هۆشیار نصرالدین :: Hoshyar Nasradin

Description
ناسینی پێغەمبەر ‎ﷺ و ، یارانی رضي الله عنهم بە پوختی و سەحیحی
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 7 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months, 2 weeks ago

6 months, 1 week ago

مردنی شافعی رحمه الله

ئیبن خوزەیمە لە موزەنیەوە دەگێڕێتەوە ، وتی: ڕۆشتمە ژوورەوە بۆلای شافعی لەو نەخۆشییەی كە بەهۆیەوە وەفاتیكرد ..
وتم: ئەی باوكی عبدالله ، حاڵت چۆن بوو ئەم بەیانییە ؟
سەری بەرزكردەوە و ، وتی: بەیانیمكردەوە دونیا جێدەهێڵم و ، لە براكانم جیادەبمەوە و ، دەگەم بە كردەوە خراپەكانم و، دەڕۆمەوە بەردەستی پەروەردگار ، نازانم ڕۆحم بۆ بەهەشت دەڕوا پیرۆزبایی لێبكەم ، یان بۆ دۆزەخ تا سەرەخۆشی لێبكەم ، پاشان گریا و ، ئەم شعرەی وت:

ولما قسی قلبي وضاقت مذاهبي
جعلت رجائي دون عفوك سلما
تعاظمني ذنبي فلما قرنتە
بعفوك ربي كان عفوك أعظما . ١

لە ڕیوایەتێكی تردا : ئیمامی شافعی رحمه الله لە سەرەمەرگی دا وەسێتیکرد کە بوەیطی لە شوێنەکەی دانیشێ بۆ دەرسدانەوە . ٢

بوەیطی: ئەبو یەعقوب یوسفی کوڕی یەحیای بوەیطی ، هاوەڵ و هۆگری شافعی بوو ، زاناو خواناس و ، دونیا نەویست بوو ، لە زیندان وەفاتیکرد بۆ ئەوەی بڵێ قورئان مەخلوقە ، نەیوت ، ساڵی ٢٣١ ی کۆچی وەفاتیکرد رحمه الله . ٣

ڕەبیعی کوڕی سولەیمان دەڵێ: ڕۆشتمە لای شافعی نەخۆشبوو ، وتی: هەرگیز موناظەڕەم نەکردوە بۆ ئەوەی بیبەمەوە ، هەروەها پێمخۆشە هەموو خەڵکی ئەم کتێبانەم شارەزاببن بەبێ ئەوەی هیچی بدرێتە پاڵ من …
ئەمە ڕۆژی یەك شەم بوو ، لە ڕۆژی پێنج شەممە وەفاتیکرد ، شەوی جومعە لێبوینەوە لە ناشتنی ، مانگی یەك شەوەی شەعبانی ساڵی ٢٠٤ مان بینی . ٤
___________________١- صفة الصفوة: ٢/ ١٤٦
٢- تهذیب الأسماء واللغات: ٥٢
طبعة الرسالة عالمية
٣- سير أعلام النبلاء: ١٢ / ٥٨ ، والبداية والنهاية: ١١ / ١٢٦
٤- سير أعلام النبلاء: ١٠ / ٧٢

کتێبی: پەند و وانەکان لە ماڵئاوایی گەورەکان

6 months, 1 week ago

فەرموون ئێوەو پ د ف ی کتێبی : ئاسان لە ناسینەوەی تاوانە گەورەکان

6 months, 1 week ago

تکایە ..
کەم تراژیدیای زیندانییەکان بڵاوبکەنەوە ، فڵان وای پێدەکرا و ، ئافرەت وا دەستدرێژی دەکرایە سەری و ئەوانە ..
هەندێ لەبڵاوکردنەوەی ئەو دیمەن و بەسەرهاتانە بۆ شکاندنی نەفسی موسڵمانانە ، بۆئەوەی هەست بەکەمی و زەلیلی خۆیان بکەن ..

