ــ ئاوەز

Description
«چرای ئەندێشەتان هەڵکەن
ڕێگاوڕەوتی هەنگاوەکانتان بگۆڕن»
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 11 months, 2 weeks ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 11 months, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 1 year, 8 months ago

11 months, 4 weeks ago

ئەگەر ئەو ئاژەڵە یاخی و دڕندەیەی ناختان نەبەستنەوە، جینایەتێ دەکا.

11 months, 4 weeks ago
12 months ago

دەنگی قەتاری ماملێ تا خوارێ دەهات. هەمیشە دەیکوت ڕۆڵە من بەو قەتارانە نەبێ سەفەرم بۆ ناکرێ. عادەتی بوو؛ شەوانە تا درەنگانێک نەدەنووست؛ پشتی لە ئاباژۆرەکە دەکرد و لە نیسێی خۆی ڕادەما. بەدزی لایەکی دەرگاکەم کردەوە. ڕوبەڕوی پەنجەرەی ژوورەکە پاڵی وە پشتیەکە خستبوو و لاقی چەپی وە بن سمتی دابوو و سەری بە دیوارەوە نابوو. دەستی بەسەر چۆکیدا هیشتبوو و جغارەکەی لە نێوان دوو قامکیدا هەروا دەسووتا و دووکەڵەکەی لە وڵاتی دەگەڕا.
ڕەشەبا دەیلووراند و کڵۆبەفری لە شووشەی پەنجەرەکە دەڕنینەوە‌. ئەو دەمانەی ساڵێ
سەرما گیانێکی دیکەی وەبەر لەشی چرچ و بێ‌هێزی دەناوە. ئەو بیرە ئاڵۆز و ڕەوانە پەرێشانەی وە بن خرمەخرمی بەفران نەکەوتبان هەدایان‌نەدەدا.
جغارەکەی تەواو بوو و سووتوەکی درێژی لێ بەربۆوە سەر عەرزی. دەرگاکەم داخستەوە و بە پلیکانەکاندا داگەڕامە خوارێ؛ دیاربوو ئەمشۆش بارگەوبنەی تێک‌وەرپێچابوو و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕێ‌کەوتبوو. تەژی بوو لە ڕەنج و خەیاڵ گەمارۆیان دابوو.

م. خزری
AwezChannel | ئاوەز

1 year, 2 months ago

پەکەیجە گریمانەکراو و پەسندکراوە چیە هێندە تەجویزی دەکەن و لە ڕەچیتەی ژیانی هەمواندا دەینووسن و واژۆیەکی لە بن قایم دەکەن؟!

کتێب بخوێنەوە - گۆرانی گوێ بدەیە - سەفەر بچۆ - ئارایش مەکە و پوڵ کۆ کەوە - بچۆ کتێبخانەکان - چاو لە فیلمی وا بکە و چاو لە فیلمی وا مەکە - و ...

تەجویز نادروستە. نەک بڵێین هاندەر نەبێ بەڵام بێزارکەریش دەتوانێ ببێ. دەبێ کارێکی بکەین کابرا بۆخۆی بتوانێ ئەمی باش لە ئەوی خراپ جوێ بکاتەوە. بتوانێ لەسەر نەباش‌بوون و باش‌بوونی شتەکان تێبینی هەبێ. مرۆڤێکی هێزی تێفکرین و جوێکردنەوەی نەبێ ئەوە مرۆڤێکی قالب‌گرتوە و ئەنگۆش خەریکن دیسان قالبی پێ دەدەنەوە؛ قالبێکی گریمانەکراو، قالبێکی داسەپاو.

1 year, 2 months ago
ــ ئاوەز
1 year, 2 months ago
ــ ئاوەز
1 year, 2 months ago

#دەیکوت :

«بەڵێ، پێم کوتبوو؛ دەرەنجام چاوەکان دەبنە هەڵدێر. یا فرمێسکیان لێ هەڵدەدێرێ یا مرۆڤ.»

1 year, 2 months ago

ئادی، لەم ڕۆژهەڵاتە پیسەدا، هەم گرفتاری تەمەدونی نوێین هەم گرفتاری بێ‌تەمەدونیی قەدیمین.

س. هیدایەت

1 year, 3 months ago
We recommend to visit

Contact Us: @HVBook

Last updated 11 months, 2 weeks ago

❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
‌.
.
‌تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H

Last updated 11 months, 3 weeks ago

?? ? ??

WE LOVE HELICOPTERS!!!

Last updated 1 year, 8 months ago