?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 3 weeks ago
خەڵکی (شام) هەرگیز لە دژی دوژمنێک یەکناگرن و دواتر تووشی شکست ببن. هەروەک لە فەرموودەدا هاتووە: (بەردەوام کۆمەڵێک لە ئوممەتەکەم لەسەر حەق چەسپاو دەمێننەوە، زاڵ دەبن بەرامبەر بە دوژمنەکانیان تا قیامەت هەڵدەستێت). ئیمام ئەحمەد فەرموویەتی: ئەوان خەڵکی شامن.
فریشتەکان لە کاتی ئاشتیدا باڵەکانیان بەسەر شامدا بڵاودەکەنەوە، ئەی چی دەربارەی کاتی شەڕ؟! لە فەرموودەی صەحیحدا، پێغەمبەری خودا ﷺ فەرموویەتی: «توبا بۆ شام»، چونکە فریشتەکانی خوای میهرەبان باڵەکانیان بەسەریدا بڵاو دەکەنەوە.
(توبا بۆ شام: واتە شام بە بەرەکەت بێـت و ژیانی خەڵکەکەى خۆش وئارام بێت)
بەڵگەکان بەبەهێزی ئەوە دەردەخەن کە خاکەکانی ئیسلام پێش جەنگە گەورەکە یەکدەگرن و دەبنە یەک دەوڵەت. لە فەرموودەکەدا، شام پێی دەوترێت "کەمپی موسڵمانان"، واتە ئەو شوێنەی کە ئاڵاکەیان تێیدا کۆدەبێتەوە-نیشانەی یەکێتی ئوممەتە.
ئەوەیی ئەمڕۆ له شام ڕوودەدات، دەڕوازەیەکه بۆ ئوممەت بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێبازەکەی!
- شێخ عبدالعزیز الطریفي
خواناسی لە سوڕەتی (فاتیحە)
ـــــــــــــــــــــ
سورهتی فاتیحه - كه كلیلی قورئانه، كورتكراوهی سهرتاپای بابهت و سورهتهكانه، مشتێكه له خهرمانی ورد و درشتی پهیامی خوایی، بگره له ههر باخێک گوڵێک و له ههر درهختێک میوهیهكی لێ چنراوه - خراوهته بهر باس و خواس و لێكۆڵینهوه و وردبوونهوه، چ له ڕووی زمانهوانیی وشهكانییهوه، تا حوكمه فیقهییهكانی سوورهتهكه بهگشتی و ئایهتهكانی به تایبهتی، به سهرنجێكی ورد و تێگهیشتنێكی قووڵهوه ههڵوێسته كراوه لهسهر یهك به یهكی چهمكهكانی؛ به دیدێكی كراوه و ئاسۆیهكی فراوانهوه، به پشتبهستن به تێگهشتنی زانایانی پایهبهرزی پێشین و پاشین، چووینهته خزمهتی وشه و ئایهته پیرۆز و گشتگیر و ههمهلایهنهكانی؛ خولگه و تهوهری سوورهتهكه له «خواناسی»دا خۆی دهبینێتهوه، بۆیه بابهتهكانی پهروهردگاری و خوایهتی، حاكمییهت و پادشایهتی، ڕبووبییهت و ئولوهییهت، ئهسما و سیفات و وهحدانییهت؛ مهیر و سۆزی ئیلاهی، ڕۆژی پهسڵان و لێپرسینهوه و دادگایی، پهرستش و ڕێوشوێن و ڕێساكانی، هیدایهتی خوایی و جۆرهكانی و ئاستهكانی؛ ڕێگای ڕاست و ناڕاست، هەر هەموویان تیشكیان خراوهته سهر و گهنگهشه كراون. له كۆتاییشدا چمكێک له بههره و سوودهكانی ئهم سورهته مهزنه خراوهته ڕوو و جهخت لهسهر ههردوو بابهتی «حاكمێتی» و «سهلماندنی پێغهمبهرێتی» کراوەتەوە له بهر ڕۆشنایی تیشكی سورەتەکەدا.
