❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
شیرین!
ئێمڕۆ دەبێ،
هەموو هەورە گەڕۆکەکان کۆ کەیەوە،
برووسکەیەک دەستەمۆ کەی.
زۆر لەمێژە ئەم وڵاتە بێ بەهارە
بەرگی سەوز ناکاتە بەر.
تەشی بادە،
برووسکەکەت
لە ڕانی ئاسمان بخشێنە و
ڕیز ڕیز باران
وەک داوە بەنی بادراو
لە کەڵافی ئەم هەورانە ببارێنە،
با کیژی تۆریاوی سروشت
بۆ بەهاری ساڵی تازە
بەرگی سەوز
بۆ بەژنی ئەم خاکە بچنێ.
-زەوی سەخت و ئاسمان دوور#مارف_ئاغایی
@frini_hast
خەیاڵەکەم،
ئەسیرێکی تەلیسمییە لە گۆمی چاوەکانتا،
خەیاڵەکەم،
کەروێشکەیە،
شەپۆلەکەی خەمی دڵم بە با دەدا...
خەیاڵی من،
ئەتۆی کە بۆنی پنگی بەربەیانمی،
ئەتۆ کە گیانمی،
ژیانمی...
خانمۆڵەکەم!
دە پێم بڵێ:
لەکوێ فێر بووی،
هۆنراوە بکەیتە پەخشان؟
لەکوێ فێر بووی،
دەریای یاخی
ئارام بکەی وەکوو ئاسمان؟
خۆ تۆ شلکەنەمامێکی، گیانی گیانان،
چۆن دەتوانی
سندم لە پێی گڕکان بکەی،
لغاو بکەی دەمی زریان؟
چۆن بە ساتێک
ئاوا ژینم دەڕەنگێنی،
بە ساتێکیش
بەستەڵەکی تیا دەکەیتە سەرچۆپیکێش؟
چۆن بە ساتێک
وەکوو ئاگر هەڵمدەکەی،
بە ساتێکیش ئاوا دەمکەی بە خۆڵەمێش…
#عەبدوڵڵا_پەشێو
@frini_hast
ئاخ پەی خەڵوەتێ بدیام وە بێ خەم
سیوای تۆ دیدەم، کەس نەدیام وەچەم
دڵ پەی دیدەنت کام خەڵوەت سازۆ
تۆی دیدەیچم بی، مەردم نمازۆ
نزمە بۆ فڕینی سەرت ،ئەم ئاسمانە
بجۆشۆ هەرکەس وە قەد ناڵەی وێش
بنۆشۆ هەر کەس وە پیاڵەی وێش
جە لای هەر گەردێ وە سەدایێوەن
دەوای هەر دەردێ وە نەوایێوەن
ساڵانێکە هیچم بۆ کەس نەنووسیوە،
من لەم ڕووەوە وەک یەکێکی مردوو ،
هیچ جۆرە ئارەزوویەکم بۆ بینینی کەس نەبووە
وەک بڵێی نە لەم دنیایەد بم و نە لە دنیایەکی تردا،
وەک ئەوەی هەرچیەک لەم ساڵانەدا کردوومە،
تەنیا لەسەر داواکردنێکی ناچاری کردبێتمن...
هەموو دنیا گوڵاڵە و نەستەرەن بێ
بەبێ دووچاوەکەی شەهلا بە من چی
بە ئەسپایی تەمەن ڕۆیی، نەهاتی
بەهاری عەهدی خوشبۆیی نەهاتی
وتم هەر هێندە بتبینم کە بێژم:
گرانە دەردی بێ تۆیی، نەهاتی.
#ناسر_حێسامی
@frini_hast
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago