ناسرای خاتووزین

Description
ئەو کوردەی ناچار نییە و، بەدڵ بە زمانی داگیرکەر قسە دەکات، یان دەنووسێت یان بەدڵ گوێ لە زمانی داگیرکەر دەگرێت؛ جا بە مۆسیقا بێت یان بە هەرشتێک، گوو بە شتی پیسەوە بخوات باشترە لەوەی بڵێ کوردم!
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 11 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 7 months, 2 weeks ago

6 months, 2 weeks ago
6 months, 2 weeks ago

هاوڕێیان، نووسەر و وەرگێڕێکی دڵسۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەردەوامیی و بڵاوکردنەوەی بەرهەمەکانی پێویستیی بە یارمەتیی ماڵییە، تکایە هەرکەس هەر چەندێکی لە دەست دێت یارمەتیی بکات؛ بۆ ناردنی یارمەتییەکانتان دەتوانن داوای ژمارەی کارتی بانکییەکەی لە من بکەن.

تکایە چاوتان لەوە نەبێت بەتایبەتی بێم داواتان لێ بکەم، بۆیە وای دابنێن لەم ڕێیەوە هاتووم یەک یەک بۆ ئەم ئەرکە نیشتمانییە ڕووم لێ ناون!

6 months, 3 weeks ago

چیرۆک بۆ منداڵان، لەبابەت گرنگیی هاوڕێیەتی:
https://www.instagram.com/reel/DFiQCNpIXRp/?igsh=MWUzZnJpM2diYXI3cw==

9 months ago

ئەو منداڵە کوردانەی لە دەرەوەی وڵات لەدایک بوون، وا فێر بوون کە کارێک دەست پێ کرا، دەبێ کۆتایی پێ بێت.
یەکیان دەیگوت: "من لە شۆڕشی ژینا هاتمە مەیدان، بەڵام پێموابێ هەر من لە مەیداندا ماوم، چوونکە هەر منم هێشتا وازم نەهێناوە، باشە خەبات چۆن وا دەبێ، ماوەیەک بیکەی و ماوەماوەش ون بی و پاڵی لێ بدەیەوە؟!"

9 months ago

وەرە یەک ئاڵمانی نابینی بڵێ ئێمەی ئاڵمانی وابووین و وا چووین!
کەچی ئەم کوردە ماڵوێرانەی ئێمە هەرکە تڕێکی لێ بەردەبێت، یەکسەر بەسەر هەموو میللەتی کوردیدا دەگشتێنێ و دڵێ، ئێمەی کورد هەموومان واین قەت پێمانەوە بەند نابێت!
خەڵکی وڵاتان دەلێن ئێمە گوو دەخۆین گشتاندنی قۆڕی وا دەکەین!

