?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 7 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 9 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 5 months, 3 weeks ago
هەژاری و هەژاران لای کاک ئەحمەد
یەکێک لەو بابەتە تایبەتەی کە لە هەموو وجوودی کاک ئەحمەددا ڕەنگی دابوویەوە و بە شێوەیەکی زەق و ئاشکرا دەرکەوتبوو بابەتی خوێندنەوە و مامەڵە و هەڵسەنگاندن و ڕەفتاری بوو لە گەڵ هەژار و بێنەوایانی کۆمەڵگە .
ئەم پیاوە هەڵکەوتوو و بیرمەند و سەرکردەیە ،بە شێوەیەک لە گەڵ ئەم بابەتەدا هەڵس و کەوتی کردوو و هەڵویستی وەرگرتووە ، هەروەک لە ژیانیدا تەنیا ئەوە پەیام و تایبەتمەندی کارووبار و خەم و پەرۆشی بێ و بەس!
بابەتی هەژاری بە دەرهاویشتەی ستەمی کۆمەڵایەتی دەزانی لە لایەکەوە ،بە تاقیگەی کۆمەڵگە و هەلی بردنەوە و دەرچوونی دەستدار و دەوڵەمەندان دائەنێ و خەمی قەڵاچۆ کردنی وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی دەخوات،بەڵام (هەژار و نەدار ) لە فیکر و مەعریفەتدا لە سلووک و ڕەفتار و گوفتاریدا ، لە شێعر و نەست و هەست و هەڵبەستیدا ، لە سەرجەم ژیانیدا و هەر لەمناڵیەوە تا کۆتایی ژیانی حوزووری هەبوە بە ڕادەیەکی زۆر جیاواز ،
نەک هەر ئەوەی چاکە بکا لە گەڵ هەژاراندا
نەک هەر ئەوەندە بەخشەندە بێ لە گەڵێان ،
نەک هەر ئەوەی ڕێزیان لێ بگری و نازیا بکێشێ،
نەخێر!
زۆر لەوە بانتر
خۆشی دەوین و عاشق و شەیدایانە
و خۆی ئەکات بە قوربانیان.
بە شکڵی جۆراوجۆر
وێنەی ژیانیان ئەگرێ و ئەیلاوێنێتەوە و هۆنراوەێان پا دەڵێ.
خۆەویستی هەژاران و قوربانیانی دەستی هەژاری ئەکا بە نیشانەی ڕاستگۆیی ئیمان و سەلامەتی فیترەتی موسڵمان.
لە ڕۆژانی مناڵیدا و لە پاڵ سیستەمی خانەوادەیاندا هەروابووە بە سروشت و خواکردی ، پاشان ئەم سروشتەی کردووە بە فیکر و فەلسەفەی ژیان و تەنزیر و تەئسیلی بۆ کردووە.
دواتر لە زینداندا ئەم ڕەوشت و فیکرەیەی گەیاندوەتە پلەی عیرفان و سەدان دێڕە شێعری عاشقانەی هۆنیوەتەوە لە حوب و شەیدای هەژاران و لە باسی حاڵیان و زەروورەتی هاودەردی و هاوخەمی یاندا.
سەیر و گرنگ لەم حاڵەتەدا ئەوەیە کە ئەمە پەرچەکردار نیە و ئەم پیاوە لە بنەماڵەیەکی هەژار نەبووە و ژەهر و تاڵاوی هەژاری لێ دوور بووە، کە چی خۆی دابەزاندووە و بۆ ئاستیان و بە زۆر ڕاهێنانی بە خۆی کردووە تا دەرکی واقیع و حاڵیان بکات و لەوێوە خەباتی خزمەت و ڕزگاریان بکات.
ئەم پرۆسە گرنگە پایەیەکی گەۆرەی ئەو سەرکردە بووە کە دەیەوێ شۆڕشی ڕزگاری و خۆشگوزەرانی هەژاران بەرپا بکات و ستەمی چینایەتی و تەرەف و ڕابواردن ڕاماڵێ.
کۆمۆنیستەکان کە لافی ئەوەیان لێ ئەدا داکۆکیکاری مافی کرێکار و چەوساوەکانن و فەلسەفەکەیان کە لە سەر ئەوە بنیات ناوە ، نەک هەر ڕەگەزی حوب و خۆشەویستی بۆ هەژاران و چەوساوەکان لە بەرنامەکەیاندا نەبووە،بەڵکوو پارچەیەک بوون لە قسەی وشک و ڕەق و پڕ لە ڕەق و کینەی دەوڵەمەندان و شەڕی چینایەتی بە عوقدەی دژایەتی و دوژمنایەتی ،بۆیە زۆری نەخایاند پووچەڵی فەلسەفەکەیان دەرکەوت و زۆربەی دەوڵەت و حیزب و گرووپ و کەسەکانیان لە هەر سەرمایەدارێک و داپڵۆسێنەرێک زیاتر کەوتنە وێزەی سامانی گشتی و سەروەتی نیشتمانی و قۆستنەوەی هەلە
سیاسیەکان بۆ بەرژەوەندی خۆیان ،بەڵام فەلسەفەی هەژارپەروەرییەکەی کاک ئەحمەد چونکە لە بەرنامەی ئیسلام و شوێنکەوتنی پێغەمبەری خواوە سەرچاوەی گرتبوو"هەژار"ی خۆش دەویست نەک بیکات بە دەستکەلای سیاسەت. ڕەقی لە هەژاری بوو وەکوو نەخۆشی یەکی کۆمەڵاێەتی و هەوڵی چارەسەری ئەدا،ڕەقی لە دەوڵەمەندان نەبوو
بەڵکوو ڕەقی لە ئیسراف و بەدخەرجی و بێباکی لە هەژاران بوو.
