شاعیری گەل ونیشتمان

Description
شێعر، بیرەوەری، نوسراوە وێنەکانتان بۆ ئێمە بنێرن


@hogr66
We recommend to visit

✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]

- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧

╰) ایران موزیک♪ (╯

"ما بهتریـن‌ها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"


تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94

فرشتــه‌ی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نت‌ها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .

#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
‌‌‌•• 🎧🖤📀🔐••

3 years, 2 months ago

فرمێسکی ڕنوو

هۆنراوەی مامۆستا هێمن
     بە دەنگی پڕ سۆزی خۆیان

3 years, 3 months ago

کورتەیەک لە ژیانی "مامۆستا هێمن"

https://t.me/yadymamostahimn

3 years, 3 months ago

‌ نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردەم ئەمن"
بە جیاوزای ـ ٢٦ ساڵ ـ لە شێعری "ڕەق هەڵاتم" کە لە ساڵی ١٣٤٧ی هەتاوییدا نووسیوویەتی پێداگری لەسەر دەستەواژەی "نۆکەری بێگانە ناکەم" دا دەکاتەوە و دەڵێ:
" (نۆکەری بێگانە ناکەم) هاتەجێ فەرمایشی خۆم
وا لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵاتم"
بە پێێ هەردوو ڕێکەوتەکە، مامۆستا هێمن بە دوو قۆناخی جیاوازی سیاسیی دا تێدەپەڕێ، یەکەم ، ساڵی ١٣٢١، کە سەرەتای ساڵی بووژانەوەی هەستی نەتەوایەتی و بوون بە خاوەنی یەکەم ڕێکخراوی مۆدێڕنی سیاسیی " ژێکاف"ە و سەرەتای خۆشبەختیی گەلی کوردە و دووەمیش ١٣٤٧، یەکێک لە قۆناخە تاڵ و تارەکانی بزاڤی ڕزگاریخوازانەی گەلی کوردە، واتا "جووڵانەوەی ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧"ە کە ڕێبەرایەتی ئەودەمی جووڵانەوە لە ژێر فشار و زەختی پارتی دێمۆکراتی کوردستان ـ عێراقدا بووە، کە کۆمەڵێک کادر و سەرکردەوەی هەڵکەوتووی ئەودەمی حدکا، لە ڕێگای ئازادی خاک و وڵات، تێکۆشان لە ناوخۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا دەسەت پێدەکەنەوە و سەر ئەنجام جووڵانەوەکە سەرکوت دەکرێ و بەشێک لە ڕێبەرانی ئەو بزاڤە، بە داخەوە شەهید دەبن.
بەڵام، پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و بە دوای کۆنگرەی ٤ی حدکا، مامۆستا هێمن بە پێچەوانەی ئەو دوو شێعرەی سەرەوە هەڵوێستی گرت، یان "ناچار کرا" وا بجووڵێتەوە. واتا هێمن، لە باری ویژدانیی و مۆراڵەوە، ناتوانێ ئیدی ئیدیعا بکا و بێژێ:
"گەر لە برسان و لەبەر بێ بەرگی ئیمڕۆ ڕەق هەڵێم
نۆکەری بێگانە ناکەم تا لەسەر هەردم ئەمن"
چوونکە پاش شۆڕشی گەلانی ئێران و بە تایبەت پاش هەڵوێستی سیاسیی نوێی، " هێمن ئیدی ڕەنجەڕۆ نیە مۆراڵی سیاسی قەناعەتی پێکردووە کە ئیدی باسی چەرخی سپڵە و نەبەزین لە بەرامبەریدا نەکات"!

ـ وەک هەر لە سەرەتاوە باسم کرد، هێمن ئەوەندە کوردە، هێندە شێعری جوان و بە هێزی سیاسیی و هەڵبەستی لە پێناوی ئازاد و جوانپەرستی دا نووسیووە، کە خۆشەوستی گەل و نەتەوەیە، بە تایبەت کە باسی مێژووی "کۆماری کورردستان" بکرێ و باس لە "شێعری بەرگری و نیشتمانپەرەوەری" نەکرێ، ئەو مێژووە نا تەواوە، کە باسیش کرا، "هێمن" یەکێک لە شانازی و دەسکەوتە هەر مەزنەکانی ئەو قۆناخەیە، بۆیە خەڵک و خاک و مێژوو "هێمن"یان خۆش دەوێ و لەو "هەڵوێستەشی" بووراون!

