِينَ }}[النمل؛ 92:27]
{{ وَلَقَدْ ضَرَبْنَا لِلنَّاسِ فِي هَٰذَا الْقُرْآنِ مِنْ كُلِّ مَثَلٍ لَعَلَّهُمْ يَتَذَكَّرُونَ }}[الزمر؛ 27:39]
#جوانتربیربکەرەوە
≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈
@islamtanhawahe
#ئاگاداربن و #ھۆشیاربن ؛
{✏M,S}
#جوانتربیربکەرەوە ،،
﷽؛ ئیتر ناوچەکە بەوپەڕی خەتی وێرانکاری و شەڕدا تێدەپەڕێت و بەرەکان بەتەواوی لەیەک جودا بونەتەوەو هەریەکەیان دژ بەویتریان سەنگەریان گرتووە..
- وە شەڕی ناوچەکانی ئەولا چۆن سارد بۆتەوەو بەکەمی باس دەکرێت و لەو ناوچەو ناوچەکانی ئەولاتر وا گەرم دەبێت و گەرمتر دەکرێت!..
پێویست بە ناوھێنانی وڵات و شارو ناوچەکان ناکات چونکە دیارن و ئاشکران!، وە ڕۆژ بە ڕۆژ خەریکە ئاگرو شەڕو وێرانکاری پەرە دەستێنێت، وە دڵنیابن گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکان و پێشھاتەکان بەوەندەش ڕاناوەستێت و زۆر زیاتر دەڕوات!، شتی سەیرتر و کارەساتی گەورەتر ڕوودەدات!، جا سەیرکەن و ببین کە چۆن شارو ناوچەکان ھەڵدەوەشێرێنەوەو دیسانەکەوە دادەمەزرێنەوە..
- وایی لێھاتووە کە چەند ساڵێک ئارامی بەسەر زەویدا باڵی بکێشێت ئەوا بە چەندەھا ساڵیش شەڕ و ناخۆشی و وێرانی!،
- پەیوەندی ناوچەو گرووپە بچووکەکان لەگەڵ ناوچەو گرووپە گەورەکان لە دوولایەنی نەماون و زۆربەیان بوونەتە پەیوەندی جاشێتی و کۆیلایەتی! بەکارھێنراو بەکارھێنەر! ئاغایەتی و نۆکەریی!،
- وە چارەسەری کێشەی ھەندێک لە گەل و میللەتەکان زیندە بەچاڵ کراون!، باسکردنی ئازادی و نان و ئەمان و خۆشی و ژیان تەندروستی خەسێنراون!،
- گەل و میللەتی وا ھەیە بچوکترین خەونیان نیەو تەنیا خۆیان دەلێسنەوە!، ئیتر چاوەروانی باش بوونیان نەک لێناکرێت، بەڵکو سات بەسات غەرقی ناو فە٭سادی سیاسی و ژینگەیی و کۆمەڵایەتی و دۆڕانی ھەمیشەیی دەبن!،
- وە بەناو زل ھێز و دەسەڵاتدارەکانی ئەم سەردەمە لە ھەردوو بەرەکەو دوو جەمسەرە بە ڕووکەش دژ بەیەکەکە لە زۆر شت ھاوڕابووەکە!، بۆ خۆیان زۆربەی دەسەڵات و لایەنەکانی ناوچەکانیان داناوەو ھەرکە ئیشیان پێیان نەما لەڕێگەی چەندین سیناریۆوە دەیانەوێت گۆڕانکاری لە نەخشەو ئامانجەکەیاندا بکەن بەڵام بۆ ئەو مەبەستە پێویست بە هەندێک هونەری نوێ دەکات هەتاوەکو بتوانن ئەوەی دەیانەوێت لەگۆڕانکاری جێ بەجێی بکەن بەبێ ئەوەی گێل و گەمژەکان و ھە٭ڵخەڵەتێنراوەکان هەستیان پێ بکەن و لەیاریەکانیان بەئاگا بن کە چەندین ساڵە بەم شێوازە سەروەت و سامانی مرۆڤایەتیان تاڵان کردووەو ملیۆنان خەڵکی ھەژار و داماو بێ تاوانی گەلانیشیان کو٭شت و بڕو ئاوارەو دەربەدەر کردووەو خاکەکانیشیان داگیر کردوون و بوونەتە مایەی خراپەکاری و وێرانی و تێکدانی زەوی! وە بەزۆرداریش داوا لەژێر دەستەکانیان دەکەن وەکو پاڵەوان و فریادڕەسیان ناویان بھێنن و لێیان بڕوانن لەکاتێکدا مرۆڤی ھۆشیارو ژیرو تێگەشتوو هەرگیز ئامادە نیە ڕێز و ویژدانی خۆی بفرۆشێت!