باۆکی ئیلێاس

Description
ئەو حەقەی کە مەلا گومڕاکەرەکان
شاردوویانەتەوە لێتان و
ئیسلامی ڕاستەقینەتان پێناڵێن
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 11 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 7 months, 2 weeks ago

8 months, 1 week ago
8 months, 1 week ago

#حســــن_الظن**

?قال أحد السلف : لو رأيت أحد إخوانى ولحيته تقطر خمراً لقلت: ربما سُڪبت عليه ، ولو وجدته واقفاً على جبلٍ وقال أنا ربڪم الأعلى لقلت: أنه يقرأ آية .

?یەڪێك لەسەلەف ئەفەرموێت: ئەگەر یەڪێك لەبرایانم ببینم ـ مەبەست هەر پیاوێڪی مسوڵمانە ـ وەڕیشی دڵۆپ دڵۆپ شەرابی لێبتڪێتەوە ، ئەڵێم: لەوانەیە بەسەریدا ڕژابێت ، وەئەگەر پیاوێك ببینم وەستاوە لەسەر چیایەك وەبڵێ من پەروەردگاری هەرە بەرزی ئێوەم ، ئەڵێم: ئەوە ئایەتێك ئەخوێنێتەوە .**

ـــــ
جاسەیرێڪی حاڵی سەلەف و نیەت و دڵی سەلەف بڪەین و سەیرێڪی خۆمان بڪەین ، ئێستا نەشتەڪەی بینیوە بەچاوی خۆی نەهیچـ ئامادەیە هەزار تۆمەت و بوختانت باتە پاڵـ ، وە زۆر گومانی خراپیتر بەرامبەر یەڪتری والی اخر

#گومانتان باشبێت بەیەڪتری.."

8 months, 1 week ago

اڵێن ڕۆژێك پیاوێك ئەچێتەداوای ڪچێڪی هەژار لەلادێیەك ، دوای قسەڪردنو گفتوگۆو بەدڵبونی هەردوولا ماڵی ڪچەڪە ئەڵێن :#مارەییەڪەی **با فەردەیەك پیازبێ .

ئیتر ڕۆژیەتو ڕۆژئەڕواتو مناڵیانەبێو ڕۆژێك بەسەردانی ئەچنەوە ماڵی باوڪی ڪچەڪە ، لەڕێگادا ڪەئەپەڕنەوە ڕووبارێڪی لێ ئەبێ ، جاخەڵك پێیەڵێن:#ئاگاداربە ژنەڪەو بەمناڵێڪەوەیە پێی هەڵنەخلیسڪێ و شتێڪی لێبێ#پیاوەڪەش ئەڵێ: جاچیە مارەییەڪەی فەردەیەك پیازەو ئەییەمەوە ساحێبی.#ئافرەتەڪە ڪەئەگەنە ماڵی باوڪی ڕوداوەڪە بۆباوڪی ئەگێڕێتەوە ، باوڪیشی ئەڵێت:#ڪچەڪەمت نایەمەوە هەتاوەڪو لەجیاتی ئەو فەردە پیازە فەردەیەك #ئاڵتون نەهێنی

پیاوەڪەش داواڪاریەڪەی جێبەجێئەڪات و ڕۆژیەتو ڕۆژ ئەڕوات ، دیسـان بۆسەردان ئافرەتەڪە ئەچێتەوە ماڵی باوڪی ، لەڕێگادا ڪەئەپەڕنەوە لەڕووبارەڪە ، پیاوەڪە بەخێزانی ئەڵێ:#ئاگاداربە نەڪەویت , مارەیی تۆ فەردەیەك ئاڵتونە#ئافرەتەڪە دیسان ئەمە بۆباوڪی ئەگێڕێتەوە ، باوڪیشی ڪوڕەڪە بانگ ئەڪاتو ئەڵێت:#مـن ڪە سەرەتا ڪچەڪەمم بەمارەیی فەردە پیازێک لێو مارەڪرد ڪچەڪەمم لا بێنرخ نەبوو وەلێشم زیادنەبوو ، وەبەهەموو ڪەسێڪیشم نەئەیا ، بەڵام تۆم لا#پیــاو بوو ..

