?شانشیـنی خێــزان?

Description
کەنـاڵێـک بۆ دروستکردنی خێزانێکی پێشەنگ و بونیادنان و پەروەردەکردنی مناڵێکی تەندروست و خاوەن کەسایەتی و دایکێکی نەوە پەروەردەکەر و باوکێکی خەمخۆر
لەپێناو هێلانەیەکی بەختەوەر و کۆمەڵگایەکی تەندروست .
✍️داعیــە مسلمــــە ?
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 9 months ago

1 year, 11 months ago

سووکایەتی بەمنداڵ مەکەن ?

1 year, 11 months ago

منداڵەکەت ئامانەتە لات ??

1 year, 11 months ago

بەچی پۆز لێ ئەدەیت؟??

2 years ago

گەورەترین میراتی دایک و باوک چیە بۆمنداڵ ؟

??

2 years ago

پاش ڕەزامەندی پەروەردگار و کۆکردنەوەی تێشویەک بۆ قیامەتی خۆم
کارەکانم و ماندووبونەکانم بۆ خزمەتی ئەو چەند دانە کەسەی خوار پۆستەکانمە کە بە دانانی ستیکەرێک ڕای خۆیان دەردەبڕن . ....

2 years ago

حەز ئەکەم ئەم پۆستە پڕ بەدڵ بیخۆێننەوە  واتا بەچاوی دڵ بیخوێننەوە

شەڕو ناکۆکی نێوان هاوسەرەکان ، منداڵی نەخۆش بەرهەم ئەهێنێت . نەخۆش لەڕوی دەرونیەوە ، منداڵی لەرزۆک  دروست ئەکات ، لەرزۆک لەڕوی بڕیاردانەوە ،  منداڵی هەڵخەڵەتێنراو دروست ئەکات هەڵخەڵەتێنراو لەڕوی سۆزەوە لەلایەن ڕەگەزی بەرامبەرەوە ...!!
ناکۆکی و نەگونجانی هاوسەرەکان  منداڵ بێ بەش ئەکات لەسۆزو خۆشەویستی ، هاوسەرەکان لەبەر ناکۆکی خۆیان ناپەرژێنەسەر ئەوەی خۆشەویستی ببەخشن بە منداڵەکانیان ،
بۆیە ناچار زۆربەی ئەومناڵانە کە گەورەئەبن و ئەگەنە تەمەنی هەرزەکاری و قۆناغی زانکۆ و پەیمانگا ئیتر بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشایە گەورەیەی ژیانیان ،   لەلایەن کەسانی فێڵبازەوە هەڵئەخەڵەتێنرێن چونکە هەرگیز وشەی خۆشم ئەوێیت و بەقوربانت بمیان گوێ لێ نەبوە  لەلایەن باوک و دایکیانەوە. ئەو جۆرەگەنجانەی لەو خانەوادانەوە پەیدا ئەبن هەمیشە زۆربەیان وێڵی خۆشەویستین هەمیشە هەست بەکەمی ئەکەن ، بۆیە هەر کەسێک تەنها کەمێک خۆشەویستیان پێ ببەخشێت ئیتر ئەمان هۆگری ئەبن و ئەکەونە داوی قوڵترین خەیاڵ و ئەندێشەوە وەداوای هەرچیان لێ بکرێت جێ بەجێیی ئەکەن یان لەکۆتایی دا هەرکەسێک بیەوێت پرۆسەی هاوسەرگیریان لەگەڵ دا  بکات ئەمان هەر ڕازی ئەبن ئیتر کەسی بەرامبەر باش بێت یان خراپ  و لەکۆتایشدا ئەبن بە گەورەترین قوربانی.

نوسینی  :  #ابوبکر شفیق
#بۆهاوسەرانbohawsaran

2 years, 1 month ago
هەڵبژاردنی خێزان بەتەمەن نیە بەڵکو بە …

هەڵبژاردنی خێزان بەتەمەن نیە بەڵکو بە دینە ..دینداربو خێری دونیاو قیامت بەدەست ئەهێنی ?

