ڪوردانە بۆ ڪورد

Description
https://telegram.me/bokurd
هەوڵی پەرەدانی
#هونەر و #فێربوونی
#زمانـی_ڪوردی
#وشەی‌_ڪوردی
بەپـێی ناوچە و زاراوە
╔🌷═🍁🌷🍁╗
🎸   @bokurd🖌  
╚🌷═🍁🌹🍁╝
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 1 week ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 8 months, 3 weeks ago

7 months, 1 week ago

بەناو و یادی خودا
ئازیزان سـڵاو

لە #زمانی_کوردی دوو جۆر لام هەیە کە دەنگەکەیان جیاوازە.

لە زۆربەی زمانەکانی دیکە، ئەم دوو لامە بە یەک شێوە نیگار دەنووسرێ، بەڵام لە زمانی یاسامەندیی کوردیدا بۆ هەر کامیان شێوە نیگارێکمان هەیە.

  1. #لامی_سادە و ناسک: شێوە نیگارەکەی بەم شێوەیە:
    لە هەموو شوێنی وشە ئازادە و ئەنووسرێت.
    وەک:
    #پەل #کەل #مەل #هەل #پەلە #لاولاو #لاو #مەلوول
    #هیلاڪ #هێلانە #گۆل #چۆل #پۆل #لالە #لەیلا

  2. #لامی_قەڵەو: شێوە نیگارەکەی بەم شێوەیە:
    لە ئەوەڵی وشەوە نایێت.
    لە ناوەڕاست و ئاخری وشەدا ئازادە.
    وەک:
    #گوڵ #قۆڵ #خێڵ #کوڵ #ئاڵ #کاڵ #ئاڵا #تێکەڵ #گەڵا #وەڵڵا
    #هەڵۆ #مەڵۆ #پاڵـۆ #پاڵوو #لاپاڵ #ماڵۆ #هۆڵ #چۆل
    @bokurd

7 months, 1 week ago

#سەقز

سەقز شاری قارەمانان
ئەتپارێزن پاڵەوانان

لاوانی ئازا و دلێرت
ڕوونیان ڪردۆ ڕێگای خێرت

بەرە بەرە هەر وا بووە
هەر وا ئەبێت هەر وا چووە

پڕمێشڪ و بیر بوونیان جوانە
سەقز هەردەم لە یادیانە

هەر وەڪ لە ڪۆن بە زانایی
هەر وەڪ مێژوو بە سانایی

ڪیژ و ڪوڕ و پیر و لاوت
دڵیان پاڪە وێنەی ئاوت

سادە و زانان بێغەل و خەش
خەڵڪی سەقز دڵپاڪ و گەش

ئێستایش بەبیر پاڵەوانن
پڕخیرەت و قارەمانن

بێخەیانەت تاڪوو هەرمان
بۆ دەردی یەڪ بوونە دەرمان

سەقز سڵاو لە دیارەڪەت
سڵاو لە خۆت لە شارەڪەت

پڕخیرەتن وەڪ هەڵۆڪەت
خەڵکی شار و لاگوندەڪەت

#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
📡 @bokurd

7 months, 2 weeks ago

پێم دەڵێ وێنە دەگریتە ئەلبوومی دڵ و یادی خۆت
ئەم هەموو فیلم و وێنەیە دێوانەیێ بۆچی ئەوێن؟
ئەگەر چی بە خەیاڵیش بێ ئاشق دڵداری خۆی دەوێ.
تا وەسڵەتی، دڵی شەیدا و خەیاڵ لەگەڵ وێنە ئەژین
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
کوووپڕ
@bokurd

9 months, 2 weeks ago

سڵاو

دوو ڪەوچڪ گوڵی هێرۆ(گوڵی خەتمی) و پانزە دنڪ میوەی گەیشتووی عیناب
بڪوڵێنن و ئاوەڪەی ڪە تۆزێ هێوی بوویەوە نۆشی گیانی ڪەن.