9 months ago

#مشکی_تاقیگە
بەشی پێنجەم

پێشهاتەکانی نێو دنیای خەو هەمان بیرەوەرییەکانی ژیانی نێوخەون.
خۆ مرۆڤ تەنیا ئەوکاتانەی کە بەخەبەره ئەزموونی ژیان ناکات، ئەوکاتانەش کە خەوتووە ئەزموونی ژیان دەکات. بە واتایەکی دیکە مرۆڤ تەنیا لە کاتێکدا کە بەخەبەرە لە ژیانیدا بیرەوەی تۆمار ناکات. بەڵکوو ئەوکاتانەی خەوتووشە هەر بیرەوەی تۆمار دەکات. ئەو بیرەوەرییانەی لە کاتی ژیانی نێو خەودا تۆماریان دەکەین خەون نین، ئەزموونی ژیانێکی ڕاستەقینەن کە لەنێو خەودا تێپەڕیان دەکەین.
کێشەی وەبیرهێنانەوەی ژیانی نێو خەومان ئەوەیە، چوونکە پێمان وایە لە خەودا ڕوویانداوە کەواتە خەونن و بەداخەوە خەونیشمان پێ ئەزموونی ڕاستەقینەی ژیان نییە، یانی هەوڵ نادەین ئەو بیرەوەرییانەی کە لە ژیانی نێو خەودا بۆمان دروست بوون وەبیر خۆمانی بهێنینەوە. بۆیە هەروا بە هاسانی لەپەنایان تێپەڕ دەبین و وەک خەون کە پێمان وایە خەون شتێکی بێ نرخ و بێ بەهایە لەپەنایان تێپەڕ دەبین و پشتگوێیان دەخەین و هەوڵ نادەین وەبیر خۆمانی بهێنینەوە!
ژیانی نێو خەو و ئەزموونەکانی ژیانی نێو خەو لە ژیانی بەخەبەری و بەئاگایی زۆر گرنگترن. وەبیرهێنانەوەی ئەو کارانەی لەنێو خەودا کردوومانن و ئەو ئەزموون و ڕووداوانەی لەنێو خەودا بۆمان هاتووەنەتە پێشێ، زۆر کاریگەر و گرنگن، گرنگن بۆ ئەوەی یەک دنیا کێشە و گرێی دەروونیی ژیانی خۆمانی پێ چارەسەر بکەین.
ئەو ژیانەی لەنێو خەودا دەیکەین، ڕووداوەکانی خەون نین، بۆ بێ بەهاکردنیان ناویان نراوە خەون! کاتێک ئەو ڕووداوانەی لە ژیانی نێو خەودا بۆمان پێش هاتوون وەبیرمان دێنەوە، خەونمان وەبیر نایەتەوە، ئەزموونێکی کردراو و ئەنجامدراو و تێپەڕبووی ڕاستەقینەمان وەبیر دێتەوە! ئیتر بۆچی دواتر ناوی نراوە خەون، ئەوە باسێکی دیکەیە، لەوانەیە بەهۆی ئەوە بووبێت، هەندێک لەو ئەزموونانەی کە لە کاتی ژیانی نێو خەودا دەیانکەین هێندە توند و ڕادیکاڵ و شەرمهێنەر و نامرۆڤانە و نائاسایی و نامۆ و تابۆ و نائەخلاقین، مرۆڤ بەرەبەرە بە شتێکی درۆیین و خەون و ناڕاستی بەخۆی قەبڵاندووە و مێشکی خۆی هەڵخەڵەتاندووە و بەخۆی گوتووە، نا ئەوە من نەبووم ئەو کارەم کردووە، ئەوکارە هەر قەت ڕووی نەداوە، شتی وا نەبووە، ڕاست نییە، خەونە! خەونیش یانی درۆ، یانی شتێک کە لە ڕاستیدا ڕووی نەداوە و هەمووی درووستکراوی زەینی نائاگای مرۆڤە!
بەڵام ئەوە قسەی قۆڕە، هەموو ئەو شتانەی تۆ وەک خەون وەبیرت دێن، لە دنیای خەوی تۆدا بەڕاستی ڕوویانداوە و ئەزموونت کردوون!
سەیرکەن زۆرجار لە دنیای بەخەبەری و بەئاگاییشدا، کاتێک دەمانهەوێ شتێکی دوور و ڕووداوێکی کۆن وەبیر خۆمان بێنینەوە، دەڵێین، وەک خەون لەبیرمە بە منداڵی وابوو واچوو!
بەڵێ دنیای نێو خەو زۆر تیژتێپەڕە، بۆیە هەندێک جار کەمێکیمان وەبیر دێتەوە و بەو کەمەش دەڵێین خەون! دنیای نێو خەو، ژیانی نێو خەو کات و سات و دەم و کاتژمێر و چرکەسات و خول و خولەکی دنیا و ژیانی نێو خەو هیچ لە دنیای نێو بەخەبەری ناچێت. تۆ زۆرجار لە دنیای نێو خەوندا هەزاران ساڵ دژی، ملیۆنان ساڵ دەژی و دەمری و هەڵەسوون دێنییەوە و لێکدەدرێی و لێک دەکێشرێیەوە و چاک دەکرێیەوە پێکوەردەبییەوە و وەک مۆم لە دەستی کەسێکدا هەڵکێش داکێشت پێ دەکرێ و لە چرکەیەکدا لە ئێستادا دەژیی و لە چرکەی دواتردا لە ملیۆن ساڵی ڕابردوودا و لە چرکەیەکی دیکەدا لە هەزاران ساڵی داهاتوودا و لە چرکەیەکی دیکەدا لە هەموویاندا دەژی یانی هەم لە ڕابردوودا هەم لە ئێستادا، هەم لە داهاتوودا، لە یەک کاتی تاقانەدا لە هەموو کاتەکاندا دەژیی! ئەوە تایبەتمەندیی دنیای نێو خەوە!
ئەوە دیسان لە خەو هەستاوم و، پێش ئەوەی لە پێخەف بێمە دەرێ، مێشکم ئەو شتانەم پێ دەنووسێ:
کە کیرەکەم فڕێدا، لەنکاو دیتم، زۆر بە ڕێکەوت، لەسەر و سەکوتی یەکێک ماتۆڕسوارەکان کەوت!

