هەنارستانی بێدەنگی

Description
بەشێک لە شێعرە چاپکراوەکانی ( پ.ڕ.سایدا)

@sayda55
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 1 year, 8 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 11 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 1 year, 7 months ago

1 year, 6 months ago
1 year, 6 months ago

ڕوونکردنەوەیەکی بە نرخ لە سەر نالی

زیاتر لە سەد ساڵە مێژووی #نالی بە هەڵە نوسراوە و خوێنداروەتەوە
توێژینەوەیەکی زانکۆی سۆران بە پشت بەستن بە بەڵگەنامەکانی دەوڵەتی عوسمانی.

@pshko_yasini60

1 year, 7 months ago

زل کردنەوەی پیاوی بچووک

مامۆستا بەر لە بانگی بەیانی، ڕێگای مزگەوتی گرتەبەر. لەنێو کۆڵان تووشی بوو بە تووش کابرایەک کە سواری گوێدرێژێک ببوو. کابرا خێرا دابەزی و دەستی مەلای ماچ کرد و بە مل‌کزییەوە وتی: قوربان! دنیام بە تاریکی زانیوە، لای بەڕێزتان بە ڕووناکی. خێزانم نەخۆشە. نەوەک ڕۆژی گەشم ڕەش بێت و نازی منداڵانم بشێوێت. بەڵکو تەشریف بێنی و بەو دەم و نفووسە پیرۆزەتان یاسینێکی بەسەردا بخوێنی. مەلا وتی: باشە بەڵام ڕاوێستە تا بچمەوە ماڵەوە و خێزانی ماڵ ئاگادار بکەمەوە. کابرا وتی گەورەم! فریا ناکەوین، تکایە با هەر ئێستا بڕۆین. بۆیە دەستبەجێ مەلای سواری گوێدرێژ کرد و بەرەو دێهاتی ماڵە کابرا وەڕێ کەوتن. چێشتەنگاو گەیشتنە ماڵی کابرا. ژنە لە نێو جێدا، نیوەگیان کەوتبوو. منداڵان بێدەنگ دورەیان دابوو. پاش ئەوەی مەلا دەستی بە دوعا و یاسین کرد، ژنە چاوی کردەوە و دەستی کرد بە گریان. وتی: لە خەودا پێیان گوتم هەستە، لەم کاتە بەولاوە تۆ ئێش لە لەشتا نەما. جا ئەو ژن و مێردە شانی مەلایان ماچ کرد و چەند ڕۆژ خزمەتی مەلایان کرد. مەلا خۆی هەر سەری سووڕ مابوو کە من بەم سارد و سڕییە، ئەم کەشف و کەراماتەم چۆن بۆ هات؟

پاش سێ ڕۆژان کابرا وتی: گەورەم! مامێکی نەخۆش و زەلیلم هەیە لە دێهاتی لای خوارەوە. تکایە سەردانێکی ئەویش بفەرموون. مەلا هێشتا ئەرێ و نەرێ نەگوتبوو، کەرە شین دووبارە کورتان کرا و بەرەو دێهاتی لای خوارێ وەڕێ کەوتن. پیرەپیاوێک لە نێو جێوبان ڕەنگی مردووی لێ نیشتبوو. کاتێ ئەم دەستی کرد بە دوعای خێر، پیرە پیاو لە نێو جێ قنجەوە بوو. وتی: لە بیری خۆمدا دەمگوت تازە من لە زمهەڕی ئەمساڵ ناخۆم، کەچی ئێستا حاڵم باشە و برسیمە. دیسان لەوێش دەستی پیرۆزیان زیارەت کرد و ئەوانیش چەند ڕۆژ خزمەتی مەلایان کرد. مەلا وردە وردە بڕوای بە خۆی کرد کە پیاوێکی زۆر موبارەکە. پاش سێ ڕۆژان وتیان لاوێکی خزممان، پاییزی پار لە سەر دارەگوێز بەربۆتەوە و ئێستا ئیفلیجە. بەڵکو دۆعایەکیش بۆ ئەو بفەرمووی. جا دیارە هەر تەشریفی برد، لاوەکە بوو بە گوێزی ئازا.

وەلحاسڵ مەلا دە، دوازدە ڕۆژ لەو ناوچە مەحتەل بوو. ڕۆژی ئاخر وتیان:ڕۆحمان بە ساقەت! هەتا قەراخی شار لە خزمەتی بەڕێزتین. مەلایان بە سڵاو و سڵاوات بەڕێ کرد. لە ڕێگاش هەر وەعزی دەدا. لە نزیکی شار بۆ دوایین جار دەستی مەلایان زیارەت کرد و ماڵئاوا.