(( گوڵی هێرۆ ڪاریگەریی لە سەر باوبووژە و بای سڪ هەیە، ڪاریگەریی باشی بۆ جگەر و گەدە هەیە، و ڪاریگەریی باشی لەسەر قۆزە هەیە))

((عیناب میوەیێڪە دارەڪەی زیاتر لە گەرمەسێرە، هەوەڵ گرد و سەوز دوایی شێوەی وەڪ زەیتوون و سوور و چرچ ئەبێتۆ، بۆ فشار و چەوری خوێن باشە، بۆ دیابێت خاسە، هەرس و حەزمی خواردنەڪان هاسانتر ئەڪات، بۆ سەرما و پەتا خاسە، هێورگەری برینەڪانی سینە و گەدەیە))

دوو ڪەوچڪ (هەزبێ، هاویشن، هەوشین) لە ناو دوو لێوان ئاو بڪوڵێنن بە هەنگوین شیرینی ڪەن و نۆشی گیانی ڪەن.
هەنگوینیش نەبوو هەر خاسە، شیرین ڪردن بۆ ئەوەیە تام و ڪاریگەری باشتر بێت.
هەزبێ و هەوشین ئانتی‌ئوڪسیدانی هەیە، بۆ سیەڪان خاسە، خەڵتاوەر و چڵڪلابەرە، بۆ قۆزە و ڪۆڪە باشە، بۆ گەروو باشە.

سێ دنڪی چڪۆلە سـیـری ڕەنەڪراو لە یەڪ لێوان شیر و ڪەوچڪێ مرەباخۆری زەردەچێوەی تێڪەن و پێنج خولەڪ بڪوڵێت، دوایی بە تۆزێ هەنگوین شیرینی بڪەن و ڪاتی خەو مەیلی ڪەن.
شیروسیر دژی نەخۆشین و چڵڪی سیەڪان و گەروو و سینەیە، تایبەت گەر لەگەڵ زەردەچێوە بێت و مەیلەوگەرم بێت.
چڵڪ و میڪڕۆبی گەروو و سینە بڵاو دەڪاتەوە و لەناوی دەبات.

ئاوی سێو یا خودی سێو؛ بەدڵنیاییەوە بۆ سیەڪان خاسن.
بۆ ئاسم و بۆ جوانتر ڪارڪردنی دڵ و ڕەگ باشە.
چەوری خوێن و کلستڕۆڵ ڪەم دەڪاتەوە.
بۆ دەرمانی سڪچوون(ئیسحاڵی)
سێو تەنیا خۆی ئەتوانێ ژەمێ خواردن بێت.

گەزەر(هەویج) بۆ جوان‌ڪارڪردنی دڵ و سیەڪان خاسە.
قەند و چەوری خوێن ڪەم دەڪاتەوە.
بۆ سڪچوون باشە
دژی شێرپەنجەی(سەرەتانی) سیەڪانە.

شۆربای گەنم؛ بۆ ڪاتی هەواساردی باشە و جەستە بەهێزتر ئەڪات و ڕێگەی نەخۆشینەڪانی لە ڕێی سەرماوە دێت ئەگرێت.

سەوزەی گشنیژ(گشنیز) چەوری و قەندی خوێن ڪەم دەڪاتەوە.
بۆ بەهێزڪردنەوەی جەستە لە هەمبەر نەخۆشینەڪانی سییە و گەروو و گەدە باشە.
با و بووژەی ناو گەدە دەبڕێ و بۆ بەهێزڪردی گورچیلەڪان باشە لە هەمبەر چڵڪ و بەردی گورچیلە.

جافری(جعفری) خوێن پاڪ دەڪاتەوە.
جەستە و دڵ بەهێزتر ئەڪات
بۆ گورچیلە باشە و ڕێگەی بەردی گورچیلە نادات درووس بێت.
بۆ چەوری جگەر باشە و جگەر بەهێزتر ئەڪاتەوە.

دیسان لیمۆترش لەگەڵ هەنگوین پێڪەوە بۆ بەهێزڪردنی جەستە لە هەمبەر  نەخۆشینەڪان خاسن.
لیمۆترش دژی پەتا و زوڪامە.
گورچیلەڪان بەهێزتر ئاڪات

خواردنەڪانی ڪە سوور ئەڪرێتەوە
خواردنیان زیانی هەیە تایبەت بۆ سیە و گەڵوو و سینە و هەناسە (تاڪوو بۆتان ئەڪرێت مەیخۆن).

