?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated hace 8 meses
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated hace 10 meses, 2 semanas
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated hace 6 meses, 2 semanas
[ طالب العلم بەبەڵگەوە قسە دەکات ]
«طالب العلم پێویستە بەبەڵگەوە قسە بکات، نەک هەر بێت پۆستێک بکات قسە فڕێ بدات گوایە بەحیسابی خۆی ئامۆژگاری قوتابیانی زانستی شەرعی دەکات، ئەی کوا ئێمە لە • الأصول الثلاثة • فێر نەبووین کاتێک دەعوە بکەین بەبەڵگەوە قسە بکەین ؟
ئەی ئیمامی بوخاری لەصەحیحەکەیدا سەرەتا بەبەڵگەی ئایەت باسی • بابەکانی • نەکردووە ؟
هەموو ئەمانە فێرمان دەکەن کە بەبەڵگەوە قسە بکەین، نەک هەر بێین بڵێین : طالب العلم لەم سەردەمە خەریکی تاوان و سەرپێچی کردنی خوایە واز لەم بەناو ئامۆژگاری کردنە بێنن سوێند بەخوا ئەمە ئامۆژگاری نیە».
خوا پەنامان بدات لەم خراپەیە .
[ کەناڵی وانە دەنگیە شەرعیەکان ]
[ هەڵەی یەکتری داپۆشن، بڵاوی مەکەنەوە ]
پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرمووێت : «لا يستُر عبدٌ عبدًا في الدنيا إلا ستره الله يوم القيامة».
واتە : هیچ بەندەیەک نیە کە تاوان و هەڵەی بەندەکەی تر داپۆشێت لەدونیا ئیللا پەروەردگار تاوان و هەڵەی لەقیامەت دادەپۆشێت.
[ رواه مسلم : ٢٥٩٠ ].
لەژێر ڕۆشنایی ئەم فەرموودەیە لەم سەردەمەدا جۆرەها ڕێگا هەیە بۆ ئاشکراکردنی • تاوان و هەڵەی • یەکتری بەئیزنی خوا هەندێک لەو خاڵانە باس ئەکەم تاوەکو ببێتە هۆکاری داپۆشینی • تاوان و هەڵەی • یەکتری.
هەندێک لەو ڕێگایانەی دەبنە هۆی ئاشکرا کردنی • تاوان و هەڵەی • یەکتری ئەمانەن :
١-باس کردنی لەناو کەناڵەکان بەوەی کە بڵێی کەسانێک هەن فڵانە تاوان دەکەن، ئەمە یەکێکە لەدانەپۆشینی • تاوان و هەڵەی • یەکتری، بەڵام ئەگەر بەشێوازێکی تر باسی ئەم هەڵەیە بکەیت بۆ نمونە بڵێی : «حوکمی فڵانە تاوان حەڕامە»، بەم شێوازە نابێتە باس کردنی • تاوان و هەڵەی • یەکتری.
٢-باس کردنی لەچاتی نێوان دوو کەس کە ئەم خاڵە زۆر زۆر بڵاوە لەئێستادا دوو کەس بەیەکەوە باسی • تاوان و هەڵەی • کەسێکی تر دەکەن پەنا بەخوای گەورە.
٣-ئاماژە پێکردنی • تاوان و هەڵەی • کەسانێک کە بەگومانی خۆی کردویانە بەڵام لەڕاستیدا ئەم کارە نەکراوە دێت لەکەناڵ و پۆست ئاماژە بەم خاڵە دەدات بەناوی ئەوەی کە کەسانێک هەبوون فڵانە تاوانیان کردووە ئەمەش دووبارە یەکێکە لەباس کردنی خەڵکی تۆ ئەگەر دەتەوێت ئامۆژگاری بکەیت بڕۆ بەتەنیا قسەی لەگەڵ بکە و بەبەڵگەی قورئان و فەرموودە بۆی ڕوون بکەرەوە.
٤-سکرین چاتی کەسانێک کە • هەڵەیان • کردووە لەژێر ناونیشانی • جەهلی ئەم کەسانە • کە بەڕاستی ئەمە ترسناکترین خاڵە تۆ بێیت ئابڕوی کەسێک ببەیت بەوەی • سکرینی چات و کۆمێنتەکەی • بڵاو بکەیتەوە سوێند بەخوای گەورە ئەم کارە لەشەرعدا جێگای نابێتەوە تۆ دەستی بگرە و ئامۆژگاری بکە نەک بێیت بەبیانوی ئەوەی کە خەڵک ئاگاداری ئەم کارە بن بێیت ئابڕوی ئەم بەندەیە ببەیت، بەجوانی لەکەناڵەکەت ئاماژە بەو تاوانە بکە بڵێ : «تاوانێک هەیە کە خەڵک لێی بێ ئاگان» بەجوانی ڕوونی بکەرەوە ئینجا حوکمەکەی باس بکە بەم شێوەیە خەڵکیش لێت قبوڵ دەکات و جێ بە جێی ئەکەن، بەم شێوازە خەڵک دوو بەیانی دەتوانێت باسی • کێشە و هەڵە و تاوانی • خۆی بکات لات تا یارمەتی بدەیت.
چـۆن یارمەتی کەسێک بدەین کە کاتێک • تاوان و هەڵەیەک • دەکات ؟
کۆمەڵە ڕێگایەکی گرینگ هەیە دەبێتە هۆکاری یارمەتی و داپۆشینی کەسانێک کە • تاوان و هەڵە • دەکەن لەوانە :
١-باس کردنی تاوانەکان بەشێوازێکی گشتی؛ وەک بڵێی : «زینا کردن یەکێکە لەتاوانە گەورەکان».