لە دەروازەی شار، خزم و کەس و کار پێشوازیان لە مەلا کرد. دەیانگوت: هەر ئەوەی کە خۆت بە ساغی گەرایتەوە و نەیانکۆشتووی، ئێمە هیچمان ناوێ. پارە فیدای سەرت. ئێمە هەر وادەزانین هیچ پارەیەکمان نەداوە. ئابروومان لە مەترسیدا بوو. مەلا پێی سەیر بوو. وتی: پارەی چی؟ پارەتان بە کێ داوە؟ بۆ داوتانە؟ وتیان: وەڵا هەر ڕۆژی هەوەڵ کە نادیار بووی، جەماعەتێ دز و چەتە هەواڵیان ناردبوو کە مەلامان دزیووە و هەتا ئەوەندە پارەمان بۆ نەنێرن، مەلا بارمتەیە و پاش دە ڕۆژ ئەگەر پارە نەگات، دەیکووژین. بۆیە ئێمەش هەرچەندەیان گوت، بۆیانمان نارد و بڕیاریان دا ئەمرۆ بەرەڵات بکەن. ئەوا شوکور بە ساغی گەڕایتەوە. مەلا تازە زانی چ خەنەیەکیان کردۆتە ئاو بۆی!

کاتێ دەست لە گۆچان درێژتر گەیشتەوە ماڵ، مەلاژن پرسیاری کرد: ئەرێ لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە چیت دەکرد؟ مەلا بە دەم پێکەنینێکی خەماوییەوە وتی: لە نێو جەماعەتی دز و درۆزن  موعجزاتم دەفەرموو.

توفیق الحکیم/قاهرە ١٩٤٧/مهدی غبرایی

خوێنەری خاوەنبیر!

ئەگەر له کۆمەڵگا مرۆڤێکی بچووکیان گەورە کردەوە، ئەوە ئاسایی نییە. دیارە کۆمەڵێک دز و دەسبڕ دەورەیان داوە و دەیانەوێ گێرفانی خەڵکی پێ داتەکێنن و بەو شێوە کەڵبە لە جەستەی کۆمەڵگا گیر کەن.

بەزم لەوەدایە کە ئەو کەسە وردە وردە خۆشی باوڕ بەو قسانە دەکات. یان پێیخۆشە لە پێش چاوی خەڵک وا دەرکەوێت. بەڵام دەبێ ئەوە بزانێت قشقەڕەش بە خۆڕایی پشتی گامێش ناخورێنێت.

هەروا کە لە ژیانی تاکەکەسیماندا وریاین کە کڵاومان لەسەر نەنێن، دەبێ وریای کۆمەڵگاش بین کە نابەجێ گیلە پیاوان لەجێی گەورە پیاوان دانەنێن.

عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/١٠/٢٩

@rasepardeh

1 year, 9 months ago

???????

من سەرەتای پاییزان هەمیشە دەردم گرانە، بینینی وەرینی ئەو هەموو گەڵایە وەها ڕۆحم دەگوشێت واهەستدەکەم دڵی من لەگەڵ هەموو گەڵایەکدا دەمرێت و زیندوو دەبێتەوە، پاییزان من غەمی درەخت دەمکوژێت، ئاخر بیری لێبکەنەوە ... ملیۆنەها درەخت کە هاوڕێمانن، لەگەڵماندا سەر نشینی ئەم ئەستێرە جوانەن، لە پاییزدا نەخۆش و غەمگین و زەرددەبن. ئاە بیری لێبکەنەوە ... بیر لەو هەموو هاوڕێ و برایانەمان بکەنەوە کە لە پاڵماندان و سروشت ڕووتیاندەکاتەوە و پێیاندەڵێت بخەون ... عەزیزانی من ... سەرەتای پاییزان مەراقی خەزان وەها کارم تێدەکات، سەرئێشەیەکی تونددەگرم، دەستدەکەم بە دوعا، دەڵێم خوایە پاییز بێئازار بەسەر نەمامە ناسکەکاندا بڕوات. خوایە خەزان زۆر ئازاری گوڵەکان نەدات ... بەڵام هەندێجاریش دەپرسم بۆ ئێمەی ئادەمیزاد... هی هی هی... بۆ ئێمەی بەشەری بێفەڕ،  پاییزمان نییە، گەر هەر ساڵە جارێک تازە ببووینایەتەوە ... گەڵای ڕەشمان لە خۆمان بوەراندایە، گومانی خراپمان لە خۆمان دەرکردایە ... بە دڵێکی پاکەوە بهاتباینایەتەوە ناو بەهار ... ئێستا دونیا جۆرێکی تر دەبوو ... وانییە؟ جۆرێکی تر بوو.
شبر دەستێکی بە قژە زەردەکەیدا هێنا و گووتی: " مورتەزای ئازیز، گەر ئێمە وەک درەختەکان خاوەنی پاییزی خۆمان بووینایە، کەسانێک ئەوەی لە هاوینی ئەمساڵدا دەیکەن لە بەهاری داهاتوودا حاشایان لێدەکرد، ئەو کات وەرزەکان دەرفەتێکی گەورەیان دەدایە مرۆڤ خۆی لە بیربکات و گوناهی خۆی نەزانێت."
حەسەنی تۆفان گووتی: " مورتەزا، من چەندە مەراقمە پاییز گوڵەکان ئازار نەدات، هێندەش مەراقمە مرۆڤ مرۆڤ ئازار نەدات..