بۆ باسی ئەوەناکەن کە لەماوەی چەند ساڵێکی کەمدا لوتی ئەمریکای گەورە تیرۆرست لە ئەفغانستان شکێنرا ، لوتی زایۆنی لە ٧ی ئۆتۆبەر شکێنرا ، لوتی بەشار و ڕووس و دارودەستەی بەماوەی ١١ ڕۆژ شکێنرا ، لەکاتێکا هەموو ئەو پاڵەوانانە لە گەمارۆ و لیستی درۆی تیرۆربوون و ، بە نینۆکی خۆیان تاشەبەردیان دەکردە تونێل و یاسین ١٠٥ یان درووست دەکرد و ، وا ماوەی زیاتر لە ٤٣٠ ڕۆژە هەموو جیهان نەیانتوانیوە چۆك دابدەن بەکۆمەڵە پیاوێکی خاوەن باوەڕ …!

6 months, 2 weeks ago

دەزانن ئەم هەموو تاوانەی ڕژێمی لەناوچوی بەعثی عەلمانی ڕافیزی لە سوریا لەلایەن وڵاتان و دەزگا هەواڵگیرییەکانیانەوە زانراوبوو ، کەچی وەك سەرۆکی وڵات پێشوازی لێدەکرا و ڕێزی لێدەگیرا و بەئاشکرا یارمەتیدرا لەدژی گەلەکەی خۆی و ، شۆڕشگێڕانیان بە تیرۆرست لەقەڵەمدا !؟

بۆ کوردە بۆریش :
دەزانن قەسەدەی بەکرێگیراو پاڵپشتی ئەم ستەمکارە خوێنمژەبوون و ناوی خۆیان ناوە: هێزەکانی سوریای دیموکرات و بەشێکن لە قواتی نیظامی ڕووخاو !؟

ئێمە الحمدلله بەفەزڵی ئیسلامەکە زووتر ئەوەمان دەزانی ..

6 months, 2 weeks ago

سبحان الله والحمدلله ولا إلە إلا الله والله أکبر

6 months, 2 weeks ago

بۆ نقفۆر سەگی ڕۆم : ساڵی ١٨٧ ی كۆچی ڕۆمەكان شاژنە ڕینا یان لادا و ، نقفۆر یان كردە پاشا ، نامەیەكی نارد بۆ هارونە ڕەشید : لە نقفۆرەوە پاشای ڕۆم بۆ هارون پاشای عەرەب ، پاشان ، شاژنەكەی پێش من تۆی خستبوە شوێنی وەزیر و خۆشی جوندی لەیاری شەتڕەنج ، پارە و سەرانەی…

6 months, 3 weeks ago

گەنجێکی تەمەن شازدە ساڵان ، جلوبەرگێکی سەربازیی پەڵەپەڵەی لەبەرکردوە ، کڵاوێکی سەوزیشی کردۆتە سەری و لێی نوسراوە ( لا إلٰه إلا الله محمد رسول الله ) ، ( کتائب الشهید عزالدین قسام ) ، چەکێکی بەدەستەوەیە و چەند بۆمبێکی دەستی بەکەمەرییەوە بەستوە و ، لەگەڕەکی شوجاعییە لە ئۆتۆمبێلەکەی دادەبەزێت و لەدەرگای ماڵەوە دەچێتە ژوورەوە ..

دایکی بەڕاکردن بەرەو ڕووی دەچێت و هاوار دەکات : کوڕە ئازیزەکەم ، ئەمە چیە ؟
- پێدەکەنێت و دەڵێت: دایەگیان بۆ کارێکی شەهیدی دەڕۆم ..
دایکی بۆ چەند چرکەیەك بێدەنگ دەبێت .
- دایەگیان ! ئێستاش ئیتر کاتییەتی ، لەخەوندا خۆمم بینی پەلامارمدان و دام بەسەر شوێنەکەیاندا و وەکو مەڕ لێم کوشتن تا شەهید بووم ، پاشان خۆمم لە خزمەتی پێغەمبەری خوادا ‎ﷺ لەباخەکانی بەهەشتدا بینیەوە کە بەخێرهاتنی کردم و ، فەرمووی: بەخێربێی محمد ، بەخێربێی ..

