ناوه‌ندى ئەوینــدارانـی قــورئــان

Description
ناوەندی ئەویندارانی قورئان بۆ فێرکردن و لەبەرکردن و سندی قیرائات بە ئۆلاین
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 7 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months, 2 weeks ago

4 months, 4 weeks ago
دەست بگرن بە قورئان

دەست بگرن بە قورئان
فێری بن و منداڵەکانتانی فێربکەن،
چونکە لەسەری پاداشت دەدرێنەوە
لەسەری پرسیارتان لێدەکرێت.
ئەو ئامۆژگاریە بەسە بۆکەسێک بیردەکاتەوە.

عبدالله بن عمر بن العاص
حال السلف مع القران 57

#ناوه‌ندى_ئەوینــدارانـی_قــورئــان

5 months ago

#وانەی چوارەم
تێگەیشتن لە قورئانی پیرۆز/
لە لایەن مامۆستا باوکی عبداللە

#لینکی_کەناڵی_یوتوب

https://youtu.be/d35sOlHeMFs?si=W4x522r7GxVOGbsO

#ناوه‌ندى_ئەوینــدارانـی_قــورئــان

6 months, 2 weeks ago

اللَّهُ نَزَّلَ أَحْسَنَ الْحَدِيثِ كِتَابًا
مُّتَشَابِهًا،
مَّثَانِيَ:
وەسفەکانی قورئان/
خوای پەروەردگار باشترین و جوانترین قسەکانی دابەزاندە سەر پێغەمبەرەکەی ﷺ کە کتێبێکە:
- ئایەتەکانی وێکچوون (لە جوانی و ڕێکی و ڕەوانبێژیدا).
- ئایەتەکانی دووپاتکراوەن و چەندجار دووبارە دەبنەوە بۆ چەسپینیان.
1- تَقْشَعِرُّ مِنْهُ جُلُودُ الَّذِينَ يَخْشَوْنَ رَبَّهُمْ
2- ثُمَّ تَلِينُ جُلُودُهُمْ
3- وَقُلُوبُهُمْ إِلَىٰ ذِكْرِ اللَّهِ ۚ
کاریگەری قورئان/
1- پێستی ئەوانە گرژدەکاتەوە کە لە خودایان دەترسن و بە زانستەوە دەیناسن (خشیە=خوف+علم).
(کەواتە کاریگەری تەواوی نابێت بۆ کەسێک دڵی مردووە و خەشیەی خودای نیە).
2- پاشان پێستیان نەرم دەکات بەرەو زیکر و یادی خودا.
3- دڵیان نەرم دەکات بەرەو زیکر و یادی خودا.
ذَٰلِكَ هُدَى اللَّهِ يَهْدِي بِهِ مَن يَشَاءُ ۚ
وَمَن يُضْلِلِ اللَّهُ فَمَا لَهُ مِنْ هَادٍ.
سورة الزمر - 23
= ئەو قورئانە و کاریگەریەکانیشی هیدایەت و ڕێنموونی خوای پەروەرگارن، کێی بوێ هیدایەتی دەدات، هەرکەسیش خودا گومڕای بکات هیچ هیدایەت دەرێکی نیە.
تێبینی: ئەگەر قورئان کاریگەری ئاوای لەسەرت نیە، بزانە دڵت نەخۆشە و مردووە، چارەسەرێکی بۆ بدۆزەوە.
چونکە گەورەترین عەزابێک لەدونیا، بریتیە لە دڵ مردوویی.
فَوَيْلٌ لِّلْقَاسِيَةِ قُلُوبُهُم مِّن ذِكْرِ اللَّهِ
سورة الزمر - 22
جا وەیل و لەناوچوون بۆ ئەوانەی دڵیان ڕەقە لە ئاست زیکر و یادی خودا (یان ئەم قورئانە).