?جاڪەڪەسێك ئافرەتێڪت ئەیاتێت بەمارەییەڪی ڪەم ، یان ئافرەتێك بەمارەییەڪی ڪەم شوت پێ ئەڪات وەبەهەژاری و هەموو حاڵێڪت ڕازی ئەبێت قەدری بگرە ، مەرج نیەئەم ئافرەتە زیادەو بێنرخ بوبێت یانیش داواڪاری نەهاتبێت ، ڕەنگەتۆیان لاپیاوبوبێت ، جابەداخەوە زۆرێك پیاوی ئێستاوان ـ یعنی خودی خۆم زۆر مەسئەلەم بۆلایەت ڪەوەك ئەم جۆرەیەو بەمارەییەڪی ڪەم زەواجی بەڪەسێڪی هیچ ڪردوە ،#ئافرەتێک ئەیوت بەمارەیی قورئانێك شوم بەپیاوێك ڪرد ڕۆژێك بوەشەڕمانو مصحەفەڪەی هەڵگرتو یای بەدەمو چاوما وتی ئەوە مارەییەڪەتو پچۆرەوە ماڵی باوڪت .#ئافرەتێڪیتر وتی بەئەڵقەیەك شوم بەوپیاوەڪرد دەنگە دەنگێڪی بەسیتمانبوو ، لەقسەڪانیدا وتی: شایەنی ئەو ئەڵقەیەش نەبووی .#لێرەدا مەبەستم مارەیی زۆر نیەبۆپیاوان داینێن ، مەبەستم لەوەیە بزانن چ پیاوێك هەڵەبژێرنو بۆڪێی ئەڪەن ئەم سهلڪردنی مارەییە ، گەرناخێرترین مارەیی ئاسانترینیانە بەدەقی حەدیث هەمانە ، گەرنا سەلەف هەبوە بەشتێڪی زۆر بەسیت ئافرەتی مارەڪردوە وەك حفظی ئەوقورئانەی لەبەریەتی ، وەباشترینو خۆشترین ژیـانیشیان هەبوە ، دەنگەدەنگ و شەڕو ئاژاوە لەهەموو ماڵێڪدا ئەبێت بەڵام نەگاتە بێڕێزی ڪردنو وتنی هەنێك قسەو ڕەفتار بەرامبەر یەڪتر ..."**

8 months, 2 weeks ago

ئەو بیدعەیەی زۆرینەی خەڵڪی لە جومعەدا ئەیڪەن،
ڪاتێك وتار بێژ دوعا ئەڪات پەنجەی شایەتومان بەرز ئەڪاتەوەو دوعا ئەڪات خەڵڪی تەنها بۆیان هەیە ئامین بڪەن نەڪ ئەوانیش دەست بەرز بڪەنەوە

(٨٧٤) وَحَدَّثَنَا أَبُو بَكْرِ بْنُ أَبِي شَيْبَةَ ، حَدَّثَنَا عَبْدُ اللهِ بْنُ إِدْرِيسَ ، عَنْ حُصَيْنٍ ، عَنْ عُمَارَةَ بْنِ رُؤَيْبَةَ . قَالَ: «رَأَى بِشْرَ بْنَ مَرْوَانَ عَلَى الْمِنْبَرِ رَافِعًا يَدَيْهِ. فَقَالَ: قَبَّحَ اللهُ هَاتَيْنِ الْيَدَيْنِ. لَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللهِ ﷺ مَا يَزِيدُ عَلَى أَنْ يَقُولَ بِيَدِهِ هَكَذَا. وَأَشَارَ بِإِصْبَعِهِ الْمُسَبِّحَةِ.»