درێژەی هەیە...

9 months, 1 week ago

#دانپێدانان_هەڵبڕاو
80
میناش وەک ئایدا تورک بوو. بابی مینا لە سەروبەندی هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامیی ئێراندا لە کوردستان کوژرابوو.
من ئەوەم زۆر دواتر زانی، کاتێکیش زانیم لە بڕیاری عەجەم گایینەکەم پاشگەز ببوومەوە. ئیدی تێشهەڵنەبوومەوە و بە بڕیارەکەمدا نەچوومەوە!
مینا دەیزانی من کوردم، بەڵام من زۆر درەنگ زانیم کە بابی بە دەست کورد کوژراوە.
مینا ناحەزێکی جوان بوو. من هەمیشە ژنانم بە سێ جۆر دێتە بەرچاو: جوانی جوان، ناحەزی جوان، ناحەزی ناحەز!
ناحەزی جوان ئەوانەن کە ناحەزییەکەیان لەبەر خوێنشیرنی و لەبەردڵانییەکەیان جوان دێتە بەرچاو. ئایدا جوانی جوان بوو، سومەیە ناحەزی ناحەز و میناش ناحەزی جوان.
دوای ئەوەی بڕیارمدا کەڵکی ئاوەژوو لە مینا وەرنەگرم و قسەی ماتۆڕسوارە بیجاڕییەکە لە گوێ بگرم؛ زووزوو لەگەڵ مینا دەچوومە دەرێ. زیاتر دەچووین بۆ پارەکە چەپەکەکان، خۆمان لە پارکەکانی نێو ئاوەدانیی شار نەدەدا.
مینا بە سەعات قسەی بۆ دەکردم و منیش بە بە سەعات بزەوە بەس گوێم بۆ ڕادەگرت. باسی بێ باوکیی و کەمخوێنیی خۆی و زۆریی خوشک و براکانی و شوونەکردنەوەی دایکی و ئاواتەکانی بۆ دەکردم.
ئەو ڕۆژەی بڕیارم دا ڕاستی پێ بڵێم و بە یەکجاری بەجێی بێڵم، ئاشکرای کرد کە بابی کورد کوشتوویەتی و سەرباقی ئەوەش بۆخۆی ئاشقی کورد بووە، بەڵام باسی نەکردووە نەکات من پێموابێت ئەو هەموو کوردێک بە چاوێک چاو لێ دەکات!
کە گوتم، دەچم بۆ پێشمەرگایەتی و بۆم ڕوون کردەوە پێشمەرگە چییە، حەپەسا، تفێکی بەزۆری قوت دا و بە دوور و درێژی گوتی، چییییییی؟ بەڕااااااسسستە؟! دەچی دەبێ بە یەکێک لەوانەی بابمیان کوشتووە؟!
کە ئەوەی گوت، تووڕە بووم و گوتم: "بابت چی کردووە لە کوردستان؟ بۆ لەوێ بووە؟ ئەویش بۆ کورد کوشتن چووە! دەبڵێ وە نییە! کێ دەڵێ هەر دەوڵەت بۆخۆی نەیکوشتووە و بەسەر کوردی دا نەهێناوە؟
ئەوقسانە بۆ مینا زۆر قورس بوون، لەجێی خۆی وشک ببوو و ڕەنگی گۆڕابوو، ئەمجارە ئەو بێدەنگ ببوو و من خەریک بووم بە سەعات قسەم بۆ دەکرد؛ کە کورد چییە و چی دەوێ و، بۆ دەبێ هەزاران فارس و تورک لە کوردستان بکوژرێن و لەو قسانە!
دەمویست بەو قسانە ئەهوەنی بکەمەوە و خەونە داڕماوەکانی بەرەو هەڵدێری خۆکوژیی پاڵ پێوە نەنێن. هێندەی باسی خۆکوژی بۆ کردبووم، دەترسام بەسەرمدا ساغ بێتەوە!
ئەوەندە بە بێدەنگی فرمێسکی هەڵوەراندبوو، کوڵمەکانی هەموو ڕەش هەڵگەڕابوون. پنۆکێکیشی کل بە چاوەوە نەمابوو.
ساڵانێک دواتر دایکم و وان لە پێشمەرگایەتی، دەفتەرێکی بیرەوەریی مینایان بۆ هێنام کە کاتی خۆی هەر بۆخۆم پێمدا بوو بیرەوەرییەکانی تێدا بنووسێتەوە!
ئەوکات هێندە گەرم بووم، بێزم نەهات بیخوێنمەوە! کە وازم لە پێشمەرگایەتیش هێنا و تۆزێک ساردیشبوومەوە هەر دەعیم نەهات بیخوێنمەوە، بەخۆم دەگوت، توڕەهاتی عەجەمە ڕشکەیەکی باوک لە کوردستان تۆپاو بە من چی!
ئەمجارەیان دوای یازدە ساڵ کە لە هەندەرانەوە گەڕاینەوە کوردستان، دیسان دەفتەرەکەم لەنێو کۆمەڵێک کتێب و کەلوپەلدا دیتەوە کە لەلای مەنسووری هاوڕێم بەجێم هێشتبوون.
لەمڕۆژانەدا شەوێک هەر لەخۆڕا بۆی دانیشتم و بۆ یەکەمجار دوای بیست و دوو ساڵ هەمووم خوێندەوە. جگە لەوەی لەو دەفتەرەدا هەزار سوێند و قوڕعانی خواردبوو کە منی تا ئاستی پەرەستن خۆش دەوێ و چووە لە کوردستان سەردانی ماڵەوەشمانی کردووە، بیرەوەرییەکانی دیکەشی زۆر دڵتەزێن بوون، جێی تێڕامان بوون؛ بۆوێنە باسی ئەوەی کردبوو کە ساڵانێکی زۆر نەیانوێرابوو بچن بۆ کوردستان بۆ سەر گۆڕی بابی؛ تا ئەوەی بڕیاریاندابوو ئێسک و پرووسکەکەی ببەنەوە و لە زەنجان بینێژن. هەر واشیان کردبوو، وەک هەزاران بنەماڵەی دیکەی فارس و تورک کە پیاوەکانیان لە کوردستان کوژرابوون!
دوای خوێندنەوەی ئەو دەفتەرە، یەکەم شتێک کە بە زەینم گەیشت، ئەو کۆپلە شێعرەی شاملوو بوو کە کاتی خۆی لە زنجان زۆرم خۆشت دەویست، دەڵێ: "هیچی تێ ناچێ بەسۆزەوە دەست بەسەری سەگێکی بەڕەڵادا بێنی، چوونکە کاتێک وەبەر ماشێن دەکەوێ، بەسادەیی لەبەرخۆتەوە دەڵێی: سەگی من نەبوو!"