سووتان و دووڪەڵی ڪوندور(کندر) لەگەڵ ئەسپەند بۆ گۆڕین و پاڪبوونەوەی هەوای ماڵ و جێـی ڪار.

دیسان ڪوندور(کندر) بۆ سەرما و قۆزە و سینە خاسە(دنڪەڪەی چ وەڪ بنێشت بیجاوی، چ لە ئاو بیخووسێنی و بیخۆی بەڪار دێت و زۆر خاسە بۆ هۆش  تایبەت لەگەڵ هەنگوین).

بخووری ئوڪالیپتووس(اکالیپتوس) بۆ ڕیەڪان خاسە.
(( ئوڪالیپتووس جۆرێڪی داری بی ڪە هەمیشە سەوزە  لە ناوچەڪانی خۆمان بە ڪەمی هەیە، مەگەر هاوردە ڪرابێت، بۆ سەرمابوون و سینە و ڪێشەی هەناسە زۆر گرینگە. هەڵبەت من خۆم ئەم دارەم لە خوڕەماوا دیوە))

(بخوور زیاتر بە سووتان و دووڪەڵی ئەو شتە ئێژن، نابێ سەریش بگری بەسەریا، بەڵڪوو چەن جارێ بۆن و دووڪەڵی بێت بە سەرتا)
@bokurd           @bokurd

9 months, 2 weeks ago

ناوی مانگەکان بە زاراوەی (سۆرانی و هەورامی)
بەهار و هاوین، پاییز و زستان

ئەوەڵی بەهار خاکەلێوەیە
دووهەم بانەمەڕ سێهەم جۆزەردان

هاوین پووشپەڕە دوای ئەو گەلاوێژ
بە ئاخر مانگی دەڵێن خەرمانان

پاییز ڕەزبەرە ئەوجار خەزەڵوەر
سێهەمین سیخوار(سەرماوەز) هەموو بەیانان

زستان بەفرانبار لەگەڵ ڕێبەندان
ئەوجار ڕەشەمە ئاخری هەموان

مامۆستا #حەقیقی

وەرز و مانگەکان، بەزاراوەی شیرینی، هەورامی

وەهار

خاڪەلێوە= نەورۆز
گوڵان= پاژەرەژ
جۆزەردان= چێڵکڕ

هامن

پووشپەڕ= ڪۆپڕ
گەلاوێژ= گەلاوێژ
خەرمانان= ئاوەوەر

پاییز

ڕەزبەر= ترازیێ تارزێ
خەزان، خەزەڵوەر= گەڵاخەزان
سەرماوەز= ڪەڵەهەرز

زمسان

بەفرانبار= ئارگا
ڕێبەندان=‌‌ ڕابڕان
ڕەشەمە= سیاوڪام

@bokurd @bokurd @bokurd

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌

9 months, 2 weeks ago

#مانگەڪانی_ساڵ بە چەن زاراوەی زمانی‌ ڪوردی زاراوەشیرینەڪانی: 1⃣ ڪوردزمانی‌ژووری، ڪوردمانجی‌ژووری، ڪورمانجی‌ژووری، ڪرمانجی‌ژووری 2⃣ ڪەلهۆڕی 3⃣ سۆرانی 4⃣ هەورامی 5⃣ لەڪی @bokurd ?فروردین? نیسان ? ڪورمانجی‌ژووری جێژنان ? ڪەلهوڕی خاڪەلێوە ? سۆرانی نەورۆز…

9 months, 2 weeks ago

سڵاو و ڕێز.

#شێعری مانگەڪانی ساڵی ڪوردی

خاڪەلێوە

ڪوردەگيان يا خوا جێژنت پيرۆزبێ
بەهاری ژینت جێژنی نەورۆز بێ
چەند دڵگوشايه خاڪەلێوەڪەت
پیرۆزە ڕەنگی شاخ و ڪێوەڪەت

????

