وه‌ڵامه‌كان

Description
یه‌كه‌مین ماڵپه‌ڕى كوردى تایبه‌ت به‌ پرسیار و وه‌ڵامى شه‌رعى
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 7 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months, 2 weeks ago

4 months, 1 week ago

ئەمشەو شەوی لێخۆشبونى خواى گەورەیە بۆ بەندەکانى بەڵام دوو کەس ناگرێتەوە
ئەمشەو شەوی پانزەى شەعبانە و پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعباندا فەرموویەتى:
(ينزلُ ربُّنا إلى سماءِ الدُّنيا ليلةَ النِّصفِ مِن شعبانَ فيغفرُ لأهلِ الأرضِ إلَّا مُشرِكٍ أو مُشاحنٍ) (صححه الألباني)
واتە: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێ ـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە هاوەڵ بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك (مشاحن) بن، (مشاحن) یش، واتە: كەسانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ.

جا موسڵمانى بەڕێز : بۆ ئەوەى بەر ئەم لێخۆشبوونەى خواى گەورە بکەوی بیروباوەڕت پاک بکەرەوە لە شیرک و هاوەڵ بڕیاردان بۆ خواى گەورە و خۆت بە دوور بگرە لە بیدعەو داهێنراوەکان و پەیوەست بە بە سوننەتى پاکى پێغەمبەرى خواوە ﷺ ، وە دڵیشت لە ڕق و کینە پاک بکەرەوە بە رامبەر بە موسڵمانان و هەر کەسێکت لە خۆت عاجز کردوە ئاشتى بکەرەوە و داواى گەردن ئازایی لێ بکە لەبەر ڕەزامەندی خواى گەورە .

تێبینی :
ئاهەنگ گێڕان بەبۆنەی شەوی پازدەی شەعبانەوە کە ناونراوە شەوی بەرات و تایبەت کردنی بەنوێژ کردن و تایبەت کردنی ڕۆژەکەی بەڕۆژو گرتن ، بیدعەیە ، و هیچ بنەمایەکی شەرعی نی یە .

داواکارین لە خواى گەورە بیروباوەڕمان لە هەموو شیرک و بیدعە و خورافاتێک پاک بکاتەوە و دڵەکانیشمان لە ڕق و کینە و حەسودی و هەموو خراپەیەک پاک بکاتەوە و بمانکات بە براى دڵسۆزى یەکتر ، و لە هەڵە و تاوانەکانمان خۆش بێت ، و لەو کەسانەمان بگێڕێ کە بەر ئەم لێخۆشبوونە خواییە دەکەون .
-----------------------
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Polen-18

4 months, 3 weeks ago

خوشک و برایانی بەڕێز :
سبەینێ جومعە (١) ى مانگی شەعبانە ، بەم بۆنەیەوە ئەم پێشبڕکێ تایبەتە ڕادەگەیەنین .

١. پێشبڕکێکە لەسەر خوێندنەوەى ئەم کتێبەی سەرەوەیە کە تەنها (٢٠) لاپەڕەیە .
٢. تاقیکردنەوەى تێدا نیە و تەنها بیخوێنەوە و ئەم پۆستە بینێرە بۆ پێنج هاوڕێت ناوت دەچێتە تیروپشکەوە .
٣. لە بەرواری (١٤/٢/٢٠٢٥) فۆرمێک دادەنرێت لە کەناڵی بەکورتى تا ئەو کاتە هەر کەس کتێبەکەى خوێندبێتەوە و ناردبێتی بۆ پێنج هاوڕێ ناوی خۆی تۆمار دەکات بۆ تیروپشک .
٤. لە بەروارى (١٦/٢/٢٠٢٥) تیروپشک دەکرێت و چەند لەتواناماندا بێت خەڵاتی کتێبی بەسوود دابین دەکەین
٥. إن شاء الله لە پانزەى شەعبان خولی دوانزەیەمی کەناڵی بەکورتى ڕادەگەیەنین کە سەبارەت بە (مانگی پیرۆزی ڕەمەزان ) دەبێت و چەندین تەفسیری قورئان و موصحەف و کتێبی بەسوود دەکەین بە دیاری .
------------------------
کەناڵى بەکورتى
بۆ بڵاوکردنەوەى حوکمە شەرعییەکان بە کورتى و پوختى
https://t.me/ba_kurty
------------------------
بۆ هەر پرسیار و تێبینیەک پەیوەندی بکەن
https://t.me/malpariba8