"بەختیار عەلی"

کتێبێ :  غەزەڵنووس و باخەکانی خەیاڵ

@Henaristani_Bedengi

1 year, 9 months ago

شێعر: پ.ڕ.سایدا

دەنگ: خاتوون مۆنیر کورد

@Henaristani_Bedengi

1 year, 9 months ago

ڕێگەم کەوتە ماڵی پاییز
نزیکەی مانگێ مامەوە
کە هاتمەوە
خەڵکی منیان نەناسییەوە و
بە گومان بوون
چونکە هەرچییەکم ئەوت
هەڵئەوەری و
هەرچیشم کۆئەکردەوە لەگەڵ یەکدا
هەر تەنیا بوون !

#شێرکۆ_بێکەس

@Henaristani_Bedengi

2 years ago

پڕ دەبم
لە باران و گەڕانەوە
ڪاتێ کە تۆ دەستم دەگری
       لە خەوێڪی غەریبدا
ڪە خەمەڪان
   دەمبەن بەرەو نادیار...

پ،ڕ،(#سایدا)

@Henaristani_Bedengi

2 years, 2 months ago

*▪️* نامەی مامۆستا عەبدوڵڵا پەشێو بۆ شاعیرانی نوێ؛

هاوڕێم!
دیوانه‌شێعره‌که‌تم به‌ ده‌ست گه‌یشت، خوێندنه‌وه‌ی چه‌شنه‌بێگارێک بوو، تا من جارێک ئه‌وم ته‌واو کرد، ئه‌و هه‌زار جار منی ته‌واو کرد!

هاوڕێم گوێم لێ بگره‌، هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆم نییه‌، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆرتانمه‌؛

شێعری تازەی کوردی، له‌سه‌ر ده‌ستی خواستراوی ئێوه‌ خه‌ریکه ‌ده‌دۆڕێ، له‌ ڕیشه‌ی خۆی پچڕاوه‌، نامه‌یه‌که‌ ئه‌دره‌سه‌که‌ی ناخوێندرێته‌وه‌، ناگاته‌ ده‌ست خاوه‌نی خۆی.
ئه‌وه‌ی ئێوه ‌ناوی ده‌نێن شیعر، ته‌نکه‌ ئاوێکی لێڵه‌، ئێوه‌یش بۆق‌ئاسا هه‌م لێی ده‌خۆنه‌وه‌، هه‌م تێیدا ده‌ڕشێنه‌وه‌!

شێعر- یا قینێکی زۆر ئه‌ستووره‌، یا خۆشه‌ویستییه‌کی زۆر ته‌نک؛
به‌ شێعری ئێوه ‌نه‌ ئاگری قینم کڵپه‌ ده‌سێنێ، نه‌ ئه‌ستێره‌ی خۆشه‌ویستی داده‌ڕژێنه‌ ژووره‌که‌م.

هاوڕێم! هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆم نییه‌، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆرتانمه‌،
به‌ من ‌بێت حوجره‌یه‌کتان بۆ ده‌که‌مه‌وه‌، هه‌مووتان دەنێرمە ‌به‌ر خوێندن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ به‌یانییه‌وه‌ تا ئێوارێ شێعری "به‌رده‌شانی" و "جزیری" و "خانی" و "حاجی" و "نالی" و "مه‌حوی" و "مه‌وله‌وی" و "گۆران" و "پیره‌مێرد" و "هه‌ردی"ـتان بۆ بخوێنرێته‌وه‌.
ئێوارانیش، کۆمه‌ڵێک هه‌کایه‌تخوان و لاوکبێژ و حه‌یرانبێژ و زوڕناژه‌ن و دۆڵه‌نگێوتان به‌ گژه‌وه‌ ده‌نێم تا تاریک و ڕوونی به‌یانیان له‌ بنگوێتان بخوێنن و میزاجی کورده‌وارییتان ببوژێته‌وه‌.

هاوڕێم هه‌ر له‌گه‌ڵ تۆم نییه‌، له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆرتانمه‌؛

شێعر- کۆترێکی ماڵییه‌، حه‌ز له‌ خوێندنی ناو حه‌وشه‌ و به‌رپه‌نجه‌ره‌ی ماڵان ده‌کا، باڵی مه‌که‌ن.

شێعر- ئه‌سپێکی شێیه‌، هاوڕێی دێرینمانه‌،چوار په‌لی له‌مس مه‌گرن.

شێعر- مناڵێکی سادیستە، باوکی خۆی یا ئازار ده‌دا، یان ده‌یکوژێ، ئه‌گه‌ر زۆر ده‌ربه‌ستی ته‌مه‌نی درێژن، باشتره‌ وه‌جاخ‌ کوێر بن.

شێعر- خه‌نجه‌ره‌، ئه‌وه‌ی نایوه‌شێنی، با هه‌ڵی نه‌کێشێ!**

@Henaristani_Bedengi

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 1 year, 8 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 11 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 1 year, 7 months ago