«فەرموودەڪانی پێغەمبەرﷺ»

Description
✵پێغەمبەری خوا |ﷺ| فەرموویەتی:-

« خوا ڕوومەتی ئەو ڪەسە درەوشاوە بڪات ڪە فەرموودەیەڪمان لێوە دەبیستێت و ئینجا لەبەری دەڪات تاوەڪو دەیگەیەنێتە ڪەسێڪی تر جگە لە خۆی » ❨صحيح أبي داود رقم : ٣٦٦٠❩

بــہ‌رواری دانـانی ڪـہ‌نـاڵ
هـــہ‌یـنـی :: ۲۰۱۷/۱۰/٦ ➠
We recommend to visit

Last updated 3 months, 1 week ago

سيرافقك قلبي إلى اخر العمر
- لطلب تمويل تواصل ← : @ooooow
- قناة التمويلات : @xxxxzz

Last updated 5 months ago

https://t.me/hjjhhhjjnkkjhgg1234

Last updated 3 months, 3 weeks ago

4 months, 2 weeks ago

❪ئەوەی بەسەرخەڵکیت هێنا بەسەرت دێتەوە ئاگاداربە❫

▪️پێغەمبەری خوا |ﷺ| فەرموویەتی:-

" مَن ضَارَّ ضَارَّهُ اللَّهُ، ومَن شَاقَّ شَاقَّهُ اللَّهُ "
وفي الرواية: « مَنْ ضَارَّ مُسْلِمًا ضَارَّهُ اَللَّهُ، وَمَنْ شَاقَّ مُسَلِّمًا شَقَّ اَللَّهُ عَلَيْهِ ».

واتا: هەرکەسێك بیەوێ و نیەتی عەزێتدان و زەرەرمەندی مسوڵمانێك بێت ئەوا خوای گەورە دەیهێنێتە ڕێگەی خۆی و خۆی تووشی زەرەر و عەزێتدان دەکات، وە هەرکەسێکیش ویستی دەردەسەری و ناڕەحەت کردنی کەسێك بێت ئیللا بەسەر خۆیدا دەهێنێت.

[ صححه الألباني ].
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
وەرگیراوە

4 months, 4 weeks ago

【❪ فـەزڵ و گـەورەی نـوێژی چێشـتەنگـاو ❫】

✰پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی:

❶ « نوێژی چێشتەنگاو نوێژی تۆبەکارانە »

« صَلَاةُ الضُحَّى صَلَاةُ الأَوَابين »

▪️ درجة الحديث: صحيح
▪️ الراوي: أبو هريرة
▪️ المحدث: الألباني في صحيح الجامع - 3827
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❷ « هیچ کەسێک پارێزگاری لە نوێژی چێشتەنگاو ناکات جگە لە تۆبەکاران، وەئەوەش نوێژی تۆبەکارانە »

« لَا يُحَافِظُ عَلَى صَلَاةِ الضُّحَى إِلَّا أَوَّابٌ  وَهِيَ صَلَاةُ الأَوَّابِينَ »

▪️ درجة الحديث: حسن
▪️ الراوي: أبو هريرة
▪️ المحدث: الألباني في صحيح الجامع - 7628
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❸ « هەرکەسێک چوار ڕکات نوێژی چێشتەنگاو بکات، وە چوار ڕکات  نوێژی سوننەتی  پێش نیوەڕۆ بکات ماڵێکی بۆ دروست دەکرێت لە بەهەشتدا »

« مَن صلى الضحى أربعًا ، وقَبْلَ الأولى أربعًا ، بُنِيَ له بيتٌ في الجنةِ »

▪️الراوي: أبو موسى الأشعري عبدالله بن قيس 
▪️المحدث: الألباني
▪️المصدر:  صحيح الجامع
▪️الصفحة: 6340
▪️حكم الحديث: حسن
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❹ « بۆ هەموو جومگەیەکی ئادەمیزاد لە هەموو ڕۆژێکدا پێویستە خێرێک بکرێت، لەجیاتی ئەوانەش هەموویان ئەنجامدانی دوو ڕکات نوێژی چێشتەنگاوە »

« عَلَى كُلِّ سُلاَمَى مِنَ ابْنِ آدَمَ فِي كل يوم صدقة ويجزي عن ذلك كُلِّهِ رَكْعَتَا الضُّحَى »

▪️ درجة الحديث: صحيح
▪️ الراوي: عبدالله بن عباس
▪️ المحدث: الألباني في صحيح الجامع - 4035
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❺ عائیشە ❨خوا لێی ڕازی بێت❩ فەرموویەتی:- « پێغەمبەر ﷺ  چوار ڕکات نوێژی چێشتەنگاوی دەکردو زیاد لەوەش، ئەوەندەی خوای گەورە بیویستایە »

