نەرمەچڕ/جەلیل.ع. قەقنەس. (nerme çr)

Description
با نەرم نەرم هاوارەکاما چڕمێ...
با نەواو هەناسەسەردیما وەرماڵۆسنەکا چڵاکنۆرە..
با نەواو رۆحی مانیاو وێما بژنەومێوە.
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 1 year, 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 11 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 1 year, 7 months ago

1 year, 6 months ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/a829d6a5018210fda76960c5132531a0AgACAgIAAxkBCMlj3Web1PPxKtv0_DFMlMDonyNEtesAA6jwMRtL4uBIO_v7OdG0_dgBAAMCAAN5AAM2BA.jpg) گەمژاندن

گەمژاندن
دەگێڕنەوە: کابرایەک لە سەر مەزاری ئیمامزادەیەک تەنگاو بوو، خۆی پێ نەگیرا و سەرەنجام بە خۆیدا کرد و خۆی و زەمینی مەزارگەکەشی خووساند.
جەماوەرەکە پێیانزانی، تووڕە و دەهری بوون و هێرشیان بۆ برد بیکوژن.
کابرا زیرەکانە بیری لە کارەساتەکە کردەوە و دەستی بڵند کرد و دەنگی هەڵبڕی: ئاااای خەڵکینە....
گوێ بگرن و بەچاوی خۆتان پەرجووی ئیمامزادە ببین..
من تووشی نەخۆشیی خراپ و مەترسیداری میز گیران هاتبووم و ساڵها پێوەی دەتلامەوە و هیچ دکتۆرێک توانای چارەسەر کردنی نەبوو. خەونم بەم (پیاوچاک)ەوە بینی و هاتمە خزمەتی مەزارەکەی، ئەوەتا بەچاوی خۆتان دەبینن ئەم پیاوچاکە پەرجووی نواند و ڕزگاری کردم و میزەرۆم کرایەوە.. ئەی خوایە شوکر بۆ تۆ.. ئەی پیاوچاکی هەڵبژێردراوی خوا سپاس و ستایش بۆ حەزرەتی تۆ.
جەماوەری تووڕە بە بیستنی ئەو قسانە خاو بوونەوە و بە پەشۆکاوی و هەڵزنان بەسەروکۆڵی یەکدیدا هێرشیان برد بۆ میزی کابرا و بە حەژمەتەوە دەستیان پێ تەڕ دەکرد و وەک (مفەڕک)ێکی پیرۆز بە سەرو دەموچاوی خۆیاندا دەسوو.
ئەمەیە حاڵی ئاوەزی خەڵک!!!
"ج.قەقنەس"
https://t.me/JpirshalirA/1477

1 year, 6 months ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/2d1d130499a5f888c052b4db5505aae1AgACAgIAAxkBCMjqHWeX11oT7PirWdg8lYKOiZ7TzR_AAALW5zEbSQHBSD2z3GF16w1EAQADAgADbQADNgQ.jpg) دەرزێوە جە گوڵستانو سەعدی:

دەرزێوە جە گوڵستانو سەعدی:
دەروێشێوە فەقیرلە ڕاش کەوتە بەغدا.
حەجاج بن یوسف هاگادار کریاوە و کیاستش ئاردشا.
بە لووتبەرزی و فیز و دەمارێوە ڕوەش کەردەنە: - دەروێشڵە، ماچا دوعات قبووڵەنە، ئادەی دوعێوە خێریما پەی کەرە.
دەروێش دەسێش وردارێ و لاڵیاوە: خواوەندا، گیانش بسانە و کوشەش.
حەجاج تووڕە بی و قێڕناش ملشەرە: - مل مەڕیا، واتم دوعاو خێری کەرە، ئینە چ دۆعێوە نەزانانێ بێ کەردەت؟
دەروێش بە ئارامی جوابشەنە واتش: - ئینە خاستەرین دۆعاو خێری بێ پەی تویچ و پەی خەڵکیچ. چونکە هەم تۆ دەست جە ستەمی بڕیۆ و هەم خەڵکیچ سەیۆوە.
ئەی باڵا دەسی چێر دەس ئازار دەر
واچ تاکەی مەنۆت ئی دەزگا مەگەر
فایدەش چێشا کە جیهاندارنی
دەردەت مەوەرۆ، مەردم ئازارنی
ج.#قەقنەس
https://t.me/JpirshalirA/1477