@awendaranequran

7 months, 2 weeks ago
شەوی ھەینیە سەڵاوات لەسەر خۆشەویستمان

شەوی ھەینیە سەڵاوات لەسەر خۆشەویستمان
رسول ﷲ ﷺ لەبیرمەكەن

{إِنَّ ٱللَّهَ وَمَلَٰٓئِكَتَهُۥ يُصَلُّونَ عَلَى ٱلنَّبِيِّۚ يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ صَلُّواْ عَلَيۡهِ وَسَلِّمُواْ تَسۡلِيمًا}
الأحزاب, ئایەت 56
به‌ڕاستی ﷲ و فرێشته‌کانی (صلوات ده‌ده‌ن له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه ئێوه‌ش (صلوات)ی له‌سه‌ر بده‌ن و (به‌رده‌وام یادی خێری بکه‌ن).

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ

#ناوەندی_ئەویندارانی_قورئان

7 months, 3 weeks ago
عبدالله ی کوڕی مسعود دەفەرمووێ:

عبدالله ی کوڕی مسعود دەفەرمووێ:
ئەگەر لەکاتی تەنهاییت ناگری بۆ تاوانەکانت،
و کاریگـــەر نابـی بـە کتێبـــــی پەروەردگـــــارت،
بزانە تۆ زۆر هەژاری و تاوانەکانت دەوریان داوی!

حال السلف مع القران - ص135

7 months, 4 weeks ago
[#سروود](?q=%23%D8%B3%D8%B1%D9%88%D9%88%D8%AF)

#سروود
حەلقەکانی زیکر، بۆ ئێمە نور و ڕوناکیە.
بەختەوەری و نیعمەت و گەورەییە.

وتنی ؛ محمد الخطیب

#لینکی_ڤیدیۆ_لە_یوتوب

https://youtu.be/XuE5X1H1rco?si=TOS33F8cAx2Sv1ed

#ناوەندی_ئەویندارانی_قورئان

7 months, 4 weeks ago

واجبە لەسەر زانایان مانای ئایەتەکان ڕوونبکەنەوە بۆ خەڵکی، و تەفسیری بکەن، داوای بکەن لەو شوێنانەی دەست دەکەوێت، فێری ببن و فێریش بکەن.
هەروەک چۆن خودای پەروەردگار دەفەرمووێ:

وَإِذۡ أَخَذَ ٱللَّهُ مِيثَٰقَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡكِتَٰبَ لَتُبَيِّنُنَّهُۥ لِلنَّاسِ وَلَا تَكۡتُمُونَهُۥ فَنَبَذُوهُ وَرَآءَ ظُهُورِهِمۡ وَٱشۡتَرَوۡاْ بِهِۦ ثَمَنٗا قَلِيلٗاۖ فَبِئۡسَ مَا يَشۡتَرُونَ.
(سورة آل عمران - اية 187)

واتە:
(یادیان بهێنەوه‌) کاتێک خوا په‌یمانی وه‌رگرت له‌وانه‌ی کتێبیان پێ به‌خشراوه‌ که‌ ڕوونی بکه‌نه‌وه‌ بۆ خه‌ڵکی و مه‌رامه‌کانی باس بکه‌ن و نه‌یشارنه‌وه‌، که‌چی خستیانه‌ پشت خۆیان و به‌ نرخێکی هه‌رزان فرۆشتیان، ئای که‌ شتێکی بێ نرخیان کڕیوه‌ و ده‌ستیان که‌وتووه‌.

خودای پەروەردگار زەم و سەرزەنشتی خاوەن کتێبەکانی کرد لەپێش ئێمە بە پشتکردنیان لە کتێبی خودای کە بۆیان دابەزێنراوە، و ڕووکردنیان لە دونیا و هەوڵدان لەپێناوی و فرۆشتنی کتێبەکە لەپێناوی.
بۆیە ئەی موسڵمانان لەسەرمانە ئێمەش توشی ئەو دیمەنە نەبین کە خودا سەرزەنشتی کردووە، و ملکەچی فرمانی پەروەردگار بین بە فێربوونی کتێبەکەی و فێرکردنی.

