Dive into the Ultimate Free Library: Your One-Stop Hub for Entertainment!

چێشتی مجێوری کوردستان

Description
🆔CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
Advertising
We recommend to visit

🆔CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg

Last updated 5 months, 1 week ago

Last updated 2 months, 3 weeks ago

𝗞𝗮𝗻𝗮𝗮𝗹𝗸𝗮𝗻 𝘄𝗮𝘅𝗮𝗱 𝗸𝗮 𝗵𝗲𝗹𝗶 𝗱𝗼𝗼𝗻𝘁𝗮
𝗫𝗶𝗴𝗺𝗮𝗱𝗼
𝗗𝗵𝗶𝗿𝗶𝗴𝗮𝗹𝗶𝗻
𝗡𝗶𝘆𝗮𝗱 𝗱𝗵𝗶𝘀
𝗝𝗮𝗰𝗮𝘆𝗹 𝗺𝗮𝗿 𝗺𝗮𝗿
𝗦𝘂'𝗮𝗹𝗼 𝗱𝗶𝗶𝗻𝗶 𝗮𝗵
𝗡𝗮𝗴𝘂 𝘀𝗼 𝗯𝗶𝗶𝗿 👇👇❤️❣️

https://t.me/qalbi_dhaye1

Last updated 1 week, 1 day ago

hace 5 meses, 1 semana

ئەگەر مردم وەتەن لاوانی تۆ خۆش.

كاتێك كەسانی بە ئەمەگ و وەتەن پارێز هەموو ژیان و وزە و هەست و سۆزی خۆیان دەخەنە گۆڕێ بۆ سەركەوتن و پێشكەوتنی وڵاتەكەیا، بەڕای ئێوە لاوانی لەم چەشنە دەبێت بیر و بۆچوونیان ئابەم شێوە بێت؟

تكایە ڕای خۆتان بەبێ بێڕێزی كامێنت بكەن🙏🏻

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

hace 5 meses, 1 semana

ئەگەر دڵت بەردیش بایە
بە برژانگی چاوەکانم هەر دەمکێڵا و
تووی عەشق و خۆشەویستیم تێدا دەڕوان
ئەگەر دڵت دەریایێکی تووڕە بایه شەوێک خۆمم تێدا دەخنکان
ئەگەر دڵت ماڵی دوژمنیش بایە
جارێک تێدا دەبووم بە مێوان
ئەی من  چ بکەم
دڵت قوللەی بێ دەرگایه
نه چۆلەکەی شێعرەکانم دەیگاتێ
نە هیچ بایە

#لەتیف_هەڵمەت
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

hace 5 meses, 2 semanas

شاكاری چێشتی مجێوری كوردستانی مامۆستا هەژار موكریانی📓
🎙️دەنگ ئومێد عەلی
دلێر سەلیم⌨️
بەشی یەكەم56

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

hace 5 meses, 2 semanas

قەدەر نەیهێشت بارانێک بین لە گەڵ یەکا گیان بسپێرین
وەکوو ڕێگای مناڵیمان هەنگاو بۆ لای یەک بژمێرین

#ئەحمەد_محەممەد

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

hace 5 meses, 2 semanas

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

Telegram

چێشتی مجێوری کوردستان

***🆔***CheshtiMjewriKurdistan t.me/joinchat/AAAAAEFe4\_k6Lu\_fEpqJIg

***🆔*** [@CheshtiMjewriKurdistan](https://t.me/CheshtiMjewriKurdistan)
hace 5 meses, 2 semanas

قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرست؟

لەنێو پێشانگا، لاوێکی هونەرمەند زۆر وردبینانە سەرەنجی تابلۆکانی دەدا. پێی سەیر بوو کە کەسێک پارەی خۆی بۆ ئەو چەشنە نیگارە بێڕۆحانە بە فێڕو بدات. کەچی لەلای سەرووی پیشانگا چەند تابلۆی کۆنە، لەسەریەک دانرابوون. یەکێکیان زۆر سەرەنجی ڕاکێشا. وێنەی پیرەپیاوێک بە دوو چاوی سارد و بێبەزەیی. هونەرمەندێکی نەناسراو لە باتی ڕواڵەت، هەستێکی سەیری دەروونی لە چاوانیدا کێشابوو. وەکوو بڵێی هێشتا زیندوون. بۆیە سەرجەم پاشکەوتی خۆی دانا بۆ کڕینی تابلۆی ئەو چاوانە.

لە ماڵەوە دانیشتبوو، بیری لە ژیانی هەژارانەی خۆی دەکرد، وتەکانی مامۆستاکەی دەهاتەوە بیر. پێی وتبوو: تۆ خاوەن بەهرەی، بەڵام هەمیشە دەبێ خۆت بە قوتابی گەورەکانی هونەر بزانی. ئاسەواری بەرز لە ڕۆحێکی بەرزەوە سەرچاوە دەگرێ. دەروونێک کە تەنانەت تووشی شک و دوودڵیش بێت، کاری بەنرخی بۆ ناکرێ، چ بگا بە ڕۆحێک کە بە پارە گۆڕدرابێتەوە. هونەر بۆ گۆڕینی جیهان هاتووە بۆیە پێویستە هونەرمەند لە پێشدا خۆی خاوەنی کۆڵەکەیەکی دەروونی بێت، دەنا لە گۆڕەپانی ژیاندا دەدووڕێت و با دەیبا. دەبێ سەبرت هەبێ تا بتوانی لە هەموو هەست و بەهرەت بۆ خوڵقاندنی شاکارێکی بەرزو بەنرخ کەڵک وەربگری.