1 year, 6 months ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/d3b2ad7464278d0fc5c44d8748e330acAgACAgIAAxkBCMhtY2eSVzNELfWlUU6tXE4SC9h7bdA4AAJX6jEbxeWYSGoBg0Ia22XIAQADAgADeAADNgQ.jpg) گفتوگۆی سەگ و گورگ:...

گفتوگۆی سەگ و گورگ:...
گورگ بە سەرزەنشتێکەوە ڕووی لە سەگ کرد و لێی پرسی: مرۆڤت چۆن و بە چی ناسیوە؟
سەگ: مرۆڤەکان هەرکات بیانەوێت سووکایەتی بە کەسێک بکەن، پێیدەڵێن (سەگ)، بە سەگ دەیشوبهێنن
گورگ: ئایا گازت لە منداڵەکانیان گرتووە؟
سەگ: نەخێر، هیچکات
گورگ: ئایا خیانەتت پێ کردوون؟
سەگ: نا، هیچکات
گورگ: ئایا پاسەوانیت کردوون و پاراستوونت؟
سەگ: بەڵێ، بەردەوام
گورگ:  مرۆڤەکان چۆن پێناسەی کەسانی ئازا و بەجەرگ دەکەن؟
سەگ: پێیان دەڵێن (گورگ)، بە گورگ دەیانشوبهێنن.
گورگ: ئەی پێشتر پێمنەگوتی وەکو ئێمە گورگ بە؟...
من منداڵەکانیانم هەڵدڕین و ئاژەڵەکانیانم خواردن و بەردەوام مەترسی بووم بۆیان و دەمترساندن.
ئەوان پاڵەوانەکانی خۆیان بە گورگ دەشوبهێنن بەڵام خزمەتکارەکانیان بە سەگ.
تا کەی تێناگەیت کە مرۆڤەکان ڕێز لە بکوژی خۆیان دەگرن و لە هەمانکاتدا بە سووکی دەڕواننە خزمەتکار و دڵسۆزەکانیان
کنند!
[ ئەمەیە بەسەرهاتی ئێمە.. ئەمەیە ڕۆژگاری ئێمە!!!]
وااااااای لە ئێمە!!!
"ج.قەقنەس"
https://t.me/JpirshalirA/1477

1 year, 9 months ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/c381caaeb637bf6b9bfa153dbfc84596AgACAgIAAxkBCMAWDGc0ukg_Std9weBwmJETBr23Eh-9AAIO5TEbqsShSa3GLkDt3v6YAQADAgADeQADNgQ.jpg) ڕۆڵی تەکیە و خانەکان لە …

ڕۆڵی تەکیە و خانەکان لە پێگەیاندنی شاعیر و زانایان
ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠٢٤٫١١٫١٣ یەکەمین دیداری خورماڵ بۆ ڕۆڵی تەکیە و خانەقاکان بۆ پێگەیاندنی شاعیر و زانایان بەڕێوەچوو کە تیایدا کۆمەڵێک باس و بابەت لەمەڕ مێژینە و ڕۆڵی خانەقاکانی هەورامان لە بواری کۆمەڵایەتی و ئەدەبی و زانستیدا پێشکەش کرا.
ج.#قەقنەس
https://t.me/JpirshalirA/147

1 year, 9 months ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/227ce54e011a3acf6acb16f1bda21624AgACAgIAAxkBCL_aFGcx6IBoVd_4IZ_CHxdORfyzkaGPAAJL6DEbbuyQSc-6e-iqNKMwAQADAgADeQADNgQ.jpg) سوودەکانی شەڕ؟!!!:

سوودەکانی شەڕ؟!!!:
جیهان لە ژێر سێبەری قانووندا نییە.
ئەوە ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانن هەوساری جیهان و ژیانیان بەدەستەوەیە و بەردەوام بە کوێدا ویستیان، دەسووڕێنن.
دەستەواژەگەلێکی وەک: کەرامەتی مرۆیی، مافی مرۆڤ، شەرەف، پاکی، ئاشتی، ئاشتەوایی، ژیانی ئارام و شەرەفمەندانە و.... لە ڕاستیدا بوونیان نییە و هەر تەنێ لە لاپەڕەی سواوی کتێبەکاندا دەبینرێن ئەویش تەنها بۆ سڕ کردنی هۆشی خەڵکی جیهان و پاوانکردنی ئاوەز و توانای بیر کردنەوەیان.
زۆرجار و بەردەوامیش میللەتێک یا تەنانەت میللەتانی چەند وڵاتێک دەکرێنە قوربانیی ساتوسەودایەکی قێزەونی بەرژەوەندخوازانەی چەند ڕێکخراوێکی هەواڵگری، بە بێ ئەوەی قانوون و کەرامەتی مرۆیی و شەرەف و... ئاگایشیان لێ هەبێت یا گەر هەشبێت، بتوانن ڕۆڵێکی بچووک بگێڕن.
شەڕەکان، لە نێوان وڵاتانی بچووک و میللەتانی بێ ئاوەزدا درووست دەکرێن تا هەندێ ڕێکخراوی هەواڵگری قازانج بکەن.. خوێنێکی زۆر دەڕێژرێت تا سفرەی هەوەسی پاوانخوازانەی ڕێکخراوە هەواڵگرییەکان ڕەنگینتر بێت و کەسیش هەستی پێ ناکات.
وڵات و میللەتانی جیهان تەنها بووکەڵەیەکن کە ڕێکخراوە هەواڵگرییەکان هەرچۆن ویستیان یارییان پێدەکەن و هەندێجاریش سووراوێک لە لێوی هەڵبزرکاویان دەسوون بە ناوی مافی مرۆڤ و ئازادی و ئاشتی و....!!!
کتێبی (سوودەکانی شەڕ) گەلێ نهێنی و پیلانی ئەهریمەنانەی شاراوەی ڕێکخراوە هەواڵگرییەکانمان بۆ ئاشکرا دەکات کە مێشکمان دەتەزێنێت و ئەندێشەمان سڕ دەکات!
(بن مۆناشێ)ی نووسەر لە دوا بڕگەی کتێبەکەیدا دانپێدانانێکی ڕاستگۆیانەمان بەگوێدا دەدات کە دەخوازێ بیرکردنەوەمان بێدار بکاتەوە.
زیاتری لەسەر ناڕۆم، چونکە حەز دەکەم خۆتان (هەمووتان) کتێبەکە بە وردی بخوێننەوە.
ج.#قەقنەس
https://t.me/JpirshalirA/147

1 year, 9 months ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/becbbc5c0da320a39f69e158874904d3AgACAgIAAxkBCL-xCGcvsL4trZY863HHdJoSFDv0n5TeAAKf5zEbYcCBSQy90Ur8-K6VAQADAgADeQADNgQ.jpg) "سەرنەوەیۆ

"سەرنەوەیۆ
هەرچی دڕەی و پەیکوڵا
هەر بە ڕەگۆ ورشا پاچمێ
جە سەر کەمەرە بەرزەکا
تێکەڵ بە شنەو سەرکەشا
گۆرانییە نەمرەکاما دیسان ماچمێ
هەر ماچمێ"
ئارۆ، ٢٠٢٤٫١١٫٩ جە هەڵەبجە یادو مامۆسا (عوسمان محەمەد هەورامی)ما کەردۆ جە دیدارێوەنە بەنامونیشانو: "عوسمان محەمەد هەورامی باخەوانی ئەندێشە و ئایەندەی منداڵانی کورد".
من بە پێشکەشکەردەی ئا بڕگە شیعرێ جە هامفەردی گیانشادیم، تیشکێم وستە سەرو شیعرێ نەوەو هەورامانی و ئا ڕچە ماڕای و کاریگەرییە کە مامۆسای گیانشاد سەرو ڕەوتەکەیۆ و تەنانەت سەرو منیچۆ بێش.
یادش هەمیشە سەوز
ج.#قەقنەس
https://t.me/JpirshalirA/1477

