?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 4 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 4 weeks ago
📚 کۆبوونەوەی "کومێتەی کتێبناسی"ـی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛ 🔹بابەتی ئەمجارە: "ئەندێشە لە شانۆ و ئاوڕدانەوەیەک لە مێژووی شانۆ لە مەریوان" 🔸میوان: ڕێزدار "فاتێح بادپەروا" ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ 🔴 کات: سێشەممە/ ۷ی ڕەشەمەی ۱۴۰۳ 🕒…
🔰ئەندامان و لایەنگرانی بەڕێزی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ ئەدەبیی مەریوان!
وێڕای سڵاو و حورمەت
وەک هەموو لایەکمان ئاگادارین ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان، ناوەندێکی بەتەواو خەڵکییەو کاروبار و چالاکییەکانی تەنیا و تەنیا بەو بڕە پارەی (ئابوونمان)كە مانگانە ئێوەی ئازیز دەیخەنە سەر حسێبی ئەنجومەن، بەڕێوە دەچێت.
جگە لەوەش لە هیچ لایەنێکەوە یارمەتی وەرنەگرتووە و وەرنــاگرێت.
🔺لێرەدا ئەنجومەن ڕێژەی ئەو (ئابوونمان) یان یارمەتییە دیاریی ناکات و بۆ ویست و حەزی ئەندامانی بەڕێزی خۆی دادەنێت.
ئێوەی ئازیز ئەتوانن بەپێی توانای خۆتان، مانگانە هەر بڕە پارەیەک کە پێتان هەڵدەسووڕێت و لەسەر شانتان قورسایی ناكات، بینێرنە سەر حسێبی ئەنجومەنەکەی گشتمان.
پاراستنی شکۆی ئەنجومەن و پاڵپشتیکردنی ئەرکێكی نیشتمانی و ئەخلاقیی هەموومانە.
💠بەسپاسەوە
دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان
🔹ژمارە کارتی یەکەم: ↙️↙️
6037_9973_1354_1477
بەناوی هاوبەشیی (انور روشن, جمیل فاروقی,کمال خاوری)
🔹ژمارە کارتی دووهەم: ↙️↙️
6037_9972_0877_7525
بەناوی "نگار تازیک"
تێبینی 1⃣ تكایە وێنەی پسۆڵەی یارمەتییەكەتان بنێرن بۆ "گرووپی ماڵیی ئەنجومەن" ؛ بەم ئایدییەی خوارەوە↙️↙️
📲@Heval0
*بەهار بوو فەسڵی زستانم، ئەگەر یـارم لەگەڵ بایە
درۆیە گـەر گوتـوویانە بە خونچێـکی بەهـار نایە
بـزەت نایێتە سـەر لێــو و بەزەت نایە بە حاڵمدا
ئەگەرچی زۆر لەمێژساڵە لە دووت دەخشێم وەکوو سایە*
"هێمن"
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
🛎ئەویندارانی شێعر و ئەدەبی کـــوردی
ئاگادارتان دەکەینەوە؛
سبەینێ یەکشەمە/ ۵ی ڕەشەمەی ۱٤۰۳
🌨بەبۆنەی بەفربارین و سەرماوسۆڵەوە
پۆلی «زنجیرەسەرنجێک لە ئەدەبی کلاسیکی کوردی»
🔺بەڕێـــوە نــاچــێــت.
❄️تا چاوپێکەوتنێکی تر
ئەتانسپێرینە ئاڵای سپیی وەرزەکان...❄️
? هاوڕێیانی هێژا
کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان ئەمڕۆ (۲۸ی سەرماوەزی ۱٤۰۳) بەڕێوە ناچێ، هیوادارین چوارشەمەی داهاتوو بە خزمەت شێعر و ئێوەی هەنین بگەینەوە.
هەی داد
ئەوە دەڵێ سەرێکە من دێشی
هەی دڵی منی ماڵوێرانێ چەندی لە برینە
ئەوڕۆکانە چەندی لە برینە برینە
ئەمن بۆت هەڵدەڵێم لە نیشانەی بەهاری
چون هەوری رەشی دە تاری
نا غەواسی دە بەحران
زنەزنن نەهەنگن، هەرامەتی دە کەونە ماسینە ...
