انجمن سبز چیا

Description
پاراستنی ژینگه، پاراستنی ژیانه

ارتباط با ادمین‌ کانال چیا:
@chya_admin

web: www.chya.ir
instagram: https://ig.me/chya_ngo
Tel: 09207765352
09187765338

شماره کارت انجمن سبز چیا:
6104337913074793
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 6 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months ago

5 months, 2 weeks ago

پاش تێپەڕ بوونی کاتی دیاری‌کراو بۆ بەرنامەی زاگرۆسانە هێشتا هەرەوەزی تێکۆشان لە جێگا جیاواز و شوێنە دوور و نزیکەکانی نیشتمانی پیرۆزەوە بەردەوامە.

چالاکیی دانانی نەمام‌گەلی بادام،قەزوان،گۆییژ (زاگرۆسانە) لە ئاخرین ڕۆژی پاییز
ڕێکەوتی 30 سەرماورزی 2724
لە لایەن چالاکوانان و ژینگەپارێزانی بیر سەوزی
بۆکانی نیشتمان لە کێوی بەردەزەردی بۆکان
نزیک لە گڵکۆی شاخەوانی کۆچ‌کردوو
“موقبەل هونەرپژوو” بەڕێوە چوو.

@chya_ngo

5 months, 3 weeks ago

ڕێوڕەسمی شەوچلەی کومیتەی منداڵان و مێرمنداڵانی ئەنجومەنی سەوزی چیا به بۆنەی هاتنی دووایین ڕۆژی پاییز.

پێنجشەممه، ۲۹ی سەرماوەزی ۲۷۲۴

@chya_ngo

5 months, 3 weeks ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/310bf4e84700b81a08d568781d2b87f1AgACAgQAAxkBCMR2uWdim0Nbr0BkrTigHIyD8pZQdmwFAAIxxTEbnwsYU5IZODSUqiAmAQADAgADeQADNgQ.jpg) لە هەڕەتی شەپۆلی تاڵان‌وبڕۆی سامان …

لە هەڕەتی شەپۆلی تاڵان‌وبڕۆی سامان و سەرچاوەکانی نیشتماندا؛ لە تەوژمی سووتمان و کاول‌کارییەکاندا؛
چالاکی و بەرنامە جۆراوجۆرەکانی ڕێکخراوەکان، پێکهاتەکان و گرووپە شاخەوانییەکان لە سەرانسەری زاگرۆسی نیشتماندا و تەنانەت لە دەروەی زاگرۆسیشدا، کانگای هیوا و ئومێدن بۆ ساڕێژبوونی زامەکانی ژینگەی نیشتمان. هزر و بیری سەوز وەکوو ڕوانگە، فەلسەفە و تێڕامانێکی ئەم سەردەمە تفت‌وتاڵە، بزووتنەوە و هەستانەوەیێکە بۆ بەرگری‌کردن و ڕابوونێکە بۆ ژیانەوەی ژینگەی وەبەرهێرش‌دراومان. زاگرۆسانە جێگرەوەی دیاردە و نەریتێکی سەردەمیانە و خاوەن‌قورساییە و بەردەبازی باوەڕێکە بە قۆڵی هەڵماڵیاوەوە لە هزرەوە بۆ کردار. زاگرۆسانە هیممەت و تێکۆشانە بۆ ژیانەوە و ڕسکانەوەی ژینگەی زاگرۆسی نیشتمان و شکۆی هەبوونی گەلێکی زیندوو و خاوەن‌هزرە بۆ بەردەوام‌بوونی ئاوەدانی لە خاک و مەڵبەند و چاوگەی ژیان. هەروەزی تێکۆشانی بەربڵاو و هوشیارانەی هەموو نیشتمانوانان، بەتایبەت لە زاگرۆسانەی ئەمساڵدا کە تا دەروەی ڕەوەزەشاخەکانی زاگرۆسیشی تەنیوەتەوە، دەستکەوتێکی هەرەگرنگ و شکۆدارە بە وێنەی ئەرکێک لە سەر هەموو پارێزەران و چالاکوانان و داڵدەدەران کە بیپارێزین و هەوڵیش بۆ گەشە و گشتگیربوونی بدەین. داوا لە تێکڕای تاک و کۆی کۆمەڵگاکەمان ئەکەین: هەر کەس و هەر لایەنێک کە دڵیان بۆ ژینگەی نیشتمان ئەخورپێت و هزریان بۆ سەرمایەگەلی نەتەوەیی ئەبزوێت، بەوپەڕی گیانی تێکۆشەرانە و دوور لە ململانێ و لایەنگێڕی، با ببن بە کارگێڕی مەیدانی پاراستنی ژینگە و لێنەوی هەرەوەزی ژیانەوەی نیشتمان؛ ئەگەر چیا داهێنەری زاگرۆسانە بوو، ئەوا بەدڵنیایییەوە ئەم بابەتە ڕێگای تاکڕەوانە و بەستێنی تاپۆکراوی پێڕ و ڕێکخراوە و سازمانێک نییە؛ ئەوەی کە هەنگاوی باش و بتەو لەم پێناوەدا هەڵئەگرێت هەزاران‌ جار ماڵی ئاوابێت.
لێرەوە سپاس و ئەمەگناسینی نەبڕاوەی خۆمان ئاراستەی تێکڕای ئەو ڕێکخراوە و پێکهاتە و گرووپ و تاکە هوشیارانە ئەکەین کە بە بانگەوازی زاگرۆسانەوە هاتن و بە بەڕێوەبردنی ئەو چالاکییە بەنرخ و شکۆدارە، دیسان لاپەڕەیێکی زێڕینیان لە ژیانەوە و تێکۆشان، بۆ پاراستنی نیشتمانی پیرۆزیان بەرز نەخشاند. بەم پێیە وێڕای داواکاری بەردەوام و هەوڵی بێ‌وچان بۆ بەرگری و ژیانەوەی ژینگەی نیشتمان و یەکڕیزی و تەبایی فراوانتری هەموو چالاکوانان و ڕێکخراوەکان و هەرورها پەیوەست‌بوونی کۆمەڵانی پەرەدارتری خەڵک، بە وێنەی خۆبەخشانی نەسرەوتووی ڕاستەقینەی ئەم نیشتمانە، مەترسیی فەوتان و تیاچوونی سەرچاوەکانی ژیانی گەل و پشت‌ئەستوورییەکانی وڵات لە قامووسی ئەم نیشتمانەدا بتارێنین.