ـ لە کۆتاییدا:
" لەو ڕۆژ و شەوانەدا کە لەگەڵ مامۆستا هێمن و هاوڕێیان کۆ دەبووینەوە، فرە جار دەبوو بە دەمەتەقەی شیرین و پڕ لە مانای دوو زاراوەی موکری و ئەردەڵانی. جارێکیان مامۆستا هێمن بە زاراوە ڕەوان و پاراوەکەی، کە دەتگوت بەسەر مەخمەڵدا باز دەدا، قسەی دەکرد، نا خڵاف کوڕێکی سنەیی خوێنگەرم لە کۆڕەکەدا، کە خۆماڵی بوو، هەڵیدایە و بە ئەردەڵانییەکی تۆخ گوتی:" مامۆستا گیان قوربان خوەت و شیعرەکانۆ بم، ئومێوارم هەمیشە هەر خوەش بی و هەر بکەنی!!". مامۆستاش بە حازرجوابی بزەیەکی هاتێ و گوتی:" جا ڕۆڵە گیان ئەگەر هەر بکەنم، تڕتڕەم دەپسێ و هیچ وڵاتی ناهێڵم!!" ئیتر کێ ما لەبەر پێکەنین و شیکردنەوەی "کەنین و پێکەنین" بۆ هەردووک لا ....
یاد و ناوی مامۆستا هێمن هەردەم سەوز و بەرزە لە میژووی ئەدبی کوردیدا.
سەرچاوە:
ـ دیوانی تاریک و ڕوون
ـ لە ماڵپەڕی مامۆستا هێدی لە ساڵی ٢٠٠٤ی زایین وەرگیراوە
*-کەندن: لە زاراوەی موکریانیدا، واتای "لێبەربوون"دەدا و لە ھی ئەردەڵانیش، یانی "پێکەنین"

3 years, 3 months ago
.

.

#نامەیەکی_مامۆستا_هەژار_بۆ_مامۆستا_هێمن
.
.
.
مامی وەک خۆم دڵپڕی لە دنیا قەڵسی هێمنم،...
دەستت.........،  بۆخۆت چی بۆ دادەنێی داینێ.

دم و فڵچت دەلێسمەوە.
ئەوەندەم تاسە کردووی مەگین خوا بزانێ.
تکایە ئەو دیارێ فەقیرانەم لێ قەبووڵ کەی، بیخوێنێوە.
هەڵیسەنگێنی، بیقرسێنی، هەر ئیرادێکت دی، دەشزانم زۆری دەبینی، وابکە پێم بگاتەوە . . .
کاکە توخوا لەم ڕۆوە دەس بە کاوێژی ژیانی ڕابردووت کە و بینووسەوە. نەوەک خوای نەخواستە لینگ لە کەنداڵ جووت بکەی و قەلەوقووتەی ماکەر مل لە تاریفت نێن و بڵێن هیندە هیندە قەدرمان گرت.
دەرسێکی باشیش دەبێ بۆ چینی دواڕۆژ و لە زۆر شتی واش ئاگادار دەبن کە نەیانزانیوە.
منیش تەمامە وابکەم.
زۆر عەرزی سەلام و ئیحتڕامم بۆ براژنم (هەیە).
چاوی سەلاح ماچ دەکەم. لە غەوسم تەڵەبە مەرگت نەبینم.

بۆیە جڵد زەڕکووبم بۆ نەناردی ڕەق بوو. ئەم نەرمە چاتر بەڕێدا دەهات .

برات هەژار

کەرەج ۱۳۶۲/۱۱/۱۲

https://t.me/yadymamostahimn

ــ

مامۆستاهەژارگیان پێشبینێکانت ڕاست دەرچوون. بەداخەوە نە مامۆستا هێمن بۆی گونجا وەک تۆ چێشتی مجێور بنووسێ ـ نە قەرەو قوتەش ئەوەندیان ئیساف هەبوو نەڵێن خزمەتمان کرد

{هۆگر}

We recommend to visit

✨ تبلیغات پر بازده [ @tabligat_YaSiNoli ]

- منمو هدفونم فقط میخوام چِت کنم 🎧

╰) ایران موزیک♪ (╯

"ما بهتریـن‌ها را براے شما بـہ اشتراڪ میـگذاریـم✘"


تبلیغات و ثبت موزیک :
@AdIranMusic94

فرشتــه‌ی موسیقی💙"
- موسیقی تَپیت و نت‌ها در رگ ها جریان یافتند و من زنده ماندم . .

#تبلیغات با بهترین #بازدهی : [ @AMEOOaW ]
‌‌‌•• 🎧🖤📀🔐••