?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 1 month ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months ago
کاتێك موسڵمانەکان خاوەنی هێزو دەسەڵات بوون تەواو پشتگیری کوردیان کردوە بۆ (سەربەخۆبوون) دواین سوڵتان لە سوڵتانی عوسمانییەکان سوڵتان عبدالحمید بوو بریاری دا کورد ببێ بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ و خاوەن حوکومەت بەخۆی یەکەمین پەیمان بۆ ئەمەش پەیمانی سیڤەر بوو بەڵام ئەم پەیمانە لەلایەن عەلمانییەکان و دیموکراسی خوازانەوە لە پەیمانی لۆزان لەگۆڕیانا.
تێدەپەڕێ ....❤️?****
مرۆڤ بۆ شڪست نەخوڵقاوە،
ڕەنگە تێك بشڪێت، بەڵام نابەزێت.
"إن العين حق"
ناساندنێکی ڤیدیۆیی بۆ کتێبی #وێژان لەلایەن مامۆستا شێوە خەلیل.
پەیامـی بیماران
#قوربانی_15
لەگەر بابم بە عەجەلە پێراومان لە پێ کرد غارماندا لۆ کۆرانێ بزانین ئەوە چ قەومایە؟ بەو سبەینە زووەی ماری کێ ژنێ دەینن لە ئێستاوە دەستیان بەشایی و هەرپەڕینێ کردیە؟ دەرکەی حەوشەمان کردوە چ ببینین، ئەتوو وەرە مام حەقی ئەقرەکەت هەر ئۆندەبی پیکابی لەناوەندی کۆرانێ ڕاگرتبوو هەردوو دەرکەی پێشەوەی کەچە پیکابی کردبۆوە گۆرانییەکی هەرپەڕکێی پێ کردبوو هەموو دەنگی دابوویێ و کۆرانی پڕکردبوو بەخۆشی لە پێشەی پیکابی چەپرە و چەقەنەی لێدەدا و بە چیسەی تووتنی سەرچۆپی گرتبوو بەتاقیتەنێ و هەندەک کەلیماتی گۆرانیەکەشی دەگۆتەوە دەیگۆ جن و شەیتان دەستیان گرتیە و شایی دەگەر دەکەن، بابم وەختەک دیتی چ بەزمە شێت و هار بوو گۆتی "ئەی هاوار خوایە ئەو کەرە زەلامە نەدیدکەیە، ئەقری لە کەللـەی نەمایە وەها خۆی سووک کردیە لەو کۆرانەی"
مام حەقیش چیسە تووتنی برندکردبوو بایدەداو هاواری دەکرد بەشادی حەقی بەشادی حەقی، ئەمنیش وەمزانی شتەکی باشە شەیتانیش بەناخێری گیانی لەتەنیشتم ڕاوەستابوو چەپرەی دەکووتا ئەمنیش گۆتم "دیارە ڕۆژی خۆشییە با ئەمنیش بەشداربم لەو خۆشییەی قابیلە شەیتان لەمن پیاوترە وا کەیف و خۆشی دەکا"
وەالله نەم کردە نامەردی هەتا هێز و قوەتم هەبوو لەپشتی بابم هاوارم کرد "وەی وااااااااااااااااااااااااای هەلا هەلااااااااا...."