ئەنجومەنی سەوزی چیا
ڕێکەوتی 28ی سەرماوەزی 2724

@chya_ngo

5 months, 4 weeks ago
**با بهێڵین کەڵەکان لە سەر لووتکەی …

با بهێڵین کەڵەکان لە سەر لووتکەی چیا سەرکەشەکان بە سیاچەمانە و هۆرە ژینگەی زاگرۆس ئاوێتەی خۆشەویستی نیشتمان بکەن

بە داخەوە هەندێ جار دەنگۆی کەڵەڕاو هەموو دڵێکی ئاگا و خەمخۆری ژینگەی نیشتمان  دێنێتە لەرزە و ئەبێتە هۆی خەمێک لە سەر دڵی گشتمان.
کەڵ بە تەنیا خۆی هێما و ناسنامەی ژیان و ژینگەی دەڤەری خۆیەسی، لە هەر کوێ کەڵ بژی مرۆڤ خەیاڵی ڕا ئەکێشرێت بۆ شاخ و بەندەن و تاشەبەرد.
بوونی کەڵ هێمای بەهەشت دێنێتە بەرچاو،
باسی جوانی و ژیانی کەڵ باسی دڵداری و ئەشقە.
سیاچەمانە و هۆرە و دێرینەیی ئەم چەشنە گۆرانیانەیە، باسی ڕەسەنایەتی و بەردەوامی ژیانی مرۆڤ و کەڵمان بۆ ئەکات

هەموو ویژدانە ئاگاکان و ئەویندارانی ژیان و ژینگەی وڵات ئەبێ باش بزانن کە؛ ئیدی زاگرۆس بە گشتی شاهۆ و کۆساڵان بە تایبەتی، هەڵگری ڕاو نییە و ئەگەر ئەم کارە بەردەوام بێت ئەبێ کەڵ لە بیرەوەری و گۆرانیدا باس کرێت و ناوی ببیسرێت.
بە لانان و بەرگری کردن لە ڕاو جوانی و ژیان بگێڕینەوە بۆ ژیان و ژینگەمان.
بۆیە لە هەموو ئەویندارانی ژیان و ژینگەی وڵات! داواکارین نەیەڵن لەم وەرزی کەڵە هەرزەدا، کەسانێکی هەل‌پەرەست و دژی جوانی و ژیان، کەڵەکان لە ناو ببەن.

