?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 1 month ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months ago
وتووێژ لەگەڵ خاتوونی نووسەر و پڕ لە بەهرە "منیرە فەیزە" ئەندامی نووسەرانی گزینگ لە کاناڵی کۆمەڵایەتی ڕۆژ.
خاتوونی هێژا لەو وتووێژەدا تیشک دەخاتە سەر نووسین و چالاکییەکانی لە تەمەنی نووسینیدا.
پوختەی وتووێژەکە بەو شێوە بوو:
منیرە فەیزە ساڵی 1350 هەتاوی لە شاری بۆکان لە دایک بووە و کارناسیی زمان و ئەدەبی فارسی لە زانکۆ وەرگرتووە و ئێستا مامۆستای خانەنشینە. لە سەردەمی مێرمنداڵییەوە چیرۆکی بۆ گۆڤاری سروە نووسیوە و ماوەی بیست ساڵە چالاکی بواری ئەدەبی و زمانی کوردییە. دوو بەرهەمی چاپکراوی هەیە یەکیان کتێبی شێعر بە نێوی ساباتی بێدەنگی و ڕۆمانی تاسەی ساتە سووتاوەکان.
ئێستاش لەگەڵ تاقمێ لە هاوڕێیانی نووسەری بۆکان لە کۆڕی نووسەرانی گزینگ خەریکی تاوتۆی کتێب و نووسینی کورتە چیرۆک و ڕۆمانە و دەستەی بەڕێوبەرایەتی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکانە.
چەند بەرهەم، (شێعر و چیرۆک) لە نووسەر و شاعێر، ژاڵە سەفییاری، ئەندامی نووسەرانی گزینگ، لە گۆڤارەکانی، کانی( ژومارە13)، مەهاباد( ژومارە232) و داکار( ژومارە 4)، چاپ و بڵاو بوونەوە.
خاتوونێک پڕ لە هەست و جوانی، لیپاولیپ لە خەیاڵ، جوانییەکان دێنێتە سەر لاپەڕە و دەیاننەخشێنێ.
هیوای سەرکەوتن بۆ خاتوونی قەڵەمبەدەست و هەستناسک دەخوازین.
✏️دەستەی نووسەرانی گزینگ
لە ترۆری ترۆخیوو دەستی هەبۆ بەڵام بە بەڵگە و سەند یان نەبووو . دوای ترۆر تروخیو ، زۆر بە شێنەیی و سیاسەت لە گەڵ ژن و کورەکانی تروخیوو مامەڵە ی کرد چوو ناو دانوستان و بە پێدانی پارە و زەوی قەناعەتیان پێدەکا تا دۆمینکن بە جێی بێڵن و و بە هێرشکردنە ئەمریکا بە سەر دۆمینکین و داگیرکردنی وڵاتیان ، دەیان ترسێنێ و دەرئەنجام سەرکەوتوو دەبێ تا بنە ماڵەی ترۆخیو بێ کێش و شڕ و هەڵا ، وڵات بە جێی بێڵن ، وەک یوسا ئاماژەی پێدەکات، لە ماوەی خولی سەرۆکایەتیەکەیدا هەنگاو بۆ دێموکراسی و هەڵگرتنی سزاکان و ئازادی زیندانیان هەڵدێنێتەوە و دژبەران دەگەرێنەوە وڵات و رێگای بووژانە و ئازادی دەکرێتەوە پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا نۆی دەکرێنەوە
ژنرال رۆمان : ناسراو به پۆپۆ ، زاوای ترۆخیوی بۆ و زۆر جاران ، ترۆخیوو ، جنێوی پێدەدا و سووکایەتی پێ دەکا و ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە گەڵ گرووەی ترۆر بکەوێ .هەرچەند قەرار بووو دوای ترۆر حووکومەت بە دەست بگرێ ، بەڵام بە هۆیەکی نادیار ، تووشی ترس و دڵەراوکێ دەبێ و دەرئەنجام ، کوری تروخیوو و ئابیس دەزانن و لە زیندانی دەکەن . رامفیس ، رۆمانی زۆر بە توندی و تیژی شەکنجە دەدا و لە ژێر شکەنجەی دڕندانەی رامفیس ، گیان لە دەست دەدا
خوشکانی میرابڵ : چوار نەفر بوون هەموویان نەیاری تروخیوو بوون، سێ کەسیان بە دەستی دیکتاتۆر دۆمینیکن کوژران و بەڵام دەدە وەدەستیان ناکەوێ و چالاکی دژ بە ترۆخیووو درێژە پێدەدا . ئەو چوار خوشکە هێمای بەرخۆدان و یاخیبوون لە دژی ستەمکاری دێکتاتوور بوون . کوشتنی خوشکەکانی میرابال، ئەوانی کردە هێمای خەباتی نەتەوەیی و فێمینیست و ٢٥ی ئەم مانگە مەی وەک ڕۆژی جیهانی توندوتیژی دژ بە ژنان ناسێندرا.