« كان يصلي الضحى أربعًا ، ويزيد ما شاء الله »

▪️ درجة الحديث: صحيح
▪️ الراوي: عائشة أم المؤمنين
▪️ المحدث: الألباني في صحيح الجامع - 4959
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

❻ ئەنەسی کوڕی مالك ❨خوا لێی ڕازی بێت❩ فەرموویەتی:- « پێغەمبەر ﷺ شەش ڕکات نوێژی چێشتەنگاوی دەکرد »

«كان يصلي الضحى ست ركعات»

▪️درجة الحديث: صحيح
▪️ الراوي: أنس بن مالك
▪️ المحدث: السيوطي في الجامع الصغير - 7042

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
۞ ڪەناڵی
۞ فەرموودەڪانی پێغەمبەر |ﷺ|
۞ لە تیلیگرام
@farmwda

7 months, 3 weeks ago


(عن معاذ بن جبل قال : قال رسول الله️ ﷺ  "استعينوا على قضاء حوائجكم بالكتمان فإن كل ذي نعمة محسود..

بەڕێزم
كاتێڪ ئیشێ کارێ دێتە پێشت یان پڕۆژەیەک هەر پێویستیەڪ پێویست ناڪا کەس بزانێ و بڵاوی بکەیتەوە بیکەیته لافیتە ،جگە لەوکەسانەی دڵسۆزتن و پرس و ڕایان لێوەردەگریت، چونکە فەرمودەی پێغەمبەری️ ﷺ  لەسەرە ڪە دەفەرموێ بەڕێوەچوونی کارو بارەکانتان با به نهێنی و بێدەنگی بێت باشترە ، چونکە بۆ هەموو نیعمەتێڪ جێگای ئەوەیە حەسوودی هەبێت ...

بێگومان هەموو فەرمودە و ئایەتێک حیکمەتی خۆی تێدایە ، ئەگەر جێبەجێیان بڪەین  بێگومان لەوانەیە تەداخول کردنی کێشەکان کەم بێتەوە و کەس چاوی لەژیانی کەس نەبێ و چاونەفەس و حەسوودی کەم ببێتەوە ..

#لەسەر_سوننەت

وەرگیراوە

7 months, 4 weeks ago

سەبارەت بە دوعا و پاڕانەوە لەنێوان نیوەڕۆ و عەسردا لەڕۆژی چوارشەمماندا 

جابری کوڕی عبدالله خوا لێی ڕازی بێت گێڕاویەتیەوە و دەڵێ : ( أَنَّ النَّبِيَّ صلى الله عليه وسلم دَعَا فِي مَسْجِدِ الْفَتْحِ ثَلاثًا يَوْمَ الاثْنَيْنِ وَيَوْمَ الثُّلاثَاءِ وَيَوْمَ الأربعاء فَاسْتُجِيبَ لَهُ يَوْمَ الأربعاء بَيْنَ الصّلاتَيْنِ فَعُرِفَ الْبِشْرُ فِي وَجْهِهِ، قَالَ جَابِرٌ: "فَلَمْ يَنْزِلْ بِي أَمْرٌ مُهِمٌّ غَلِيظٌ إِلا تَوَخَّيْتُ تِلْكَ السَّاعَةَ فَأَدْعُو فِيهَا فَأَعْرِفُ الإجابة"). 

حسنه الألباني في صحيح الأدب المفرد (1/ 246).

واتە : پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم لەمزگەوتی (الْفَتْح) دا ، سێ ڕۆژ پاڕایەوە ، ڕۆژی دوو شەممە و ڕۆژی سێ شەممە ، ڕۆژی چوار شەممە ، لە ڕۆژی چوار شەممەدا وەڵامی پاڕانەوەکەی درایەوە لەنێوان نوێژی نیوەڕۆ و عەسردا ، لەدەم و چاویدا دڵ خۆشی بەدی دەکرا ، جابر دەڵێ : توشی هیچ موسیبەتێک وناخۆشیەک نەدەبووم ئیلا ئەو سەعاتەم هەڵدەبژارد و تیایدا دەپاڕامەوە ، هەستم دەکرد وەڵامم دەدرایەوە .