بەیتی گەلــۆ
☀️ ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
? کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
? چوارشەمە ۲۸ی سەرماوەزی
۱۴۰۳ی ک.هـ
? : ۳:۳۰ی دوانیوەڕۆ
? : نووسینگەی ئەنجومەن
دووی کەواوی دڵ پۆشان سەر هەردان
زەرد کەردەن ڕوخسار پاییزی دەردان
ـــــــــــــــــــــــــــ? مەولەوی کورد
? هاوڕێیانی هێژا
کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان سبەی ۲۱ی سەرماوەزی ۱٤۰۳ بەڕێوە ناچێ، چوارشەمەی داهاتووی ئەم پاییزەی وا لە پاییزی دایکمان ناچێ، هیوادارین بە دڵێ دوور لە خەم بە خزمەت شێعر و ئێوەی هەنین بگەینەوە.
هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگرین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگرین
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگرین
بگرین، بگرین، چاومان نەسڕین
پاییز، پاییز
هەرگیز، هەرگیز ...
? گـۆران
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
? کۆبوونەوەی هەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
? چوارشەمە ۱۱ی ڕەزبەری
۱۴۰۳ی ک.هـ
? : ۱٦ پاشنیوەڕۆ
? : نووسینگەی ئەنجومەن
گەر دەمیشم هەڵدروون، دڵ ناڵە و ئەفغان ئەکا
چاو بە بێ فیکری دەروون چۆن فێرە خۆی گریان ئەکا
دار و بەردی هۆدەکەم، هەر زیکری یا کوردان ئەکا
عیشقی میللەت وا لە دڵما هێرش و جەولان ئەکا
ئەی وەتەن! بۆ تۆ بفەوتێم، قۆچەکەی قوربانتم
ئازیزانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان !
وەکوو تاکێکی شارە سەربەرزەکەمان دەستانی ماندوویینەناسی یەکە یەکەتان ئەگوشم ،
کە بە بەڕێوەچوونی جوانی کۆڕەشێعری تا زرێبار و دێڕێک
" ئۆخەیش " هاتە سەر زاری دیوانەکەی کاکە حەمەی بێلوو و دڵهەڵقرچاو بۆ نیشتمانەکەی دۆڵاش و ڕێبوارەکەی ئەشق و ئازادی و دڵدارەکەی کوردستان و بلیمەتەکەی بێساران و خاڵۆ ئاشقەکەی کۆماسی .
مادێح کۆنەپۆشی
21ی خەرمانانی 2724
هاورێیانی ئەنجومەنی ئەدەبیی مەریوان
وێڕای رێز و سڵاو چاوی یەک بە یەکتان ماچ
دەکەم. دەرفەتێک هەڵکەوت لە سێهەمین کۆڕە شێعری( تا زرێبار و دێڕێک) لە ژێر چەترێک بە ناوی چەتری شێعر کۆ بووینەوە و تینوێتیمان بە دیدار و شێعر شکا.
نازانم چ وشەیەک بکەم بە دیاری کە شایانی گەورەیی و میوانگریتان بێ، ماندوونەناسانە تا (زرێبار و دێرێک) لە باوەشتاندا گەشەی کردووە و بۆتە مایەی شانازی مەریوان و هەموو شاعیران و خەمخۆرانی زمانی کوردی.
هیوادارم کۆڵ نەدەن و مێژووتان پڕ بکەن لە شانازی.
لە شنۆی کێلەشینەوە سڵاو دەنێرم بۆ گەورەییتان بۆ میواندارییتان بۆ هەموو ئەو ئەرکانەی کە کێشاتان بۆ مەریوانی قەڵای هەرمان.
هەمووتانم خۆش دەوێ: براتان فەتاح محەممەد نژاد (رێباز)
شنۆ 23 ی خەرمانانی 1403ی هەتاوی.
چــــراخ ڕەزان بۆ، چــــراخ ڕەزان بۆ
خاس ئێدەن، گڵـکۆم نـە پای ڕەزان بۆ
نە پڕشـنــگ تـاف سەرقەڵـــــوەزان بۆ
ئامێتەی خاکـــــم وەڵگ خـــــەزان بۆ
بامانـــــــەت٭ بشـان بــە ڕەزانـــــەوە
تـــــــــەرزان ببـڕان بە خـــــــەزانەوە
باوەران پەرێـم بە بێدرەنـــــــــــگێ
وەڵگ خــــــەزانان هەریۆ جە ڕەنـگێ
«بێسارانی»
٭ بە ئەمانەت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
? کۆبوونەوەی حەفتانەی "کومیتەی شێعر"ی ئەنجومەنی فەرهەنگی_ئەدەبیی مەریوان؛
? چوارشەمە ۲۸ی خەرمانانی ۱۴۰۳ی ک.هـ
? کاتژمێر: ۴ی ئێوارە
? شوێن: نووسینگەی ئەنجومەن
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 4 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 4 weeks ago