کەچی لەبەر خۆیەوە دیگوت: بەڵام ئەم نانە ناگا بەو ڕۆنە. برسیەتی سەبر و تاقەت ناناسێ! کێ قەدری هونەری ڕاستەقینە دەزانێ و لێی تێدەگات؟ سەری پڕسەودا و گیرفانی بەتاڵ یەک ناگرنەوە. ئێستاش کە تا دواقەرانی داوە، بەڵکو لەغز و موعەمای ئەو چاوانە هەڵبێنێ. ئاخۆ کام چیرۆک لە پشتی ئەو نیگاڕەوەیە..... دوای ماوەیێک بە ڕێکەوت لەبەر شکانی چوارچێوەی تابلۆکە، قۆناغێکی نوێ دەستی پێکرد. سەدان دراوی زێڕ، زۆر وستایانە لە چوارچێوەی تابلۆکە داشاردرابوو.

بەو زێڕانە، ژیانی گۆڕا. سەرەڕای بە کرێگرتنی ماڵی تازە و کڕینی جل و بەرگی نوێ، لە ڕۆژنامە بۆ ئاگاداری خەڵک ڕایگەیاندبوو کە وێنەی بنەماڵە دەوڵەمەندەکان بە جوانترین شێوە دەکێشێ. لەو ڕێگایەوە، تێکەڵ بە چینی دەوڵەمەندان بوو و وێنەیانی دەکێشا. بوو بە هاوڕێی ئەوانەی کە جگە لە پارە هیچ شک نابەن. پیاوانی دەوڵەمەند پارەی باشیان دەدا کە ڕەسەن و خاوەن خانەدان پیشان بدرێن. ژنانیشیان خوازیار بوون کە لە وێنەکاندا نەجیب و جوان بێنە پێش چاو. دیاربوو ئەوان ڕاستی هونەریان، بە زەبری پارە دەگۆڕی. ئەوان وێنەیێکی پڕ لە درۆیان پێ جوانتر بوو تا هونەرێکی بێڕیا. وای لێ هاتبوو کە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکاندا ڕەخنەی دەگرت: کە بۆچی خەڵک ئەوەندە مامۆستایانی پێشوو بە پیرۆز دەزانن؟

ڕۆژێک بانگهێشت کرا بۆ پیشانگای هاوقوتابێکی سەردەمی زووی. بە دیتنی ئەو نیگارانەی کە خولقاندبووی، بۆی دەرکەت، ئەو کارانە چەندە لە ئاسەواری خۆی بەهێزترن. زانی کە هونەرمەند بەرەو بەرزی دەچێ وهونەرفرۆش بۆ هەموو لایێ، ئەم بە دوای ناو و ناوبانگ و پارە و دۆستایەتی دەوڵەمەندان، ئەویش فێرخوازی له خزمەتی زانایان، بۆیە ئەو سەربەخۆیی خۆی پاراستبوو، ئەمیش جوانیناسی کردبوو بە قوربانی داخوازی خاوەن دەستەڵاتان.

گەڕایەوە ماڵ، دەیەویست ئەویش شاکارێک بخولقێنێ، کەچی هەرچیێکی دەکێشا بێڕۆح بوو. تووشی جۆرێک خەمۆکی هاتبوو. ڕۆژانە هەموو پارەی خۆی خەرجی کڕینی ئاسەواری گەورەکان دەکرد. شەوانیش بە توڕەیییەوە هەموویان ئەنجن ئەنجن دەکرد، بەڵکوو سوکنایی بێنێت. وردە وردە شێت بوو...و شەوێک جەڵتە لێیدا.

پاش مردنی، ئاسەواری بەجێماوی هەراج کرا. کوڕی ئەو هونەرمەندەش کە تابلۆی چاوەکانی کێشا بوو، هاتبوو. دیاربوو زۆر بە دوایدا گەڕابوو. پاش کڕینی تابلۆکە، ئاوەهای بۆ خەڵکەکە گێڕایەوە: باوکی من دەیەویست وێنەی ڕۆحێکی تاریک و بێبەزەیی بخولقێنێ. بۆیە وێنەی پیاوێکی سووخۆری کێشا کە کاتی خۆی، ببوە هۆی ماڵوێرانی زۆر بنەماڵە. بەڵام دوایی، باوکم لەو کارەی خۆی پەشیمان ببوەوە. وتبووی هونەر واتە ڕەنگدانەوەی هەستی جوان و مانای بەرز، نابێ خراپییەکان بە هونەر هەرمان بکرێن و بمێننەوە. هونەر سووچێکی تاریکی هەیە کە نابێ وشیار بێتەوە.  لە دنیای پڕ ئاژاوە، هونەر دەبێ ئارامبەخشی گیانی مرۆڤ بێت. وەسیەتی کردبوو لەهەر کوێ ئەو نیگارەتان دەستکەوت بیفەوتێنن.
پورترە-نیکۆلای گوگول ۱۸۳۵