4 months, 3 weeks ago

ڕۆژى جومعە (١) ى مانگی شەعبانە
فەرموون بۆ (١٥) خاڵی گرنگ سەبارەت بە مانگی شەعبان

  1. مانگی شەعبان هەشتەم مانگە لەمانگە کۆچیەکان ، و لە نێوان مانگی ڕەجەب و ڕەمەزاندایە .
  2. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم سەبارەت بە مانگی شەعبان فەرموویەتى : مانگێکە خەڵک تیایدا بێئاگان، و مانگێکە  کردەوەی تێدا بەرز دەکرێتەوە بۆ لای خودا .
  3. پێغەمبەری خوا صلى الله عليه وسلم زۆربەی مانگی شەعبانی وەك سوننەت بەڕۆژوو دەبوو.
  4. چاکەکردن لە کاتى غەفڵەت و بێئاگایی خەڵکدا ، خێری زیاتر و چاکتره.
  5. بەڕۆژوو بوونی مانگی شەعبان باشتر و چاکترە لەمانگە حەرامکراوەکانی تر ؛ چونکە ڕۆژووی مانگی شەعبان لەگەڵ ڕەمەزاندا هاوشێوەی سوننەتەکانە لەگەڵ فەرزەکاندا.
  6. مانگی شەعبان مانگی بەرز بوونەوەی کردەوەی ساڵانەیە بۆ لای خوداى گەورە .
  7. ڕۆژوو گرتنى مانگی شەعبان ڕاهێنانى نەفس و ئامادە كردنێتى بۆ ئەوەى ئامادە باش بێت بۆ ڕۆژوى ڕەمەزان تا سووك و ئاسان بێت لەسەرى.
  8. ئەو کەسانەى گلەیی قورسی ڕۆژوو و خوێندنی قورئان دەکەن لەڕەمەزاندا ، هۆکارەکەى ئەوەیە لە شەعباندا خۆیان ڕانەهێناوە .
  9. پێشەوایان و سەلەفی ساڵح خۆیان یەکلایی دەکردەوە بۆ خوێندنی قورئان لەمانگی شەعباندا .
  10. مانگی شەعبان مانگی یارمەتى دانى کەسانی فەقیر و هەژارە ، بەڵکو بەهێز بن و بتوانن ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان بگرن و خواردن و خەرجیان هەبێ بۆ مانگی ڕەمەزان .
  11. هەر کەسێک ڕۆژووی ڕەمەزانی پارى لەسەر ماوە با پەلە بکات لەگرتنەوەی پێش هاتنی ڕەمەزان ، مادام توانای گرتنەوەی هەیه و عوزری نیە .
  12. تایبەت کردنی نیوەی شەعبان بەڕۆژوو گرتن و شەوەکەی بە شەو نوێژ و ئاهەنگێڕان بە ناوى شەوی بەرات و دابەشکردنى نوقڵ و چکلێت و خواردن هەموو ئەمانە بیدعەن .
  13. پێغەمبەرى خوا (ﷺ) لە فەزڵى شەوى نیوەى شەعبان فەرموویەتى: خواى پەروەردگارمان لە شەوى نیوەى شەعبان دائەبەزێ بۆ ئاسمانى دونیا ـ دابەزینێك كە شایستەى زاتى موبارەكى بێـ و لە گوناهى هەموو كەسێك خۆش دەبێت جگە لە كەسانێك نەبێت كە شەریک بۆ خوا بڕیار دەدەن، یان كە سانێك ڕقەبەریان لە نێواندا هەبێ و قسەیان پێکەوە نەبێت.
  14. سەبارەت بەرۆژوو بوون لە دواى پانزەى شەعبانەوە بۆ کەسێک مەکروهە کە سەرەتاى شەعبان هیچ ڕۆژووى نەگرتبێ و بیەوێ لە دواى پانزەوە دەست پێ بکات ، بەڵام کەسێک عادەت و بەرنامەى وایە کەوا ڕۆژانەى دوو شەممان و پێنج شەممان بەڕۆژوو دەبێ ئەوا دروستە و ئاساییە کە لە دواى پانزەى شەعبانیشەوە هەر بەردەوام بێ.
  15. ڕۆژوو گرتنى ڕۆژی (٣٠) شەعبان کە پێی دەوترێ (یوم الشک) دروست نیە ، مەگەر بۆ کەسێک کەعادەتی وا بێت بەڕۆژوو بێت وبکەوێتە دوو شەم یاخود پێنج شەممەوە .
    ----------------------