ڕێنوومایی ئەکردن بۆ پاککردنەوەی خۆیان و سامانەکەیان بۆ خەمخۆری برا وخۆشکە هەژارەکانیان.فەرهەنگی خۆشەویستی بڵاو ئەکردەوە لە نێو کۆمەڵگەدا ،خۆشەویستی مرۆڤ و بەها مروییەکان.
نووسەر سەلاحەدین موحەممەد بەهائەدین
ئەر تێ گەیینێ کاری کردە دڵ
جاتێ گەیینەو فامەو پێ گەیین
ئەرنە نەزانی گەلێ باشترە
ئەر هەر بە تەنیا زەینە تێ گە یین
ئاخر ئەو کەسە زەینی نە زانە
ناتوانێ زۆر با لە مەردم زەرەر
وەلێ زەینێ سازدڵ نەو لەتەکیا
ئە گونجێ ببێ بە شەڕ بۆ بەشەر
کاک ئەحمەد موفتی زادە
قورئان
بە دەنگی سعدالغامدی
لە گەڵ وەرگێڕانی فارسی
*?* هەڵکە ئاڵای بەرزی ئیسلام
هەڵکە ئاڵای بەرزی ئیسلام
بگرە پێشێ ڕێگای ئیمان
هیوام تۆیە و ڕێبازم تۆ
ئەی ڕۆڵەی زانای موسوڵمان
موحەممەد تۆی پێشەوامان
موحەممەد تۆی پێشەوام
ئەی دینی پیرۆزی ئیسلام
ئەی تێکدەری بیری نامۆ
دەبا بچین بەرەو ئاسۆ
بەرەو ئاسۆی ڕووناکی تۆ
موحەممەد تۆی پێشەوامان
موحەممەد تۆی پێشەوام
له ناو هۆزی جەهلی عەرەب
بەرزە پیاوێک سەری هەڵدا
لە گەڵ چوار یار و هاوڕێی خۆی
بیر و هێزی جەهلی دەردا
موحەممەد تۆی پێشەوامان
موحەممەد تۆی پێشەوام
قورئانه سەرچاوەی بیرمان
به را ئەسپاردەی ڕابەرمان
ئێمەی ڕۆڵەی به ئیمان
قەد لا نادەین له ڕێگامان
موحەممەد تۆی پێشەوامان
موحەممەد تۆی پێشەوام
ئێمەی مرۆڤی موسوڵمان
ئێمەی به هەست و بڕوا جوان
به هێزی بیر و ئەندیشه
وە پێش ئەخەین کوردستانمان
موحەممەد تۆی پێشەوامان
موحەممەد تۆی پێشەوام
پڕشنگداری خۆشبەختیمان
موحەممەدی موستەفایه
پێشەوای گەلی جیهانه و
پێڕەوی ئەو بۆم ڕەوایە
موحەممەد تۆی پێشەوامان
موحەممەد تۆی پێشەوام**
هونراوەی، ئیدریس ئیبراهیم نژاد
"نەتەوە و ئایین" کاناڵێکی تایبەت و بێ لایەن، بۆ یاد و بیرەوەرییەکانی موجاهیدی شەهید "کاک ئەحمەدی موفتی زادە"
????????
قورئان
بە دەنگی سعدالغامدی
لە گەڵ وەرگێڕانی فارسی
هەوای زۆسان وار کڒێوەش هۆر کەرد
نه ڒۉی مەزرای دڵ ڒەن و جەڵا بەرد
هاها کا هەرەس بەرزه دەماخؽ
ڒەنی ژیان کەرد نه مەزرام یاخؽ
خاوەن کلێڵه و مەزرا و کڒێوه
ڒۆی ژیان چێوێش نەمەنەن پێوه
جوانؽ وادەی ماڵ ئاوایؽش یاوان
هانه پەلوکۆی زەردەی ڒۆژاوان
هۆردان جەردەی مەرگ کەمؽن وەش کەردەن
به یاخی پؽرؽ نه سەر ملەی تەن
ئەر ئەو جه پاییز هەواڵ ئاوەردەن
ئەم وە ڒەن زۆسان کەفەنپۆش کەردەن
شنەی تەم ڒەوێن گیان وه شەماڵ دەر
زۆسان وه وەهار مەرده زینّـه کەر
نه هۉی هەناسەی ئازؽزی گیانؽ
بکیانی ڒچەی خەمان بشانؽ
قورئان
بە دەنگی سعدالغامدی
لە گەڵ وەرگێڕانی فارسی
قورئان
بە دەنگی سعدالغامدی
لە گەڵ وەرگێڕانی فارسی
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 7 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 9 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 5 months, 3 weeks ago