‎ مِّلَّةِ إِبْرَاهِيمَ

Description
سبیل الله لاى خۆتان بڵاوی بڪەنەوە"
(بانگەوازی تەوحید … لە سەردەمی کوفر و ئیلحاد ، شکێنەری بتەکان و خوایە باطڵەکان ✍?)


أنا منهجي توحيد ربِّ العرش لا أرضى مساومة؛ لأجل الدرهم
والكفر بالطـاغوت تلك عقيدةٌ وبـــدونها دين العباد بمثلم
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 8 months, 3 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 11 months, 1 week ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 7 months, 1 week ago

2 years, 3 months ago

**بۆ ئەوانەی دەپرسن بزانن کامە ریگامە وکامە عەقیدەمە

(ریگاو رێبازم)

نە کـلابــی ئـەھـلـی نـــارم
نە خـــەوارجـی بــێ عــارم

نەسوفی نەشێخ ودەروێش
نە عــابـدی قــەبـــر و دارم

نە مەدخەلی کەری تاغوت
نە مورجیئەی رێــگـا خوارم

نە ئیخوانیم ھەرچـی کوفرە
حـــەڵاڵ کـەم بـلێـم ناچارم

نە قەومیم نەچەپ نەراست
نە مــارکسی بــــەد ئەفکارم

نە قورئـانییـەکی سەرسەریم
کــە دژی حەدیس بـێ کارم

لەسەر رێگای ئەھلی سونەو
ئـەصحــابـی نــەبی نازدارم

داوامان ھـەر شەرعی الله يه
ھـەر تـەوحیـدە رێــی رزگارم

هۆنراوەی برای خۆشەویستم الله لێ رازی (کۆساری ب•غ•د•ا•د•ی)

فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی**#بیروباوڕم#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید

2 years, 3 months ago

#ئیتر_نـاو_بانگم_نـاوێ **.

گەر بێت و ژیانی پێشەوایانی #خیر_القرون بخوێنیت بەتـایبەت زاناکـانیان بۆت دەر ئەڪەوێ هەمیشە هەوڵی
خۆ وون کردنیان داوە و حەزیان لێ نەبووە نە بناسرێن و
نە دەریشکـەون بەڵام بەهۆی نیەت پـاکی و چاکی خۆیــان
الله عز وجل بەدونیایی ناسـاندن ،
نمونەمـان گەلێ زۆرە وەك #عروە_بن_الزبیر کەوا کتێب و
نوسراوەکـانی خۆیی هەموو #سووتاند هەروەها #سفیان_الثوری و چەندان ئیمام و پێشەوای تر هاوشێوەی علقمە و ئەسوەدی
کوڕی یزید ،
ئەوان بە قوتـابیەکانیان دەگووت ووریایی ناوبانگ و شهرەت
بن )

چونکـە ئەگەر تۆ ئامانجت #ناوبـانگ و خۆ #دەرخستن بێت ئەوا ئامانجی دوای ناوبانگت پارێز گارییە لە و ناوبانگە بەهەموو
شێوەیەك ئینجا گەر بـاجەکەی لەدەست دانی قیامەتیش بێ
وەك لە ئێستا و ڕابردوو دەیان نمونەمان هەیە ،

ئەوەشت بیر بێت ئەگەر بتەوێ زوو دەرکەوی و زوو بناسرێی
ئەوا گوومانت نەبێت زووش لەدەستی ئەدەیت ،
ئەگەر ئامانجت بەرز بوونەوە بێت ئەوا
الله عز وجل کردوتیە
لەسـەر خۆیی هەموو بەرزێک نزم بکـات !

منیش هەر زۆر بەڕاستی ترسم لەناوبـانگ هەیە و ترسیشم
لەوەیە بەرز بمەوە و ڕۆژێک ئەکەومە خـووار ئێستا سەردەمی قسەی زۆر و گەورە و کردەوەی کەم و بێ خشوعە
واتـە ڕێك پێچەوانەی سلف و خیر القرونـە ،

ئەوەشتان لەبیر بێت عابدێکی جاهل زۆر باشتر و چاکتر و
بەڕێزترە لای اللە عز وجل لە عالمێکی بێ عمل و قسەڪەر،

فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی**#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید

2 years, 3 months ago

*?زانــــــــــاکان کێــــــــــــن?*

بزانـە ڕەحمـەتی الله تــان لێبێـت .

