?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 2 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 5 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 4 weeks, 1 day ago
دکتۆر ئەیاد ئەحمەد
زانیاریی کەسی:
- لە ساڵی (١٩٧٧) لە شاری هەولێر لەدایک بووە.
- ئەندامی دامەزرێنەر و دەستەی باڵای ڕێکخراوی ئاستانەیە.
- ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستانە.
خوێندن و بڕوانامەکان:
بڕوانامە ئەکادیمییەکانی:
- ساڵی (١٩٩٦): دواناوەندی خوێندنی ئیسلامی، هەولێر
- ساڵی (٢٠٠٠): بەکالۆریۆس لە بەشی خوێندنی ئیسلامی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی سەڵاحەددین
- ساڵی (٢٠١٣): ماستەر بە پلەی نایاب لە بەشی خوێندنی ئیسلامی، کۆلێژی ئاداب، زانکۆی (الجنان)، تەڕابلوس، لوبنان
ناونیشانی تێز: (جمالية السلوك الحضاري في السيرة النبوية، دراسة تاريخية تحليلية دعوية)
- ساڵی (٢٠٢٤): دکتۆرا بە پلەی نایاب لە بەشی خوێندنی ئیسلامی، کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکان، زانکۆی سەڵاحەددین ناونیشانی تێز: (الاتجاه الحداثي في قراءة السيرة النبوية، دراسة نقدية)
بڕوانامە و مۆڵەتی تایبەت:
- ساڵی (٢٠٢٠): مۆڵەتی زانستیی مەلایەتی لە مامۆستا «عەبدولقادری بەحرکە» لە هەولێر، وەرگرتووە.
- ساڵی (٢٠٢٠): دیبلۆم لە (الفلسفة ومناهج البحث) لە: (أكاديمية نماء للعلوم الإسلامية والإنسانية)
- ساڵی (٢٠٢١): سەنەدی خوێندنەوەی قورئانی پیرۆز بە قیرائەتی (عاصم) لە ڕێی (حفص) و شوعبە، لە لایەن شێخ (حامد العاني).
ئەزموونی کاری:
- ساڵی ٢٠٠٣ هەتا ئێستا: مامۆستای زمانی عەرەبی و پەروەردەی ئیسلامی لە ئامادەییەکانی سۆران و هەولێر (٢١ ساڵ خزمەت).
- زیاتر لە (١٥) ساڵ کارکردن لە بواری ڕاگەیاندنی بینراو و بیستراو و خوێندراو.
بەرهەمەکانی:
پەرتووکێکی بڵاوکراوە بەناونیشانی: «فەرموودە لە ڕووبەڕووی ڕەخنەگر و نەیارانیدا»*
نووسین:
- دەیان وتار و بابەتی بڵاوکراوە لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکان بە زمانی عەرەبی و کوردی.
بسم اللە الرحمن الرحیم
هەشتەم سیمیناری ئۆنڵاینی پێگەیاندنی گەنجان لەلایەن: (د.ئەیاد ئەحمەد )
لەژێر ناونیشانی: (پارێزبەندی فکری).
شەوی یەک شەممە
کاژمێر 8:30ی شـەو
بەشێوەی ڕاستەوخۆ لە کەناڵی تیلیگرامـی پێگەیاندنی گەنجان
لـینکــی تیلیگرامی پێگەیاندنـی گەنجان:
https://t.me/pikaeandnikanjan
دیبەیت لەسەر حوججیەتی فەرموودە
لایڤی شەوی دووشەممە لەسەر سێشەمە کاتژمێر ٨:٤٥
بەندە و کاک دانیاڵ احمد
لەسەر
ئایا فەرموودە حجةیە وەکو وەحی؟
نوێژی تەسبیح
قال ابن قدامة المقدسي (رحمه الله):
فَأَمَّا صَلَاةُ التَّسْبِيحِ، فَإِنَّ أَحْمَدَ قَالَ: مَا يُعْجِبُنِي. قِيلَ لَهُ: لِمَ؟ قَالَ: لَيْسَ فِيهَا شَيْءٌ يَصِحُّ.
