قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago
زمانحاڵی بەشێک لەگەمژە حەرەکیەکانی ئیخوان بەتایبەت حەماس دەڵێت: قەینا با خەڵکی سوریا لەژێر ئەشکەنجەدابن و کەپس بکرێن بە مەکبەسەکان بەڵام میحوەری ڕافیزی سەلامەت بێت بۆئەوەی فەلەستین ڕزگاربکرێت!! بۆیە دەبینین شکانی ئەسەد بەلێدان لەمیحوەری موقاوەمە دادەنێن!
قیممەی بێ ئەخلاقی و گەمژەیی..
کاتی
وەک گەوهەرن ئەو قسانە👆👆
خوف الباقلاني الأشعري من الشيخ أبي حامد
❍ « قال أبو الحسن الكَرَجِي سمعت الفقيه أبا منصور سعد بن علي العجلي يقول سمعت عدة من المشايخ والأئمة ببغداد أظن الشيخ أبا إسحاق الشيرازي أحدهم قالوا كان أبو بكر الباقلاني يخرج إلى الحمام متبرقعا، خوفًا من الشيخ أبي حامد الإسفرايني »
أبو حسن الكرجي دەفەرموێت گوێم لە زاناو فەقیهـ أبا منصور سعد بن علي العجلي بوو دەیفەرموو گوێم لە کۆمەڵە زانا و شەرع زانێکی بەغداد بوو گومان دەکەم ابو إسحاقی شیرازی یەکێک بوو لەوانە دەیانفەرموو ابو بكری باقلانی دەردەچوو بۆ حەمام دەمووچاوی هەڵپێچابوو لە ترسی شێخ ابو حامدى الاسفرايني
📘 | الفصول عن الأئمة الفحول . ( صـ ٤١ ) .
الشيرازي خۆی ئەشعەری بووە و هەر خۆشی تەلەبەی باقلاني بووە
ابن القیم دەڵێت:
[ئەو جەنگەی لەنێوان ئەهلی حەدیث و جەهمیەتدایە گەورەترە لەجەنگی نێوان سەربازانی کوفر و سەربازانی ئیسلام]
اجتماع الجيوش الاسلامية(ص۳۷۲)ط:عطاءات العلم.
#چەواشەکاران
ابن القیم لە النونیة الآمدي بە گا ناودەبات:
حَتَّى أَتَى مِنْ أَرْضِ آمِدَ آخِرًا
ثَورٌ كَبِيرٌ بَلْ حَقِيرُ الشَّانِ
لە نونیةدا چەندین بێڕێزییان پێدەکات تیایدا ئەگەر بیخوێنیتەوە بەرچاوت دەکەوێت، هەرگیز ئەوشێوە ڕۆمانسی و ئوسلوبە دەروێشیە نیە کە نیشانت دەدەن..
#چەواشەکاران
ابن تيمية بەشێوەیەکی گاڵتەئامێز یەکێک لەسەرانی ئەشعەرییەت بەناوی شمس الدین الٲصفهاني بەجاهیل و نەفام ناودەبات:
[هەتا دەبینی لەپێشەواکانیان کەسانێکی تیایە کە جیاوازی قورئان و ئەوانی دیکە ناکات! بەڵکو لەوانەیە ئایەتێکی لەلا باسبکرێت بڵێت باوەڕناکەم فەرموودەکە ڕاست بێت......کەسێکی متمانەپێکراو پێی ڕاگەیاندم کە هەندێک لەموتەکەلیمین قوتابخانەی مەشهەدی حوسەینیان لەمیصر گرتووەتە دەست پیاوێکیان بەناوی شمس الدین الٲصفهاني جوزئێکی قورئانیان پێداوە ئیتر خوێندویەتیەوە: بسم الله الرحمن الرحيم المَص، هەتا پێی وتراوە ٲلف لام میم صاد].
الانتصار لاهل الٲثر لابن تيمية(ص۱٤۲-۱٤۳)ط:عطاءات العلم.