?شێخ الألباني رحمه الله دەڵێت : 
گەر هاوەڵی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم پێمانی ڕانەگەیاندایه کە ڕۆژی چوارشەم مەبەست بووە ، و کەسێک ئامادە بێت شتێک دەبینێت کە کەسی غائب نایبینێت ، وە هەواڵ وەک ئەوە نی یە بەچاو ببینرێت ، خۆ ئەگەر ئەو هاوەڵە هەواڵی پێمان نەدایە ، ئەوا دەمان گوت : ئەوا بۆ پێغەمبەرى خوا صلى الله عليه وسلم ڕێک کەوتووە و لەو کاتەدا و لەو ڕۆژەدا پاڕاوەتەوەو وەڵامی درواتەوە . 
بەڵام ئەو هاوەڵە بەڕێزە کاری بەو (کات و ڕۆژە) دەکرد کە لە پێغەمبەرەوە صلى الله عليه وسلم بینی بووی و وەڵامی دەدرایەوە . کەواتە ئەمە شتێکە لێی تێگەیشتووین بەهۆی ئەو هاوەڵەوە ، و ئەم کارە سونەتێکی تەعەبودییە و لەخۆوە نەکراوە .

?هەروەها شيخ الإسلام ابن تيمية رحمه الله دەڵێت:
کۆمەڵێک لەهاوەڵانی مەزهەبی ئێمە و جگە لەوانیش کار بەم فەرموودەیە دەکەن ، لەو کاتەدا دەپاڕێنەوە ، هەروەک لەجابرەوە گێڕدراوەتەوە ، بەڵام لەجابرەوە نە گێڕدراوەتەوە ئەو جێگایەی هەڵبژاردبێت بۆ پاڕانەوە ، واتە (ئەوشوێنەی کە پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم تیایدا پاڕایەوە) ، بەڵکو کاتەکەی هەڵدەبژارد بۆ پاڕانەوە.
اقتضاء الصراط (1 / 433).

?وەئیمامی البيهقي رحمه الله دەڵێت :
ئەو کات و حاڵەت و جێگایانە هەڵدەبژێردرێت بۆ پاڕانەوە کە ئومێدی وەڵامدانەوەی تێدا زیاترە ، وەبەنیسبەت کاتەوە : یەکێک لەوانە : پاڕانەوە لەنێوان نیوەڕۆ و عەسردا لەڕۆژی چوارشەمماندا .
شعب الإيمان (2 / 46).

?وە ئیمامی القرطبي - رحمه الله - دەڵێت : (پاڕانەوە چەند کات و حاڵەت و جێگای هەیە کەزۆر جار ئومێدی وەڵامدانەوەی تێدا زیاترە ، وەک : کاتى سەحەر و کاتی ڕۆژو شکاندن ، ونێوان بانگ و قامەت ، ونێوان نیوەڕۆ و عەسر لەڕۆژی چوارشەمماندا، وکاتی ناخۆشی ، ولەسەفەر و کاتی نەخۆشی ، ولەکاتی بارینی باراندا و ڕیز بوون لەجیهادا لەپێناوی خوادا . هەموو ئەمانە لەئەسەردا هاتوون ) .
الجامع لأحكام القرآن تفسير سورة البقرة الآية (186).

8 months, 3 weeks ago

هەرکەسێک پێچەوانەی فەرموودەی پێغەمبەری خوا ﷺ بکات ئەوە عەقڵی لەدەست داوە
• پێشەوا شافیعی کاتێک باسی فەرموودەیەکی پێغەمبەری خوای ﷺ کرد ، پیاوێک وتی تۆش هەمان ڕات هەیە و کاری پێدەکەیت ئەی باوکی عبد الله ؟

فەرمووی : سبحان الله ! فەرموودە دەگێڕمەوە لە پێغەمبەری خواوە ﷺ و کاری پێ نەکەم؟

«هەرکاتێک ئاگادار و شارەزای فەرموودەیەکی پێغەمبەری خوا ﷺ بووم و کارم پێنەکرد ، من ئێوە دەکەم بە شایەت کە عەقڵم نەماوە».

قال ابن أبي حاتم في آداب الشافعي ومناقبه (١/‏٥٠): حدثنا الربيع بن سليمان المرادي، قال: « سمعت الشافعي وذكر حديثا عن النبي ﷺ، فقال له رجل: تأخذ به يا أبا عبد الله؟ فقال: سبحان الله! أروي عن رسول الله ﷺ شيئا لا آخذ به؟! متى عرفت لرسول الله ﷺ حديثا ولم آخذ به، فأنا أشهدكم أن عقلي قد ذهب ».

