?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 11 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 7 months, 2 weeks ago
ﷺ
ئــەوڕۆ شینی نـەتەوەیە
شایی و شینمان پێکەوەیە
وەبیرم دێ لە چوارچرا
هەڵدەپەڕین خوشک و برا
دەمێک داوەتە و هەڵپەڕین
سەردەمێک لە بەرەی شەڕین
ژینی ئێمەی کـورد ئاوایە
چۆن دەنگـم دا بۆ ڕێفراندۆم
ئاواش گیانی خۆم دادەنێم
بۆ سەربەستی ڕۆژاوایە
من شەڕڤانم بەرەی پاراستنی گەلم
بەرسینگـە بۆ ئەتاتورک و
سەدی وەک تەیموورەشەلم
من شەڕڤانم کوڕ و کچم زۆر تێناگەن
لە سووراو و سپیکـردن
بەڵام بۆ وڵاتپارێـزی
چـاویان ناتـرسێ لە مـردن
من شەڕڤانم نوێنەری دڵی نـەتـەوەم
من هێزێکی داسەپـاو نیم
ئەوەی گــەل دەیهەوێ ئەوەم
من نمونەی بەرخۆدان و خۆڕاگـریم
من لە کاتی تەنگانەشدا
سەرنەوی ناژیم، ناگریـم
دەتانهەوێ کـورد بناسن؟
بەنەزانی نەمێننەوە
بڕۆن لـە بێشکچی پرسن
کتێبی ئـەو بخوێننەوە
پێتان دەڵێ خۆڕاگری ئاگری داخ و سەرهاتی بەردە قارەمان
پێتان دڵـێ قازی کـێ بوو
پێتان دەڵێ سمکۆی شکاک
وەدمی خـۆڕاڰری پێ بوو
پێتان دەڵێ کە بارزانی
دونیا لەبەری دەلەرزی
بۆ نیشتمان سەری دانا
لە مەتەرێز بە سەربەرزی
پێتان دڵێ کـورد نەترسە
چاو مەبڕنە خاک و ئاوی
بۆ مانەوەی لـەسەر خاکی
گیـان دادەنێ لـە پێناوی
هەموو دونیا من دەناسێ
چۆن تۆ نامناسی؟
یان دێنی لەخۆت دەگـۆڕی
یان بەڕاستی گێل و کاسی
دوور لە گۆدەش
بەڕاستی کەربنی کەری
چوون دڵنیام کە ناتوانی
لە دەستی من گیان دەربەری
پشتیوانم نامۆ نییە
سووری چاوشینی بێبەڵێن
لە فـەڕعانەی لەسەر خوانە و
لە تەنگانەشدا بۆی هەڵێن
پشتیوانم هێزی گـەلە و
باوەشی #چیا و گەرووی #تفەنگ
لەو سێ پشتیوانەی زیاتر
کەس لەسەرم نایەتە دەنگ
بۆیە ئەوڕۆ دەخۆمڕا دی
لەمێژساڵە وا ڕاهاتووم
تۆ هیچ جێگای مەترسی نی
بەگژ زۆڵتریشدا هاتووم
گەر باسی بەرامبەر بکەم
قەت نێوی کەردۆغان نابەم
چوون نامهەوێ ترسەنۆکی و
ئەو زاتەی خۆی لەسەر لابەم
ﷺ
#بەخێر_هاتن
کاناڵی شنەی ئەوین
👇
.•°°•.¸.•°
°•.
♥️@shnaievin♥️
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️*
ﷺ
کێ خـــەیانەت کا بــە خاک و ئاوی
بــــە دژبــەری گـــەل دەزڕێ ناوی
دوژمن داوچنـە لە لە سەر خاکی تۆ
تۆ کـــە داو دۆزی مەکــــەوە داوی
ئێوارەیەکی دڵتەنگی
پڕ بەگەرووم هاوار دەکەم
خۆشم دەوێی
ئەی شارەکەم
دڵدارەکەم
ئێوارەیەکی دڵتەنگی
لەسەر کێوی داشامەجید
بەڕێژنە باران دەبارێ
تەمێکی توند بەدی دەکەم
ڕوخساری تۆم لێ وەشارێ
هەنیسک و جەرگی پڕ بریان
دەدەن لـە قـوپـەنـی گریان
خەونووچکە دێت و دامدەگرێ
لێرە هەموو هـەستم دەمرێ
تەمومژێکی بەسامە
نە دەنگم بەکەس ڕادەگا
نە بێتێل بۆم دێنێ نامە
نێوشار ون دەبێ لە چاوان
خــەوم دەڕەوێ لــە تاوان
کوڵی دڵم هەڵدەڕێژم
خۆم بەدەستی خۆم دەنێژم
فرمێسک و تکەی بارانە
دیمەنێکی بـــەهــارانە
تێکەڵ دەبن بە هەستی من
گەرا دەگـرێ مەبەستی من
هەواڵێکی خۆش دێتە گوێم
هەست پێ ناکەم لە شارم جوێم
تەمومژ و باران ڕەوی
ڕوخساری شار وەدەر کەوت
سەری مەیدانێی بەجێ هێشت
لە قەندیلیش وەسەر کەوت
تاسە و ئــاواتم ژیانەوە
ورەی دەدەن بە گیانەوە
سڵاو لەتۆ بێ شارەکەم
خەمڕەوێنە دڵدارەکـەم