د راید
ڕابیتە بیانووی هەموومانی بڕیوە
لەجێی حەفەت و ئاخ و داخ فەرموون بەشداری بکەن لە جیهادی ماڵ کە پێش جیهادی گیانە ،
ئەوەی جیهادی ماڵی پێنەکرێت حەتمەن جیهادی گیانیشی پێناکرێت
رابیتەى مرۆیى (8) پڕۆژە بۆ هاوکارى غەززە رادەگەیەنێت
ڕێکخراوی ڕابیتەیی مرۆیی بەهاوکاری خێرخوازان لەناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لەهاوکاریکردنی خەڵکی لێقەوماوی غەززە، لەئێستاشدا 8پڕۆژەی جۆراو جۆر دەخاتە بەردەست خێرخوازان ، بۆ ئەوەی زیاتر بەهانای لقەوماوانی غەززەوە بچین....
?پڕۆژەی یەکەم: (برنج و شلە) رۆژانە بۆ یەک کەس
تەنها بڕی (5000) دینار
?پڕۆژەی دووەم: کەفالەتکردنی منداڵانی بێ باوکی غەزرە، بەبڕی مانگانە (75000)هەزار دینار
?پڕۆژەی سێیەم: خواردنى بازلاء رۆژانە بۆ یەک کەس (2000) هەزار دینار
?پڕۆژەی چوارەم: خواردنى ( شۆرباى نیسک)
رۆژانە بۆ یەک کەس
(2000) هەزار دینار
?پڕۆژەیی پێنجەم: یەک سەبەتەى خۆراک
بۆ یەک خێزانى (8) کەسى بۆ ماوەى (15رۆژ)
تەنها (103) هەزار دینار
(11) جۆر خواردنى تێدایە
?پڕۆژەیی شەشەم: ئامادەکردنى (1000) هەزار (نانی گەرم )
رۆژانە بۆ (500) کەس
تەنهابڕی (105) هەزار دینار
?پڕۆژەیی حەوتەم: بیرى ئاو خواردنەوە
کە رۆژانە (70000) هەزار لیتر ئاو دەدات
چاککردنەوە و سیستمى وزەى خۆرو ماتۆڕى ئاو پاتر
?بڕى تێچووى(18000) هەژدە هەزار دۆلارە
?پڕۆژەیی هەشتەم: کڕینی یەک تەنکەر ئاوی ڕۆژانە بۆ (144)خێزان
بەبڕی (265000)هەزار دینار
خێرخوازی بەڕێز دەتوانیت بەهەر بڕێک دەتوانیت بەشداربیت
بۆ ناردنى باڵانس بەفاستپەى و ئێف ئایبى
07702914242- 07502914242
پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخوود سەردانمان بکەن
کوردستان-07501173849
سلێمانى: 07701568110
هەولێر:07501449100
دهۆک:07508893131
کەرکوک: 07701410581 گەرمیان:07730864040
سبەینێ چی ڕوودەدات چۆن خۆمانی بۆ ئامادە بکەین!؟
خۆر لە ڕۆژێکی باشتر لە ڕۆژی عەرەفە هەڵنایەت وە لە شەوێکی باشتر لەشەوی قەدر ئاوانابێت، نزاکردن تیایاندا لەباشترین کردەوەکانن ، وە نزیکترینن بۆ وەڵامدانەوە و قبوڵبوون .
بۆ ئەوانەی لەحەج نین پێویستەکا لەگەڵ ڕۆژووی عەرەفەدا ڕۆژەکەیان پڕبکەن لە خوێندنی زیکر و قورئان و نزاکردن ، ابن عباس و عمرو بن حریث لەم ڕۆژەدا هانی خەڵکیان ئەدا بۆ مانەوەیان لەمزگەوتدا .
باشترین کردەوەی ڕۆژی عەرەفە دوای بەڕۆژووبوون خوێندنی زیکر و نزاکردنە ، نزاکردن زیاتر .. خۆ نەبەستنەوەش بە یەک نزاوە، بەڵکو کۆی چاکەی دونیا و دواڕۆژی داوابکات .