بانەمەڕ

مانگی بانەمەڕ له ڪوردەواری
بەهەشت له دنيا خۆی داوه دياری
ڪەژ پۆشي لە گوڵ چادری سوور و زەرد
هاڕەی هەڵدێران دەرمانه بۆ دەرد

????

جۆزەردان

ڕەنجبەر با بەس بێ سەيری گوێسوانان
له دەستی تۆيه چاوی ئەعيانان
وا جۆزەردانه و ڪۆچی بەهاره
سەرەتای ڕەنجی مامی‌جووتياره

????

پووشپەڕ

يا خودا هەر ڪەسێ ڪوردی خۆش نەوێ
وەک پووشی پووشپەڕ بەڕوودا کەوێ
بە داسی مەردی پاڵەی ڪوردستان
بيدەن له تايه بۆ ساردی زستان

????

گولاوێژ

گەلاوێژەڪەی بەختت له ئاسۆ
دەرڪەوت، چابوو نەبووی ڕەنجەڕۆ
نرخی ئەم مانگه پارەی گيانه
جێژنی سەرساڵی ڪۆمەڵی ژيانه

????

خەرمانان

ڕەنجی ساڵێڪت هاتۆته بەرهەم
ڕۆژی ماو زۆرن، نەبی ڪەترەخەم
ئەمساڵ تۆ نەڪەی بۆ ساڵی دوايی
مانگی خەرمانان دەڪەی گەدايی

????

ڕەزبەر

ڕەزمان هاته بەر، لەخەم بووين ڕزگار
ڕەزبەر بەخێر بێ بۆ ڪوردی هەژار
پڕ بوو له ميوه ئەم دەر و دەشته
ڕاستی ڪوردستان وێنەی بەهەشته

?????

خەزەڵوەر

دوژمنمان بمرن به دەرد و بەڵا
وەڪ به خەزەڵوەر دادەڕژێ گەڵا
ئاوردوو داخه ڪورده زستان دێ
بەفر بەڕێوه بۆ ڪوردستان دێ

????

سیخوار، سەرماوەز

سیخوار خۆی نواند لەبەر پەساران
سەرما هات، دڕا بەرگی هەژاران
نانا، تۆ مانگی دڵخۆشی و شادی
تێتدا هەڵڪرا ئاڵای ئازادی

????

بەفرانبار

وا بەفرانباری ڕووگرژ و تاڵه
ڪوردەگيان وەختی خزانەماڵه
هاوين پەيدا ڪه، ئەمڕۆ بیپۆشه
پياو بەئێروو بێ زستانيش خۆشه

???

ڕێبەندان

ڕێبەندان گەرچی ڕێگەبەندانی
گلێنەی چاوی گەلی‌ڪوردانی
له نێو مانگاندا جوان و ڕووسووری
له تۆدا ڪرا جێژنی جومهووری

❄️❄️❄️❄️

ڕەشەمه

ڕەشەمه، نامەی بەهاری هێنا
ڪۆچی به خێڵی سەرمايه لێنا
ڕنووی ڕووخاندن تۆپخانەی شەماڵ
ڪورده دڵخۆش بە نەما ژينی‌تاڵ

#مامۆستا_هەژار یا خوا ڕۆحی شاد بێت.
ئامین.

#ڕنوو_ڪەوی_بەهمەن= پارچەسەهۆڵ و بەفری زۆر گەورە

#جێژنی_جەمهووری مەبەستی ڪۆماری ڪوردستانە.

#بەئێروو مەبەستی ڪەرەستە و پێداویستی ژیانە ڪە پێڪیبێنی بۆ ژیان
وەڪ چۆن دەڵێ: زمهەڕ و ئازووقەی ڪردووە بۆ زستان

#سیخوار_زوقم_سەرماڕێزە لشڪ

#ڕەز_تاڪ_تاڪستان باخی مێو

#تۆ_توو_تۆو ئەمساڵ تۆ نەڪەی بۆ ساڵی دوایی.
مەبەست: ئەمساڵ ڪە توو دانەچێنی و دانەنی بۆ ساڵی دوایی.