تاقانەکەم
دڵدارە دیمەن جوانەکەم
پرچت باوێ سەر شانەکەم
بە ئەنگووستم بۆت شانە کەم
ئێوارەیەکی دڵتەنڰی
چەندە تووڕەم بەبێدەنگی
بەلێزمە باران دەبارێ
ئەسرینی من دێنە خوارێ
بۆ ئاواتی سیس و مردووم
بـۆ داهاتووم بۆ ڕابــردووم
هەناسەم تەم دێنێتە دی
کەچی دەنگێ دێتە بەر گوێم
دەنگێکی زۆر ئاشنایە
دەنگێکە وەک لایەلایە
هەواڵێکی خۆشی پێیە
دڵە بەشی تۆشی پێیە
ئاخ ئەو دەنگە چەندە خۆشە
من دڵنیا دەکاتەوە
هۆ ڕێبواری ڕێگای ئەوین
سەر هەڵێنە ،تەمیش ڕەوین
منیش هاتووم بەلاتەوە
ڕۆژی خۆشی تۆ هاتەوە
شاریش بە ئاواتی دەگا
دڵیش خەمی وەلا دەنێ
کۆتەڵی دوو ئەوینداران
ڕووبەڕووی شاری دادەنێ
زەمانە گوڵێکی دامێ لێی ستاندم
بۆنم پێوە نەکـرد لێی هەڵپساندم
#شێعرـ دکتوور هاشم شیرازی
#دەنگ مامۆستا ماملێ
خوا لێخۆش بوو عیفەت قازی کچی پێشەوا قازی محەمەد دەستگیرانی دکتوور هاشم شیرازی بوو ، دکتوور هاشم خویندکار بوو لە تاران دەرسی دەخوێند
بە داخەوە بەهۆی هۆکارێکی نادیارەوە خاتوو عیفەت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
و دکتوور هاشم شیرازی لە تاران ئەو شێعرەی بۆ شینگێڕی بۆ هۆندەوە
ساڵانێک دواتر کاتێک مامۆستا ماملێ نەجاتی کوڕی شەهید دەکرێ بەو سۆزەوە دەری دەبڕێ
بەڵام وادیارە دکتوور شیرازی هۆکاری ئەوکارەساتە دەزانێ بۆیە دەڵێ
سەبەبکارت زەلیل و قووڕ بەسەر بێ
شەو و ڕۆژ خواردنی خوێنی جگەر بێ
.
کاناڵی شنەی ئەوین
#م_ێ_هۆگر
╭━═━⊰✹❤️✹⊱━═━╮
? @shnaievin??
╰━═━⊰❀❤️???❤️
بە دەنگی بەسۆزی هونەرمەندی دڵسۆز
بە سەر تەرمم بکێشن پەرچەمی کورد
لە دڵدا با نەمێنێ هیچ غەمی کورد
له گڵ دا هەرچی شایی و شینی کورد بێ
بەشی من بێ ئەمیان یا خۆ ئەمی کورد
بەهاری سەر بەخۆیی گەل بە ڕێوە
چلەی زستان لە سەرماو سۆڵ پەڕێوە
لە سەر چۆکە محاڵە تازە هەستان
نەما نەتــرەی کە کوردی دی بە پێوە
لە ئاڵابێ ئەگەر مردم خەڵاتم
دەڵێم ئۆخەیش کە وا بردم خەڵاتم
بە زیندووی کە بێ بەش بووم لە ئاڵام
لە نێو خاکدا دەبا ببڕێ بە باڵام
#م_ئ_هۆگر
کاناڵی شنەی ئەوین
#م_ێ_هۆگر
╭━═━⊰✹❤️✹⊱━═━╮
? @shnaievin??
╰━═━⊰❀❤️???❤️
{۲٦}ی سەرماوەز ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەموو کوردێکی دڵسۆز پیرۆز بێ
﷽
لَاحَوْلَ وَلَاقُوَّةَإِلَّابِاللَّەِالْعَلِیِّ الْعَظِیم٭
إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
بەڕێزان
#مامۆستا_قەلەندەر
#مامۆستا_خۆشناو
مردن و کۆچ بۆ هەمووان حەقیقەتێکى حەتمى و بڕیارێکى پێشوەختەى خودایی هەموو مرۆڤێکە، بەڕێز مامۆستا #قەلەندەر بە داخـەوە هەواڵی کۆچی دوایی شاعیری لاو کاک کارۆی کوڕت هەموومان خەمبارین و
پرسەو سەرخۆشى و داواى سەبر و ئەجر و سەبوورى بۆ بەڕێزت و بنەماڵە و گشت براو دۆست و خۆشەویستانى ئەکەین و
لە خوای گەورە داواکارین جێگای بەهەشتی نەبڕاوەبێ.
لەخوای مەزن دەخوازین سەبووری و هێزو ئارامی بەرانبەر ئەو خەمە گەورە ببەخشێت بە بنەماڵەتان و ئەوە دواین ناخۆشی بنەماڵەتان بێ.
لە لایەن هەموو ئەندامانی
#مەکۆی_گوڵوێژان
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 11 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 7 months, 2 weeks ago