کاکە هەندەم زانی بابم ئاوڕی داوە هەتا شەق گرتی لەبن گێی کووتام گۆتی "هەی قورمساغ خۆ ئەگەر بە کەرێش نەوێرم به کورتانی دەوێرم بێ عەقری لە حەقی بێ عەقرتر"
ئەوجا بابم غاریدا دوو پێی هەبوو دووی دی قەرز کرد خۆی هاویشتە ناو پیکابی گۆرانییەکەی کوژاندەوە و بەتوڕەیی هاتە خوارێ ڕووی لە مام حەقی کرد و گۆتی "ئەرێ دەبەسە حەقی ئەتوو منداری ئەتوو شەرم و حەیات بەخۆت نییه ئەو شایی و هەرپەڕین و چەپرە لێدانەت لە چییە لە ناو کۆرانێ بەو سبەینە زووەی هیشتا خێر و شەڕ بەش نەکرایە شەیتان هاتیتە بن کلێشەی تو ئەو ها گڕت گرتیە هەی نەزان"
مام حەقی دەستەکی لە تەنگەی گیرکرد و یەکی خستە سەر بۆنیتی پیکابی و کەمەک خۆی خوار کردەوە تەماشایەکی بابمی کرد و گۆتی "ئەرێ کاک عوسە فەندی پێم نارێی جەنابت کەینێ فێرە سەقافەت دەبی ها بابم لە حوڕیەتی خەرکی تێکدەدەی؟"
بابم گۆتی "کوڕە هەی بێ دەماغ ئەتوو شێت بووی یا بەقەستی وەدەکەی؟ ئێستا بەخۆشت دەزانی چ دەکەی و چ دەرێی هەی عەمری خۆت و سەقافەتیشت نەمینێ؟"
مام حەقی گۆتی "ئێ کوڕە لۆ لۆ چم کردیە خۆشی نییە ئەدی؟"
بابم گۆتی "ئەوجا خۆشی ئەوها دەبی لەناوەندی کۆرانێ گۆرانی پێکەی و چەپران لێدەی؟ ئەوجا لۆ یەکجار فڕقەکی مۆزیقات هینابا لەگەر یەک دوو چاوەش و ماوەشۆکەی هەر گۆرانیان بەسەر جەنابت و چێرەکەت دا هەرگۆتبا لەناو کۆرانێ"
مام حەقی بەینەکی داما و دالغەیەک لێی دا گۆتی "وەالله عوسە قسەکەت تەواوە شەیتان بەنەعلەت بی ئەمن کوو ئەو شتەم لە بیر نەبوو لەبیر!"
شەیتان لەتەنیشتم ڕاوەستا بوو گۆتی ناوەالله ڕەبی خۆت بەنەعلەت بی دەستی خستە سەر شانم گۆتی "کوڕە ئەوە زۆر بێ ئەقرە دەزانی کاک بایزە کوندەمیز، خێر و شەڕی لەکن وەکی یەکە ئەوجا نەعلەت لەمن دەکات"
گۆتم "ئەتوو جارێ برێ کاک بایز و بەس دووەمیش دەستت لەسەر شانم بینەخوارێ با تۆرەی بابیشم لەتوو نەکەمەوە لەناو کۆرانێ تێر شاپت نەکەم، وابی خەرک سوندی بخۆن برێن بایز شێت بووە"
باش بوو بە پیاوانە دەستی هینا خوارێ گوتی "وەالله یەکەک نەزانی ئێستا زۆر تەواوی.."
بابم گۆتی "کوڕە حەقی بەسه توخوا ناخۆشت کرد بەخۆشت نازانی چ دەکەی و چ دەرێی یەڵا با بڕۆن کاکە ڕۆژ هەرات درەنگە بەخوای تاخیرین گەلەک"
مام حەقی گۆتی "باشە باش بەس دەبی ئەمن بڕۆمەوە هەتا مارێ دەستنوێژەکی بشۆمەوە ئەوجا دەڕۆین"
بابم گۆتی "خێر حەقی لۆ دەستنوێژی دەشۆیەوە دیارە لەگەر ئەو هەموو هەرپەڕین و داپەڕینەی دەست نوێژەکەشت شکایە؟"
مام حەقی گۆتی "کوڕە نا نا لەمنت نەکەوی قایمم قایم بەس ئەوەی ڕاستی بێت کەمۆکە دەستنوێژم گرانە چ بکەم کاکە"
بابم توڕە بوو گۆتی "ئەرێ بەسە حەقی ناخۆشت کرد وەرە پێشم کەوە وەرە کەنگی وەختی ئەو بەزمەیە"
مام حەقی گۆتی "ئێ دەباشە باش چەندت گۆت مارت بەقوڕێ گیرێ"
مام حەقی چوو سواری پیکابی بوو، بابیشم چوو تا لە تەنیشتی سوار بیت، ئەمنیش لەدووی بابم ویستم لەپێشەوە لەتەنیشت وی سواربم، بابم لێم گەڕاوە ئەمنی دا بەرشاپان.....