?صحیح مسلم

عُمَارَةَ بْنِ رُؤَيْبَةَ ﴿رضي اللّٰه عنه﴾ بینی بِشْرَ بْنَ مَرْوَانَ لەسەر مینبەر هەردوو دەستی بەرز ڪردۆتەوە لەڪاتی دوعاڪردن فەرمووی «خوای گەورە ئەم دوو دەسە پوت ونابوت ڪات، پێغەمبەری خوام بینیوە ﴿صلی اللّٰه عليه وسلم﴾ لەمەندەی زیاتر ناوت بەدەستی، ئاماژەی ڪرد بەپەنجەی شایەتمانی»

ئەم ڕێگریە تایبەت نیە بەوتار بێژ بەڵڪو نوێژ خوێنەڪانیش ئەگرێتەوە ڪە هەردوو دەستیان بەرز ڪەنەوە لەڪاتی دوعاڪردن

٣٥٧٧٥ - عَبْدُ الْأَعْلَى عَنْ مَعْمَرٍ عَنِ الزُّهْرِيِّ قَالَ: رَفْعُ الْأَيْدِي يَوْمَ الْجُمُعَةِ مُحْدَثٌ

?المصنف لابن أبي شیبة

تابعي ابن شهاب الزُّهْرِيِّ ئەڵێت «بەرز ڪردنەوەی دەستەڪان لەڕۆژی جومعە داهێنراوە»

٥٤٩٥ - حَدَّثَنَا ابْنُ نُمَيْرٍ، وَأَبُو مُعَاوِيَةَ، عَنِ الْأَعْمَشِ، عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُرَّةَ، عَنْ مَسْرُوقٍ، قَالَ: «رَفَعَ الْإِمَامُ يَوْمَ الْجُمُعَةِ يَدَيْهِ عَلَى الْمِنْبَرِ، فَرَفَعَ النَّاسُ أَيْدِيَهُمْ» فَقَالَ مَسْرُوقٌ: «قَطَعَ اللَّهُ أَيْدِيَهُمْ»

عَبْدِ اللَّهِ بْنِ مُرَّةَ ووتی :
وتاربێژ دەستی بەرز‌ڪردەوە(?) لەڕۆژی جومعە لەسەر مینبەر، خەڵڪیش دەستیان بەرز ڪردەوە، پێشەوا مَسْرُوقٍ ڪوڕی الاجدع فەرمووی: «چیانە.؟ خوای گەورە دەستیان ببڕێت!»

وە لە موصەنەفی عبدالرزاق هاتووە ڪە ابراهیم النخعي ووتی : دەست بەرزڪردنەوە لە ڕۆژی جومعە لە ڪاتی دوعادا بیدعەیە.

وتـــــار بێـــــژ دەبــــــێ پەنجـــــەی شــایــەتــــومـــانــی بــــەرز بڪاتـــــەوە
وە خــەڵـڪــیـش هیــــچ شتێــــڪ لە دەستیـان بـــــەرز ناڪــەنــــەوە

8 months, 2 weeks ago

حَدَّثَنِي مُحَمَّدُ بْنُ الْحُسَيْنِ ، قال حدثنا سُلَيْمَانُ بْنُ حَرْبٍ ، قال حدثنا مَهْدِيُّ بْنُ مَيْمُونٍ ، عَنْ عَبْدِ الْحَمِيدِ ، صَاحِبِ الزِّنَادِيِّ ، عَنْ وَهْبِ بْنُ مُنَبِّهٍ ، أَنَّ رَجُلًا تَعَبَّدَ زَمَانًا ثُمَّ بَدَتْ لَهُ إِلَى اللَّهِ حَاجَةٌ فَصَامَ سَبْعِينَ سَبْتًا يَأْكُلُ كُلَّ سَبْتٍ إِحْدَى عَشْرَةَ تَمْرَةً ثُمَّ سَأَلَ اللَّهَ حَاجَتَهُ فَلَمْ يُعْطَهَا فَرَجَعَ إِلَى نَفْسِهِ فَقَالَ : مِنْكِ أُتِيتُ لَوْ كَانَ فِيكِ خَيْرٌ أُعْطِيتِ حَاجَتَكِ فَنَزَلَ إِلَيْهِ عِنْدَ ذَلِكَ مَلَكٌ فَقَالَ : يَا ابْنَ آدَمَ سَاعَتُكَ هَذِهِ خَيْرٌ مِنْ عِبَادَتِكَ الَّتِي مَضَتْ وَقَدْ قَضَى اللَّهُ حَاجَتَكَ.