9 months, 1 week ago

#دانپێدانان_هەڵبڕاو

79
هەڵدێم بۆ پێشمەرگایەتی یان دەچم؟ دەیانناردین بۆ پێشمەرگایەتی یان پەنامان بۆ پێشمەرگایەتی دەبرد؟
بۆ هەڵاتن؟ بۆ نەچوون؟ بۆ پەنا بردن؟ بۆنەناردن؟
هەر یەک لەم وشانە: هەڵاتن، چوون، ناردن و، پەنابردن بۆ پێشمەرگایەتی هەڵگری ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرن کە دەری دەخەن بۆچی تا ئێستا ئەو حیزبانەی ئێمە نەیانتوانیوە کاری گەورە بکەن!
هەر بۆوێنە ئەگەر لەجیاتی هەڵاتن و پەنابردن بۆ نێو ئەو حیزبانە، بنەماڵەکان وەک چۆن منداڵەکانیان بەزۆر دەنێرن بۆ سەربازیی ڕژێمە داگیرکەرەکەیان، بەهەمان شێوە منداڵەکانیان ناردبوایە بۆ پێشمەرگایەتی، ئێستا ئەو حیزبانەی ئێمە لەڕووی ئیدئۆلۆژی و دەسکەوتەوە جێیان لە جێیەکی دیکە بوو!