#چەواشەکاران
چاوەڕێی وەڵام بن
ئایا محمد بن عبدالوهاب حەرامی حەڵاڵ کرد بۆ ابن سعود؟!
پێشەکی ئەم شوبهەیە کەسانێکی چەواشەکار زۆر ڕەواجی پێدەدەن وە هەندێکی بەئەنقەست بڵاویدەکاتەوە ئەگینا ئەم عەقڵ بەکرێدانە هەروا بێ هودە نیە..
پێویستە بزانین تاکە کەسێک ئەم قسەیە نقڵ بکات دەربارەی بەیعەتی شیخ محمد بن عبدالوهاب و ابن سعود بریتیە لە نوسەرێکی مەجهول! جا تەماشای دژیەکی و تەناقوزاتی ئەمانە بکە جارێ دەڵێن کتێبەکانی سەلەف مەجهولی تیایە کاری پێ ناکرێت کەچی لەهەمانکاتدا دێن وتەی مەجهول و نەناسراو قەبوڵ دەکەن ئەگەر لەبەرژەوەندیان بوو، هەروەها ئەم گێڕانەوەیە ناڕاستە لەبەر چەند خاڵێک:-
۱-ئەم نقڵەی کەوا ئەم نوسەرە نەناسراوە هێناویەتی پێچەوانەی سەرجەمی ئەو گێڕانەوانەیە لەبارەی شێوەی بەیعەتەکەوە نقڵ کراوە چونکە ئەوەی سەرجەمی مێژوونوسە دیارەکانی نەجد لەسەری کۆدەنگن بریتی یە لەم تەفاصيلە:[شێخ محمد بن عبدالوهاب دەعوەکەی بۆ ڕوونکردەوە ئەویش قەناعەتیکرد دواتر بەیعەتی دا بە ابن سعود ئەویش وتی: پێویستە ڕێگریم لێ نەکەیت لەسەندنی باج و خەراج لەخەڵکان بەڵام شیخ محمد وتی: بەڵکو خوای گەورە لەبری ئەوە بەدەستکەوت وغەنیمەت دەوڵەمەندت کات و لەبەر ڕەزامەندی خوا وازی لێ بێنە ئەویش وازی لێ هێنا]❪١❫..
دەبینین پێچەوانەکەی باس دەکرێت واتە شیخ محمد بن عبدالوهاب ڕێگری لێ کرد کە باج و خەراج لەخەڵکان وەربگرێت وەک عادەتی ئەوکاتی دەسەڵاتداران ئەویش وازی هێنا..
۲-ئەم نقڵە دژیەکی هەیە لەگەڵ یەکێک لەگەورەترین پایەی دەعوەکەی شیخ محمد بن عبدالوهاب کە بریتیە لەحەرامی گوێڕایەڵی زاناو دەسەڵاتداران لەحەڵاڵکردنی حەرام وحەرامکردنی حەڵاڵ دا بەشێوەیەک لە کتاب التوحید بابێکی داناوە بەناوی [باب من ٲطاع العلماء والٲمراء في تحريم ما ٲحل الله ٲو تحليل ما حرم الله فقد اتخذهم ٲربابا من دون الله] هەرکەسێک ویستی عەقیدەی شیخ محمد بن عبدالوهاب بزانێت بگەڕێتەوە بۆشەرحی کتاب التوحید بەتایبەت ئەم بابە..
۳-نوسەری ئەم کتێبە کەسێکی عامی یە واتە زانا نیە بۆیە شێوازی دەربڕین و تۆمارکردنی بۆ هەندێک بابەت هەڵەیە یان دەقیق نیە وەک د.عبد الله العثيمين لەپێشەکی تەحقیقی کتێبەکەدا وای بۆچووە..
نوسەر لەبارەی بەیعەتەکەوە دەڵێت:[فلما جاء ابن سعود وقال له: يا شيخ ما يكون لك قعود عندنا ولا مسكن فٲنا رجل متعود علی ٲكل الحرام وٲنت عالم زاهد هل عندك ٲن تفتينا؟ قال له الشيخ محمد: نعم ٲنا ٲبقيك علی ما ٲنت عليه من ٲكل الحرام وٲنت تتركني ٲسكن عندك ٲقوِّم الدين]❪۲❫.
