( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد )
آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار
??? : @mobsec_ads
??? : @sudosup_bot
Last updated 3 months, 1 week ago
٨٩٤ - الربیع بن سلیمان ئەڵێت : گوێبیستی الشافعي بووم ئەیوت : (لەلای محمد بن الحسن بووم، باسی مالک بن أنس ـمان کرد، منیش ستایشم کرد .
جا محمد بن الحسن وتی : مالک ـم بینی و پرسیارم لێ کرد دەربارەی چەند شتێک، بۆی حەڵاڵ نییە فتوا بدات .
منیش پێم وت : (سوێندت ئەدەم بە الله کاتێک پرسیاری شتێکم لێ کردیت بەڕاستی وەڵامم بدەیتەوە؟) .
وتی : بەڵێ .
وتم : (کامیان شارەزاتر بوون بە قورئان، مالک یان أبو حنیفة؟) .
وتی : مالک .
وتم : (کامیان شارەزاتر بوون بە تەفسیری قورئان، مالک یان أبو حنیفة؟) .
وتی : مالک .
وتم : (کامیان شارەزاتر بوون بە زمانی عەرەبی، مالک یان أبو حنیفة؟) .
وتی : مالک .
وتم : (پیاوانی فەرموودەی کامیان صحیح ـتر بوو، مالک یان أبو حنیفة؟) .
وتی : مالک .
وتم : (ڕیوایەتی کامیان صحیح ـتر بوو، مالک یان أبو حنیفة؟) .
وتی : مالک .
وتم : کامیان شارەزاتر بوون بە غەزوەکانی رسول الله ﷺ، مالک یان أبو حنیفة؟) .
وتی : مالک .
وتم : (کامیان شارەزاتر بوون بە سوننەتی رسول الله ﷺ، مالک یان أبو حنیفة؟) .
وتی : مالک .
وتم : (ئایا حەڵاڵە بۆ أبو حنیفة فتوا بدات بەڵام حەڵاڵ نییە بۆ مالک فتوا بدات؟) .
📚 ذم الكلام وأهله : (٨٩٤)
#ئەبو_حەنیفە : ٢٦٢
- عبدالرحمن بن مهدي ئەڵێت :
(ئەبو حەنیفە لە زانستدا ناچوێنم تەنها بە حوشترێکی هەڵهاتووی تەنها نەبێت ئەلەوەڕێت لە دۆڵێکی بێ پیت و وشکدا، وە حوشترەکانی تر هەموویان لە دۆڵێکی دیکەن) .
? الورع روایة المروذي : (٤٤٧)
: لەبەر ئەوەی پێچەوانەی زانایانی دیکە بووە، زانایانی دیکە قورئان و فەرموودە و ئاثاریان پێشخستووە بەسەر ڕەئدا، بەڵام ئەو بە پێچەوانەوە تەنانەت کاتێک حەقیشی بۆ ڕوون کراوەتەوە لەسەر ڕەئەکەی خۆی پێداگر بووە .
#ئەبو_حەنیفە : ٢٦١
( اَلـفـبای تِکنولژے وَ ترفَنـد )
آمـوزش ، تـرفـند ، ابـزار
??? : @mobsec_ads
??? : @sudosup_bot
Last updated 3 months, 1 week ago