پیاوێک هەبوو زەمانێک خواپەرستی ئەکرد، جا پێویستیەکی بۆ دروست بوو لای پەروەردگار، ٧٠ شەمە بەڕۆژوو بوو، لە هەموو شەمەیێک ١١ دنکە خورمای ئەخوارد، پاشان داوای پێویستیەکەی لە پەروەردگار کرد، بەڵام پێی نەبەخشرا، جا لۆمەی نەفسی کرد و وتی: ئەمە بەهۆی تۆوەیە، گەر خێرت هەبوایە ئەوا پێت دەبەخشرا، جا لەم کاتەدا فریشتەیەک بۆی دابەزی و فەرمووی: ئەی نەوەی ئادەم ئەم کاتەت چاکتر بوو لەو پەرستشەی پێشووت، وە پەروەردگار پێویستیەکەتی پێ بەخشی.
?«محاسبة النفس لابن أبي الدنيا: ٦٠»

8 months, 2 weeks ago
8 months, 3 weeks ago

ووتم :زانایانی سەلەف ڕایان ئەکرد لەدەسەڵاتدار ئێستاش ڕادەکەن بۆلای دەسەڵاتدار ئێستا ئەزانن جیاوازیەکە چەند گەورەیە؟!

8 months, 3 weeks ago

هەڵاتنی ئیمام سفیانی ثەوری[رحمە️ اللّٰه] لە دەستی دەسەڵاتداران:

-ئەحمەدی کوڕی خەلیل دەیووت :
بۆی گێڕامەوە الحسن ووتی : ووتم بە عبد اللەی کوڕی المبارك : بەڕاستی پێم گەیشتووە کە حمادی کوڕی زید ووتی بە سوفیانی ثەوری کاتێك ڕایکرد لەدەست ئەبو جەعفەر بۆ بەصرە : ئەگەر بچوویتایە بۆلای ئەوانە، جا فەرمانت پێ بکردنایە بە چاکە و ڕێگریت لێکردبانایە لە خراپە، ئایا پاداشتت گەورەتر نەدەبوو؟سوفیان ووتی : بێگومان ئەوان تووڕەبوونی منیان دەویست جا پێم ناخۆش بوو کەوا خۆم زەلیل بکەم بۆیان ،جا عبد اللەی کوڕی مبارك ووتی : کێ ئەو هەواڵەی پێدایت ؟ ووتم : هەندێك
هاوەڵانمان لە نەیسابوور جا ووتی : هیچ شتێکی نەووت .
ووتم : جا چی ڕێگری لێی کرد؟
ووتی : بێگومان سوفیان دەیووت : بەڕاستی ئەوانە پێیان دراوە لە دونیا ئەوەی دەیبینیت، جا کاتێك چوویتە لایان و چاکەیەکت بینی لەولاوە، وە نەرم و نیانیەك لەولاوە، وە ڕێزگرتنەك لەولاوە، وە قەنەفە و سەرینێك لەولاوە، جا چی دڵێك بەرگەی ئەوە دەگرێت و مەیلی ناچێت بۆیان؟ .

