?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 year, 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 11 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 year, 7 months ago
حکم اولیهی بنده صادره از دادگاه انقلاب ساری بابت «قیام ژینا» عینا در شعبهی نهم دیوان عالی کشور (دادگاه تجدیدنظر) تایید شد.
طبق این حکم مجموعا به ۶۲ ماه و یک روز حبس تعزیری محکوم شدهام که اشد ۳۹ ماه قابل اجراست.
۳۹ ماه به اتهام تحریک مردم به جنگ و کشتار با یکدیگر به قصد برهم زدن امنیت کشور!
۱۵ ماه و یک روز به اتهام توهین به رهبری!
۸ ماه به اتهام تبلیغ علیه نظام!
سه ماه و پانزده روز بازداشت سال گذشته محسوب میگردد.
#ژن_ژیان_ئازادی
.
۱۴۰۲/۸/۲
کورتە فیلمی «هیوا» لە فستیڤاڵی ئێکۆسینۆی بڕێزیل وەرگیراوە.
ئەم فستیڤاڵە گرینگی بە مافی مرۆڤ و ژینگە دەدات.
ئیدامە:
بابەتێکی دیکە ئەوەیە کە ئەگەرچی لە گەل خاتوو نەرگس هاوبەند نەبووم بەڵام هاوبەندگەلێکم بوو کە لە هاوڕێیانی نزیکیان بوون، بە تەواوی گیانم هەستم کردووە لەپەیوەندی گرتنی ئەو خاتوونانە بە کۆمەڵگای کوردستان بە مەبەستی وەرگرتنی ئێعتباری سیاسی و پێگەی کۆمەڵایەتییە کە وەکوو ئامرازێک بۆ بەرژەوندی سیاسی کەڵکیان لێ وەردەگرێت.
ئەوەی کە خانمی موحەممەدی لە جەریانی ئیعدامی ڕامین حسەین پەنایی لە گەل خانەوادەکەیا هاوخەمی دەردەبڕێت و لەگەڵ دایە شەریفەی خۆشەویست و باقی ئەندامانی بنەماڵەی وێنە دەگرێ نابێتە هۆی ئەوە کە ئەو خاتوونە پەیوەندی بە مانیفستی ژن ژیان ئازادییەوە هەیە
نکۆڵی لە هەوڵ و زەحمەتەکانی خاتوو نەرگس محەممەدی سەبارەت بە بڕێ داخوازی کە داخوازیگەلێکی ڕەوان ناکەم بەڵام دیسان جەخت لەسەر ئەوە دەکەمە کە ئیدعای کومیتەی نۆبڵ بێ بنەما و دوور لە ڕاستییە.
موژگان کاووسی
Telegram
موژگان کاڤووسی
هەست و سیفا
ڕەخنەیەک لە سەر گەنگەشەی خەڵاتی نۆبڵ
ئەمڕۆ ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٢ هەواڵی بەخشینی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی تەواوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیوە،خەڵاتێک کە پێشکەش بە نەرگس محەممەدی کراوە و هەر بەو بۆنەوە زۆرێک لە هاوڕێیانم داوایان کردووە بۆچوونی خۆم لەسەر ئەو بابەتە بڵێم. ئەم ویستەش لە سەر دەربڕینی بۆچوونم هۆکاری هەیە.
کاتێک لە دوای تێپەڕینی ساڵێک و وردەیە و بە هۆی تووشبوونی بە کۆمەڵی بەندی ژنانی زیندانی ئێڤین بە وایرۆسی کرۆنا لە گەلاوێژی ۱۴۰۰ بە مەرەخەسی لە زیندان هاتمە دەرەوە_ئەویش دوای بێبەری بوون لە مافی مەرەخەسی_سەرەڕای ناجێگیر بوونی باری تەندرووستیم و هەناس تەنگیم پەیامێکی دەنگیم بڵاو کردەوە و لەو پەیامە دەنگییەدا گلەییم لە میدیا و ڕاگەیاندنە کوردییەکان کردبوو کە بۆ هەواڵی ئەو ژنە سیاسییە ئێرانییانە بڵاو دەکەنەوە کە دژی ویست و داخوازییەکانی نەتەوەی کوردن.