?[ فتاوی الاسرة : ( ۲۹٦ ) ]

2 years, 1 month ago

*?  ئاگاداریەکی زۆر گرنگ*

* هەڵەیەکی بینراو کەهەندێک خەڵکی ئەنجامی دەدەن لەنوسینی ناوێک لەسەر حساب و ئەکاونتی تایبەتی خۆیان جا لەواتساب بێت یان تیلیگرام پێویستە لەسەرهەموو کەسێک ئەونوسینە و ئەوناوانە بسڕێتەوە *

⬅️ دەبینین زۆرێک لەوانەی واتساب و تیلیگرامیان هەیە ناوێک لەجیاتی ناوەکەی خۆیان دادەنێن شتێکی ناشیاوە ئەنجامی دەدەن بەرامبەر بەپەروەردگاریان جاهەست بەوە بکەن یان هەست بەوە نەکەن هەندێک کەس سەیری لەوە دێت چۆن ئەمە دەبێت ئایە دەکرێت کەسێکی باوەڕدار نوێژ بکات کەمی ئەدەب بنوێنێت لەگەڵ خودای گەورە .
پەلە مەکە لەگەڵمان بخوێنەوە ئەو سەیرەو سەمەرەیەت دەڕوات بەئیزنی خوا .

? زۆرێک لەئەندام و بینەری گرووپەکان دەبینین ناوی خۆیان لەواتساب یان تیلیگرام  دەنوسن بەناوی :سبحان الله وبحمده ، یان لا إله إلا الله یان  الله أكبر ... هاوشێوەی ئەمانە .

  • باشە چی هەڵەیە هەیە لەمەدا  ؟*

هەڵەکە لێرەدا دەردەکەوێت   : کاتێک کەسێک لەگرووپێکە لەواتساب یان لە تیلیگرام  دەبینیت کاتێک دەنوسێت ئەمە دەردەکەوێت :
سبحان الله دەنوسێت واتە : نوسین دەکات ...،

یان لا إله إلا الله دەنوسێت ...،

یان الله أكبر دەنوسێت ...

وە هەندێک جار کەسێک لەئەندامەکانی گرووپەکە قسەی لەگەڵ دەکات کەناوی نازانێت ئەوکەسە پێی دەڵێت :

ئەی سبحان الله هەندێک لەنامەکانت کەمبکەوە  ...
یان ئەی سبحان الله یاساکانی گرووپەکە ڕەچاو بکە .

یان  لا إله إلا الله ئەوە دووبارە بکەوە کەنوسیت ،
یان ئەی  * الله أكبر* تۆ قسە زۆر دەکەیت ( پەنابەخوا ) .

یان الله أكبر تۆ ئەدەبت نییە  ...
چەندان وڵامدانەوەی تر کاتێک ڕەد دەدرێتەوە .

?? ئایە بینیتان چۆن قسەی ناشرین بە پەروەردگار دەکرێت وە ئایە دەبینن چۆن بوینەتە هۆکاری ئەوەی نابێت بە پەروەردگارمان بوترێت و کەئەوە بەشێوەیەکە تێبینیمان نەکردووە .

وە لە ناشرینترینی ئەوەی کە جەستە پێی دەلەرزێت ئەوەیە ئەگەر کەسێک گرووپ بەجێبهێڵێت ئەوکەسەی ئەوناوەی لەسەر ژمارەکەی خۆی داناوە دوای دەرچوونی لەگرووپ دەردەکەوێت :

غادر سبحان الله المجموعة .

یان  غادر الله أكبر المجموعة.

یان  غادر لا إله إلا الله المجموعة ،

هەموو ئەم هەڵانە گەورەو ناشرینن دەرحەق بەپەروەردگار ئەمە ئەوەیە کەسوکایەتیەکە بۆ ناو صیفاتەکانی خودای گەورە جا ئەوکەسەی ئەم ناوەی داناوە مەبەستی ئەوەبێت یان مەبەستی ئەوە نەبێت ، ئەم کارە زۆر مەترسیدارە پێویستە خەڵکی لێ ئاگاداربکرێتەوە و ڕێنەماییان بکرێت و بەئاگابێنەوە لەوکارە .

?? * لەبەرئەوە هەرکەسێک لەسەر ژمارەکەی ئەم ناوانەی داناوە ڕاستەوخۆ دەستبەجێ بالایبەرێت بۆئەوەی تووشی ئەوەنەبێت خراپ بنوێنێت بەرامبەر بە خودای گەورە بێ ئەوەی هەست بەوە بکات** .

⬅️ لەکۆتایدا ئەمە ئاگادارییەک بوو بۆ ئەوکەسانەی کەئەوناوەیان لەسەر ژمارەکەیان داناوە بەڵام بەلایەنی کەسێک کەلەهەواڵێک یان پۆستێک بۆ بیرخستنەوە ئەوە دەنوسێت کەڕێنەمایی خەڵکی دەکات بۆئەوەی ئەوە نەنوسن ئەوا هیچی لەسەرنییە . والله اعلم . 