@chya_ngo

5 months, 4 weeks ago

وەتەن گیان و سەر و ماڵم فیدای تۆ
وەگیانی من کەوێ دەرد و بەڵای تۆ

ژیان لە سێبەری ئەندیشەی سەوز،
بە هەنگاوی ژیانەوە و ڕۆحی بەرپرسیاریەتییەوە
چێژ و بۆنێکی دیکەی هەیە.

بەڕێوە چوونی چالاکیی زاگرۆسانە

گرووپی وەرزشی بەرەبەیانی شانۆ

#مەریوان
#زاگرۆسانە

@shano_varzesh
@chya_ngo

5 months, 4 weeks ago

هەرچیم هەیه لێم بسێنن
هەرچی ئێسقان له لەشمایه
یەکە یەکە
هەمووی به گاز دەربهێنن
بەڵام تو خوا
نەکەن هەرگیز
چڵێ داری ئەم نیشتمانه بشكێنن...!
هەرچیم هەیه لێم بسێنن
موی لەشی خۆم
تاڵه تاڵه ده ربهێنن.
وەک گوریسێك بیچنن و
بمخنكێنن
یەک بەردێكی ئەم وڵاته بسوتێنن..!
بەڵام نەکەن
تو خوا نەکەن...
"لەتیف هەڵمەت "

ڕۆژی پێنج‌شەنبە ٢٢ی سەرماوەز، دارگوێزەکەی ( کانی گوێز گۆلبەن)، داوێنی بەردەزرد کە لە لایەن نەزانان و نەیارانی ژینگەی ئەم نیشتمانەوە لە بنەوە سووتێنرابوو، بە دەست و بازووی ڕۆڵەتێکۆشەرەکانی چیا تیماری سووتماگەکانی کرا و لە ڕەژوو و وشکەڵ خاوێن‌کرایەوە. دوای هەڵچنینی کەڵکەبەرد و دیواری بەردەچین‌، هەڵناورا و بەریان و بەرگری بۆ چێ‌کرا و نۆژین کرایەوە؛ بەڵکۆ زامی سووتێنرانی ئەم دارەبەنرخە پەترۆبگرێت و سێبەری ئەم دارە لە ڕێژنەی کانییەکەی کانی‌گوێزەکەی سەراوردی زڕیبار وشک‌هەڵنەیەت.

@chya_ngo

6 months ago

زاگرۆسانەی قوتابیانی قوتابخانەی دواناوەندی شایەستگانی مەریوان.

زاگروسانه دانش‌آموزان دبیرستان شایستگان مریوان.

#زاگرۆسانە
@chya_ngo

6 months ago

**ئەندیشەی سەوزمان ڕێبەرە

ئەندیشە و ڕێبازێک بە قەد گەورەیی باوەڕ و بوون تا نادیارانی گرتۆتەوە.**

بەڕێوەبردنی چالاکیی زاگرۆسانە لە زانکۆی زابولی سیستان و بەلووچستان.

#زاگرۆسانە

@chya_ngo

6 months ago

کاشت حدود پنج کیلو بذر بلوط در منطقه هاچا کوه قیدار زنجان توسط دوست داران محیط زیست این منطقه.
۹ آذرماه ۱۴۰۳

#زاگرۆسانە

@chya_ngo

6 months, 1 week ago

هەستانەوە و هەرەوەزێک بەهیوای ئاوەدانی و ژیانەوە و نووسینەوەی قەڵافەتی بوونی خاکی پاکی نیشتمان.
چالاکیی ناشتنی دنکە بەڕوو، بادام و قەزوان (زاگرۆسانە) لە لایەن خەڵکی بەئەمەگی و داڵدەدەری گوندی گزەردەرەی ناوچەی کەڵاتەرزان.

برگزاری مراسم زاگروسانه با کاشت دانه‌های جنگلی بلوط، بنه و بادام توسط مردم روستای "گزەردەره" کلاترزان از توابع سنندج.

#زاگرۆسانه
@chya_ngo

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 6 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months ago