(المغني: ۲ / ۹۸)
وقال الٳمام النووي (رحمه الله):
قَالَ الْقَاضِي حُسَيْنٌ وَصَاحِبَا التَّهْذِيبِ وَالتَّتِمَّةِ وَالرُّويَانِيُّ فِي أَوَاخِرِ كِتَابِ الْجَنَائِزِ مِنْ كِتَابِهِ الْبَحْرِ يُسْتَحَبُّ صَلَاةُ التَّسْبِيحِ لِلْحَدِيثِ الْوَارِدِ فِيهَا وَفِي هَذَا الِاسْتِحْبَابِ نَظَرٌ لِأَنَّ حَدِيثَهَا ضَعِيفٌ وَفِيهَا تَغْيِيرٌ لِنَظْمِ الصَّلَاةِ الْمَعْرُوفِ فَيَنْبَغِي أَلَا يُفْعَلَ بِغَيْرِ حَدِيثٍ وَلَيْسَ حَدِيثُهَا بِثَابِتٍ.
(المجموع شرح المهذب: ٤ / ٥٤)
ئیمام ئیبن قودامەی مەقدیسی (رەحمەتی خوای لەسەر) دەڵێ:
سەبارەت بە نوێژی تەسبیح ئیمامی ئەحمەد وتی: ڕام لێ نیە. وتیان: بۆ؟ وتی: هیچ فەرموودەیەکی سەحیحی لەسەر نیە.
ئیمامی نەوەوی (رەحمەتی خوای لەسەر) دوای ئەوەی رای هەندێ زانا دەهێنێتەوە لەسەر موستەحەب بوونی نوێژی تەسبیح دەڵێ:
ئەو موستەحەب بوونە جێی قسە و گومانە لەبەر ئەوەی فەرموودەکەی زەعیفە و گۆڕینی سیستەم و شێوازی نوێژی تێدایە بۆیە نابی ئەنجام بدرێت بەبێ فەرموودە و فەرموودەکەی جێگیر نەبووە.
دوای زیاتر لە سی هەزار شەهید ئایا پەشیمان بینەوە لە پشتگیریکردنی ئەو کارەی موجاهیدانی غەززە کردیان؟
پۆستەك کرابوو کە کەس هەیە دان بەوەدا بنێ هەڵە بووە لە پشتگیریکردنی موجاهیدانی غەززە لەو کارەی لە حەفتی ئۆکتۆبەر کردیان؟ وەك برێی دوای وێرانکردنی غەززە و شەهیدبوونی زیاتر لە سی هەزار کەس پێویستە ئەوانەی پشتگیری ئەو کارەیان کرد پەشیمان ببنەوە و برێن ئەوەی قەسسام و گروپە بەرگریکارەکانی تر کردیان هەڵە بوو.
باسەکە لێرە ئەوە نیە ژمارەی شەهیدەکان چەندن، ئەگەر ئەسڵی کارەکەیان هەڵە با تەنها ١٠٠ شەهیدیش هەبا هەر هەڵە بوو چونکە ئەو نەفسەی خوای گەورە دروستی کردیە ئاسان نیە پێت ئاسایی بی لەسەر کارەکی هەڵە لەناوبچن، لەبەر ئەوە ئەو کەسانەی چاوەڕێی ئەوەمان لێدەکەن برێین حەفتی ئۆکتۆبەر هەڵە بوو ئەوە خۆیان هەڵەن لەو چاوەڕوانیەیان
لە پۆستەکی پێشوو باسی جەزائیرم کرد کە نەك سی هەزار، بەڵکو زیاتر لە دوو ئەوەندەی هەموو دانیشتووانی غەززە شەهیدیان دا هەتا جەزائیر ئازاد بوو لە ژێر دەستی داگیرکەری فەڕەنسی، ئەوە سوننەتی تەدافوعە لە نێوان حەق و باتڵ و بەبێ شەهادەت و قوربانی بەرەنگاری باتڵ ناکرێ، ئەسڵەن لەوانەیە لەو تەدافوعە ئەو گرووپەی لەسەر حەقن هەر هەموویان لەناوبچن وەك ٲصحاب الٲخدود.
نەتیجە: ئێستاش و لەداهاتووش حەفتی ئۆکتۆبەر باشترین و گەورەترین جیهاد بوو و دەبوا بکرابا و دەستی ئەوانە خۆش بی کە پلانەکەیان دانا و ئەوانەی جێبەجێیان کرد و ئەوانەی بوونە قوربانی لە خەڵکی مەدەنی و لە موجاهیدەکان خوای گەورە دەرەجەی شەهادەتیان پێ ببەخشی کە بوونە سوتەمەنی ئەو کاروانە بەردەوام و نەبڕاوەی جیهاد
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 2 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 5 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 4 weeks, 1 day ago