کە بە ئایدام گوت کورد نەبوونی تۆ کێشەیە لەبەردەم ژیانی هاوبەشمان و ئەویش بەبێ ئەوەی یەک قسە بکات، ڕویشت و، پاشان لە بازاڕ لەگەڵ کوڕێکی گەنج بینیمەوە، خوودارانە بۆ تۆڵەکردنەوە لە مینام هەڵپێچا.

لە کافە و سینەما و کۆڵانە تەنگەبەرەکانی زەنجان، کارم ببوو بە دەسبازی و خۆپێوەنانی مینای بەستەزمان. ئەوەندە غیرەت و ئازایەتییەشم تێدا نەبوو، بڕیاری عەجەم گایینەکە بکەم بە ڕاستی! لەوە دەترسام بەسەرم دا ساغ بێتەوە؟ یان لەوە دەترسام برا ئیتلاعاتییەکەی سەربەنیسم بکات؟

لە خەوتنگە و لە زانکۆ دەریان کردبووم. بە ماڵەوەمانم نەگوتبوو، چەن کوڕە کوردی زانکۆی میللیی زەنجان کە لەنێو شاردا ماڵیان گرتبوو، جێیان پێدابووم. لەوێ بۆ یەکەم جار سیکارم کێشا، هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە پاکتم هەڵگرت. بۆ یەکەمجار هەر لەو ماڵەدا مەشڕووبم خواردەوە. گڕاس یان حەشیشم کێشا. بیرم لە قاحبە هێنانەوە کردەوە، قەحبەکەش لەقسان دەبوایە مینای ماڵوێران بێت!

نەخێر، هەوای سەرم دابووی لەبەرم و سەڕینم هاتبوو!
حوکمم لە مینا کردبوو دەبێ بێتە ماڵێ! ئەویش نەدەهات!
ناچار ڕۆژێک ڕاکێشی پارکم کرد! لەوێ هێندە نەدی و بدییانە دەستم بۆ سەر و سنگی برد، تا ئەوەی دوو ماتۆڕسواری "دەوڵەتی"مان پێ خۆش بوو. هەڵیانکوتایە سەرمان. دەوریان گرتین، وەبیرم هاتەوە برای مینا ئیتلاعاتییە، لەعەیبەتانە پڕ بە گەروو هاوارم کرد، مینا هەڵێ! هەر وام گوت، مینا کونێکی دیتەوە و هەڵات!
دووسێ کچی گەنج بەر دەست و پێی ماتۆڕسوارەکانیان گرت تا مینا لەبەرچاوان ون بوو!
ماتۆڕسوارەکان بە جنێو و سیخورمە تێوەژاندنمەوە سواری پاشتەرکی یەکێک لە ماتۆڕەکانیان کردم و بەرەو داییرەی پۆلیس وەڕێ کەوتن.
من لەپشت یەکیان دانیشتبووم و سێ کەسەکەی دیکەش سێ تەرکەیان لێدابوو و بەدواماندا دەهاتن.
لەڕێیە، بە پاڕانەوە بە ماتۆڕسوارەکەی لە پشتەوەی دانیشتبووم گوت، مەردی خودابە مەمبە بۆ داییرەی پۆلیس من کوردم بمگرن خانمبازییەکەم لێ دەکەن بە سیاسی و تازە ڕزگارم نابێت!
کە ئەوەم گوت، ماتۆڕەسوارەکە کە کوڕێکی گەنج بوو، شلی کردەوە و بە کوردیی گەڕووسی گوتی: "بەڕاستی کوردی؟"
کە زانی کوردم، گوتی: "منیش کوردم خەڵکی بیجاڕم!"
ئیدی زۆری نسیحەت کردم کە چۆن کاری ئاوا قۆڕم کردووە و کورد ئێلەیە و کورد بێلەیە و... لەو قسانە!
دواجار، دوای مشتوومڕێکی زۆر ماتۆڕسوارەکانی دیکەی هاوڕێشی ڕازی کرد کە وازم لێ بێنن و، باوەشێکی گەرمی پێدا کردم و گوتی: "بڕۆ خودا ڕەحمی پێ کردی من بە کورد دەرچووم، دەنا تازە قەت وەک خۆت لێ نەدەهاتەوە! هەرچەند کوردی لای ئێوە، کوڕدی لای ئێمەیان پێ کورد نییە لەبەر ئەوەی دەڵێن ئێمە شیعەین و زمانەکەمان خوارە، بەڵام ئێمە ئێوەمان هەر خۆش دەوێ! بڕۆ پیاو بە وزەی خۆت لە شوێنێکی دیکە خاڵی کە، ئەوکارانە لە شانی کورددا نییە!"
هەڵبەت هەموو ئەوانەی بە کوردیی گەڕووسی گوت، کە بەداخەوە ئێستا لەبیرم نەماوە!