#ڪەترەخەم ڪەمتەرخەم

#پاڵە_سەپان_ڪرێڪار_ڕەنجبەر
ئەنازە و قەبارەی دانەوێڵە ڪە ڪرێڪار لەو ڕۆژەدا ئەیدروێتوە

#تایە لێرەدا مەبەست گزرە و ئاڵف ڪە ڪەڵەڪی سەریەڪ دەڪرێ و دەچنرێ بۆ ئاژەڵان لە زمستاندا

#هاڕەی_هەڵدێران مەبەستی هاژەی ئاوی ئافشار و قەڵبەزەئاوەڪانە
@bokurd @bokurd @bokurd

9 months, 2 weeks ago

.
.
.
.
❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️ ❤️
هیوا و ئاوات و ئارەزوو
.
.
.
.
لە دیداری تۆیش سەنگینتر؟
.
.
.

پشتی ڪائیناتیش دەشڪێنێت.
#ئوسمان_سەقز_تیژباڵ
@bokurd     @bokurd

9 months, 2 weeks ago

سـڵاو و ڕێز و خۆشەویستی

  1. لە زمانی ڪوردی بەجێی پیتەڪانی
    (ظ، ض، ذ، ز ) تەنیا پیتی ? (ز) بەڪار ئەبرێت
    وەڪ:  مەزن، زۆر، زریڪە، زوڵم، گوزەشت

  2. بەجێی پیتەڪانی (ط، ت) تەنیا پیتی ? (تـ ، ت) بەڪار دێنین.
    وەڪ: نیشتیمان، تیشڪ، هەتاو، تووس، تووش

  3. بەجێی پیتەڪانی(ص، ث، س) تەنیا لە پیتی ? (س) ڪەڵڪ ئەگرین.
    وەڪ: سێو، سەما، سەربەستی، سۆیبە، سورەییا، سانیە، سنوور

  4. لە ڪوردیدا فتحە، کسرە و ضمە ( ــَ، ـــِ ، ـــُ)
    بەم شێوانەی خوارەوەن.

الف) فتحە یا سەرە ـــَ وەڪ دەنگی ?(ە ، ـە) نیشان ئەدرێ.
وەڪ: سَوز سەوز  دَنگ دەنگ  خَو خەو

ب) کسره یا ژێرە ـــِ بە دەنگی ?(ـێـ ، ێ ) نیشان ئەدرێ.
باڵە یا چەڵەمەی (۷) لەسەرە
وەڪ: هِمن هێمن  اِوارَ ئێوارە  هاورِ هاوڕێ

ج) ضمه یا بۆرە بە دەنگی ? (ـۆ ، ۆ) نیشان دەدرێ و باڵە یا چەڵەمەی (۷) لەسەرە.
وەڪ: رُژ ڕۆژ  تُپ  تۆپ  مُز مۆز

تێبینی: دەنگە بزوێنەڪان ( ا، ـە ە،  ێ ێـ، ۆ، وو، (و، ی)) قەت لە ئەوەڵی وشە و بڕگە نایێن.
بەڵڪوو بە یارمەتی پیتە بێدەنگەڪان ئەنووسرێن.
???????
5. لە زمانی ڪوردیدا ئەم پیتانە (آ ، اَ ، اِ ، اُ ) وجوودی نییە.
بە جێی ئەو پیتانە دەنگی تر هەیە.
الف) به جێی ( آ) لە ڪوردیدا دەنگی? (ئا) بەڪار دێنین.

وەڪ: آرام ئارام  آزاد ئازاد  آگر ئاگر  آمانج ئامانج

ب) به جێی ( اَ ) لە ڪوردیدا دەنگی ? (ئە) بەڪار دێت.
وەڪ: اوین ئەوین  اسرینئەسرین  اَو ئەو  امشَو ئەمشەو

ج) به جێی ( اِ ) لە ڪوردیدا دەنگی?(ئێ)
بەڪار ئەبرێ.
وەڪ: اِسک ئێسڪ  اِوَ ئێوە  اِوارَ ئێوارە

د) بە جێی ( اُ ) لە ڪوردیدا دەنگی?(ئـۆ) بەڪار دێنین.