گەر زانیارى زیاترت دەوێ سەبارەت بە فەزڵ و حوکم و ئادابەکانى مانگی شەعبان ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Polen-18

7 months ago

تەماشای فلیمی سێکسی دەکات و مافى خێزانەکەی نادات
پرسیار:
بەڕێزان من کێشەیەکم هەیە ئەویش ئەوەیە ماوەی چەند ساڵێکە مێردەکەم بەچاوی کەم تەماشام دەکات و مافی سەرجێیم نادات ، و تەماشای فیلمی سێکسی دەکات ، و چەند منداڵێکم هەیە وپێم وانیە جیابوونەوە چارەسەر بێت (ئەوەش بەهۆی منداڵەکانەوە) جا ئایا چارەسەر چی یە ؟ و من هەست بەشەرم وحەیا دەکەم لەو بارەیەوە قسەی لەگەڵدا بکەم.
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەم لینکە بکەرەوە
???
https://walamakan.com/3202

7 months ago
8 months, 1 week ago

سزاى ئەو کەسەى کە نوێژى بەیانیان ناکات
برا و خوشكى لاوم: داواكارم ئەگەر بتوانى بە گوێى دڵ گوێبیستى ووتەكانم بیت، و هەست و بیرى خۆتم بدەیتێ، لە چەند خولەكێكى ژیانت، بۆ ئەوەى چەند ئامۆژگاریەكت بە گوێدا بدەم، كە هەموویان ئامۆژگارى دڵسۆزن بۆ كەسێكى خۆشەویستى خۆى، لە كەسێكى پەرۆش لە سەر دوا ڕۆژ و ژیانت، لە ڕۆژگارێكدا كە ئامۆژگاریكاران تێيدا كەم و بەدەگمەنن، ئامۆژگاریەكانیشم بە شێوەى پرسیار دەبن، بۆ ئەوەى هەموو پرسیارێكى زەنگێكى بیداركەرەوە بێت، و چیتر لە خەوى غەفڵەت بێدارمان بكاتەوە، و بە ئاگامان بێنێتەوە، و قۆڵى بۆ هەڵماڵین و پەشیمان ببینەوە لەوەى كە ڕۆژێك لە ڕۆژان كەمتەرخەمیەكمان نوواندبێت لە ئەنجامدانى نوێژى بەیانى .
ئامۆژگارى و پرسیارەكانیش ئەمانەن:
١ - ئایا دەزانى نەکردنى نوێژى بەیانى یەکێکە لەسیفاتی مونافیقەکان؟
خوای پەروەردگار لەبارەی دووڕووەکانەوە فەرموویەتی: {وَإِذَا قَامُوا إِلَى الصَّلَاةِ قَامُوا كُسَالَى يُرَاءُونَ النَّاسَ وَلَا يَذْكُرُونَ اللَّهَ إِلَّا قَلِيلاً} [النساء: ١٤٢].
وە پێغەمبەر - ﷺ فەرموویەتی -: هیچ نوێژێک بەقەد نوێژی بەیانی وعیشا قورس نییە لەسەر دووڕووەکان .
٢ - ئایا دەزانى کە دۆڵێک لەدۆزەخ بۆ ئەو کەسە یە کە نوێژى بەیانى ناکات :
خوای پەروەردگار فەرموویەتی -: {فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا} [مريم: ٥٩].
٣ - ئایا دەزانى ئەو کەسەى کە نوێژى بەیانى ناکات شەیتان میز دەکات بە گوێی دا؟
یەکێک لەخراپییەکانی واز هێنان لەنوێژی بەیانی ئەوەیە شەیتان میز دەکات بەگوێیدا ، هەروەک ابن مسعود، دەڵێ : باسی پیاوێک کرا لەلای پێغەمبەردا - صلى الله عليه وسلَّم - شەو نوستووە تاوەکو بەیانی بەخەبەر نەهاتووە ، فەرمووی : ئەوە کەسێکە شەیتان میزی کردووە بەگوێیەکانیدا .
٤ - ئایا دەزانى ئەو کەسەى نوێژى بەیانى ناکات لە قەبردا چ سزایەک دەدرێ؟
پێغەمبەرى خوا ﷺ باسی خەوێکى خۆى دەکات و دەفەرموێ : دووپیاوم بینى یەكێكیان پاڵ كەوتبوون، ئەویتریشیان بەردێكى گەورەى بە دەستەوە بوو بە سەریەوە وەستا بوو، و بەردەكەى بەسەردا دەدا و سەرى دەپژاند و پانى دەكردەوە، و پاشان بەردەكەى هەڵدەگرتەوە، و دەوەستا تاكو سەرى دەگەڕایەوە بۆ دۆخى جارانى، و جارێكى تر بەردەكەى دەدایەوە بە سەریدا، هەروەكو لە جارى یەكەمدا پێی كرد، منیش ووتم: پاكى و بێگەردى بۆ خواى پەروەردگار ئەم دوو كەسە چیانە ؟! جبریل ـ علیه السلام ـ پێی ووتم: ئەوە ئەو كەسەیە كە دەخەوێت و نوێژى بەیانیانى ناكات.
-------------------------
#بەکورتى (٤٢٩)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2431