?ئەم بـاسە گرنگـە بەتایبـەت بۆ ئەم ګاتەی ئێســـتا چونګە
زۆرێـک نازانن زانـا کێیـەو بەڪێ دەوترێت ئیمــام?

لەسـەرەـتا ئـەبێ بزانین و بگـەڕێینەوە بۆ #خیر_القـرون و
سەلەف ڪێیـان بەزانـا داناوەو کێیـان بەئیمـام دانـــــاوە
چونکە زانـا لەگەڵ ئیمـام جیـاوازە ئیمـام لەعلم نەك دەسەڵات ،،،
ڪەسێکیـان بەزانـا دانـاوە بۆنمونە لـە حدیث لەیەکێک لە
علمـەکان وەګ جرح و تعدیل زانـا بـووە یـان لەعلمی علل
علمی جرح و تعدیل وەك یحیی بن معین وە علمی علل وەك
علی ٱبن المدینی و دارقطنی زۆرن بەڵام ئەمـانە وەك نمونــە

کێی ئیمـام بـووە لە حدیث بەڪاملی .
ئیمـامی بـخاری چونکە شـارەزاـبـووە لە علل و جرح و تعدیل
پێشـەوای هەموو زانـاکانە ئەمەش وەك نمونە گەرنا زانای ترمان هەبـوون.

کێ ئیمـام بـووە لەهەموو علمە ڪان ،،
ئیمامی سفیـان الثوری یـان ئەوزاعی یان ٱبن عیینە یـان مالك بن ٲنس یـان سعید بن المسیب
یـان ئەحمد بـن حنبـل یـان شـافعی ڕەحمەتی اللە بڕژی بەسەریـان یەڪەبەیەڪە ،، ئەمانە عالم بـوون بە علمەکـان
کێ زانـا بـووە لە تفسیر ،
ٲبی حاتم الرازی ، کوڕەڪەی یـان ئیمامی طبری وکۆمەڵێکی تر....
ئەمانەی سـەرەوە بەمـانای ووشـە زاناو ئیمام بـوون چینێک
بـوون نابنـەوە بێـگوومان لە سەردار و پێشـەوایـانی خەلەفیش حفاظ و زانا زۆر هەبـوون ....

ئەی ئـەوانەی ئـەمڕۆ کێ بەزانـا دادەنرێت ..
ئەبینم ڪەسێک تەنها قـارئـ واتەبەس قورئـان دەخوێنێ
شێخ فڵان شێخ فیسـار ...
یـان ڪەسێک شارەزایـە لە النحو والصرف فڵان وادەڵێ ئەوزانایـە .
یان ڪەسێـک دوو وتاری وروژێنەر بڵاو دەکاتەوە فڵان زانا،
خۆشەویستـان والله ئەمان ناکرێ و نابێت مقارنەی سەرەوە
بـکرێن پێویستە بـانگخواز لە زانـا جیـا بکەنەوە،
ڪەسێك زانایـە ڪەبینیتـان شارەزایە لەهەموو علمەڪـان
شارەزایی قورئـانە بەهەموو علمەکان یـان حدیث ،

هەروەها یەك شت تێبـگەن مەرج نیە ڪەسێك حافظ قورئان بێت یـان حافظ بخاری و مسلم بێت ببێتە زانـا نەخێر زانا
ئـەوەیە شارەزای علمەڪەش بێت بزانێت تفسیر و تدبر و
اسباب نزول و ناسخ و منسـوخ بۆیە کاتێك کەسێکتـــــان
بینی بەم شێـوە بـوو وەلە عقیدەی دڵنیـابوون ئەم کـــــات
فتوای لێوەر گــرن.

فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی**#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید

2 years, 3 months ago

**جەژن بۆ ئەو کەسە نییە کە پۆشاکی نوێ لەبەر دەکات

الله تعالی کارە چاکەکانی لە ئێمە و ئێوەش وەرگرتبێت
وە هەموو ساڵێکتان بە خێر و خۆشی بێت
پيرۆزبايتان لێ ده‌كه‌م له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ئێوه‌ گه‌يشتوون به‌ چى
وه‌ خه‌ڵكيش گه‌يشتوون به‌ چى له‌م جه‌ژنه‌دا
جەژن بۆ ئەو کەسە نییە کە پۆشاکی نوێ لەبەر دەکات
بەڵکوو جەژن بۆ ئەو کەسەیە کە دان ئەنێت بە تەوحیددا و ڕایدەگەیەنێت
جەژن بۆ ئەو کەسە نییە کە پۆشاکی نوێ لەبەر دەکات
بەڵکوو جەژن بۆ ئەو کەسەیە کە کوفری کردووە بە شیرک و ڕەوشتە ناشرینەکان
جەژن بۆ ئەو کەسە نییە کە پۆشاکی نوێ لەبەر دەکات
بەڵکوو جەژن بۆ ئەو کەسەیە کە تێکۆشا دژی دۆستانی شیرک و ڕەوشتی ناشرین
( وَاللَّهُ غَالِبٌ عَلَىٰ أَمْرِهِ وَلَٰكِنَّ أَكْثَرَ النَّاسِ لَا يَعْلَمُونَ )
الله‌ زاڵه به‌سه‌ر کارو فه‌رمانه‌کانی خۆیدا، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵکی به‌مه نازانن.

فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی**

2 years, 3 months ago

#تکبیرات_العيد

اللە اکبر الله اکبر
الله اکبر اللە اکبر
لا إله إلا الله
والله اكبر
الله اكبر كبيرا والحمد لله
كثيرا وسبحان الله بكرة و اصيلا

2 years, 3 months ago

**ڕەمەزان کۆتایی هات ورۆیشت!!

ئەگەر مانگی ڕەمەزان کۆتایی پێ بێت
ئەوا مافی الله تعالى کۆتایی نایەت
ئیللا بەمردن نەبێت
( وَٱعۡبُدۡ رَبَّكَ حَتَّىٰ يَأۡتِيَكَ ٱلۡيَقِينُ ) الحِجْر : ٩٩
و هەمیشە پەروەردگارى خۆت بپەرستە، تا ئەوکاتە یەقین (مەرگ)ت بۆ دێ.

الله تعالى پەروەردگاری ڕەمەزانە
وە پەروەردگاری شەوالە
وە پەروەردگاری هەموو مانگەکانە
بۆیە تەقواى الله تعالى بكه ن لە هەموو مانگەکاندا
پاریزگاری لە دینەکەتان بکەن
پاریزگاری لە دینەکەتان بکەن
پاریزگاری لە دینەکەتان بکەن لەهەموو ژیانتاندا
شوێنی ریبازی ڵار و خوار مه كه ون
چونکە ئەمە سەرمایەی ئێوەیە لەلای الله تعالى دا
وە ئەمە هۆکاری ڕزگابوونتانە لەئاگری بڵیسەدار
جا پارێزگاری لە دینەکەتان بکەن و دەستی پێوە بگرن لەهەموو مانگەکاندا لە هەموو کاتەکاندا
شوێن هەواو ئارەزوی پیستان مه كه ون چونکە لە شەیتانەوەیە و هەر شتیک شەیتانیش بانگیشەی بۆ بکات ئەوە بۆ ئاگرتان دەبات

رَّبِّ اغْفِرْ وَارْحَمْ وَأَنتَ خَيْرُ الرَّاحِمِينَ

"په‌روه‌ردگارا: له گوناهو هه‌ڵه‌کانم خۆش ببه‌و ڕه‌حمم پێ بکه چونکه تۆ له هه‌موو میهره‌بانان میهره‌بانتریت. (118) " (المؤمنون 23:118).

امین یارب العالمين

فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی**#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید

2 years, 4 months ago

#پرسیار خەڵکانێکی موسڵمان، هەبوونی مەزهەبە فیقهیەکان (شافعی، حنبلی، حنفی، مالکی....هتد) بە هەڵە و دووبەرەکی تێدەگەن!!
یان وەکو دەقی قورئان و فەرموودە دەستی پێوەدەگرن!!
#وەڵام **دەڵین پێویستە لەم سێ خاڵە ئاگاداربکرێنەوە، تاوەکو هەڵەکە ڕاست بکرێتەوە :
خاڵی یەکەم:

مەزهەبەکان باس لە (فروع)ی شەرع دەکەن، هەموویان لە (أصول)دا یەک ڕان.
یەکڕان لە سەر شوێنکەوتنی (قورئان. فەرموودە. إجماع) و مەزهەبەکەیان بە خزمەتکاری تێگەیشتنیان دەزانن، نەک (بە دیل). و گشت سەردارانی مەزهەبەکان مانای: (إذا صح الحديث فهو مذهبي) دووبارە دەکەنەوە. خەڵک بە شوێنکەوتنی خۆیان مولزەم ناکەن.