نووسینی: هیجران بەرزنجی
پێداچوونەوەی: شاجوان کەریم
#قوربانی_14
لە شیرینی خەوێ دا بووم هەستم کردم یەکەک گاسم دەکات دەرێ بایز...بایز ...کورە بایزۆک...
ئەمنیش بەتانییەکەم لەسەر دەم و چاوم لابرد دەبینم شەیتان قیت لە تەنیشتم دانیشتییە بەچاوی بەخەو گۆتم "ها چییەوە کێیە بانگم دەکات؟"
شەیتان گۆتی "چ نییە نا ئیهمالی کە، لۆخۆت بنووەوە بێ خەم ئەمنیش وا عیمایەتم"
گۆتم " دەرێی پیاو بووی"
هەر لەو خەوەی بەتانییەکەم بەخۆم داداوە. لەگەر ڕمــــــــبەی دەرکەی بەخەبەر هاتم، دەنگی تۆپیش وەها نەبوو بەتانیم فڕیە حەوای لە ترسان یەک پێ قیت بوومەوە و ڕەق ڕاوەستام، دەبینم مام حەقی لەسەر دیوارییە بەس ئەمن وەها ترسا بووم یەک قسەم لۆ نەدەکرا ڕێک ڕووم لەمام حەقی کردبوو ڕەق ببووم، مام حەقی گۆتی "هەی داوەشێی جەبان ئەرێ وەالله عوسەش دەرێ ئەولادم هەیە ئەو کراشەم بدەوە کراش هەی توتکه سەگ"
ئەمن جوزانم مام حەقی هەتا بابم لە خەوێ هەستێنی بە هەموو هێزی خۆی تاکە کراشی بە دەرکەی دیوەخانێ دادایە. لەبەختی منیش بابم لەوێ نووستبوو هەر هەندەم زانی دەرکەی دیوەخانێ بۆوە بابم بەخۆ بە بێجامەی سپی وەکی جاکشانی لۆم هات بە شاپ و پێلەقان کەت سەرم وەهای لێدام وەهای لێدام بەس خوا دەزانی کوو بوو، وەالله لێتان نەشارمەوە لەبەر دەنگی تاکە کراشی مام حەقی و لێدانی بابم هێندە ترسا بووم وەکی پیاوان ڕێک یەک کوندە میزی موحتەڕەمم لە بنە خۆ کرد، ڕاستییەکە ئیوها بوو ئەوجا لۆ پیاو درۆی بکات، مام حەقیش لەسەر دیواری لەباتی برێتە بابم کوڕە وازی لێبینە وا میزی بەخۆی داکرد لەگەر لێدانێ، بەختی من دەتگۆ کوڕی چارده سارییە لەسەر دیوارێ دانیشتبوو چەپرەی لێدەدا و دەیگۆ "هۆ هۆ میزۆ هۆهۆ میزۆ"
دوایش هەر بەخۆی گۆتیە بابم "ئەرێ کاکە عەیبە ئەنگۆ ئەو شەڕە سەیەتان لەچییە بەو سبعەینە صالحانە خەرکتان هەموو بێزار کرد، دە ڕاوەستن دەرێی فلیمن"
بابم چاوی بە مام حەقی کەت گۆتی "ئەوه ئەتووی حەقی ئێ کاکە کو شێت نەبم ئەمن لەناو خەوێ بووم ئەو خۆڕیە هاتییە کەرپووچی بەدەرکەی دیوەخانێ دادەدا ئێ کاکە ئەتووش بی شێت نابی؟"
مام حەقی گۆتی "وەالله کاکە حەقی خۆتە چ لە منداری ئەو زەمانەی دەکەی چ بکەین، کاکە عوسە هەنوکە واز لە وانە بینە ئەتوو خۆت حازرکە بابڕۆین درەنگە وا ڕۆژ هەردێ، کەنگی بچین و کەنگینێ بێینەوە؟"
بابم گۆتی "هیچ خەمت نەبی ئەلعان نوێژەکەی دەکەم و دەڕۆین"
مام حەقی گۆتی "ئێ زۆر باشە ئەمنیش وا پیکابی دەبەمە کۆرانێ، بەس توخوا عوسە ئەو تاکە کراشەم دەوە لەکن دەرکەی دیوەخانێ کەتییە"