، بەڵکو بە چاک دەڵێت چاک و بەخراپیش دەڵێت خراپ و ھەردەم لە چاکەو چاکەکاری بەردەوام دەبێت و وە هەرگیز ژێر دەستەیی و سەرشۆی و کۆیلایەتی ناکات و وە کۆیلایەتی و ژێردەستەیی و سو٭کایەتی پێی جێگەی ڕەزامەندی نیەو نابێتە ڕاگرو بەشێک لە سیستەمە تێکدەرو وێرانکارو خراپەکە!،
- وە وریاو هۆشیاربن واز لە پشتگیری عاتیفەیی و سۆزداری بھێنن!، وە هەموومان دەزانین کە جەنگ سەرچاوەی زیان و کو٭شتن و وێرانی و دەربەدەری و تێکچوون و ھتد..، وە ھەر لەخۆتەوە لایەنگیری ھیچ بەرەیەک مەکە و نەکەویتە سەنگەری هیچ لایەکی شەڕەکەوە!، نە بەنەزانی ھەڵپەڕە! نە فرمێسکی درۆینەش بڕژێنە!، دوایی کە بۆخۆبێیتەوەو ھۆشیاربیتەوەو تێبگەیت و پێبگەیت دەبینی بوویتە قوربانی و ساغبوویتەوەو ھیچیشت پێ نەبڕاوەو ھەر لەژیانە ناخۆش و داماوی و دووبارەکەی خۆت دایت!!،
بۆیە #بیربکەنەوە ،،
* وە بۆ تێگەیشتن و زانیاری زیاتر و سوودبینینی زیاتر و باسکردنی زیاتر.. دەتوانن خوێنەری ئەم نوسراو و پۆستانەشمان بن سەبارەت بەو باس و بابەتانەی کە باسمان کردن.. وە ئێوەش دەتوانن بڵاویان بکەنەوەو بیگەیەنن پەیامەکان.. ??*??*⬇️????
https://t.me/islamtanhawahe/297
https://t.me/islamtanhawahe/408
https://t.me/islamtanhawahe/410
https://t.me/islamtanhawahe/411
https://t.me/islamtanhawahe/412
https://t.me/islamtanhawahe/414
https://t.me/islamtanhawahe/415
https://t.me/islamtanhawahe/416
https://t.me/islamtanhawahe/472
https://t.me/islamtanhawahe/473
https://t.me/islamtanhawahe/481
https://t.me/islamtanhawahe/482
⎙ㅤ ⌲
ˢᵃᵛᵉ ˢʰᵃʳᵉ
✍?≈≈≈محمد≈M,S≈ھیوایی≈≈≈،،
#ھۆشیاربن و #ئاگاداربن ،،
مێژووە خوێناویەکان دووبارە دەبێتەوە!، لە قازانج و بەرژەوەندێک کەسانێک و لە زەرەرو زیانی چەندەھایی تر!!..
بەکورت و پوختی !!..
- ئەو جەنگ و شەڕە گەورەی کە چەند ساڵە بەرنامەو پیلانی بۆ دانراوە کە ڕووبدات و سەرتاسەری بێت!، خەریکە ڕوودەدات!، کە چەندین وڵات و دەوڵەت لە ھەوڵی ئەوەدان کە ئەو شەڕ و جەنگە ھەڵنەگرسێت!، وڵاتی وا ھەیە لە چەندین حەقی خۆی خۆشبووە بەس تا شەڕەکە بەر دەرگایی وڵات و ماڵەکەی ئەو نەگرێتەوە!،
- چونکە کە ئەو شەڕە ڕووبدات زۆربەی وڵاتانی جیھان دەگرێتەوە و ئیتر ساحەو گوڕەپانی شەڕەکە دیاریکراو نابێت و ھەموو شوێن و جێگایەک دەبێتە گۆڕەپانی جەنگ و تەقەو تە٭قاندنە٭وەی تیا دەتەقێ!، ئیتر صار٭وخ و موشەک و گولل٭ەو چەکەکان دەگەن بەھەموو شوێنێک!،