خاڵی دووەم:
عاممی و خەڵکی کاسبکار (دکتۆر ، مودەڕیس، دوكاندار...)، هیچ مەزهەبێکیان نییە. چونکە مەزهەبەکان قوتابخانەی زانستین بۆ پسپۆری لە شەریعەتدا.
- لە سەرەتادا فەقێ فێردەکەن کە چۆن لە تێگەیشتنی ئەحکامی قورئان و فەرموودە نزیک ببێت، پەروەردەی دەکەن لە سەر ئەوەی کە مەزهەب نزیکبوونەوەیە لە حوکمی شەرعی (قورئان و فەرموودە)، نەک حوکمی شەرعییە کە سەرپێچی ناکرێت.
- وە لە کۆتاییدا موفتی سود لە مەزهەبەکان دەبینێت بۆ فەتوادان، و قازی سودیان لێ دەبینێت بۆ حوکم دەرکردن. هیچیان مەزهەب بە بەدیلی قورئان و فەرموودە تێناگەن. و سەرپێچی کردنی مەزهەب بە تاوان تێناگەن، و کاتێ بەڵگەی ڕاستتر دەبینن، شوێنکەوتنی بەڵگە بە واجب تێدەگەن (إذا صح الحديث فهو مذهبي).

خاڵی سێیەم:
هەبوونی مەزهەبەکان، باشەیە بەڵکو پێویستە، بۆ هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ نوێکارییەکانی ژیان، لە ئێستا و داهاتوودا، و رێزگرتنی ئیسلامە لە عەقڵی زانایان، کە چۆن حوکمی شەرعی لە نوێکارییەکانی ژیان نزیک دەکەنەوە.
کەواتە زۆری مەزهەبەکان (قوتابخانەی فیقهی) بریتیە لە زۆری ئاسانکاری بۆ پێکانی حوکمی شەرعی لە قورئان و فەرموودە، و جوانی و ئاسانی فێرکردنی نەوەی نوێ لەسەر قورئان و فەرموودە.
بێگۆمان هەبوونی زیاتر لە عەقلێک بۆ بڕینی بەرزەخی نێوان نوێکاری ژیان و حوکمی شەرعی، کارێکی پێویستە، ئەم کارەیە هۆکاری دروستبوونی قوتابخانە فيقهیەکان (مذاهب) نەک شتێکی دیکە.
وە ئەوەی بە دڵێکی پاکەوە دەڵێت: قورئان و فەرموودە کیفایەتە، پێویستیمان بە مەزاهب نییە...!
لەگەڵ نوێکارییەکانی ژیان بە ناچاری بۆ یاسا و ڕێسای مەزهەبەکان دەگەڕێتەوە، کە مانای دەرچوون ناگەیەنن لە کیفایەتی قورئان و فەرموودە، چونکە لە قورئان و فەرموودە وەرگیراون.
ئەگەر ئەم سێ خاڵە بۆت دیار کەوتن، بزانە ئەوانەی دەڵێن چوار مەزهەبەکانی سەریان لە خەڵک شێواندووە، هەبوونی مەزهەبەکان وەکو هەبوونی چوار ئنجیل لێکدەدەنەوە، و دەیکەن بە شوبهە...!!
ئەمانە زۆربەیان ڕاست ناکەن؛ هەموو مەزهەبە فیقهییەکان دەڵێن: لە شەو ڕۆژدا پێنج نوێژ واجبە، بەڵام زۆربەی خاوەنانی شوبهەکە نوێژ ناکەن !!
هەروەها ئەوانەی وەکو دەقی قورئان و فەرموودە دەست بە مەزهەبەوە دەگرن ئەمانە سەرپێچی سەرداری مەزهەبەکەیان دەکەن. دەست گرتن تەنها بە قورئان و فەرموودە واجبە، و بۆ پێکانی حوکمی شەرعی خەڵک (عاممی) پرسیار لە شارەزا و تەقوادار دەکات، هەر مەزهەبێک بێت، و ئەگەر عاممییەکە ڕۆشنبیر بێت، بۆی هەیە داوای بەڵگە بکات لە بەرامبەر.
حەق دیارە، هەموو تاکێکیش خاوەن بڕیارە، ئەوەی پشتی تێدەکات ئەوەی دەستی پێوە دەگرێت .