فرمێسك بەچاوی دایکیدا هاتەخوار و ، دەستیبرد بۆ چمکی لەچکەکەی تا بەرلەوەی بەڕوومەتیدا بێتەخوار بیسڕێت و ، وتی: خوای گەورە سەرکەوتوت بکات کوڕی شیرینم ، خوای گەورە بەئاواتی خۆتت بگەیەنێت کوڕی ئازیزم ، پاشان لە ئامێزی گرت و ماچیکرد و دەست و سەر و تفەنگەکەشی ماچکرد و ، وتی: کاتێ پەلامار دەدەیت ، دوودڵ نەبیت و ئاوڕ بۆ دوا نەدەیتەوە کوڕم ، هیچ بەزەییت پێیاندا نەیەتەوە ئازیزەکەم ، خوات لەگەڵ بەرەو بەهەشتی نەبڕاوە بۆ خزمەتی خۆشەویستمان محمدی موصطەفا ‎ﷺ ، خوات لەگەڵ ئازیزی دڵم ، ڕووناکی چاوم خوات لەگەڵ .

محمدیش سەری دایکی ماچ دەکات و دادەنەوێت دەستی ماچ دەکات و بەڕێدەکەوێت و ، دەڵێ:
- با تەلەفۆنەکەت لەتەنیشتت بێت و کراوەبێت بۆ کۆتا ماڵئاوایی ، لەوێ پەیوەندیت پێوە دەکەمەوە .
دەڕوات و دایکیشی لەسەر بەرماڵی نوێژەکەی دادەنیشێت و ، لەقوڵایی دڵیەوە لەخوای گەورە دەپاڕێتەوە کوڕەکەی سەرکەوتوو بکات و بەشەهیدی قبوڵ بکات .
محمد تەلە دڕکاوییەکانی دەوربەری خێوەتگەیەکی جونشین دەپەڕێنێت و بەرەو پەیمانگای ئایینی سەربازی دەچێتە پێشەوە ، لەوێ ئامێری پەیوەندییەکەی دەکاتەوە و دەست دەنێت بەدوگمەیەکدا و ، دایکی ئاوڕ لەتەلەفۆنەکە دەداتەوە و ، دەڵێ: ئەو لەوێیە ، کزەی جەرگم ، گوێی لەدەنگی دەبێت بەهێمنی و متمانە بەخۆبونەوە دەڵێت:
- دایەگیان من لەوێم ، گەشتومەتە ئامانجەکەم دایکی ئازیزم ، خوات لەگەڵ دایەگیان ، بەرەو باخەکانی بەهەشت .
خوات لەگەڵ و ماڵئاوا خۆشەویستەکەم .
- ئامێرەکە بەکراوەیی دەهێڵمەوە ، تا دەنگی شەڕەکە ببیستی ..
تەلەفۆنەکە بەکراوەیی لەسەر قایشەکەی دادەنێت و دەچێتە ناو باڵەخانەکەوە و هاوار دەکات:
الله أکبر ، خەیبەر هاتەوە .
بۆمبەکانی یەك لەدوای یەك دەهاوێژێت ، پاشان دەرگای هۆڵی سەرەکی دەکاتەوە و تەقە دەکات ..
دایکی گوێی لەدەنگی تەقەکان دەبێت و بەهێمنی دەڵێت: خوایە هاویشتنەکەی بەڕاست بگێڕیت ، هەرتۆی هاوێژەر و هاویشتنی تۆیش هەڵە ناکات ، ئەی پەروەردگاری جیهانییان ..