چەند ڕۆژ دواتر کە هەستم دەکرد تازە لەدایک بوومەتەوە وا لەو گێچەڵە ڕزگارم بووە، زۆر بە ڕێکەوت ئایدام لە بازاڕ دیتەوە و زانیم کە ئەو کوڕە گەنجەی ئەو ڕۆژە لەگەڵیم دیتبوو، کوڕی پووری بووە. ئەو ڕاستییە و سەرگرتنی هەوڵی ئیمام جومعەی زەنجان کە خزمی ئایدا بوو؛ بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەفەرمی لە زانکۆ وەربگیرێمەوە، هەموویان وێکڕا هێز و هیوایەکی بێ وێنەیان بە ژیان پێ دامەوە!

ئیتر سوێندم خوارد ببمەوە بە بەشەر و قەت جارێکی دیکە بیر لە عەجەم گایین نەکەمەوە!
بەڵام تازە هاوتەریب لەگەڵ ئایدا میناش هاتبووە ژیانمەوە و نەمدەتوانێ هەروا لە خوت و خۆڕایی وازی لێ بێنم! لەلایەک بۆخۆم دڵم نەدەهات، لەلایەکی دیکەوە ئەویش پیس گیرۆدەم ببوو و دەیگوت، ئەگەر تۆ نەبی خۆم دەکووژم!

درێژەی هەیه...