(ليهلك من هلك عن بينة و يحيى من حي عن بينة و ان الله لسميع عليم).

فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی**#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید

2 years, 4 months ago

اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ.
اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ ، وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ
كَمَا بَارَكْتَ عَلَى إِبْرَاهِيمَ ، وَعَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ
?****

2 years, 4 months ago

*?كیتاب و سوننه‌ت پێوه‌ره بۆ و‌رگرتن و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی فه‌توای زانایان?*

ئه‌گه‌ر زانا كه‌وته‌ هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه‌ وفه‌توای به‌ پێچه‌وانه‌ی بنه‌مایه‌ك له‌ بنه‌ماكانی كتاب و سوننه‌ت دا، یان له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی بیروباوه‌ڕدا تووشی زه‌لـله‌و هه‌ڵه‌ بوو، ئیتر ئایا هه‌ر نه‌پێكانێكی ئاسایی بێت به‌ سروشتی خۆی وه‌كو مرۆڤێك، یان فشارێكی سیاسی و ده‌ره‌كی له‌سه‌ر بوو، كه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌گونجێت ڕوو بده‌ن، درووست نییه‌ كه‌س به‌ قسه‌ی بكات و شوێن پێی هه‌ڵگرێت، هه‌ڵه‌كه‌شی نابێته‌ پاساو بۆ كه‌س ڕه‌چاوی بكات، چونكه‌ حه‌ق و ڕاستی له‌ قورئان و له‌ سوننه‌تدا ڕوونه‌ و پێوه‌رێكی نه‌گۆڕه‌ بۆ موسوڵمانان و په‌ناگه‌یه‌كی قایمه‌ و ڕێگره‌ له‌ خشته‌چوون و سه‌رگه‌ردانی موسوڵمانان، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیان پیاده‌ كردنی ڕێگه‌ی حه‌ق بێت.

پێشه‌وا (إبراهيمُ بنُ أبي عَبْلَة) كه‌ له‌ ساڵی (152)ی كۆچی وه‌فاتی كردووه‌ فه‌رموویه‌تی:: [مَنْ حَمَلَ شَاذَّ الْعُلَمَاءِ حَمَلَ شَرّاً كَثِيراً] واته‌ هه‌ركه‌سێك به‌ دوای قسه‌ی شاز و بێ به‌ڵگه‌ی زانایاندا بگه‌ڕێت، خراپه‌یه‌كی زۆر له‌ خۆیدا كۆ ده‌كاته‌وه‌.

پێشه‌وا (الأَوْزَاعِيُّ) وه‌كو له‌ “السنن الكبرى” ی البیهقي دا هاتووه‌ (10/211).فه‌رموویه‌تی: (مَنْ أَخَذَ بِنوَادِرِ العُلَمَاءِ، خَرَجَ مِنَ الإِسْلاَمِ) واته‌: هه‌ركه‌سێك به‌ فه‌تواو قسه‌ی ده‌گمه‌نی زانایان كار بكات، دوور نییه‌ له‌ ئیسلام ده‌ربچێت، الله تعالی په‌نامان بدات.

هه‌روه‌ها پێشه‌وا (الذَّهَبِيُّ) له‌ كتێبی (سير أعلام النبلاء) (8/90) فه‌رموویه‌تی:.
(وَمَنْ تَتَبَّعَ رُخَصَ المَذَاهِبِ، وَزَلاَّتِ المُجْتَهِدِيْنَ، فَقَدْ رَقَّ دِيْنُهُ) واته‌: هه‌ركێ به‌ دوای ڕێگه‌ پێدانی بێ به‌ڵگه‌ی زانایانی مه‌زهه‌به‌كاندا بچێت و بۆ هه‌ڵه‌ی زانا گه‌وره‌كان بگه‌ڕێت كاری پی بكات، دینی لاواز ده‌بێت.