1 year, 9 months ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/647b5202dc707599e9e39d20c5802e9aAgACAgIAAxkBCL92dmcsyHae6cOd1jfsq_c5-ORXkr67AAII5DEb5N2YSJZoRcNfwnCnAQADAgADeAADNgQ.jpg) ڕامان: (3)

ڕامان: (3)
مۆبەد گوتی: پاک بژی پیاوی گەنج
زەردەشت وڵامی دایەوە: شاد بژی ئەی مۆبەدی مەزن
مۆبەد بەرانبەر زەردەشت وەستا و گوتی: لە خەڵکی ئەم دەڤەرە ناچیت
_ خەڵکی شیزم
_ شیز...؟ کەواتە زامیادپەرست نیت؟
_ نا.. عەوداڵی زاناییم
_ زانایی...؟ چ بەردێکی زلت هەڵگرتووە گەنجۆ.. دەی گەر دۆزیتەوە پیشانی منیشی بدە. چونکە من لە هەمووشتێکدا نهێنییەک دەبینم، تەنانەت لە ئێستاشدا کە منوتۆ بەرامبەر یەک وەستاوین و قسە دەکەین.. زانایی، هەر هەمیشە لە پشت دەرکە داخراوەکانەوە دەمێنێتەوە.
_ من دەمەوێ لەو دەرکەیە بدەم
_ ئەی ئەگەر کەس وڵامی نەدایتەوە؟
_ ئەوکات خۆم دەرگاکە دەکەمەوە تا بزانم چی لەودیویەتی.. داڵان و ژوورەکان دەپشکنم.. ئەگەر هیچم دەسنەکەوت، دووبارە دەگەڕێم، لەوانەیە ئاسۆی شارێکی دوور ببینمەوە و بەرەو لای بڕۆم، لەوێشەوە بەرەو شارەکانیتر و شوێنەکانیتر.
_ دووبارە دەگەیە پشت دەرکەیەکی داخراو، بەڵام ئەم دەرکەیە.....
بە دەستەکانی ئاماژەی کردە سەر پەیکەری زامیاد لە پشتەسەریەوە و درێژەی دایە: ئەم دەرکەیە ئاوەڵایە، ئەمەیان دەرکەی ماڵی زامیادە، لێرەدا، زانین بڕوایە.
_ من بەدوای ونبووەکەی خۆمدا دەگەڕێم. گەلێک شت لە گەلێ زانا فێر بووم و سەردانی گەلێ پەرستگەم کرد، بەڵام ناخ و هەستم هیچکات پێیان نەگوتم تیایاندا بمێنمەوە. ماڵی فەرزانەکانم بە سپاسەوە بەجێ هێشت. لە پەرستگەی ئاناهیتا پەرستان.. ئەهوورا پەرستان.. مانگ پەرستان.. وای پەرستان و... بە پێزانینەوە هاتمە دەرێ و هەر بەهەمان پێزانینەوە ئەم پەرستگەیەی زامیادیش بەجێ دێڵم.
ج.#قەقنەس
https://t.me/JpirshalirA/147

1 year, 9 months ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/4b7f3cd2e120455110b0fccb88984e9cAgACAgIAAxkBCL7CL2clH916mvS9pvhX9nxdt_C7fzWfAAJQ8DEbuB0oSfqQ7MSGtOYbAQADAgADeQADNgQ.jpg) کۆمەڵگە دبێ بگۆڕدرێ، ئەویش لە …

کۆمەڵگە دبێ بگۆڕدرێ، ئەویش لە ڕەگەوە.
گۆڕینی بارودۆخ، بە بێ پەروەردە کردنی تاک و گۆڕینی کومەڵگە، نەکردەنییە، مەحاڵە مەحاڵ.
*
وێنەکە: ڕووبەرگ و لاپەڕەیەک لە کتێبی (سلوولی ١٨)ی عەلی ئەشرەف دەروێشیان له کورداندنی گیانشاد عەزیز گەردی.
ج.#قەقنەس
https://t.me/JpirshalirA/1477