بابم گۆتی "وەی بەسەر چاو"
تاکە کراشەکەی داوە دەستی مام حەقی و گۆتی "دیارە شەوێ لەبیرت چووە ببەیەوە؟"
مام حەقی گۆتی "ئەرێ وەالله ئەوە دنیایە هەموو شت دەبی"
ئەوجا بە غەزەبەوە تەماشای منی کرد گۆتی "وەنییە کوڕە کوندە میز؟"
گۆتم "بەدی بەدی وایە ماشاءالله پتت ڕاستە"
مام حەقی چۆوە خوارێ و بابم چوو نوێژی بکات ئەمنیش چووم خۆم گۆڕی، کوڕە نەك هەر خۆم حەوشەشم هەموو کردبووە میز لەسایەی سەری مام حەقی. بابم نوێژی کرد و خۆمان حازرکرد بڕۆین، هەر لە حەوشەی بابم خەریکی لە پێ کردنی پێراوی بوو هەر هەندەمان زانی دەنگی گۆرانی هەرپەڕکێ لە ناو کۆرانێ بردن بوو.....
نووسینی: هیجران بەرزنجی
پێداچوونەوەی: شاجوان کەریم
#قوربانی_13
مام حەقی گۆتی "کوڕە ئا ئا ڕەحمەت لەبابت عوسە گیان قسەکەت تەواوە چێری دەرێم چێر"
بابم گۆتی "ئێ وەالله حەقی ئیشەکی چاک دەکەی ڕەبی خوا لێت قەبورکات برام"
مام حەقی گۆتی "زۆر مەمنوونم عوسە ی برام ئەوجا چ قونان بامەدە سبعەینێ زوو لەگەر دەنگی کەرەبابی وەکی پیاوان وەگەرم دەکەوی؟"
بابم گۆتی "عوسە مارئاوەدان ئەمە چەند سارە هاتینەوە شاری ئەتو وازت لە بانگی کەرەبابی سبەینان نەینا، هەنکە پێم نارێیی کەرەباب چ دەکا لێرە؟
مام حەقی گۆتی "دە تو واز لەو چەند و چوونەی بینە پێم برێ وەگەرم دەکەوی یان نا؟"
بابم گۆتی "خێر لۆکێندەر؟"
مام حەقی گۆتی "کوڕە هەی دەماغسز چ لۆ کێندەر لۆ مەیدانێ مەیدان قابیلە بچینە ئەسواق سیروانی یا بە سەر و جەمەدانیەوە بچینە سینەما حمرا"
بابم گۆتی "دیارە پارەی چاکت خڕ کردیتەوە هەی شەیتان، ئەوها خۆت لۆ چێر کڕینێ حازر کردیە؟"
مام حەقی گۆتی "ئەرێ وەالله هەرچم هەیه هەموویم دانایە لۆ ئەوەی چێری پێ بکڕم کوڕە هەر دەمرین بەخوای، ئەولادی خۆڕی چ منەتی پێیە لەودیوی کوو شیش کووتمان دەکەن، وەالله وەالله ئەو عەلە و جەلۆیە یەك خێرم لۆ ناکەن دێن هەرامەی لەسەر قەبرم دەکەن لۆیە هەتا مایمە لۆ خۆم هەر خێر و خێراتی دەکەم"
ئەمنیش چیدی خۆم پێ ڕانەگیرا قسەی نەکەم گۆتم "ئەدی بابە مام حەقی بە ئارەقی بن هەنگری ئەو پارەی پەیدا کرد"
مام حەقی ئاوڕی لێدامەوە گۆتی "ئەدی خۆ لە بابیشتم نەدزیە کاك کوندەمیز، طبعەن بە ئارەقە ڕژاندن پەیدام کردیە"
بابم گۆتی "کوڕە بایزۆك دیسان دەستت پێ کردەوە هەی تۆڕی ئەرێ وەالله"
ئەوجا ڕووی لەم حەقی کرد گۆتی "هەنوکە ئەتوو واز لەو بەڕەڵایەی بینە بەمن برێ سبەی کوو بچین لۆ مەیدانێ؟"
مام حەقی گۆتی "ئاسانە.."