9 months, 2 weeks ago

• کۆمەڵە ئامۆژگارییەكی پێغەمبەری خوا ﷺ بۆ پیاوان دەربارەی هەڵسوکەوت کردنیان لەگەڵ خێزانەکانیان ؛

١- بە چاکە مامەڵە لەگەڵ خێزانەکەت بکە تاوەکو دڵی نەرم بێت بەرامبەرت

[ پێغەمبەری خوا ﷺ فەرموویەتی : باشترینتان ئەوانەتانن ڕەوشتیان لەگەڵ خێزانیان جوانترینە ]
( صحيح أبي داود : ٤٦٨٢ )

٢- خێزانەکەت بە ناوی خۆش و جوان بانگ بکە تاوەکو دڵخۆشی بکەیت

[ پێغەمبەری خوا ﷺ بانگی دایکە عائیشەی ئەکرد بە «عائیش» ]
( صحيح البخاري : ٦٢٠١ )

٣- چاوەڕێ مەکە هەموو شتێکت بۆ بکات ... خزمەتی خۆت بکە !

[ عائیشەی دایکمان فەرموویەتی : پێغەمبەری خوا ﷺ جلی خۆی دەدورییەوە و مەڕەکانی دەدۆشی و خزمەتی خۆی دەکرد وە مامەڵەی لەگەڵ خێزانەکەی نەدەکرد وەکو خزمەتکاری کارەکانی ]
( صحيح ابن حبان : ٥٦٧٥ )

٤- یارمەتی خێزانەکەت بدە لە کاروباری ماڵەوە ، چونکە سوننەت و ڕێگای پێغەمبەری خوایە ﷺ
[ عائیشەی دایکمان فەرموویەتی پێغەمبەری خوا ﷺ یارمەتی دەدا لە ڕێکخستنی ماڵەوەدا ]
( صحيح البخاري ٦٧٦ )

٥- گاڵتەی لەگەڵ بکە بە بەردەوامی ، چونکە گاڵتەکردن لەگەڵ خێزان بەشێكە لە ئیسلام
[ پێغەمبەری خوا ﷺ پێشبڕکێی دەکرد لەگەڵ عائیشەی خێزانی ، و پێدەکەنی بە گاڵتەکردن لەگەڵی ]
( صحيح أبي داود ٢٥٧٨ | صحيح النسائي ٢٣٩ )

٦- لە ساتە خۆشەکاندا بەشداری پێ بکە
[ پێغەمبەری خوا ﷺ لە بۆنە خۆشەکاندا دایکە عائیشەی لەگەڵ خۆی دەبرد ]
( صحيح البخاري ٥١٩٠ | صحيح البخاري ٤٥٤ )

9 months, 3 weeks ago

●اللَّهُمَّ صَـــلِّ وَسَلِّــمْ وبارک عَلَـــى نَبِيـِّنَا محمد

9 months, 3 weeks ago

ڕوقیەی شەرعی بە کوردی
زۆر گرنگە بڵاوی بکەنەوە با هەموان فێربن بۆ کەسوکارو ماڵ و مناڵتان

11 months, 2 weeks ago

? هەرڪەسێك ویستی قوربانی ڪردنی هەیە
ئەوا با نینۆڪەڪانی و موو لە خۆی نەڪاتەوە

❖ پێغەمبەری خوا -ﷺ- فەرموویەتی :-

◈ « هەر کەسێک لە ئێوە مانگی ذی الحجەی بینی، وە ویستی قوربانی بکات، ئەوا با دەسـت نەداتە مووەکانی و نینۆکەکانی، تاوەکو قوربانیەکەی دەکات »

◈ « مَن رَأَى مِنكمْ هِلالَ ذِي الحَجَّةِ ، 
و أرادَ أنْ يُضَحِّيَ ، فَلا يَأْخُذَنَّ من شَعرِهِ
 ولا من أظافِرِهِ ، حتى يُضَحِّيَ»

▪️الراوي: أم أيمن مولاة النبي ﷺ
▪️المحدث: الألباني
▪️المصدر: صحيح الجامع 
▪️الجزء أو الصفحة: 6251 
▪️حكم المحدث: صحيح

•••━═══ ●✵●✵● ═══━•••
?ڪەناڵی
فەرموودەڪانی پێغەمبەر﴿ﷺ﴾
لە تـیـلیگـرام
╔═✵✵ ═════╗
@farmwda
╚═════✵✵ ═╝

We recommend to visit

Last updated 3 months, 1 week ago

سيرافقك قلبي إلى اخر العمر
- لطلب تمويل تواصل ← : @ooooow
- قناة التمويلات : @xxxxzz

Last updated 5 months ago

https://t.me/hjjhhhjjnkkjhgg1234

Last updated 3 months, 3 weeks ago