لەو فایلە دەنگییەدا ئاماژە بە ناوی چەن کەسم کردبوو و باسم لە ئازار و عەزیەتگەلێک کردبوو کە هاوبەندییەکان بە هۆی داخوازییەکانم لەسەر مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد ڕووبەڕوویان دەکردمەوە ، لەو پەیامە دەنگییەدا ئیشارەتم داوە بەوە کە زیاتر لە زیندانبانەکانی کۆماری ئیسلامی ئازاریان داوم .
هەر بەم هۆیە کە ئەمڕۆ لەسەر نەرگس محەممەدی پرسیاری زۆرم ئاراستە دەکرێت، سەبارەت بەم بابەتە دەبێ بڵێم کە من هیچکات پێکەوە هاوبەند نەبووین و زیندانی بوونمان پێکەوە نەبووە لە بەر ئەوەی کە ماوەیە پێش ئەوە من ڕەوانەی ئێڤین بکرم نەرگس لە زیندانی ئێڤینەوە گوازرابوویەوە بۆ زیندانی زەنجان. بەڵام ئەو شتەی کە من لەو خاتوونە بزانم بەشداریکردنی ئەوە لەگەڵ نازەنین زاغەری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران و دەنگدان بە بەربژێڕەکانە لە ساڵی ٩٦ی هەتاوی دا.
خۆم کە لە ساڵی ١٤٠٠ دا لە زیندانی ئێڤین دەسبەسەر بووم کاتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران بەرپرسانی بەند و حیفازەتی ئیتلاعاتی زیندان دوو حەوتوو پێش لە هەڵبژاردنەکان داوایان لە زیندانییەکانیان دەکرد کە ئەگەر دەتانهەوێ لە هەڵبژاردنەکان بەشداری بکەن بە بنەماڵەکانیان بڵێن کە ناسناماکانیان لە کاتی چاوپێکەوتنا بهێنن و ڕادەستی پاسەوانانی زیندانی بکەن تا بگاتە دەست حیفازەتی ئیتلاعات، بە باشی بەبیرم دێت کە ئەو ساڵە لە بەندی ئێمە هیچکەس بەشداری نەکرد و بەسەرهاتی بەشداری کردنی نەرگس محەممەدیم لە ساڵی ٩٦ دا، هەر ئەو کات لە هاوبەندییە کۆنەکانم بیست.
لێرە دا بە پێویستی دەزانم کە بابەتی سەرەکی و ئەسڵی خۆم بخەمە بەرچاو، ئەویش ڕەخنەیەکە ڵە سەر وتەکانی کومیتەی نۆبڵ کە ژن ژیان ئازادییان قەرزاری هەوڵەکانی خاتوو نەرگس محەممەدی زانیوە
من دڵنیام کە ئەندامانی کومیتەی نۆبڵ ئەوەندە زانیاریان هەیە کە سەرچاوەی ئەسڵی ژن ژیان ئازادی بناسن و بزانن کە ئەم مانیفستە سەرەتا لە ئاخێزگەی سەرەکی خۆی واتە باکووری کوردستان سەری هەڵداوە و ساڵی پار لە دەسپێکی شۆڕشی ژینا لە شەقامەکانی ڕۆژهەڵات وترایەوە، هەموو ئێمە دەزانین کەسانێکی وەک مەسیح عەلینژاد زۆر بەخێرایی وەریان گێڕا بە زن زندگی آزادی و لە بەرژەوەندی خۆیاندا دەستیان بەسەردا گرت.