پێکدادان لەگەڵ ئەو هێزەدا درووست دەبێت کە بەپەلە بەرەو جێگاکە هاتبوون و ، محمد دەکەوێت و دەڵێت: أشهد أن لا إله إلا الله وأشهد أن محمدا رسول الله ..
دایکی هاواری خۆشی لێ بەرزدەبێتەوە و دەڵێت: سوپاس بۆخوا کە شەرەفی شەهیدبوونی کوڕەکەمی پێبەخشیم ، لەخوای گەورە دەپاڕێمەوە بمانخاتە بەر ڕەحمەتی نەبڕاوەی خۆیەوە .
خەڵکی لێی کۆبوونەوە ..
دراوسێیەکیان لێی دەپرسێت: خواحافیزیت لێکرد و دڵنیابوویت بەرەو مردن دەڕوات !؟
- بەخوا ، ئەو لەهەموو دونیا و ئەوەشی تێیدایە لەلام خۆشەویستر بوو ، بەڵام لە پێناوی خوا ، لە پێناوی ئەقسا و قودس گیانی بەخشی ..
- بەخوا ، ئامادەم مێردەکەم و دوو کوڕەکەی ترم لە پێناوی خوادا بکەمە قوربانی ، من چاوم لەوەیە خوای گەورە ڕەحمەتی خۆیمان بەسەردا بڕێژێت و هەموومان پێکەوە لە خزمەت خۆشەویستماندا ‎ﷺ کۆبکاتەوە ..

دڕك و مێخەك: ٦٨٦ - ٦٩٠

6 months, 3 weeks ago

مەریەم یەکەم سکی دانا ، کچێکی بوو ، ئیبراهیم ناوی نا « ئیسرا » ..
کە پرسیاری هۆی هەڵبژاردنی ئەو ناوەی لێکرد ؟
وتی: هەتا هەرکات بینیم ئەو ئەرکەم بیر بهێنێتەوە کە بەرانبەر خاکی ئیسڕا و میعڕاج و مزگەوتی ئەقسا لەسەر شانمە .
هەرچەندە منداڵ هۆیەکە بۆ دوورکەوتنەوەی بنیادەم لە جیهاد ، بەڵام ناونانەکەی بە « ئیسرا » دەبێتە هۆیەك هانم دەدات بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکەم ، نەك دوورکەوتنەوەم لێی .

دڕك و مێخەك: ٤٥٠

6 months, 3 weeks ago

ئەبو دەڕداء رضي الله عنە ساڵی ٣٤ كۆچی وەفاتیکردوە لە دیمەشق . ١

جارێك دەچێتە ژوورەوە بۆلای خێزانی بەتوڕەییەوە ..
خێزانی دەڵێ: چی توڕەیکردوی ؟
دەڵێ: والله هیچی ئوممەتی محمد ‎ﷺ ناناسمەوە تەنیا ئەوەنەبێ کە نوێژی جەماعەت دەکەن . ٢

ئیبن حەجەر رحمە الله کە ساڵی ٨٥٢ ی کۆچی وەفاتیکردوە ، دەڵێ: فەیا لەیتە شیعری ئەوە سیفەتی ئەو زەمەنە باشەبێ لای ئەبو دەڕداء ، دەبێ حاڵی سەردەمەکانی تر چۆنبێ تاکو زەمەنی ئێستامان ؟ ٣

وتم: حاڵی ئێستای - ١٤٤٦ ی کۆچی - خەڵکی چۆنبێ کە خەڵکی لەڕیزی پێشەوەی مزگەوتە یاخود لەسەر مینبەرە کەچی کوفر و ئیمان لەیەك جیاناکاتەوە !؟
والله المستعان … _________١- گوڵاو و ڕەیحان لەناسینی هاوەڵان رضي الله عنهم
٢- البخاري: ٦٥٠
٣- فتح الباري

فائیدەیەك لە دەرسی مانگەشەوی ڕێگای ڕووناکی

6 months, 4 weeks ago

دیارە ویستی الله شتێکی ترە ..
الحمدلله کە غ ەزە جارێکی تر بەتەنیا مایەوە !
حزب اللات و زایۆنی ڕێکدەکەون لەسەر وەستانی جەنگ

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 7 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months, 2 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months, 2 weeks ago