- شەڕی ناڕاستەوخۆ و شەڕی بە
وەکالەت و کرێگرتەکان نامێنێت و دەبێتە جەنگ و شەڕی ڕاستەوخۆیی نێوان وڵاتە بەناو زلھێزەکان!، کە ھەر وڵاتێک ھەر زەبرێک و زیانێک بدات لە بەرامبەرەکەی بە چەندەھا بەرامبەر پێی دەکەوێتەوە!،
- جا نەخشەکە لەمێژە دانراوەو وە کە لە ئێستاشدا کە لە چەندین وڵات و شوێنەوە بەرەی جەنگ و شەڕ کراوەتەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەو پیلانە گەورەکەو تێکبەردانی وڵاتان بە ڕاستەوخۆ خۆشتربووە بۆیان!، بەس ئەوە ماوە نەیارەکانی یەکتر لەسەروویی خۆیانەوە فەرمانیان بۆبێت بۆ ھێرش و پەلاماردانی ڕاستەوخۆ!، کە تا ئێستاش ڕوون نیە کە لە ئەم ساڵدا دەبێت یان چ کاتێکی ترە!، تا ئێستا بە ھەڵواسراوی ماوەتەوە!، لەوانەشە بگۆڕدرێت بە جەنگی تر !!!، یان شەڕی چەندەھا وڵات و لایەنی تر سەڕھەڵدەدات و چەندەھا لایەنی تریش دەبن بە بینەر!،
- گەر سەیربکرێت ئامادەکاریەکان تەواوبوونە بۆ جەنگ و پێکدانانە گەورەو سەرتاسەریەکە!، بەس لەسەر ئەوە ماوە کێ سەرەتا دەست پێ دەکات و دەستپێشخەر دەبێت و دەبێتە یەکەم ھێرشبەر!!،
وە ئەو وڵاتەی کە چاوەڕێن لێی دەست پێشخەربێت بۆ ھەڵگیرسانی جەنگەکە تا ئیستا خۆیان بڕیاریان نەداوە!، بۆیە ھەموو ئەگەرەکان کراوەن!،
وە ئەو زەبرەو زیانەشی بەری کەوتووە وەک بەرپەچدانەوەیەک وا بڕیارە کردارێکی نیمچە ھاوشێوەی ئەو کردەوەیە بکاتەوە کە بەرامبەری کراوە! نەک ھێرشێکی بەرفراوان بکات!،
چونکە ھێرشی بەرفراوان جەنگێکی گەورە بەدوای خۆیدا دەھێنێت کە لە بەرژەوەندی کەسدا نیەو ھەر لایەنەوە بای خۆی زیانی بەردەکەوێت!، بۆیە لەوانەیە وەڵام و کردەوەی سنوردار بێت!، زۆر دوور نیە قوربانیەکە ڕێکەوتنیشی لەسەر بکرێت!! ،
- ئەو لایەنەشی کە خۆی داناوە ببێتە برا گەورەو ئاشتەوایی بکات و خۆی پیاو چاک نیشان بدات و بەڵێنێ بونیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری و بوژانەوەی دەوڵەتەکان لەدوایی جەنگەکەوە دەدات! چونکە دوایی وێرانکردنی ژێرخانی وڵاتانی ناوچەکە بەدوایدا سوودێکی زۆری دەبێت بۆ کۆمپانیاکان و سەرمایەدارەکان بۆ سەرلەنوێ بناغە دانانیان و بنیات نانەوەیان!، بەس ئەوە بۆی و بۆیان سەر ناگرێت و ئەمجارە ئاگرەکە دەچێتە ناو وڵات و ماڵی ئەوانیشەوە!، بۆیە لەم جەنگەکە کەس براوە نابێت!،
- بۆیە بەو ئاڕاستەوەشن کە لایەنەکان ڕازی بکەن تەنھا شەڕە مو،شەک و صار٭وخ و دڕ٭ۆن بکەن و نەچنە شەڕی ڕاستەوخۆ بەرامبەر یەکتری!، چونکە کە ئاگری شەڕەکە گەورەتر بێت جەمسەرەکان و بەناو زلھێزەکانی ھەردوولا دێنە ناو یاریکەوە کە ئەوەش بەدڵی ھیچ کام لە جەمسەرو سەرە گەورەکان نابێت!، وە جەمسەرو سەرە تێکبەردەرو ئاژاوەگێڕەکەش خۆی ڕاناگرێت بەرامبەر ئەو ھەموو سەنگەرەو ئیتر زیاتر سوپاو ھێزەکانی پەرش و بڵاو دەبن!،