بەڕێزان؛ نووسەری مەزن نیکۆلای، مەبەستی لە چاو؛ شێوازی ڕوانینە. ئەو دەڵێ پارەپەرەستی شەپۆلێکی ڕووخێنەرە بۆ تیابردنی هەست و هونەر. بۆ تێکشکانی پەیمان و بڵێنی. بۆ لادان لە ڕێبازی گەورەکان و پێشێلکردنی پێوەرەکان. بەڵام تەنیا باسی هونەرمەند نییە، دەبێ بەردەنگەکانیش ڕۆحی پاکیان هەبێ تا لە مانای هونەر تێ بگەن و هونەرفرۆشان درۆیان دەرخوارد نەدەن. نیکۆلای، هونەرمەندێک کە ڕۆحی خۆی  فرۆشتبێ، بە مردووی دێنێتە هەژمار.

گەلی کورد هەرچەندە میراتگری هونەرێکی بەربڵاوە، بەڵام بە دوو باردا تووشی خەسار هاتووە. هونەرفرۆشی خۆماڵی پیرۆزی هونەر ناپارێزێ. خەڵکیش زەوقی کوردییان خەریکە کوێر دەبێتەوە.

عیسا ئەحمەدی ۱۴۰۲/۰۸/۲۸

🆔 @zsirwa

Telegram

چێشتی مجێوری کوردستان

***🆔***CheshtiMjewriKurdistan t.me/joinchat/AAAAAEFe4\_k6Lu\_fEpqJIg

قەدری جوانی کوا دەزانێ ماڵپەرست؟
hace 5 meses, 2 semanas

بەشێكی بچووك لە كەسانێكی گەورە
رەسەنایەتی و یەكگرتوویی و ماندوویی
وشەگەلێك كە هەر كامێكیان بەتەنێ خۆیان هەزار چیرۆكی بەدواوەیە
كەسایەتییەكانی ناو ئەم كورتە ویدیۆیە، بەش بەحاڵی خۆیان مەودایەكی زۆریان پێواوە تاوەكوو گەیشتوونە ئەم شوێنە.
ماندوویی ئەمانە كاتێك بە ئامانج دەگات كە كۆمەڵگا بەو شەونخوونی و ئەرك و زەحمەتانەیان بزانێت و ڕێزیان لێ بگیرێت.
هیوادارم ئەم كەسانە نموونەیان زۆر بێت بەڵكوو فەرهەنگ و كەلتوور و مێژووی كوردستان نەمرێت و بەزیندوویی بمێنێتەوە

وەرگیراوی ویدیۆ لە كاناڵی خەبەری #بانە_دەنگ

ئێوە چەند كەسیان دەناسن و ناویان بنووسن

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

hace 5 meses, 3 semanas

شاری شێخ مەحموود
شاری بابان
شاری مۆسیقا و هونەر
شاری بەرخۆدان
شاری خوێن و قوربانی

سلێمانی نازدار
🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

hace 5 meses, 3 semanas

سلێمانی
ئەی شاری هەڵمەت و قوربانی

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

hace 5 meses, 3 semanas

شاكاری چێشتی مجێوری كوردستانی مامۆستا هەژار موكریانی📓
🎙️دەنگ ئومێد عەلی
دلێر سەلیم⌨️
بەشی یەكەم53

🆔 @zsirwa

🆔 @CheshtiMjewriKurdistan

t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg
چێشتی مجێوری كوردستان

We recommend to visit

🆔CheshtiMjewriKurdistan
t.me/joinchat/AAAAAEFe4_k6Lu_fEpqJIg

Last updated 5 months, 1 week ago

Last updated 2 months, 3 weeks ago

𝗞𝗮𝗻𝗮𝗮𝗹𝗸𝗮𝗻 𝘄𝗮𝘅𝗮𝗱 𝗸𝗮 𝗵𝗲𝗹𝗶 𝗱𝗼𝗼𝗻𝘁𝗮
𝗫𝗶𝗴𝗺𝗮𝗱𝗼
𝗗𝗵𝗶𝗿𝗶𝗴𝗮𝗹𝗶𝗻
𝗡𝗶𝘆𝗮𝗱 𝗱𝗵𝗶𝘀
𝗝𝗮𝗰𝗮𝘆𝗹 𝗺𝗮𝗿 𝗺𝗮𝗿
𝗦𝘂'𝗮𝗹𝗼 𝗱𝗶𝗶𝗻𝗶 𝗮𝗵
𝗡𝗮𝗴𝘂 𝘀𝗼 𝗯𝗶𝗶𝗿 👇👇❤️❣️

https://t.me/qalbi_dhaye1

Last updated 1 week, 1 day ago