?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 5 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 7 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 3 months, 3 weeks ago
کاروانی شەهیدان بەردەوامە
پێگەی دووربین
ئەبو عوبەیدە، وتەبێژی فەرمیی کەتیبەکانی جوامێرانی عیزەدین قەسسام هەواڵێکی گرنگی بڵاوکردەوە کە تێیدا شەهید بوونی کۆمەڵێک لە دیارترین و کاریگەرترین سەرکردەکانی بەرگری ڕاگەیاند.
لە سەروی هەموویانەوە موجاهیدی گەورە و سەرکردەی مەیدانی، موحەممەد ئەلضیف کە سەرۆکی ئەرکانی گشتی کەتائیب بوو، لەگەڵ چوار لە باشترین و لێهاتووترین هاوڕێکانی شەهید بوون:
- موجاهیدی پایەبەرز مەروان عیسا، جێگری سەرۆکی ئەرکانی گشتی کە سەرکردەیەکی بەتوانا و خاوەن ئەزموون بوو
- پاڵەوان غازی ئەبو تەماعە، فەرماندەی بەشی چەک و پێداویستییەکانی شەڕ کە ڕۆڵێکی گرنگی لە بەهێزکردنی هێزی بەرگریدا هەبوو
- موجاهید ڕائد ثابت، فەرماندەی بەشی سەرچاوە مرۆییەکان کە بە وردبینی و لێهاتوویی ناسرابوو
- موجاهید ڕەفەح سەلامە، فەرماندەی ئازای لیوای خان یونس کە نموونەی بوێری و فیداکاری بوو
شەهیدکرانی ئەم جوامێرانە زیانێکی گەورەیە، بەڵام خوێنیان دەبێتە هێز و وزەیەکی نوێ بۆ بەردەوام بوون لە جیهادو تێکۆشان.
خوای گەورە شاهێدیی و شەهیدییان قەبوڵ بفەرموێت و بە بەزەیی بێسنووری خۆی شادیان بکات و شوێنیان بەهەشتی بەرین بێت. بێگومان ئەوان چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی سەربەرز.
الحمدللە کە ئەو سەرکەوتنەمان بینی.
کۆیلەکان بۆچى تێناگەن؟!
ن: ئازاد کەرکوکى
بەدرێژایى (٣٠) ساڵی رابردوو، عالەمانییەت و بەناو دیموکراسیخواز خەریکى ماشینەوە و بەتاڵانبردنى سامان و بەرهەمى ژێر خاک و سەر خاکى ئەم هەرێمەن، زۆرینەى بۆ خۆیان و ئاغاکانیان، بەشێکى کەمیشی بۆ کۆیلەکانیان، ئەوە جێگەى سەرسوڕمانە مرۆڤ بەمەودایەکى درێژخایەن، بێدارو وریانەبێتەوە لە غەفڵەت و سەرگەردانى و ماڵوێرانى!
سەید قوتب (ڕەحمەتى خواى لێبێت) لە بابەتە بەناوبانگەکەى کە بەناونیشانى "کۆیلە" نوسیویەتى، لەبەشێکیدا دەڵێت: "کۆیلە ئەو کەسە نییە لەپێناوی بژێویى ژیان و لەژێر مەترسیدا کۆیلەیەتى دەکات، بەڵکو کۆیلە ئەو کەسەیە: هەر کاتێک ئاغاکەى لەدەربارى کۆشکەکەى دەریکرد، دەگەڕێت بە دوایى ئاغایەکى تردا تا کۆیلەیەتى بۆ بکات". ڕێک ئەم بابەتە لەسەر کوردانى باشوور چەسپاوە، هەتا هێزیان تێدابوو کۆیلەى مارکسییەت، شیوعییەت و دیموکراسى بوون، بەدرێژایى زیاد لە سی ساڵ، هەردوو حزبى پارتى و یەکێتى لەژێر هەیمەنەى جووت بنەماڵەدا هەرچى ڕیسوایى و خیانەت و خاکفرۆشى هەیە بەسەر ئەم هەرێمەیان هێنا، چى ئابڕوو هەبوو تکانیان لە کەرامەت و غیرەتى ئەم میللەتە، هەموو کارێکیان بەم خەڵکە کرد، لەشەڕى ناوخۆ، جاشایەتى کرێگرتەیى بۆ وڵاتانى دراوسێ، کەچى ئەم میللەتە هەر بێدارنەبوویەوە و لەو قاڵبى کۆیلەیەتییەى تێدا قەتیسماوە ڕانەپەڕی و خۆى دەربازنەکرد!