9 months, 1 week ago

لەبەر ئەم هۆکارانە دەڵێین یادکردنەوەی مەلود بیدعەیە:

یەکەم: چونکە تەنانەت یەک ئایەتیش لەقورئانی پیرۆز و یەک فەرموودەش نەصەحیح و نەزەعیف لەو بارەیەوە نەهاتووە ولەهاوەڵانیشەوە نەهاتووە کاری وایان کردبێت  .
دووەم : پێغەمبەری خوا صلى الله علیە وسلم بۆ خۆی ئەو یادەی نەکردۆتەوە ، و هیچ یەکێک لەهاوەڵان وخانەوادەکەشی کاری وایان نەکردووە .
سێیەم : پێشەوا ئەبو بەکر ڕەزاى خواى لێ بێ دوو ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە .
چوارەم : پێشەوا عومەری کوڕی خەتاب ڕەزاى خواى لێ بێ دە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە .
پێنجەم : پێشەوا عوسمانی کوڕی عەفان ڕەزاى خواى لێ بێ سیازدە ساڵ حوکمی کرد و ئەو یادەی نەکردەوە.
شەشەم : پێشەوا عەلی کوڕی ئەبو تاڵیب ڕەزاى خواى لێ بێ چوار ساڵ حوکمی کردو و ئەو یادەی نەکردەوە .
حەوتەم : پێشەوا موعاویە ڕەزاى خواى لێ بێ کەنوسەری وەحی بوو و باشترین مەلیک بوو ئەو یادەی نەکردەوە .
هەشتەم : حەسەن وحوسەین ڕەزاى خوایان لێ بێ یادی لەدایک بوونی باپیریان نەکردەوە لەکاتێکدا سەرداری گەنجانی بەهەشتن !
نۆیەم : پێغەمبەری خودا صلى الله عليه وسلم وەفاتی کرد ، و ژمارەی هاوەڵان زیاتر بوو لەدوو سەد هەزار و کەسیان ئەو یادەیان نەکردەوە !
دەیەم : تابیعیەکانیش ڕەحمەتى خوایان لێ بێ لەدوای ئەوان ئەو یادەیان نەکردەوە !
یانزەیەم : چوار ئیمامە بەڕێزەکە: (أبو حنيفة ومالك والشافعي وأحمد ڕەحمەتى خوایان لێ بێ)  ئەو یادەیان نەکردەوە !
خۆ ئەگەر کارێکی باش وخێر بوایە بەدڵنیاییەوە ئەوان پێش ئێمە دەکەوتن وئەنجامیان دەدا .
وە باش بزانە کە باشترین سەدە سێ سەدە زێڕینەکەیە ، هەروەک لەفەرموودەی صەحیح دا هاتووە : ((خيرُ الناس قَرْنِي، ثم الذين يَلُونَهُم، ثم الذين يَلُونَهُم)، .
واتە: باشترین سەردەم وسەدە سەردەم وسەدەی منە ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان ، پاشان ئەوانەی دوای ئەوان .
جا لەو سێ سەدەیەدا کەس یادی مەولودی نەکردۆتەوە دەی کەواتە ئێمە بۆ کارێک بکەین کەئەوان نەیان کردووە .
-----------------------------
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/2517