9 months, 1 week ago

#دانپێدانان_هەڵبڕاو
78
پێش ئەوەی لە زەنجان ئایدا بناسم، سومەیەم ناسی. نازانم باسی سومەیەم کردبوو یان نا؟! بەڵام هەر ڕۆژەکانی یەکمی چوونە زانکۆم، ناسیم. زۆر لەگەڵ سومەیە نەمام. ئەو زۆڵە بۆ کەرکردنم بلیتی هاتووچۆی پاسی نێوشاری بە چەپکە بۆ دەکڕیم. سومەیە زۆر زل بوو، دووی وەک منی تێ دەبوو! بۆخۆی سازی کردم، ناحەزێکی وا نەبوو؛ قەبە بوو قەبە، ئەوەی ناخۆش بوو! ئەگەر لەباوەشی دەکردم و بەگاڵتە خۆی پێدادەدام، دەتگوت پسام!
"سومەیە"؟! ئەرێ بۆ دەڵێی ناوەکەی شتێکی دیکە بوو؟ ماڵتە من بۆ ناو بۆ وام!؟ دەی ئێستا ئەوە گرنگ نییە، با جارێ سومەیە بێت!
ڕۆژێک لەگەڵ سومەیە چوومە هۆڵی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆ کۆڕی شێعر خوێندنەوەی خوشکە گەورەکەی کە شاعیر بوو، خوشکی کە بە پێچەوانەی خۆی وردیلە و ناسکۆکە بوو، کلیلی ماڵی خۆی پێداین و گوتی مێردەکەم لەماڵ نییە، بۆخۆتان بچنەوه خۆش بن، شەڕابیشمان هەیە. سومەیە حوکمی لێ کردم بچین، منیش ترسام بمگێ! لە دڵی خۆمدا دەمگوت، بەخودا ئەو دێوە کیری هەیە و ئاشکرای نەکردووە، با نەچم دەنا فووم دەدا! لە ڕاستیدا دەترسام بەسەرمدا ساغ بێتەوە و تا دەمرم ناچار بم هەموو شەوێ وەک حوسێنی فەهمیدە خۆم بخەمە بن تانکەوە!
ئەو ڕۆژە بە هەزار ناری عەلی خۆم لێ قوتار کرد و هەر ئەو هەڵاتنەی هەڵاتم، ئیدی خۆم نیشان نەداوە. تا ماوەیەک بە پشت کۆڵاناندا دەچووم لە وێستگەیەکی سەرووترەوە سواری پاس دەبووم، بۆ ئەوەی تووشی سومەیە نەبم!
جا بزانە پیاو چەند درۆزنن، باسی سومەیە هیچ، باسی سەکینەشم بۆ نەکردبوون، وەها بە پاڵەوانانە باسی ئایدام بۆ کردبوون، خۆم لێ کردبوون بە تەیارەفەرهاد و شیرن ئایدا.
نە بابە، قلێکی دیکەشم هەر هاوکات لەگەڵ ئایدا گرتبوو ناوی ڕاستەقینەکەی سەکینە بوو و، بە مینا بانگم دەکرد.
مرۆڤ چەندە دەتوانێ دووڕوو و سەگ و سەگباب بێت کە لەسەر حیسابی متمانە کردنی خەڵک بە دانپێدانانەکانی، بێت ڕێویانە هێندێک ڕاستیان لێ بشارێتەوە!؟
ئەرێ باشە بۆ باسی سومەیە و سەکینەم نەکردبوو؟ بۆ ئەوەی تڕ و پۆزی ئەوە لێدەم، کە جەنابم هەر لە کۆنەوە پیاوێکی خاوەن خۆشەویستیی پاک و بێگەرد بووم و قەت خەیانەت کردن لە قامووسی قۆڕیاتی من دا نەبووە؟ بۆ ئەوەی خەڵک بڵێن، ئەم کابرایە سەرەڕای کەرەکەرەکانی ئینسانێکی نامەرد و خائین نەبووە؟
دەی ئەوە خۆڵ لەچاوی خەڵک کردن نییە لەسەر کۆنتۆڕ و حیسابی دانپێدانان!؟
ئەو دەردەی من دام بە مینا، هیچ نامەردێک نەیداوە بە کەس! یەکجار واش نا، بەڵام بەڕاستی ئەگەر لەسەر خۆشویستنی من خۆی کوشتبێ، هەزار جار واش با!
لە زنکۆی کە دەریانکردم. هەر ئەو دەقەیە بۆ تۆڵە کردنەوە لە دڵی خۆمدا گوتم، دەست دەکەم بە عەجەم گایین. یەکەم قوربانیی ئەو سوێندە جوانەشم مینا بوو. وەک پێشتریش باسم کردبوو، لە ژووری ئەمنیی زانکۆ پێیان گوتم: "ناتوانین باوەڕ بکەین کە پێشقەڕاوڵیی تۆ لەو خۆپێشاندانەدا لەبەر خراپیی دۆخی خواردنی زانکۆ بووە، چوونکە تۆ کوردی!"
ـ کورد!
بەرپرسی حەڕاست یان هەمان بەشی ئەمنیی زانکۆ لە کاتێکدا کە لە دڵی خۆمدا پلانی عەجەم گایینم دادەڕشت، گوتی: "بیر لە چی دەکەیەوە؟ بیرکردنەوەی ناوێ! چەند تێرمت خوێندووە؟ دووت تەواو کردووە و لە سەرەتای تێرمی سێهەم دای؟ یان هەستە بڕۆوە شارەکەی خۆتان و ببە بە ناهێنەرێک ماڵەوەتان، یان ئەگەر دەڵێی پارەی زانکۆ و خەوتنگەم داوە و ناتهەوێ بە خۆڕایی بچێ، بۆخۆت ئەم تێرمە لە زانکۆ ڕایبوێرە، پاشان بڕۆەوە و مەیەوە، چوونکە ئەگەر زانکۆش تەواو کەی ئێمە بەڵگەنامەی خوێندن تەواوکردنەکەت پێ نادەین!"
کە ئەوەی گوت، لەگەڵ ئەوەی بەدڵ ئایدام خۆش دەویست، لە دڵی خۆمدا زۆر بە خەستی گوتم، جا ئەوجار دەست دەکەم بە عەجەم گایین! ئەگەر تێریش بووم، هەڵدێم بۆ پێشمەرگایەتی!

درێژەی هەیه...

9 months, 2 weeks ago

نەخشیەکی کوردستانی گەورەم پێ نیشان بدەن کە ئوستانەکانی یان پارێزگاکانی لە چاوی کوردێکەوە دیاری کرابن!