ئاخر بیستوومانە کۆیلەیەتى زۆربەى کات لەپێناوی سەروەت و سامان و پلەو پایە دەکرێ، ئەوەتا ئەم زاڵم و دیکتاتۆرانەى ئەم هەرێمە هەموو ئەمانەیان لەم میللەتە گرتۆتەوە، سەرەڕاى پێنەدانى موچەو قوتى ئەو خەڵکە، هاتوون باج و سەرانەى وەها قورسیان خستۆتە سەرشانیان، ئەگەر بمانەوێت بیانژمێرین، ماندوودەبین و پێمان ناژمێررێ، هەر لە باجى کارەبا، ئاو، بیناسازى و تەنانەت ڕێگەوبانیش، باجى قورسی گومرگەکان لەژمارە نایەن، کەچى ئەم میللەتە مەڕ ئاسا سەرى شۆڕکردووەو دوایانکەوتووە، سەرەڕاى ئەوەى خاوەنى هیچ نین و هیچیان پێنادرێ، کەچى لەسەر کۆیلەیەتى خۆیان بەردەوامن!
ئێستایش کە بەچاوى خۆیان و بە ئاشکرا بینییان مەعدەن و ئەسڵى ئەم دوو بنەماڵەیە چییە و چۆنە، لێیان بێئومێدبوون، بەڵام کۆیلە ئاسا بەدواى ئاغایەکى تردا دەگەڕین، تا کۆیلەیەتى بۆ بکەن، لەکوردایەتییەوانانى بێدینى باشور دەستیانبەربوو، ئێستا هاتوون چەپڵە لێدەدەن و خۆیان بەقوربانى ئاغاکانى خۆرئاواى کوردستان دەکەن، ئەوان خۆیان تاکو توانییان کۆیلەی ئێران بوون، پاشان ڕوسیا و ئەمریکا، ئەم خەڵکەیش بوون بە کۆیلەى ئەوان!
ئەوەى لاى من زۆر جێگەى پێکەنینە تا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا، خەڵکانێک بەشانوباڵى مەزڵوم کۆبانى هەڵدەداو جوێن و سوکایەتییان بە مەسعود بارزانى دەکردو بە جاشى تورکیایان لەقەڵەمدەدا، ئەوەتا مەزڵوم و مەسعود وا لە ژوورە تاریکەکاندا خەریکى هەڕاجکردنى کوردایەتى و خاک و وڵاتن، لاى من سەیرە ئەم خەڵکە ئێستا چیدەڵێن؟ ئەوەتا ئەوان پێکەوە کۆبوونەتەوە!
یان ئەو کۆیلانەى لەکاتى هەڵبژاردنەکاندا، سەگ ئاسا شەڕیان لەپێناوی بافڵ و مەسروردا دەکرد، ئەوەتا ئەوان دەستیان لەناو دەستەو لەسەر مێزەکان سێوو پرتەقاڵ دەخۆن! ئەى ئەوانەى شەڕتان بۆ دەکردن، ئێستا ئێوە چیتان بۆ ماوەتەوە؟ وازدەهێنن لەکۆیلەیەتى؟ یان سەید قوتب وتەنى: بەدواى ئاغایەکى تردا دەگەڕێن، تا کۆیلەیەتى بۆ بکەن؟!
https://dorbeen.co/detailnews.aspx?jimare=522&babet=4
بڵاوکراوەیەکی کەتائیبی قەسام
"عزمنا عزم الكتائب، سيفنا القسّام غالب"
بڕیارو ئیرادەمان پتەویی کەتائیبە
شمشێری قەسام براوەو سەرکەوتووە
پێگەی دووربین
"تۆفانی ئەقسا" بهردهوامه: ٢٠ چالاکی بەرخۆدان لە کەناری ڕۆژئاوا.
ڕاپۆرت و شیكاری: پێگهی دووربین
تهنها لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، کەناری ڕۆژئاوا شایەتی ٢٠ چالاکی بەرخۆدان بوو کە بووە هۆی برینداربوونی ٥ داگیرکەر. چالاکییەکان دابەش بوون بەسەر چەندین ناوچەدا، لەوانە قودس، ڕامەڵڵا، جەنین، نابلوس، بێت لەحم و خەلیل.
گرنگترین چالاکییەکان بریتی بوون لە:
- کردەیەکی پێداکێشان لە بێت لەحم کە ٤ داگیرکەری بریندار کرد.
- پێکدادانی چەکداری لە کەمپی عەین لە نابلوس.
- تەقەی چڕو بهردهوام لە خاڵی پشکنینی دوتان لە جەنین.
- هێرشێکی بەردباران لە نزیک شارۆچکەی جیڤعات ئاساف کە کۆچبەرێکی بریندار کرد.