1 year, 9 months ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/bff0b18edffe866548ae8db805094229AgACAgIAAxkBCL6IIWciGsqFTUwITn4eUH84VUI4nPc5AAKw7DEbHJQQSY9tG5_uqZhOAQADAgADeQADNgQ.jpg) **دیم**

دیم
وەرزێ تازەو کەیە جنۆکانێنە مەیتەکەیش کێش کەرێنێ
نزیکەو چوار وەرزا
مەیتەکەش پارە کەوتەبێ و کەس نەپەرسێشۆ وەنە
وەڵتەر
ڕۆڵە ناڕەسەنەکاش
یەند کەردە مەخسەرەجاڕو ئێدوئەوی
مەراقش کەرد و داش لەمە
کەس نەلا سەروەختو گیانکەنشتیشۆ
مەردە و چێرو سەرەیش فیسیا چەنی زووخاوا
مەردە و بووەش کەردە بێکەسینە و بۆگەنش گەڕەکەش تەنا
تا خێرۆمەندێ ناعیلاجی یاونا سەردخانە
چاگەیچ هەڵای
ئەگەر داودەرمان نەبیە بۆگەنش نەمرکیێرە
کەس نەبی پەڕۆیە ورازۆنە کەفەنش
کەس نەبی بنیۆشەنە مشتێ خاک
وەرزانە
ڕۆڵە ناڕەسەنەکێش مەیتش کێشێنێنە (کەی)ە قیزەونەکێشا و
نامێش وزێنێوە نامگا
تا کوچێ میراتشا وەرگنۆ
وەرزانە
تەماعەو کوچالێ میراتی
وزێشانە هەلەکەسەما
ئێتر
مەیتە بۆگەن کەردەکەیش سەردخانەنە ئارێنێ بەر و
کێشمانێ کۆڵانەکاش پەنە کەرێنێ
کۆلانەکێ
ڕەژیەبێنێ بە سووراو و سپیاوو درواو زڕیەتەکاش و
مەیتو ئێدێچێ
دلێشانە کێشیێ و هەرچی هەڕوچڵپاوو دروا بێ ساویێ سەرەی کاسی و لاشەی سەردۆ بیەیشەرە.
ئااااای
چننە بەزەیم ئاما مەیتی شێویاو ئەدالە تەنیا و بێکەس مەردەکێرە.
ج.#قەقنەس
https://t.me/JpirshalirA/1477

1 year, 9 months ago
[‍](http://axnegar.fahares.com/axnegar/dbacf1a9a6ee5ab6230fbc7727d20b09AgACAgIAAxkBCL4pQWcdGxDCl40uSfEGGEPafo8yO1wvAAJF6TEbzB_pSNQHrcnrLThoAQADAgADeQADNgQ.jpg) میللەتێک مێژووی خۆی نەناسێتەوە، مەحکوومە …

میللەتێک مێژووی خۆی نەناسێتەوە، مەحکوومە بە لەناوچوون.
جافر سان ڕێبەر و پێشەوای ئاوەزمەندی وڵاتپارێز یەکێکە لەو سەرکردە جەماوەرییانەی کە مێژوویان بۆ گەل ئەفراند کەچی کورد نایناسێت و بە خۆی و مێژووی بەرەنگارییە جوامێرانەکانی نامۆ و بێگانەیە. ئەمەش سزای سەرکۆنەی بەدواوەیە.
ئەمڕۆ ٢٠٢٤٫١٠٫٢٦ مەڵبەندی ڕۆشنبیریی هەورامان لە سلێمانی دیدارێکی تایبەتی ساز دا بۆ یادکردنەوە و ناسینی جافر سان کە بە  گفتوگۆیەکی بەپێز ڕازێنرایەوە.
ج.#قەقنەس
https://t.me/JpirshalirA/147

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 1 year, 9 months ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year, 11 months ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 1 year, 7 months ago