٢-بیر هێنانەوەی خەڵک بەسزای دۆزەخ و ترسناکیەکەی.
٣-بەتەنیا باس کردنی • تاوان و هەڵەی • ئەو کەسەی کە تێی کەوتوە، یارمەتی بدەیت و دڵنەوایی بکەیت نەک بڵاوی بکەیتەوە.
٤-باس نەکردنی بەهیچ شێوەیەک لە هیچ شوێنێک و لای هیچ کەسێک.
٥-چۆن بۆ خۆت پێت خۆشە • تاوان و هەڵەکانت • داپۆشن بەهەمان شێوە پێت خۆش بێت کە • تاوان و هەڵەی • کەسانی تر داپۆشرێت.
٦-هەست کردن بەترسناکی دانەپۆشینی • تاوان و هەڵەی • یەکتری.
٧-دوعای خێر کردن بۆیان نەک بڵاو کردنەوەیان.
تێبینی : دەبێت هەر هەموومان دوو خاڵی زۆر گرینگ ڕەچاو بکەین :
١-ئێمە مرۆڤین کە مرۆڤیش بین شایەن • بەتاوان و هەڵەین • هەر وەکو لەفەرموودەی صحیح هاتووە.
٢-هەر کاتێک هەڵەیەکیان بەشێوازێکی جوان و شەرعی نیشان داین پێویستە کە بەسینگێکی فراوانەوە قبوڵی بکەین.
خوای گەورە لەهەموومان خۆش بێت.
? پـێـشـیـن | Peshin
[ فـــێربە ئەی طالب العلم ]
«فـــێربە طالب العلم کە زانست دەخوێنیت دەبێت وات لێ بکات دوور بیت لەدرۆ و بوهتان، دەبێت دوور بیت لەغەیبەت کردنی خەڵکانی تر ئەگەر چی تاوانباریش بن، دەبێت خۆت بەدوور بگریت لەگومانی خراپ، طالب العلم دەبێت خەریکی زانست بێت نەک خەریکی خەڵک بیت».
[ کەناڵی وانە دەنگیە شەرعیەکان ]
[ خۆراکی دڵ زانستی شەرعیە ]
قال الإمام ابن القيِّم رحمه الله :
«العلم : طعام القلب ، وشرابه ، ودواؤه ، وحياته موقوفة على ذلكَ ، فإذا فَقَدَ القلب العلم ؛ فهو ميِّت».
واتە : زانست خۆراکی دڵە، وە خواردنەوەیەتی، وە چارەسەریەتی، وە ژیانی وەستاوە لەسەر ئەمە، ئەگەر دڵ زانستی نەبوو؛ ئەوە دەمــرێت.
مفتاح دار السعادة (١/٣٤٤)
سینگ فراوانی لەبابەتی خیلافیدا ..
دەمێکە وتومە : هەموو کەس بەرگەی بابەتی «خیلافی ناگرێت» بەچاوی خۆشمان بینیومانە چی دەگوزەرێت، کەسێک لەبابەتە خیلافیەکان سینگی فراوانە کە «الأصول الفقە و مقاصد الشریعة» خوێندبێت.
ئەگەر حەز دەکەن دوای جەژن ئەم دوو زانستە بخوێنین ؟
بەڵێ ?
نەخێر ?
*? *پـێـشـیـن | Peshin
ئەتانەوێت فێری ئەدەب و ڕەوشتبن
و بزانن چۆن طلبی علم ئەکەن ؟
ئەوا ئەم «10» وانەیە بخوێنە !
«آداب الطالب مع شیخە»
https://youtube.com/playlist?list=PLAPEOvBi4GanghImXZwoFBhrvrxZimzqz&si=u4tjbRztt5keg_jf
[ تۆی طالب العلم دەبێت ئەم ناوانە بزانیت ]
ناوی ئەو زانایانەی کە ناسراون بەنازناوێک زۆری موسڵمانان ناوەکانیان نازانن لەبەر ئەو نازناوەی کە پێی ناسراون :
ابن تيميّة : أحمد بن عبدالحليم.
ابن القيّم : محمد بن أبي بكر.
ابن رجب : عبدالرّحمـٰن بن أحمد.
ابن حزم : علي بن أحمد.
ابن حجر : أحمد بن علي.
ابن كثير : إسماعيل بن عمر.
ابن الجوزي : عبدالرّحمـٰن بن علي.
البخاريّ : محمد بن إسماعيل.
أبو داود : سليمان بن الأشعث.
التّرمذي : محمّد بن عيسى.
النّسائي : أحمد بن شعيب.
ابن ماجه : محمّد بن يزيد.
أبوحنيفة : النعمان بن ثابت.
الشّافعي : محمّد بن إدريس.
الذّهبي : محمّد بن أحمد.
القرطبي : محمّد بن أحمد.
الصّنعاني : محمّد بن اسماعيل.
الشّوكاني : محمد بن علي.
السّيوطي : عبدالرّحمـٰن بن أبي بكر.
- ڕەحمەتی خوای گەورە لەهەموویان
وەرگیراوە لەکەناڵی :
بابەتێکی گرینگ زۆرێک لەقوتابیانی زانستی شەرعی [ طالب العلم ] دەرس دەخوێنن کەچی مێشکیان وەرناگرێت چارەسەر چیە ؟
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated hace 8 meses
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated hace 10 meses, 2 semanas
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated hace 6 meses, 2 semanas