بێبەشترین کەسەکان ئەوانەن کە تاوان ئەکەن لەڕۆژێکدا کە خوای گەورە لای فریشتەکانی شانازی بە بەندەکانیەوە ئەکات ، پێغەمبەری خوا ﷺ ئەفەرموێ .. "خوای گەورە نزیک ئەبێتەوە و شانازی بە ئەهلی عەرەفەوە ئەکات لای فریشتەکانی "
خوای گەورە نایەتە ئاسمانی دونیا ئەگەر لە کاتێکی زۆر گەورەدا نەبێت ، وە هاتنەخوارەوەی لە ڕۆژدا نەسەلمێنراوە جگە لە ڕۆژی عەرەفە ، وە دەرگای ڕەحمەتی لەوە فراوانتر نابێت ، بێبەش ئەوکەسەیە کە دەرچەیەک بۆخۆی نادۆزێتەوە لەو ڕۆژەدا.
گەورەترین ڕۆژوو لەدوای ڕۆژووی ڕەمەزان ڕۆژووی عەرەفەیە ، خوای گەورە لەگوناهی دووساڵ خۆش ئەبێت ، باشترینی کردەوەکانیش - بۆئەوانەی لەحەج نین - ڕۆژوو گرتنە ، وە زیکری اللە اکبر و نزاکردن و داوای لێخۆشبوون .
باشترین ڕۆژی دە ڕۆژی کۆتایی ڕۆژی عەرەفە و قوربانیکردنە ، ئەوەی کە سەرەتاکەیی لەدەستداوە با فریای کۆتاییەکەی بکەوێت .. چونکە کردەوەکان بە کۆتاییەکانیان ئەناسرێن
لە ڕۆژی عەرەفەدا بەهەشت نزیکترینە و ڕۆزەخ دوورترینە ،بێبەشیش ئەو کەسەیە کە کردەوەیەک نادۆزێتەوە خۆیی بێ ڕزگار بکات ، پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی " ڕۆژێک لە عەرەفە گەورەتر نییە کە خوای گەورە بەهۆیەوە لە ئاگری دۆزەخ لاتاندات "
وەڵامەکە لە علامه الحاضر الغائب عبدالعزیز الطریفی دراوەتەوە
لەو كاتەوەی ئەم وێنەیەم بینیوه، هەرچی ئەكەم ناخم ئارام نابێتەوه، ئەگەرچی ئەو لاشەیەكی ئارامه!
دڵم هەژاوه، گەر چی ئەو دڵی وەستاوه!
موچڕكه به گیانمدا دێت، گەرچی ئەو چركه به گیانیدا نایه!
كه لێی دەڕوانم، گۆنا تەڕ دەبێ، گەرچی ئەو ڕوی لێم نیه، وتەڕی گۆناشی هی دەریایه!
بەڕاستی ژیانی لی تاڵكردوین، وەكو دیمەنە خویناویەكانی تری شامی نەزیف!
پێشەوا موعاویە ئەفەرموێ: «ژیان تامی چیه ئەگەر چەند هەزارمان لێبكوژریت؟!».
ئەڵێم: ئێمه دەیان وسەدان هەزارمان لیدەكوژریت ودەمرێت!!
بەڵكو مردن وكوشتن بوەته بەشێك له ژیانمان، ونزیك له گوێمان، له پێش چاومان، لەبەردەستمان. فرحماك یا رب!
خوایه گیان! ئەی پەرورەرینی دلۆڤان! میهرەبانیمان لەگەڵ بفەرمه، بمانگێڕەوه سەر ڕاسته شەقام.
ئەی دادگەری باڵا دەست! ئیسلام سەربخه ودوژمنانی سەرشوڕ بكه.
ئەی بەبەزەییترین! توشی فیتنەمان نەكەیت هەتا دەمانبەیتەوه لای خوت. آمين
و....
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 3 weeks ago