وەڪ: اُقرَ ئۆقرە  اُگر ئۆگر   اُخَی ئۆخەی

  1. لە ڪوردیدا پیتگەلی ( ڕ قەڵەو یا باڵەدار) و ( ڵ قەڵەو یا باڵەدار) بە قەڵەو و دروشت ئەخوێندرێنەوە.
    ڪە نیشانەی چەڵەمە یا باڵەیان(۷) لەسەرە.
    پیتی ( ڵ قەڵەو) وەڪ: گوڵ، دڵ، گڵ، چڵ، بڵ، زەنگۆڵ، چەڵەمە، دەڵەمە، حاڵ و هەواڵ، خاڵ
    پیتی ( ڵ ? قەڵەو و باڵەدار) لە ئەوەڵی وشەوە نایێ

پیتی ( ڕ قەڵەو)  لە هەموو شوێنی وشە ڕێی هەیە و ئەنووسرێت.
وەڪ: ڕێبوار، ڕێگا، ڕینووس، ڕۆژگار، ڕۆزانپەرێز، ڕەوڕەوە، بەڕوو، دوڕ، گوڕ؟
پیتی ( ر ? سادە و ناسڪ) هیچڪات لە ئەوەڵی وشەدا نایێ و لە ناوەڕاست و ئاخری وشەوە ئەنووسرێت

  1. لە ڪوردیدا پیتی (ڤـ ، ڤ )مان هەیە، ڪە لە فارسی و عەرەوی و تورکی نییە.
    وەڪ پیتی (v) لە ئینگلیسی

وەڪوو: مرۆڤ، تاڤگه، پەیڤ، بڤە، گڤەوگیڤە

  1. لە زوانی ڪوردی دوو جۆر پیتی (و)مان هەس
    بە دەنگێ بزوێن
    دەنگی نەبزوێن

الف).(و) بە دەنگی بزوێن
وەڪ: ڪورد، گورج، ڪورت، بورد، دوند
ب). (و) بە دەنگێ نەبزوێن
وەڪ: ورچ، وریا، ڪەو، مێو

  1. لە ڪوردیدا واوی ڪەشیده  بە جووت?(وو) ئەنووسرێ
    وەڪ: سوور ، پوور، دوور، سروور، دووڕوو

  2. لە ڪوردیدا دوو جۆر پیتی(یـ، ی)مان هەس ڪە شێوەی نووسینیان یەڪێڪە.
    یەڪیان نەبزوێن و بێدەنگ، یەڪیان دەنگی بزوێنە.
    (ی ) نەبزوێن و ڪۆتا
    وەڪ: یار، خەیار، سەیر، تەیر، سـ.ـیار

(ی) دەنگدار و بزوێن
وەڪ: دین، شیر، پیر، ڕزگاری

  1. لە زمانی ڪوردیدا (تشدیدـّــ) یا شەدە نییە و ئەبێ پیت دووپات بێتەوە

وەڪ: موحەممەد ، ئەڵڵا

  1. چوار پیتی ( ڕ، ڵ، ۆ، ڤ )هەم لە نووسین هەم بە وتن لەگەڵ زوانەڪانی تر جیاوازن و  بڕێ لە زمانەڪان هەر ئەو پیتانەیشیان نییە. وەڪ پیتی (ڤ) لە عەرەبی و فارسی و تورکیدا هەر نییە.

سپاس.
ئوسمان
@bokurd @bokurd

9 months, 3 weeks ago

#بۆ_ڪوردستانی_گەورە_و_خۆشەویست سڵاو و ڕێز @bokurd @bokurd @bokurd جاران لەگەڵ هەوڵ بۆ بەرژەوەندی گەل، هەوڵێ تر وەڪ: پەرەدانی هونەر و ڕێنووسی ڪوردی لە فێرگە و ماڵەڪاندا ئامانجمان بوو. بەڵام ئێمە زۆر شتمان ماوە فێر بـبـیـن. هێشتا میلەتەڪەمان ماویانە لە…

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 10 months, 1 week ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 1 year ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 8 months, 3 weeks ago