بابم قسەی پێ بڕی و گۆتی "ئێ بەس ئاخر کوو ئاسانە؟"
مام حەقی گۆتی "بە پیکابی من دەچین مارت خرا نەبی"
بابم گۆتی "کوڕه دە هەسته لەخۆت هەردە توخوا ئەوە تڕومبێلە ئەتو هەتە"
مام حەقی گۆتی "ئێ لۆ لۆ کاکە چ عەیبیتی دەرێی مامزە دەڕوات"
بابم گۆتی "کوڕە مامزی چ و حاری چ، پیکابی توو سەری دەڕوات و قونی ناڕوات لۆ ئەمن هەندە غەشیمم خۆم بکەمە فلیمی توو"
مام حەقی گۆتی "کوڕە دە چەغەبە چەغە چام کردیە چا ئەتوو ئاگات لە چییە بێ عەقر، ئەوە یەک حەفتەیە ئەمە خۆمان حازر کردیە لۆ سبعەینێ بە مار و مندارەوە فەهیمیش کولیچەی کردیە سبەینێ لەگەر هاتنەوەی چێرێ دەکەینە خێر"
بابم گۆتی "ئێ وەالله ئەگەر وەبی زۆرباشە ان شاءالله سبەینێ زوو نوێژمان کرد و شۆڕدەبینەوە لۆ مەیدانێ بەس حەقی بەتەنێ بە من و توو چێر ناێتەوە دەبی عەلۆ و جەلۆش بینی ها دوایە نەرێی پێی نەگۆتم"
مام حەقی "پەنجەیەکی لەدەوی نا و گۆتی نەو نەو نەو نەو نەو نەو نەو"
بابم گۆتی "کوڕە وەی دەرد پەنجەت لە دەوی دەربینە پەنجە نەو نەو نەو چییه کوڕە بێ عەقر"
مام حەقی گۆتی "کوڕە هەی نەزانی نەخیندەوار نەو یەعنی نا، عەلۆ و جەلۆ نا بەین"
بابم گۆتی "ئێ لۆ سەبەب؟"
مام حەقی گۆتی "ئەوان واجباتی دیان هەیە هەتا دێینەوە"
بابم گۆتی "ئێ ئەدی کێ ببەین؟"
مام حەقی گۆتی "ئاسانە ئەدی بایزۆک لۆ چ باشە وەکی کەرێ پێشی خۆمانی دەدەین چ ئیش و کاری هەیە ڕۆژ هەتا ئێوارێ خەریکی کەلایانێیە لە کۆرانێ ئەو خۆڕیه"
بابم گۆتی "ئێ زۆر باشە سبەینێ ان شاءالله هەر سێکمان دەچین لەسەر خێران"
مام حەقی گۆتی "دەوجا ئەمن هەر دەستم ئەو مارە هەرئاوەدان بی عوسەی برام"
بابم گۆتی "سەر هۆردوو چاوم بێی کاک حەقی"
مام حەقی ڕۆیشت دەرکەی حەوشمان شیش دا ئەمن لەناوەندی حەوشەی جێی خۆم ڕایەخست و لێم پارداوە و کەتمە خەوێ دەمزانی دەبی سبەینێ زوو هەستم بەگەر بابم و مام حەقی بکەوم لۆ چێر کڕینێ...
نووسینی: هیجران بەرزنجی
پێداچوونەوەی: شاجوان کەریم
گوێ لە خەڵڪی ناگرم تۆم لێ بە ئەغیار دا ئەنێن
دڵ بە تۆ تەسلـــیم ڪــراوە و تا ئەبەد دڵدارمــــی
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 1 month ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months ago