9 months, 3 weeks ago

ئادابەكانی سەردانی گۆڕستان
یەکەم : سوننەتە لە كاتی سەردانی گۆڕستاندا سەلامیان لێ‌ بكرێت و ئەم زیكر و دوعایەیان بۆ بخوێنرێتەوە چونکە پێغەمبەری خوا ﷺ : ئەگەر بڕۆشتایەتە سەر گۆڕستان ئەیفەرموو :
" السَّلاَمُ عَلَيْكُمْ أَهْلَ الدِّيَارِ, مِنَ الْمُؤْمِنِيْنَ وَالْمُسْلِمِيْنَ, وَإِنَّا إِنْ شَاءَ اللهُ بِكُمْ لاَحِقُونَ [وَيَرْحَمُ اللهُ الْمُسْتَقْدِمِيْنَ مِنَّا وَالْمُسْتَأْخِرِيْنَ] أَسْأَلُ اللهَ لَنَا وَلَكُمُ الْعَافِيَةَ " ( مسلم ) ،
واته‌: (سڵاوتان لێ بێت ئه‌ی خه‌ڵكی گۆڕستان له‌ باوه‌ڕداران و موسوڵمانان، ئێمه‌ش (ان شاءالله) پێتان ده‌گه‌ین، خودای گه‌وره‌ ڕه‌حم به‌وانه‌مان بكات، كه‌ له‌ پێشمانه‌وه‌ ڕۆیشتوون و ئه‌وانه‌ش، كه‌ له‌ دوامانه‌وه‌ ده‌ڕۆن، داوا له‌ خودا ده‌كه‌م، كه‌ له‌ ئێمه‌ش و ئێوه‌ش خۆش ببێت).

دووەم : دروستە لە كاتی دوعا بۆ كردنیان دەستەكان بەرز بكرێنەوە .

سێیەم : لە كاتی دوعا و پاڕانەوەدا نابێت ڕوو لە گۆڕەكان بكرێت ، بەڵكو ڕوو لە قیبلە دەكرێت .
----------------------------
#بەکورتى (٤١٣)
بۆ زانیاری زیاتر ئەم لینکە بکەرەوە
https://walamakan.com/Besh-11

10 months, 3 weeks ago

ئەو شتانەی کە مرۆڤ دەپارێزێت لەسحر و چاو پیسی
پرسیار:
گومانى تێدا نیە لە ئێستادا سیحر و جادووکردن زۆر بووە و خەڵکانێکى خراپ کە حەزیان بەخێرى کەسانێکدا نایات دەچن سیحر و جادویان لێ دەکەن و ژیانیان تێک دەدەن جا پرسیارەکەم ئەمەیە : چۆن خۆمان لەسحیر و جادوو بپارێزین؟
https://walamakan.com/2516

1 year ago
[#خولێکی\_بێبەرامبەر](?q=%23%D8%AE%D9%88%D9%84%DB%8E%DA%A9%DB%8C_%D8%A8%DB%8E%D8%A8%DB%95%D8%B1%D8%A7%D9%85%D8%A8%DB%95%D8%B1)[#بەهێزترین\_خول](?q=%23%D8%A8%DB%95%D9%87%DB%8E%D8%B2%D8%AA%D8%B1%DB%8C%D9%86_%D8%AE%D9%88%D9%84) **مژدەیەكی ناوازە لە فێرگەی زانستەوە …

#خولێکی_بێبەرامبەر#بەهێزترین_خول **مژدەیەكی ناوازە لە فێرگەی زانستەوە بۆ سەرجەم موسڵمانان

خوازیارن شارەزابن لە زانستە شەرعییەكان ؟
خوازیارن لە ماڵەکەی خۆتانەوە بەشێوەی ئۆنڵاین فێری زانستە شەرعییەکان ببن؟

هەرئێستا دەتوانن ناوتۆماربكەن لە خولی دوو ساڵەی زانستە شەرعییەكان لە فێرگەی زانست.

لینكی ناوتۆماركردن: ?https://docs.google.com/forms/d/1CIoWTbte0SJcXm0jj9Kf1IpzQ2lRqBUbHEMKhQJzAXY/edit?usp=drivesdk بۆ هەرپرسیار و پێشنیازێك دەتوانن نامە بنێرن بۆ بۆتی تایبەتی تۆمار لە تێلیگرام: ?https://t.me/Fezanist_tomar_Bot ئەمەش کەناڵی تایبەت بە خولەکەیە لە تێلیگرام: ?https://t.me/FZ_firstStage/798
ئێوەش بڵاوی بكەنەوە بۆ ئەوەی بەشدار ببن لە خێرێكی نەبڕاوە**

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 7 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months, 2 weeks ago