دەبینین لەپەراوێزدا موحەقیق وتەکەی نوسەر ڕاستدەکاتەوەو دەڵێت:[ولعل المقصود بذلك ما ذكره ابن بشر من ٲن محمد بن سعود اشترط علی الشيخ ٲن لا يتعرضه فيما كان يٲخذه من ٲهل الدرعية كل سنة]❪٣❫.
کەواتە ئەگەر گریمان وتەکەی ئەم نوسەرە نەناسراوە ڕاست بێت هیچ مانایەکی ئەوەی تێدا نیە شیخ محمد حەرامی بۆ حەڵاڵ بکات! واتە کاتێک شیخ محمد دەڵێت: من لێت دەگەڕێم باج و سەرانە وەرگریت مانای بەحەڵاڵ زانینی تێدانیە وەک چۆن سوڵتانە عوسمانیەکان نوێنەرەکانیان ڕادەسپارد بەلێسەندنی باج لەخەڵکان لەهەمانکاتدا ئەمە مانای ئەوە نیە زاناکانیان بەحەڵاڵیان دانابێت بۆیان..
٤-ئەگەر شیخ محمد بن عبدالوهاب حەرامی حەڵاڵ کردبا ئەبوایە دوژمنەکانی ئەم هەلەیان لەکیس نەدابا بەڵام نابینین ئەم باسە بکرێتە بیانووی تانەدان لەدەعوەکەی شیخ محمد بن عبدالوهاب بەڵکو زۆرجار دەبینین چاکەکانیشی دەکەن بەخراپە! بەڵام باسی ئەمە ناکەن ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی شتی لەو شێوەیە ڕووینەداوە..
بینەری بەڕێز: بزانە ئەم بڵاوکراوانە بۆ هۆشیارکردنەوەی ئەوکەسانەیە کەوا بەشوێن حەقدا دەگەڕێن چونکە دەبێتە بەڵگە بەسەرتەوە لەقیامەتدا لەبەرئەوە هەرگیز نەکەی عەقڵت بەکرێ بدەیت..
ــــــــــــــــــــــــ
❪١❫ عنوان المجد في تاريخ نجد لابن بشر (۱/ ٤۳-٤٤) ط:مطبوعات دارة الملك عبدالعزيز.
تاريخ نجد لابن غنام (٦۷۱/۲) اعتنی به:سليمان الخراشي.
الشيخ محمد بن عبدالوهاب لابن حجر البوطامي القَطَري (ص۲٤-۲٥) ط:الجامعة الاسلامية بالمدينة.
❪٢❫ كيف كان ظهور الشيخ محمد بن عبدالوهاب لمؤلف مجهول (ص٥۷) ت:عبد الله العثيمين،ط:مطبوعات دارة الملك عبدالعزيز.
❪٣❫ هەمان سەرچاوەی پێشوو
#وەهابیەت
چاوەڕێبن بۆ
وەڵام دانەوەی گومانی ئەو شوبهەیەی ئەم برادەرە کە دروستی کردوە……..
قناة احمد علي على تيليجرام ( شروحات تقنية ، تطبيقات ، أفلام ومسلسلات ، خلفيات ، و المزيد )
Last updated 1 year, 3 months ago
يرمز تيليجرام إلى الحريّة والخصوصيّة ويحوي العديد من المزايا سهلة الاستخدام.
Last updated 1 year, 4 months ago
- بوت الإعلانات: ? @FEFBOT -
- هناك طرق يجب ان تسلكها بمفردك لا اصدقاء، لا عائلة، ولا حتى شريك، فقط انت.
My Tragedy Lies With Those Things That Happen in One Second And Remain
- @NNEEN // ?: للأعلانات المدفوعة -
Last updated 1 year, 5 months ago