جا دەشیانەوێت ھەموولایەنەکان دەعوەت و بانگێشت بکەن بەڵام بە ژەم و جەمێکی ژەھراوی!!،
- گەربێت و جەنگەکە ڕێکەوتنی نەبێت و درێژ خایەن بێت زۆربەی لایەن و بوارەکانی ژیان زیانی گەورەیان بەردەکەوێت و چەندەھا ساڵی دەوێت تا قەرەبووی ئەو زیانانە دەکرێتەوە!!، ئای بەشەر بۆ وا دەکەیت و ئیتر چیت دەوێت و چاوەڕێی چیت لەیەکتر!، وە بۆ دەبیتە سووتەمەنی و وە تا کەی خۆبەزلزان و شەڕانگێزو خراپەکار دەبیت!!،
- جا بەداخەوە کە ژیانیان وەک دارستان لێکردووە! کە لە دارستانیشدابیت دەبێت شارەزایی جەنگ کردن بیت یان ڕاکردن!، یان ڕاوچیت یان نێچیر!، بۆیە ھۆشیارو ئاگاداربن و مەبنە مایەی وێرانکاری و خراپەکاری!!، یا اللە بمان پارێزیت و ھیدایەتی ھەموولایەکیش بدەیت بۆ ئیمان و ئیسلام و وەحی و چاکەکاری!، وە ھەر وڵات و لایەن و کەسێک دەیەوێت مرۆڤایەتی لەناوببات و بەرەو خراپەو لادانیان ببات و ژینگەو زەوی وێران بکات یا اللە.. یا شدید العقاب تۆڵەی لێ بکەیتەوەو بەرنامەو پلانە گڵاوەکانیان بەسەر خۆیاندا بشکێتەوە!،
" ✍?محمد M•S ھیوایی "
اللەُ المُستَعَان،،
*وە دەتوانن ئەو لینکەی خوارەوە دابگرن کە نزیکەی دە مانگ پێش ئێستا نووسین و بڵاوکراوەمان ھەبووە دەربارەی شەڕو جەنگ و ململانێیەکان!، وە جوان خوێنەری بن کە چی پێش ھاتووەو چی ماوەو چی دەبێت!! ??*??*??
https://t.me/islamtanhawahe/410
Telegram
ئیسلام تەنیا وەحی (دین و ژین!)
#ئاگاداربن و #ھۆشیاربن {***✍🏻***MS}؛ ﷽؛ ئایە ئەو جەنگ و ھەراو کو٭شتن و بڕ٭ینانە ھەتا کەی بەردەوام دەبێت ؟! چ بەرنامەو پیلانێک لە ئارادایە ؟! وە شەڕو جەنگ لە قازانجی کێدایە ؟! ..، ****🔺️***سەرەتا بەوە دەست پێبکەین؛ کە ھەر کەس و لایەنێک کە جەنگ ھەڵدەگرسێنێت و جەنگ بەرپا…
ناوی کتێب: مۆڵەت وەرگرتن و چۆنیەتی سەردان و ئادابی چوونە ناو ماڵان !
ناوەڕۆکی کتێب بە کورتی؛
- سلام واتایی چیە ؟!
- خانووەکانمان جێگایی ئاسوودەین..
- ئایەتی27 تاوەکو 29ی سوڕەتی النور وە واتاو مانایی ئایەت و وشەکان!
- ماناو واتایی بیوتا !
- گێڕانەوەو ڕیوایەتە صەحیحەکان لەسەر ئەم باس و بابەتە !
- وەڵامدانەوەی گومانێک لەسەر ئەوەی ئافرەت نابێ مۆڵەتی کەس بدات بێتە ماڵەکەی بەبێ ئیزنی پیاوەکەی! وە ڕاستکردنەوەی ھەڵەیەک..
- ئایەتی 58 و 59ی سوڕەتی النور وە واتاو مانایی ئایەت و وشەکان !
- ماناو واتایی عَوْرَات چیە ؟!
- خزمەتکار و منداڵەکانتان فێری مۆڵەت وەرگرتن بکەن کاتێ دێنە لاتان و وە لە سێ کاتدا !