هه‌ر له‌م باسه‌یش پێشه‌وا (سُلَيْمَانُ التَّيْمِيّ) فه‌رمووه‌تی: (إِنْ أخذتَ بِرُخْصَةِ كُلِّ عَالِمٍ اجْتَمَعَ فِيكَ الشَّر كُلُّهُ) واته‌: ئه‌گه‌ر به‌ ڕێگه‌ پدانی هه‌موو زانایه‌ك كاربكه‌یت هه‌موو خراپه‌یه‌كت تێدا كۆ ده‌بێته‌وه‌، له‌سه‌ر ئه‌م وته‌یه‌، (ابْنُ عَبْدِ الْبَرِّ) فه‌رموویه‌تی: (هَذَا إِجْمَاعٌ لَا أَعْلَمُ فِيهِ خِلَافًا.) ئه‌مه‌ كۆده‌نگی زانایانی له‌سه‌ره‌ نه‌مزانیوه‌ هچ زانایه‌ك ناكۆكی له‌سه‌ری هه‌بووبێت.

بۆیه‌ پێویسته‌ موسوڵمانان له‌ په‌روه‌ردگاریان بترسن و هه‌ڵه‌ی زانایان و زه‌لـله‌ی پیاوچاكان ڕه‌چاو نه‌كه‌ن و خۆیان به‌وه‌ فریو نه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر هه‌ندێك له‌و زانایانه‌ پێچه‌وانه‌ی حه‌ق و بیروباوه‌ری ڕاست له‌ مه‌سه‌له‌یه‌كدا قسه‌یان كرد و فه‌تواكه‌یان له‌ گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی خۆیاندا یه‌كی گرته‌وه‌ زه‌لـله‌كه‌یان بكه‌ن به‌ پاساوی سه‌رپێچی و به‌هانه‌ی له‌ ڕێگه‌ ده‌رچوون و لادان.
ئه‌گه‌ر موسوڵمانان به‌ روخسه‌ت و ڕێگه‌ پێدان و هه‌ڵه‌ی هه‌موو زانایه‌كی گه‌وره‌ كار بكه‌ن، به‌ ته‌واوی له‌ جه‌وهه‌ری ئیسلام دوور ئه‌كه‌ونه‌وه‌ و مانایه‌ك بۆ بانگه‌شه‌ی سه‌روه‌ری كیتاب و سوننه‌ت نامێنێ.
له‌ كۆتاییشدا به‌وانه‌ ده‌ڵێم كه‌ به‌ هه‌ڵه‌ی زانایان خۆشحاڵن و ده‌یكه‌نه‌ پاساوی سه‌رپێچی بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی دینه‌كه‌یان:
بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ئه‌لفوبێی عه‌قیده‌، بۆ ئایه‌ته‌كانی قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه‌ باسی بیروباوه‌ڕ ئه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر دڵی خۆتانتان به‌ تاوان و لادان و بیدعه‌ ڕه‌شنه‌كردووه‌ته‌وه‌ پرسیار له‌ دڵی خۆتان بكه‌ن، دڵیش هه‌ندێك جار موفتیه‌كی ڕاستگۆیه‌ با وه‌ڵامتان بداته‌وه‌، (نعوذ بالله من الحور بعد الكور).

فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی**#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید

2 years, 4 months ago

#ئیمـــــــــــــــانمان_چۆن_زیاد_بکــــــــەینەوە؟ سەرەتا و پێش هەموو شت بزانن کە هەموومان پێویستمانە , ناڵێم هەموو سەعاتێک بەڵکو هەموو چرکەیەک ئیمانمان زیاد بکەین  بەڵام چــــۆن؟ چۆن بگەمەوە بەو ڕۆژانەی کە هەموو ئاوات و خەونم ڕەزامەند بوونی الله بوو لێم ؟ #یەکـــــــــــــــەم شت و گرنگترین کار : #تـــــــــــەوبە_کردنە !  تەوبە بکە لەهەموو تــــاوانەکانت ئاشکرا و نهێنیان , وە مەگەڕێرەوە سەریان  هەر تاوانێک دەزانیت دووری خستوویتەتەوە لە الله تعالى تۆش دوورکەوەرەوە لێی , هاوڕێی خراپ , لەڕێی سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان , بەرنامەی مۆبایلەکەت , هەر کەسێـــک .. مەڵـــێ ناتوانم , چونکە ڕۆژانێک هەبوو ئەم حاڵەی ئێستات کە تێیدای بەمەحاڵت دەزانی کە ئاوا خراپت لێ بەسەر بێت , بەڵام واشت لێهات , وە بێگومان دەشتوانی بگەڕێیتەوە بەئیزنی الله سبحانە . #دووەم :قورئـــــــــــــــــــــــــــــان , بەهیچ شێوەیەک نەکەی شەوت بەسەردا بێت و ئەو ڕۆژە لانی کەم لاپەڕەیەک قورئانت نەخوێندبێتەوە !
ئەوە لای خۆت چەسپی بکە کە نابێت ڕۆژێ هەبێ بەبێ قورئــــــان  سەرت بچێ , خوێندنەوەی قورئانت نەچێت !
#سێهەم : نوێـــــــژەکانت لەکاتی خۆیــــدا بکە , بڕواکەن خوشکەکانم هیچی تێناچێ کە ٥ دەقە بەس پێنج دەقە پێش بانگ لەسەر بەرماڵەکەت دانیشیت و دوای بانگەکە یەکسەر دەست بکەیت بە دووڕکاتی سونەت و ئینجا کۆتا نوێژەکەت بکەیت!  بەڵێ وابزانـــــە ئیتر تەواو بەس ڕێگەت دراوە ئەم نوێـــژە بکەیت و دەمریت #چوارەم : ئەگەر خوێندکاری و دەوام دەکەیت , هەتا ئەتوانی دوورکەوەرەوە لە کوڕان , وە خۆت بە دووربگرە لەو شوێنانەی تاوانی تێدا دەکرئت , وەکو کافتریا , هەروەها نەکەی بەتەنها سوار تەکسی و پاس ببیت , چونکە ئەوە خەڵوەیە و تاوانکی گەورەیە... وە چی تێدایە با بەتەنها خۆت بیت هەر دەرسەکانت تەواو بوو ڕێک بۆ ماڵەوە ..  بەڵام تەبعەن گەر لەماڵەوە بیت هەر لەم دەقەیەوە بە نیەتی پاداشت لەماڵەوە بە!  "وقَرّن في بيوتكن .." فەرمانی الله سبحانە جێ بەجێ دەکەیت لەوە گەورەتر ئەبێ چیبێت . #پێنجەم : علمی شەڕعی , علمی شەڕعی , علمی شەڕعی !  نەکەی خۆت بێ بەش بکەی لە بەشدار بوون لەدەرسێکدا , لانی کەم سەعاتێک یش بێت لە هەفتەیەکدا , چونکە لەو شوێنانە دڵ زیندوو دەبێتەوە
  ( وما اجتمعَ قومٌ في بيتِ من بيوتِ اللهِ ، يتلون كتابَ اللهِ ، ويتدارسونه بينهم ، إلا نزلتْ عليهم السكينةُ ، وغشيتْهم الرحمةُ وحفّتهم الملائكةُ ، وذكرَهم اللهُ فيمن عنده .)
واتە هەر کۆمەڵێک لەماڵێک لەماڵەکانی الله تعالى کۆببنەوە -ئەگەر ماڵەوەش بێت بۆ ئافرەت- ، قورئان بخوێننەوە , وە موڕاجەعە وتفسیر و تدبری بکەن لەنێوان خۆیان , ئیلا سوکنای و ئارامی دەڕژێ بەسەریاندا وەبە ڕەحمەت دادەپۆشرێن وە فریشتەکان چوار دەوریان دەگرن, وە الله سبحانە و تعالی لای فریشتەکان باسیان دەکات !!!!!)
  الله اکبر لەو پاداشتە , الله سبحانە باست بکات
#مامۆستایەکم **دەیفەرموو " ئەو دەرسانە شەحنی دڵ دەکاتەوە"

فەقیری لێبووردەی الله
براتان خاكى کوردی**#خوێنەربن#بڵاویبڪەنەوە#گرينكه_زور#دەنگ_ھەڵبڕە#بانگەواز#کورد#تەوحید

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 8 months, 3 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 11 months, 1 week ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 7 months, 1 week ago