ماوەیەک لەوەپێش بابەتێکم بڵاو کردەوە و پڕکێشیی ئەوەم کرد کە لەسەر نەخشەی کوردستان پرسیارێکم بۆ درووست بووە کە بە زەینی هیچ کوردێک نەگەیشتووە.

پرسیارەکەی ئەوکات وەک مەتەڵ کردم و کەس وەڵامی درووستی نەداوە، بە ڕوونی ئەمەیە:
"کاتێک چاو لە نەخشەی کوردستانی گەورە دەکەی، هەست ناکەی دابەشکاریی ئوستانەکانی کوردستان نیشان دەدات کە تا ئێستا یەک کورد نەبووە نەخشەیەکی کوردستان لە چاوی کوردێکی سەربەستەوە بکێشێتەوە، نەک لە چاوی کوردێکی کۆیلەوە؟"

بۆ وێنە کاتێک ئوستانی ئورمییە دەکێشنەوە هەر ئەو سنوورە بە ئوستانی ئورمییە دەناسێنین کە داگیرکەری ئێرانی بۆی دیاری کردووین. ئیتر خۆمان سنووری پارێزگای ئورمییە بۆ نێو خاکی باکووری کوردستان درێژ ناکەینەوە، لەکاتێکدا خەڵکی سەرسنووری دەسکردی ڕۆژهەڵات و باکوور لە ڕووی زاراوە و خێڵ و هۆزەوە هاوبەشیی زۆریان هەیە و دەبێ کاتێک کوردێک ئوستانێک بەناوی ئوستانی ئورمییە دەکێشێتەوە، بەشێک لە خاکی باکوریی کوردستانیش لەگەڵ نەخشەی ئوستانی ئورمییە بخات. بەڵام وەک لەو نەخشانەی سەرەوەدا دیارن، ئوستانەکانی کوردستان بەپێی سنووری دەسکردی دوژمنان کێشراونەتەوە. ئەوە یانی کورد هێشتا ئەو سنوورە دەسکردانەی دەرباز نەکردووە و لە نادەرهەستی خۆیدا هێشتاش دانیان پێ دادەنێت، جا با کوردێکی تۆخ و حەوت خەتیش بێت!

بۆ ئەوەی بە نموونەیەکی دیکە مەبەستەکەم ڕوون بکەمەوە، ئەگەر ئێمە ئوستانێکمان بەناوی هەورامان هەبێت، دەبێ لە نەخشەی دیالێکتەکاندا بە سوور دیاری کراوە، خاکی هەورامانی ڕۆژهەڵات و باشوور لەخۆ بگرێت، ئەگەر وا نەبێت دیارە ئێمە بە خەیاڵیش نەمانتوانیوە سنووری دەسکردی داگیرکەران ببەزێنین!

ئەگەر هەر کوردستان دابەشکاریی ئوستانی دەکەین، با بۆخۆمان سنووری جوگڕافیایی ئوستانەکانمان دیاری بکەین و کاتێکیش نەخشەی کوردستانی گەورە دەکێشینەوە بە هیچ شێوەیەک سنووری گڵاوی داگیرکەرانی تێدا نەکێشینەوە!

من پێموایە لە داهاتوودا کوردستانی گەورە، لەجیاتی ئوستان یان پارێزگا، دەبێ کۆمەڵێک هەرێم یان ئیالەتی هەبێت. باشترین دابەشکاریی هەرێمەکان و ئیالەتەکانیش، ئەوەیە بەپێی زاراوەکان دابەش بکرێن. وەک ئەو دابەشکارییەی لە نەخشەی دابەشکاریی دیالێکتەکاندا هاتووە.
ئاوا هەم مەترسیی ئاسمیلاسۆنی نێوخۆیی لەسەر زاراوەکانیش لادەچێ، هەم وەک ئەو ستانداردسازییەی لە نێوان بنزاراوەکانی سۆرانی (کوردی ناوەندی) و بنزاراوەکانی کورمانجی (کوردیی سەروو) دا کراوە مەجالی ستاندداردسازیی لە نێوان بنزاراوەکانی دیکەی  زاری لەکی و لوڕی و زاراکی و هەورامییشدا درووست دەبێت و متمانە و ڕۆحی یەکگرتوویی و نەتەوەییش لەنێو ئێمەی کورددا بەرز دەبێتەوە!

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 11 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 7 months, 2 weeks ago