-وە بیستم ٲبا علي عبد الجبار الهروي دەیووت : بۆی گێڕاینەوە عبد الصمد ـی کوری الحسان، ووتی کاتێك گەیشت بە سوفیان الثوري کەوا ابن ٲبي ذئب ١٠٠٠ دیناری وەرگرتووە لە المهدي ئەو کەسەی کەوا فەرمانی پێ کردبوو، سوفیان ووتی : هەزار دیناری لێوەرگرتووە، دڵی لەکوێ بوو لەوکاتەدا؟
ووتی : فەرمانی پێکرابوو بە وەرگرتنی دینارەکان، جا ووترا پێی : وەریبگرە، جا لەوانەیە المهدي داوات نەکات و وازت لێبهێنێ ئەگەر وەریبگری، چونکە بەڕاستی ئێمە دەبینین حاڵ و گوزەرانت خراپە، وە حاڵی ئەوەی پێویستی بە تۆیە ووتی : جا سوفیان ووتی : بەڕاستی من لە دینارەکانیان دەترسێم وەك لەهەموو شتێکیان

- عبد اللە ـی کوڕی مبارك، ووتی :
عائذی کوڕی عمرو لەگەڵ ٲبی مسلم دانیشت لەسەر یەك سفرە، جا عائذ ئامۆژگاری ٲبا مسلمی کرد، ووتی : جا ابن المبارك ڕایگەیاند و ووتی : هەڵاتنی سوفیان خۆشەویسترە لەلامان لەوتەی ئیبراهیمی الصايغ .

- بشري کوڕی حارث دەیووت : بێگومان سوفیان کارێکی کردووە تێیدا بووە بە پێشەنگ هەڵاتنی لە سوڵتان .

- بیستم باوکی عبد الله دەیووت: سوفیانی کوڕی وکیع بۆی نووسیم، بیستم باوکم دەیووت : سوفیانی ثوري پێی ووتین : ئێمە ئەوڕۆ لەسەر ڕێگاکەین، ئەگەر ئێمەتان بینی کە لامانداوە بۆ لای ڕاست و چەپ ئەوا شوێنمان مەکەون .
ووترا بە باوکی عبد اللە لەبارەی ئەو ووتەیەی ئیمامی الثوري : ئەگەر ئێمەتان بینی کە لامانداوە بۆ لای ڕاست و چەپ ئەوا شوێنمان مەکەون، ئەو ڕستەیە مانای چییە؟ ووتی :مەبەستی کاروباری سوڵتانە .

-محمدی کوڕی جابر، ووتی : ووترا بە عبد اللەی کوڕی المبارك : ئەی باوکی عبد الرحمن، سوفیان فەرمانی پێ نەکردن بە چاکە [واتە دەسەڵاتداران]، ئەویش ووتی : اللە ٲکبر، چی کارێك قورسترە لە ڕاکردن لێیان .

-سوفیان دەیووت : من پیاوێك دەناسم ئەگەر لە ئاسمانەوە بگەڕێتەوە بۆ زەوی، وە هەڵبواسرێ بە ئەژنۆکانی، یان ووتی : بە پێیەکانی، ئەوا ناڕواتە لای دەسەڵاتدار، ووتی : ئێمە وامان دەبینی مەبەستی نەفسی خۆیەتی.