جگە لەمانە، ١٥ ڕووبەڕووبوونەوە و بەردباران و یەک خۆپیشاندان لە ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا تۆمار کراون. ئەم چالاکییانە لە درێژەی بەرخۆدانی گەلی فەلەستین دژ بە داگیرکاری و کۆچبەرنشینەکان ئەنجام دراون ئهمانه لهپاڵ چالاكییه سهربازییهكان چالاكی خهڵكی مهدهنیی لایهنگری حهماسن كه لهپێشهوهی بهرهی ڕووبهڕوونهوهدایه.
جوگرافیای چالاکییەکان:
- زۆرترین چالاکی لە ناوچەی نابلوس تۆمار کراوە (٧ چالاکی)
- دوای ئەویش بێت لەحم و خەلیل چڕی چالاکییەکانیان زیاترە
- دابەشبوونی جوگرافی چالاکییەکان نیشانی دەدات کە بەرخۆدان سەرتاسەری کەناری ڕۆژئاوای گرتۆتەوە.
جۆری چالاکییەکان:
- ٧٥٪ی چالاکییەکان بریتین لە ڕووبەڕووبوونەوە و بەردباران.
- چالاکییە چەکدارییەکان سنووردارن بەڵام کاریگەرن.
- تاکتیکی پێداکێشان کاریگەرترین چالاکی بووە لە ڕووی زیانگەیاندن.
کاریگەری و ئەنجامەکان:
- برینداربوونی ٥ داگیرکەر نیشانەی کاریگەری چالاکییەکانە.
- سەرکەوتنی ئەنجامدەران لە خۆپاراستن و کشانەوە.
- درووستکردنی فشار لەسەر سیستەمی ئەمنی داگیرکەر.
ئەم ئامارانە تەنها بەشێکی بچووکن و دهرخهری ڕاستییەکانی ژێرهوهی مایهپوچی داگیرکاریی زایۆنی، ههر لە ساڵی ١٩٦٧وە تا ئێستا، داگیرکەران لە کەناری ڕۆژئاوا ٧٥٣،٠٠٠ درەختی زەیتونیان بڕیوەتەوە، ١٩٨،٠٠٠ خانوویان ڕووخاندووە، و زیاتر لە ١٢،٠٠٠ کۆچبەرنشینیان درووستکردووە. لەگەڵ ئەمەشدا، هەر خێزانێکی فەلەستینی بە تێکڕا ٥ درەختی زەیتوونی نوێی چاندووە، کە ئهمهیش نیشانەی بەردەوامی و سووربوونی گەلی فەلەستینە لەسەر مانەوە و بەرگری، بۆیه تۆفانی ئهقسایش به ڕووبهڕووبوونهوهی سهربازیی و مهدهنیی بهردهوامه.
دیموكراسی كوێرانه كۆمهڵێك خهڵك له دهسهڵاتی سیاسی و حوكمڕانی و بهڕێوهبردنی كاروباری دهوڵهت و كۆمهڵگه گرد دهكاتهوه كه شیاوی ئهو كارو شوێنه نهكراون.. ئهمه جگه لهوهی دهیانیان تێدایه كه یهكسهر دهكهونه ژێر كاریگهریی سهرۆك خێڵ و سهرۆك حزب و خاوهن هێزهكانی تری تین و فشاری سیاسی، كه سهرهنجام ههر وهكو ئهوهیه كه ئهمانه واجیههیهك بن و له پشت پهردهوه ئهو خاوهن نفووزانه حوكم بكهن! ئاخر بۆیه سهناتۆری ئهمریكایی جیۆفانی ستیۆنیتۆر دهیووت: (گهلم نیشان دهن چاوی راستمتان دهدهمێ.. ئهرێ ئهوه ئهو گهلهی به ناویهوه قسه دهكرێت له كوێیه؟! ئهوه دهیان ساڵه له دووی دهگهڕێم و نایبینم!).
دژواریی ئهم دیدو ههڵوێسته لهوهدایه كه ئهم كهمینهیه ههموو ئارهزووهكانی خۆی دهكاته بڕیارو به ناوی گهلهوه دهیكاته یاسای ووڵات! توێژاڵێكی ئاڵتوونی دهكات بهبهر بڕیارهكانیدا و به ناوی زۆرینهی پهرلهمانهوه دهیكاته كۆت و دهیكاته ملی ههموو دانیشتوان! خهڵكهكهش پێشتر گیانی شۆڕشگێڕییان تێدا كپ كراوهتهوه بهوهی كه گهیشتووینهته مهنزڵ و حوكمی سیاسی دهوڵهتی خۆمان به دهست میللهتی خۆمانهوهیه! ئیدی خهڵكی ئامادهی ئهوه نابن بزاوتێكی تری گۆڕانكاریی ناوخۆیی دروست كهن..
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 5 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 7 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 3 months, 3 weeks ago