مقدمة تفسیر ابن کثیر - ص 16

#ناوه‌ندى_ئەوینــدارانـی_قــورئــان

8 months ago

جا لەوانێیە کەسێک بڵێت: باشترین "تەفسیر چیە؟
(" تەفسیر واتە مانای وشەکان، مانای ئیجمالی ئایەتەکە، سەبەبی نزولەکان).
لەوەڵامدا دەڵێین:
ڕاسترین ڕێگا بۆ تەفسیرکردنی قورئان
- بریتیە لە تەفسیرکردنەوەی قورئان بە قورئان.
- پاشان لەسەرتە بەتەفسیرکردنی بە فەرموودەکانی پێغەمبەرﷺ چونکە ڕوونکەرەوەی قورئانە.
وەک ﷺ دەفەرمووێ: (ألا إني أوتيت القرآن ومثله معه).
واتە من قورئانم پێبەخشراوە وە هاوشێوەکەشی کە فەرموودەیە و ڕوونکەرەوەی قورئانە.
وەک چۆنیش ﷺ بە مەعاذی فەرموو کاتێک ناردی بۆ یەمەن: ئەی مەعاذ بەچی حوکم دەکەی؟
فەرمووی: بە کتێبی خودا.
پێی فەرموو: ئەی گەر دەستت نەکەوت؟
فەرمووی: بە سوننەتی پێغەمبەرەکەی ﷺ.
پێ فەرموو: ئەی گەر دەستت نەکەوت؟
فەرمووی: خۆم اجتهاد دەکەم.
پێغەمبەر ﷺ دەستی خستە سەر سینگی و گووتی: سوپاس بۆ خودا کە نێردراوی نێردراوی خودای تەوفیق دا  بۆ ئەوەی کە نێردراوی خودا لێی ڕازیە.
- سێیەم هەنگاو گەر هیچمان دەستنەکەوت دەچینە سەر تەفسیر و قسەی هاوەڵان چونکە ئەوان شارەزاترینن پێی و بەسەر ئەواندا دابەزیوە.
وەک ئیبن مەسعود دەفەرمووێ: سوێند بەوەی هیچ خودایەکی ترنیە جگە لەو، هیچ ئایەتێک دانەبەزیوە لەکتێبی خودا ئیللا دەزانم لەکوێ دابەزیوە و کەی دابەزیوە، ئەگەریش بزانم کەسێک لەمن شارەزاترە لەکتێبی پەروەردگار ئێستا دەچمە لای.
وە هەر ئیبن مەسعود دەفەرمووێ: هەر پیاوێک لەئێمە ئەگەر دە ئایەت فێرببووباین پازمان نەدەدا تا ماناکەی فێردەبووین و کارمان پێی دەکرد.
هەروەها ئیبن عەباسیش (یەکێکە لەو هاوەڵانەی هاوشانی ئیبن مەسعود یەکێکە لە موفەسیران) پێغەمبەر ﷺ دوعای بۆ کردووە: خودایە لەدین تێی بگەیەنە، فێری تەفسیری ئایەتەکانی بکە.
- جا ئەگەر لە قورئان و فەرموودە و قسەی هاوەڵان تەفسیرێکت دەستنەکەوت، زۆرینەی زانایان دەچنەوە سەر قسەی تابعین لە(موجاهید، سعید بن جبیر، عکرمە، عطاء بن أبی رباح، حسن البصری، مسروق، سعید بن مسیب، قتادە، ضحاک) و ئەوانی تریش...
وەک مجاهد دەڵێ: هەموو موسحەفم لای ئیبن عەباس خوێندەوە سێ جار و لەهیچ ئایەتێک پازم نەدا ئیللا ڕایم دەگرت و پرسیارم لێی دەکرد لەسەری.

پێغەمبەریش ﷺ دەفەرمووێ:
هەرکەس لەبارەی قورئانەوە شتێک بڵێت بەڕای خۆی یان لێی نەزانێت، ئەوا با شوێنێک لەئاگر بۆخۆی دیاربکات...

#ناوه‌ندى_ئەوینــدارانـی_قــورئــان

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 7 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months, 2 weeks ago