خۆم هەمان کات یانی دوای تێپەڕینی کەمتر لە حەوتوویە لە مەرگی ژینا و دوو ڕۆژ بەر لە دەسبەسەر کردنم ، لە ڕێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١ لە لاپەڕەی ئینستاگرامەکەمدا لە چەند دانە پۆست و ئێستۆری ناڕەزاەیتی خۆم بەنیسبەت ئەو وەرگێڕانە دەربڕی و بەم پێیەش داهاتووی ئەم جەریانەم پێشبینی کرد تەنانەت ئاخرین نووسینی من لە ئینستاگرم پێش لە گیران سەبارەت بەم بابەتەیە .
من خاتوو نەرگس محەممەدیم لە زیندان نەبینیوە بەڵام دەزانم کە خاتوو نەرگس محەممەدی هیچکات هەموو ڕەهەند و لایەنە جۆراوجۆڕەکانی زوڵم و ستەمی نەبردووەتە ژێر پرسیار و هیچکات لە سەر مافی نەتەوە بندەسەکان و مافی چینی کرێکار و .... چالاکییەکی بەرچاوی نەبووە، هەروەها کە خۆم لەسەر لایەنی زمانی کەمینەکان چالاکم هەر چالاکێک مافی خۆیەتی تەنیا لایەنێکی تایبەت لە چالاکییەکانی بەرجەستە بکاتەوە، بەڵام باسەکە بابەتێکی دیکەیە ئەویش ئەوەیە کە ژن ژیان ئازادی بە بەرهەمی چالاکییەکانی ئەو بزانرێت ؛ چ بگات بەوەی کە ئاکامی تێکۆشانی ئەو بێت.
ژن ژیان ئازادی مانیفێستێکی هەڵقوڵاوی کۆمەڵگایەکە کە بەستێنەکەی لەگەڵ کۆمەڵگای خاوەنی دروشمی زن زندگی آزادی هەڵگری جیاوازین. چۆن دەکرێ بەرهەمی کۆمەڵگای موتەرجم بێ!؟
بابەتێکی دیکە ئەوەیە کە ئەگەرچی لە گەل خاتوو نەرگس هاوبەند نەبووم بەڵام هاوبەندگەلێکم بوو کە لە هاوڕێیانی نزیکیان بوون، بە تەواوی گیانم هەستم کردووە لەپەیوەندی گرتنی ئەو خاتوونانە بە کۆمەڵگای کوردستان بە مەبەستی وەرگرتنی ئێعتباری سیاسی و پێگەی کۆمەڵایەتییە کە وەکوو ئامرازێک بۆ بەرژەوندی سیاسی کەڵکیان لێ وەردەگرێت.
ئیدامەی هەیە….
Telegram
موژگان کاڤووسی
هەست و سیفا
فستیوال فیلم آمد در باکور(کردستان واقع در ترکیە) از پنجم مهر بە مدت شش روز در حال برگزاری است.
فیلم کوتاە «هیوا» نیز در این فستیوال حضور دارد.
دومین کتاب کودک بە گویش کوردهای کلاردشت(لکی) با عنوان «هەیفە کوردی نەزانم» منتشر شد.
این کتاب با شعر و مدیریت هنری مژگان کاوسی و با همکاری انتشارات توکلی منتشر شده است.
اجرای موسیقایی این کتاب که کار هنرمند عزیز وحید نظری کرمانشاهی می باشد، با #هەیفە_کوردی_نەزانم قابل سرچ است.
دوەمین پەرتووک ئایلکانە ڤە گوویش کوردگەل کڵاردەشت ( کوردی لەکی) ڤەگەرد تایتڵ «هەیفە کوردی نەزانم» هاتە چاپ بین و ڤەشیا.
ئێ پەرتووکە ڤەگەرد شێر و ڤەڕێڤەبەری هونەری موژگان کاڤووسی و ڤەگەرد هامکاری ڤەشەنخانە تەوەکوڵی چاپ و ڤڵا بییە.
مووسیقای ئێ پەرتووکە گ کار هونەرمەند ڕێزدار و ئەزیز وەحید کرماشانیە، ڤەگەرد #هەیفە_کوردی_نەزانم سرچە مەکرێ.
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 year, 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 11 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 year, 7 months ago