?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months ago
5000 هەزار بەکەم مەزانە....
ڕەنگە ببێتە هۆی گەرمکردنەوەی منداڵێکی غەززە
یان تێرکردنی سکێکی برسی منداڵێکی شیرەخۆرە یان کەسێکی بەتەمەن و بەساڵاچوو......
لای خودای گەورە پاداشتی نەبڕاوەت بۆ ئەنوسرێت ڕەحممەتتان لێبێت بەژداربن ئەگەر بەنارنی 5000 هەزاریش بێت...😢
ئـاگـات لە تـاوان بێ بەتایبەت ئەوڪاتانەی
بەتـەنهاااای!!!!⛔
ئـەو چـاوەی ڪە قەرارە ڕۆژی قیـامەت "پـەروەردگـارمانی پێ ببینین" لـە بەهـەشت💚
چـۆن لـە حـەڕامدا بەڪاری دەهێنیـن؟؟؟!!!
ئـەو چـاوە هـەڵبگـرە "پـەروەردگـارتی پێ ببینە"🤍
نـابێ هەندێ شت هەیە بیبینـێ....
🌻رضيتُ بِاللهِ رَبًّا وَبِالإِسْلامِ دِينًا وَبِمُحَمَّدٍ
(صَلَى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ) نَبِيًّا🌻
🌻أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ
🌻
💙خوێندنی ئەم زيكرە چوار جار💙
🌻اللَّهُمَّ إِنِّي أَمْسَيْتُ أُشْهِدُكَ وَأُشْهِدُ
حَمَلَةَ عَرْشِكَ وَمَلائِكَتَكَ وَجَمِيعَ خَلْقِكَ
أَنَّكَ أَنْتَ اللهُ لاَ إِلهَ إِلاَّ أَنْتَ وَحْدَكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ
وَأَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُكَ وَرَسُولُكَ 🌻
💙خوێندنی ئەم زيكرە ده جار💙
🌻لا إِلهَ إِلا اللهُ وَحْدَهُ لاَ شَرِيكَ لَهُ لَهُ
الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ
🧡خوێندنی ئەم زيكرانە (١٠٠) جار🧡
🌻أَسْتَغْفِرُ اللهَ وَأَتُوبُ إِلَيْهِ🌻
🌻سُبْحَانَ اللهِ وَبِحَمْدِهِ🌻
ئۆتۆمبێل و خانوو و .... دیکە دەهێنێتە پێش چاوی و تۆوەکە دەخاتە دڵی ، ئیتر خەیاڵ دەست پێ دەکات کە ئەگەر ئەمانەی هەبێت چەند دڵ خۆش دەبێت ،
پاشان دوو قسەی بازرگان و ڤیدۆیەکی مۆتیڤەیشنی کەسێک کە هیچ التزاماتێکی دینی نیە و دونیا پەرستێکە بۆ خۆی دەهێنێتە پێش چاوی تا زیاتر هانی بدات بۆ پارە و سامان کۆکردنەوەی زیاتر و ئەمانە
ئینجا ئیرادەکەی بەهێز دەکات و هەر کاتێک پلە و پۆست و موچە زۆرەکە و پارە حەرامەکەی بۆ هەڵ کەوت سێ و دووی لێ ناکات و هەموو تەنازولاتێک دەکات لە دینەکەی و کەسایەتی خۆی بۆ ئەوەی بگات بەو ئاوات و حەزانەی .
ڕەگەزی بەرامبەر دەھێنێتە پێش چاوی
دواتر خەیاڵی بۆ درووست دەکات کە ھاوسەرگیری لەگەڵ دەکات
پاشان لە دوو پەیج ڤیدۆی عاشقانە و شعری دڵداری ئەھێنێتە پێش چاوی و زیاتر بەنزین دەکات بە ئاگرەکەدا بۆی
وردە وردە ئیرادە و ویستی بۆ درووست دەکات تا بڕوات داوای پەیوەندی لێ بکات ، گەر بزانێ شەرم دەکات یان بە حەرامی دەزانێ ئەڵێت تۆ عەزیەت مەکێشە، خۆی ئەڕوات کەسەکەی بەرامبەر ھان دەدات بۆ ئەوەی یەک سڵاوی بۆ بنێرێت و ئیرادەکەی ئەمیانی ئاماددە کردوە بۆ تاوانەکە و یەکسەری وەڵامی دەداتەوە
ابن قیم الجوزي ئاگادارمان دەکاتەوە لە فێڵێکی زۆر گەورە و وردی ئیبلیس .
دەفەرموێت : ئیبلیس پیلان و نەخشەی خۆی بۆ شەیتانەکانی بەردەستی باس دەکات و دەڵێت دڵ لە جەستەدا وەک پاشا و سەرۆکی ھەموو ئەندامەکان وەھایە گەر دەست بگرن بەسەر ئەوێدا ئەوا تەواوی جەستەی کۆنتڕۆڵ دەکەن .
وتیان چۆن تەختی ئەم پاشایە بگرین کە دڵیەتی ؟!
پێی وتن: لەڕێگای چاوی ، حەز و ئاواتێک بخەنە پێش چاوی و پاشان ئەم حەزە وەک تۆوێک وەھایە دەبێت ئاوی بدەین ، بە ئاوی ( ئاوات و ھیوا ) ئاوی بدەن تا تۆوەکە گەورە دەبێت ، دواتر دەبێت بە خەیاڵ ، خەیاڵەکەش وردە وردە دەبێت بە قسەی سەر زمان ، ئەمەش گەشە دەکات و دەبێت بە ئیرادە و ویست بۆ بەدەست ھێنای ئەو حەزە ، دواتر کە ئیرادەکە بەھێز بوو ، دوای ئەوە کارە حەرامەکەی بۆ ئاسان بکەن و ئیتر خۆی پێ ناگیرێت و بەبێ دواکەوتن ئیرادەکە جێبەجێ دەکات و بۆخۆی بەم شێوازە دڵی داگیر دەکەین .
چۆن شەرمەزاری و شەرم نەمگرێ لە تەنیشت هەندێ موسڵمان؟!
نانی نییە، شوێنی حەوانەی نییە، بەردەوام ترسی لەسەرە، برسییە، گیان فیدایە، گیان لەدەستە، لیقای خوای دەوێت، ناترسێ، ناکەوێ، نابەزێ، ناپچڕێ، ناڕەنجێ، بەردەوامە، گلەیی و شەکوای حاڵی نییە، شەو بە ئیسڕاحەت ناخەوێ، بریندارە و دەرمان نییە! ئازاری هەیە و چارەسەر نییە! نانی بە ئەمان پێ ناخورێ لە ترسی سارۆخ، یان خۆی بریندارە، یان نزیکەکانی، شەهیدە، یان خۆی، یان نزیکەکانی، ماڵی خاپوور کراوە، یان خۆی یان نزیک و خۆشەویستانی، بیر لە خۆشییەکانی دونیا ناکەتەوە، ماڵ و منداڵی جێهێشتووە، خەمی گەیشتن بە خوایەتی، خەمی خۆیی و ماڵ و منداڵی نییە، بەڵکو خەمی شوناس و دین و ژین و خاکی ئەوانی تریەتی، ئامادەیە خۆی بڕوات، خۆی ئازار بچەژێت، بەڵام ئەوانی تر سەلامەت و بە عیززەت بن، چۆن وەک یەکین؟!
چۆن شەرم نەمگرێت، چۆن هەست بە شەرمەزاری نەکەم کاتێ بیرم تەنها لەلای دونیا و خۆشییەکانیەتی، بیرم تەنها لەلای هاتنی موچە و ...، چۆن شەرمەزاری نەمگرێ من لە ئەمان و خۆشی و .... بم و برا و خوشکەکانیشم لە کونجی زیندان و لە ژێر تەعزیب و ئەشکەنجەی دوژمندا بناڵێنن، ڕووناکی نابینن، مەحرومن لە بینینی منداڵ و دایک و باوک و نیزیکانیان، دایک و باوک و منداڵیان لێک کرد، بیهێنە پێش چاوی خۆت باوکان لەبەر چاوی منداڵەکانی یان دەکوژرێن یان بە دیل دەبرێن، یان ...، بە هەمان شێوە منداڵ بەبەرچاویەوە دایک و باوکی یان دەکوژرێت یان بە دیل دەبرێ و چی خراپە پێی دەکرێ و خۆیشی هەتیو دەکەوێت، بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەو هەموو مەشهەد و دیمەنە ناخهەژێنە، دواتر بەراوردی حاڵی خۆت و ئەوان بکە، ئەوەی لە هەمووشی گرنگترە ئەوەیە دوای ئەو هەموو چەوسانەوە و ڕووتانەوە و تلانەوە هێشتا نەبەزی و نەڕووخێی و نەشکێی و هەر بڵێی (حسبی اللە ونعم الوکیل)! هەر گەشبین بی، هەر لەسەر پێ بی و چۆک دانەدەی، هەر ڕاوەستاو و پێ چەقا و چەسپاو و لە مەیدان بی، چ وەرەیەکه! چ عیززەتێکە! چ ئیمانێکە!
ئـاگاتـــااااااااااان لێیــــــە!!!!!!!!!??
بەیانی پیرۆزترین ڕۆژەکانی ساڵ دەستپێدەکەن.
بەیانی دە ڕۆژەی مانـگی حاجیان{ذي الحجة} دەست پێدەکـات و سەروەرمـان ﷺ فەرموویەتی :-
هیـچ ڕۆژانێک نیە کردەوەی تێدا خۆشەویست تر بێت لەلای خوا وەکو ئەم دە ڕۆژەی مانگی حاجیان، وتیـان ئەی پێغەمبەری خواﷺ تەنانەت جیهادیش لەپێناوی خودا ؟ فەرمووی، تەنانەت جیهادیش لەپێناو خودادا، مەگەر پیاوێک نەبێت کە بەخۆی و ماڵ و سامانیەوە دەربچێت بۆ جیهاد لەپێناوی خودا و هیچیش لەوانە نەگەڕێتەوە.
خشتەی ڕۆژانی نۆمینەی حاجیان « ذو الحجە »
هەینی: ١ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٧
شەممە: ٢ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٨
یەک شەممە: ٣ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/٩
دوو شەممە: ٤ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٠
سێ شەممە: ٥ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١١
چوار شەممــە: ٦ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٢
پێنج شەممە: ٧ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٣
هەینی: ٨ ذو الحجة، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٤
شەممە: ٩ ذو الحجة(عەرەفە)، دەکاتە ٢٠٢٤/٦/١٥
خودایە بمانگەیەنە بەو دە ڕۆژە پیرۆزە و یارمەتیمان بدە زۆرترین کاری چاکەی تێدا بکەین.
نـەکەن ئـەو ڕۆژانـە بەبێ بەڕۆژوبوون و بێ کردەوەی چاک بەڕێبکەن✋
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 7 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months ago