خوای گەورە مۆفەق و سەرخەرە .
?- الٲَثَـــــریة : وەرگێڕانم بۆ کردووە بەدەستکاریەوە .
۲۰۲۳/۸/۱۷
?
#قناة_داعیة_مسلمة. ?

2 years, 1 month ago

#خێزانەڪەت_مافی_هەیە_بەسەرتەوە

وامەڪە بەڪارهێنانی مۆبایلەڪەت ببێتە زیان بۆ خێزانەڪەت !

ئافرەتێڪ و زۆرینەی ئافرەتانی ئێستا گلەیی لەو ڪەمتەرخەمیە دەڪەن ڪە هاوسەرەڪانیان خۆشەویستیان پێنادەن .. ئافرەتەڪە هەرچەندە لای هاوسەرەڪەی بێت ئەو هەر بە ڕۆژو شەو خەریڪی مۆبایلەڪەیەتی ، تەنانەت ڪاتی خەوتنیش هەردەم بیری لایەتی ..
ئافرەتەڪە خۆی نەگرت و وتی : شەرع ڕێگەی بە هێنانی خێزانی دووەم داوە، بەڵام ڕێگەی نەداوە هاوسەرگیری لەگەڵ مۆبایلا بڪەی !
تۆزێ میهرەبانی بنوێنەو ئەو مۆبایلە دانێ ڪە لەناومان دائەنیشیت ..
ئەوەی ڪاریگەری لەسەر هاوسەران دروست دەڪات گرنگی نەدانە بە ڪۆبوونەوەی خێزان و ڪاتە خۆش و تایبەتەڪان و پڕ خۆشەویستیەڪان بەتایبەت ئەو ڪۆبوونەوە تایبەتەی نێوان هاوسەرەڪان خۆیان...ڪە تیایدا یەڪێڪیان بەژداری ناڪات....
بۆیە زۆر گرنگە ڪەوا ڪاتەڪان ڕێڪبخرێن و دابەشبڪرێن ، وەڪ ئەو فەرموودەی لە پێغەمبەرەوە دەفەرمووێت : (( ﺇﻥ ﻟﻨﻔﺴڪ ﻋﻠﻴڪ ﺣﻘًّﺎ، ﻭﻟﺮﺑڪ ﻋﻠﻴڪ ﺣﻘًّﺎ، ﻭﻟﻀﻴﻔڪ ﻋﻠﻴڪ ﺣﻘًّﺎ، ﻭﺇﻥ ﻷﻫﻠڪ ﻋﻠﻴڪ ﺣﻘًّﺎ؛ ﻓﺄﻋﻂِ ڪﻞ ﺫﻱ ﺣﻖ ﺣﻘﻪ )) [ 1 ‏] .

واتە:( نەفسی خۆت مافی هەیە بەسەرتەوە، وە پەروەردگارت مافی هەیە بەسەرتەوە، وە میوانەڪانت مافیان هەیە بەسەرتەوە ، وە خێزانەڪەشت مافی هەیە بەسەرتەوە، بۆیە مافی هەموو خاوەن مافێڪ بدە ...)

‏[ 1 ‏] ﺻﺤﻴﺢ، ﺻﺤﻴﺢ ﺍﻟﺘﺮﻣﺬﻱ ﻟﻸﻟﺒﺎﻧﻲ .2413

2 years, 2 months ago

لوتکەی #بەختەوەری لە هەڕەمی ژن ومێردایەتی نزیکیە لە پەروەردگار.

بە ئەندازەی نزیکی ونزیکبوونەوەتان لە خوای خالق دڵەکانی ئێوەش نزیک دەبێتەوە لەیەکتر.
کاتێک کە ژن ومێردەکان دوور دەکەونەوە لە سەرپێچی وتاوانەکان ودەبنە هەڵگری پەیامی تەوحید وطاعەت ئیتر ئەو کاتەیە کە وەحدەتی ڕۆحیان دێتەدی وبەرەو لوتکەی بەختەوەری میعراج دەکات.

دووری وتەفرەقەی ڕۆح نیشانەی دووریە لە طاعەت ونزیکیە لە مەعصیەت.
لەبیرتان بێت یەکەم بنەمای بەختەوەری خێزانەکان نزیکیە لە خوای میهرەبان.

? مەبەست کاژاوی?

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 9 months ago