-بۆم گێڕدراوەتەوە لە ٲبي صالح الفراء، ووتی : بۆی گێڕاینەوە یوسفی کوڕی ٲسباط، ووتی : هەرکات سوفیانی ثوري ڕەخنەی لێبگیرابا [لەبارەی هەڵاتن و ڕاکردنی لە سوڵتان] دەیووت : پاشایەك هەبوو لە نەوەی ئیسرائیل، وە کەسێکی خواپەرستیشیان تێدابوو، که خزمەتی دەکرد لەلای دەرگاکەی، جا پاشا ناردی بەدوایدا و گرتی و بردیە ناو ماڵێکەوە، سێ ڕۆژ دەرگاکەی لەسەر داخست، لە ڕۆژی سێیەمدا کاتێ پاشا سفرە و خوانی له پێش دانرا، پاشا ووتی : ئەو خوانە ببەن بۆ ئەو پیاوە، ووتی : جا دەرگایان کردەوە و سفرە و خوانەکەیان لەپێش دانا، پاشا ووتی : هەواڵم بدەنێ چی کرد ووتی : خوانەکەی ڕەتکردەوە، ووتی : جا هەواڵی پێدرا، پاشا ووتی : دەرگای لەسەر داخەن بۆ سێ ڕۆژی تر، پاشان سفرە بۆ پاشا دانرا، پاشا ووتی : بیبەن بۆ لای ئەو پیاوە، جا لە پێشی دانرا، جا لێی خوارد هەتا تێر بوو، ووتی : دواتر ‌پاشا لە جوانترین کەنیزەکی خۆی نارد بۆی تا خزمەتی بکات، عابدەکە خۆی بۆ ڕانەگیرا و زینای لەگەڵ کرد .
ووتی : جا هەواڵدرا بە پاشا، پاشاش بانگی کرد و پێی ووت : بەڕاستی تۆ سەروەت و سامانت لە من حەڕام کردبوو، وە وا گومان دەبەیت کەوا ئەوەی لەدەستمە ڕیبایە، جا داواکارم لێت کەوا هەڵبستیت و لە ناو خەڵکی داوای لێبوردنم لێبکەیت، جا هەستاو لەناو خەڵکی داوای لێبوردنی لێکرد، وە بەردەوام داوای لێبوردنی لێدەکرد و عوزری بۆ دەهێنایەوە، جا پاشا پێی ووت : من پاشام لەناو نەوەی ئیسرائیل، حوکم دەکەم بەپێی هەستەکانیان و داوێنەکانیان، جا من لە موڵك و دەسەڵاتم دادپەروەرتربووم لە تۆ، باشترین خوانی خۆم بۆت نارد و لێت خوارد، وە جوانترین کەنیزەکی خۆم نارد بۆلات بەرگەت نەگرت و زینات لەگەڵ کرد، بۆیە من لە موڵك و دەسەڵاتی خۆم دادپەروەرتربووم لە تۆووتی : پاشان پاشا لەگەردنی عابدەکەی دا .

?«جامع الآجري،کتاب الفتن»

8 months, 3 weeks ago

﴿وَقَالُوا قُلُوبُنَا غُلْفٌ ۚ بَل لَّعَنَهُمُ اللَّهُ بِكُفْرِهِمْ فَقَلِيلًا مَّا يُؤْمِنُونَ﴾[البقرة:٨٨]

هاوەڵی بەڕێز ابن عباس " رضي️ اللّٰه عنهما" دەربارەی فەرمایشتی️ اللّٰه عزوجل﴿قُلُوبُنَا غُلْفٌ﴾ ئەفەرموێت : وتیان : دڵەکانمان پڕە لە علم و زانست، پێویستمان بە علمی محمد ﷺ و جگە لەویش نییە .
?«موسوعة التفسيرالمأثور:مـ٢/صـ٥٤٣»
#تفسیر_المٲثور

#بەناو_قورئانیەکان

8 months, 4 weeks ago

#تێبینی: ئەم دوو بەشەی کۆتایی اجماعە لەسەر ئەوەی هەر کەسێک بڵێ قورئان مەخلوقە کافرە ، ئەمە کۆتایی بوو لەسەر قورئان و حوکمەکانی دوو بەشم ماوە هەر لەسەر ئەم بەشەی کۆتاییە واتە (25) ک باسی واقفیەکان و لەفزیەکانە هەندێک دەستکارێ دەوێ کە چاکردنی تەواو بوو ئەوانیش دادەنێم و کۆتایی بە نواقض الإسلام دێت إِنْ شَاءَ اللّٰه .

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 11 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 7 months, 2 weeks ago