بکووژانی تروخیووو : ژەنەڕاڵ تۆماس دیاز، ئەنتۆنیۆ دیلامازا، ئامادیۆ گارسیا و ئەنتۆنیۆ ئیمبێرت ، ساڵوا دۆر ، ژنرال ڕۆمان کە زۆربەیان ئەفسەر بوون دەبنە ئەندامانی تیرۆری ترۆخیووی .
ئامادۆ گارسیا : ئامادۆ گارسیا لە سەرەتا لاینگرانی ترۆخیووی بۆ ، عاشقی کچێک دەبێ ، بەڵام تروخیوو دەستووری پێدە دا کە بە چوون ئاماده برای کچە کومونیستە ، نابێ لە گەڵ ئەو کچەی زەماوەندی بکا و دوای ماوەیەک دەستوور بە ئامادۆ گارسیا دەدا کە یەکێک لە زیندانیان بکووژێ .ئەو زیندانێ بۆ ئامادۆ نەناسراو بۆ بەڵام دوایە دەزانێ کە برای خۆشەویستەکەی بۆ و هەر ئەودەم ڕک و کینە لە ترۆخیووی هەڵدەگرێ و سوێند دەخوا کە بیکووژێ
سالوادۆر کە نازناوی تورکە بۆ و خەڵکی لوبنان و خاج پەرەست بۆ . بە هۆی وەی کە ترۆخیۆ دژ بە قشە و کلیسا دەبێ ، تورکە لە گەڵ ترۆخیۆ دەبێتە دوژمن و لە گەڵ گرووپی ترۆر دەکەوێ
ئانتونیا دڵاماز : براکەی بە دەست ترۆخیوو دەکوژرێ و سوێند دەخوا تۆڵەی براکەی وەرگرێتەوە
لێرە دا دەمهەوێ ئاماژە بە چن کەسایەتی سیاسی و شوێندانە ری مێژووی دۆمینیکین ناو رۆمان بکەم ،
ترۆخیووو : سەرەکۆماری دۆمینیکێن کە بە ماوەی ۳۱ ساڵان توندوتیژترین دیکتاتۆری دۆمینیکانی هەبووە و لە ڕۆمانەدا بە ناوەکانی ئێل هێفێ ( ال.هڤە )، خێرخواز ( نیکوکار ) ، ڕیێس، باوکی وڵاتی ( پدر میهنی ) ناوی هاتۆ .وا دیارە کە بە هۆی پیر بوونی ، نەخۆشی پرۆستاتی هەبۆ و چەند بار لە ناو کتێبدا ئاماژە بەو ڕەستەیە کراوە « لە بەرابەر ئامریکا و وڵاتانی دیکە تەواو ڕاوستاوم و لە بەرابەر خەڵکی خۆشمدا ، توند و تیژی دەنوێنم و کەس ناتوانێ لە قسەم دەرچێ ، کە چی ناتوانم بە سەر نەخۆشیدا زاڵ بم » ، لە باری ئەخڵاقییەوە ، ئینسانێکی فاسید و داوێن پیس بۆ و تەماعی لە ژنی ئەفسران وکار بە دەستانی خۆی کردۆ و دستدرێژی سێکسی پێکردوون و زۆربەی ئەفسەران و وەزیرانیشی ئەوەیان زانیوە و بەڵام شەهامەتی وەیان نەبووو کە لە بەرابەری دا راوستێن و بێدەنگیان راکردۆ .
لە سەردەمی حووکومەتیدا ، هیچ حیزب و رێکخراوێک لە ناو وڵاتدا چالاکی نەبۆ و و تەنیا حیزبی تروخیست کە لاینگرانی وی بوون ، چالاکیان هەبۆ ، زیندانیانی سیاسی ،، سەربەنیست دەبوون و لە زریا داوێشتران و یا لە زینداندا ، بە وەحشیاپەترین شێواز ئازار و شکە نجە دەدران . نووسەران و شاعیر ان و پسپۆرانی کە دژ بە وی وستاونەتەوە و جێگە و پێگەیەکی نێونەتەوەیان هەبۆ ، تۆهمەتیان بۆ ساز دەکا و بێ ئابروویان دەکا و بەو چەشنە دەیانسر ێتەوە و تەواو نائومێد و بێ حەیسییەتیان دەکا ، ناوی شار و کۆچە و کۆڵانان بە نێوی خۆی دەکا و دەستوور دەدا کە وێنەی لە تەواوی ماڵی خەڵک و شوێنی کاردا هەڵاوسرێ . ئینسانێکی وەخەت شناس. و پاک و خاوێن بۆ .پرۆپاگەندایەکی زۆری بۆ کڕاوە کە بە خەڵک بسەڵمێنن کە بێ ترۆخیووو ژیان ناکرێ وباشتترین بابی وڵاتە ..