#باسوبابەتەنوسراوەکان_بەشێوازیPDF
≈≈≈≈≈≈≈{M•S}≈≈≈
@islamtanhawahe
{{ ھەر بە کورت و پوختی..، جا ھیوادارم لە مەبەستەکە تێبگەن و بیربکەنەوەو وە بزانن قسەکان لەسەر چین!،
.. سەیری ئەو ھەموو خەڵکە بکەن کە حەج دەکەن و خۆیان مشەوەش دەکەن لەو حەجەیا.. کەچی پرسیارێکی ئاسان و سادەیان لێبکەیت لەسەر ئیسلام نازانن وەڵام بدەنەوە! یان نازانن بەڵگە بۆ وەڵامەکانیان بھێننەوە! یان بە قسەی فڵان و فڵان وەڵام دەدەنەوە نەوەک بە بەڵگەی وەحییەکە! کەچی بەحیسابی خۆیان حەج دەکەن و پاک دەبنەوە!، کەچی بەس ھیلاکی و ماندووبوونیان بۆ دەمێنێتەوە!، وە شتانێک دەکەن لەو بەناو حەجکردنەیان کە ھیچ بەڵگەی لەسەر نیە یان لێی زیادو کەم دەکەن یان وەک خۆی ئەنجامی نادەن! یان بەپێی مەزھەبی فڵان و بە بەناو فتوایی فڵان شێخە حەج و عومرەکەیان دەکەن! نەک بە بەڵگەی وەحییەکەو شەریعەتەکە وەک خۆی!،
- کەسانێکیش بەس بۆ ئەوە دەچن بۆ حەج تا پێی بڵێن حاجی!، یان پۆز لێدەدات بەوەی چۆتە حەج و منەت دەکا بەسەر خەڵکیدا کە حاجیەو حەجی کردووە! وەک بڵێی بۆ خەڵک کردوویەتی!، کەسی وا ھەبووە کە خاوەنی دووکانێک یان کۆمپانیایەک یان شوێنێکی کارکردن بووە لەناو حەجەوە تەلەفۆنی کردووە کە ناوی شوێنی کارەکەی بگۆڕن بۆ حاجی فڵان!، یان خاوەنی حاجی فڵان! ئەمە چۆتە حەج یان ڕیکلام بۆ حاجی بوونی خۆی دەکا!، یان ئی وا ھەیە لەژێر ئەو ناوەوە بەبیانوی ئەوەی حەجی کردووە سیقە لەناو ھەنێ خەڵک پەیدا دەکا بۆ قۆ٭ڵبڕین و فێڵ و تەڵە٭کەباز٭ی و فریودانی خەڵکی!، تا شتێکیش بوو بڵێن کابرا حاجیە شتی وایی لێ ناوەشێتەوە!،
- کەسی وا ھەیە ھەموو ساڵ دەچێت بۆ حەج کەچی ناشزانێت بۆ دەچێت و بۆ چووەو ھەروەک خۆیەتی!، ئەو خەڵکە بە کوفرو شرکەوە دەچن و بە کوفرو شرکی زیاتر دێنەوە!، ھەرکەسێکیش حەقیان پێ بڵێت یەکسەر پێی دەبڕێننەوە!،
- کەسی وا ھەیە لەوانەیە باوەڕنەکەن کە بەس بۆ د٭زی کردن و پارە٭خواردن و بەناوبانگ بوون و ئافرەت ھەڵخە٭تاند٭ن و بازرگانی کردن بەناوی دینەوەو ھتد.. دەچێت نەک لەپێناو اللەو بەجێگەیاندنی واجبەکە وەک خۆیی!،
- لەھەموویی سەیرتر بەشەری وا دەچێت بۆ حەج کە حیزبی و مەزھەبیە!، کە دەڵێ خوێنەکەم ڕەنگی فڵان حزبەیە!، یان بیروباوەڕم لەسەر مەزھەبی فڵان شێخەیە!، یان کەسە ھیچ و پوو٭چ و فە٭ساد٭ەکان کە بۆ پەردە پۆشکردنی تاوان و خراپەو بێ ئەخلاقیەکانیان دەچن بۆ حەج و تا خەڵک و ھەوادارە سووکەکانیان بخە٭ڵەتێنن!، وە تا لایکەکانیان زیاتر بۆ بێت!، ئاخر کە نازانن ئیسلام چیەو دین و چیەو کوفرو شرک و ئیمان چیە ئەو حەج کردنەتان لەچیە! شتی لەپێشتر ھەیە کە فێری ببن و ئەنجامی بدەن نەک کارانێک بکەن کە ڕووکەشەو بێ ناوەڕۆکە!،
- جا کە لە شاشەو کەناڵ و وێنەو ڤیدیۆکانەوە کە ئەو ھەموو خەڵکە دەبینن کە لەحەجن و لەمەککەو مەدینەن مەڵێن ئایی خۆزگەم پێتان!، جا بەداخەوە کە ساڵانە کە کەمترین و کەمترین کەسی موسوڵمان لەوێدا دەبێت و حەج دەکات ئەویش گەر ھەبێت و ڕێگایان بۆ ئاسان ببێت!، اللە المستعان، لا حول ولا قوة إلا بالله العلي العظيم ،،
~~{{~~ ✍?محمد~MS ~~}}~~
ئیسلام تەنیا وەحی
≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈≈
@islamtanhawahe
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 8 months, 3 weeks ago