سیاسەتی دەرەوەی وڵاتی ترۆخیوو :
لە ساڵی ۱۹۶۰ کە حووکوومەتی ترۆخیووو دوایین هەناسەکانی دەکێشێ ، بتانکورت سەرۆکۆمار ونزۆئلا ، فیدل کاسترو سەرۆک کۆماری کوبا و رۆزلت سەرۆککوماری ئامریکا بوون کە هەموو رۆلێکی گرینگ و بەرچاویان لە سەر وڵاتی دۆمینیکن هەبۆ ، ترۆخیوو لە کاریگەری و پەرە گرتنی بیرۆکەی کۆمۆنیستی فیدڵ کاسترۆ لە نێو کۆمەڵگای خۆی زۆر ترساوە و پێوندێکی زۆر خراپی لە گەڵ کاسترۆ هەبوو و لەولایەشەون ترسی لە کاریگەریی دێموکراسی ئەمەریکا هەبۆ و دژ بەویش وستاوەتەوە . ئامریکاش لە بەر ئەوەی کە ایدە کۆمۆنیزم لە وڵاتی دومینکین ریشە دانەکوتێ و فیدل کاسترۆ لەوێش سەرهەڵنەدا ، سیاسەتێکی دوو لایانەی خستۆتە رێ و هەر لەبەر بەرگری لە فیدل کاسترۆ و کۆمونیزم هێرش ناکاتە سەر دومینکین و بەڵام تەواو دۆمینیکن تەحریم دەکا و لە باری ئابورییەوە فەلجی دەکا و گرانێکی یەکجار زۆر پێکدێ
ترۆخیوو نێوانێکی چاکیش لە گەڵ وێنزویلای نەبۆ و چن باران ویستوویەتی بتانکورک سەرۆککۆماری وێنزۆیلای ترۆر کا کە ترۆر بێ ئەنجام دەبێ
جان ئابیس گارسیا : ساڵیانێکی زۆر بۆ کۆکردنەوەی ریگا و رەویشتی سێخوری و شەکنجە و زانیاری سەبارت بە دژبەران و نهیاران ترۆخیوو ، ترخان دەدا و جگای خۆی لە لایان ترۆخێو دەکاتەوە و دەبێتە سەرۆکی بەشی هەواڵگری دەوڵەت، ( دستگاە اطلاعاتی دولت ) د، زۆرێک لە بەشەکانی. رۆمان تەرخان کراوە بۆ ئابیس کە لە دڕندەیی و خوێن مژی و دڵر ەقی هاوتای ترۆخیوو دێتەوە . ،تەنیا کەسێک بۆ کە ترۆخیوو متمانەی پێکردۆ و چوون وەک خۆی لە تەواوی جەنایت و خوێن رەشتن خەڵکدا دەستی هەبۆ و ئەگەر بۆ ترۆخیوو موجازاتێک هەبا ، پێ ئابیسش زۆرتر دەگرتەوە . یەکێک لە دزێوترین کەسایەتیکان بۆ کە تەنانت ترۆخیستەکانیش خۆشیان نەویستۆ دوای تیرۆر ترو خیو ، ، گومانلێکراوان قۆڵ بەست و زیندانی دەکا وبە درندانەترین شێواز ، ئازار و شەکنحەیان دەدا و تا ماوەیەکی زۆر ، حوکوومەتی دیکتاتووری و نێزامی درێژە پێدەدا
نەنە : زربرای ترخیوو بۆ یەکێک لە جەنایەتکاران و بەرتیل خۆرانی سەردەمی دیکتاتۆری ی ترۆخیۆ بۆ
رامفیس ، کووری ترۆخیۆ : بێ لیاقەت ، ناکارامە ، عەیاش و ژن باز کە هیج هۆگرێکی بە کاری سیاسی نەبۆ .دوای ترۆری بابی ، رۆڵێکی بەرچاوی لە شەکنجەی بکووژانی بابی هەبۆ . دوای ئەوەی تۆلەی خۆی لە زۆربەی بکووژانی بابی دەستێنێتەوە ، بە تکای بالاگوێر ، سەرۆککۆماری ئەو کاتە ، بە بردنی پووڵێکی یەکجار زۆر ، دۆمینیکێنی بە جێێ دێڵێ
ژنرال سیم : لە سەردەمی دیکتاتۆرییەتدا سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیزامی بووە، دووجار ڕۆڵی سەرەکی لە تیرۆرکردنی بێتانکۆرت سەرۆکی ڤەنزوێلادا هەبۆ .
بالاگۆئر : سەرۆککۆماری دۆمینیکن پیاوێکی کورتە باڵای ، لە سەرخۆ و ئارام بۆ کە لە چاو تروخیستەکان و توندڕەوەکان ، میانڕەوتر و جەماوەریتر بوو و
#شڕۆڤەـوـلێکدانەوە
#ڕەگەزیـدووهەم
#سیمۆنـدوبوار
#بەشیـحەوت: دروستبوونی کەسایەتی کچانە
لە زنجیرە خوێندنەوەکانی گزینگ
????????
https://t.me/Nousaranigzing
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 1 month ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months ago