Infinite Entertainment, Zero Cost: Get Your Free Books, Music, and Videos Today!

حەدیثی پێغەمبەر (صلی الله عليه وسلم)

Description
blaw krdnaway 7adysakan
Advertising
We recommend to visit

🍎 اولین؛ بهترین و قدیمی ترین" لینکدونی تلگرام 🍏

شرایط و محل درخواست تبلیغ گروه 👈
@link_inform
@mr_ropoongi
ربات های رایگان موزیک و ضد لینک👈
@Sib_solo
👈 ربات سفارش ممبر 👈
@asanmemberbot
 ☝️فقط ☝️فروش ممبر 👈
@Member_support2

Last updated 2 days, 13 hours ago

کانال تلگرام « الماس مووی »

تبلیغات نداریم

مدیر و پشتیبان فنی :
@AlmasMovieSupport

ربات فیلم‌گیر (لینک مستقیم) :
@filmgirbot

گروه فیلمبازان :
@almasmoviegroup

Last updated 1 month, 3 weeks ago

- 𝚆𝙴𝙻𝙲𝙾𝙼𝙴 𝚃𝙾 sᴏᴜʀᴄᴇ ᴀʟᴏᴍᴅᴀ
— — — — — — — — —
⌔︙اهلا بـك في قناة حماية العمدة .
⌔︙مبرمج السورس : ، @BBBB8
⌔︙ تحديثات العمدة @xxi4x ⌔
⌔︙ قناة التصاميم @xxi7x ⌔

— — — — — — — — —

Last updated 1 week, 1 day ago

2 months ago

( ذَٰلِكَ ٱلۡكِتَٰبُ لَا رَيۡبَۛ فِيهِۛ هُدٗى لِّلۡمُتَّقِينَ ) البَقَرَة : ٩

[بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ ١- ٢الم ﴿١﴾ ذَٰلِكَ الْكِتَابُ لَا رَيْبَ ۛ فِيهِ ۛ ] ئەم کتێبە (قورئان) بۆ کەسێک تێبفکرێ هیچ گومانێکى تێدا نییە کە لەلایەن خواوە هاتووە، بۆیە لە جێگایەکى تردا دەفەرموێ: [ألم تنزيل الكتاب لاريب فيه من رب العالمين].
ڕوونکردنەوەیەک: (ذلك) لێرەدا لەجێى (هذا) دایە، جا بۆیە (هذا)یش گۆڕدراوە بە (ذلك) هەتا گەورەیى و پایەو پلەى بڵندى قورئان دەرکەوێ، چونکە هەر وەکو لە زانستەکانى ڕەوان بێژیدا هاتووە: (ذلك) بۆ هەرشتێکى خاوەن پایەو پلەى بەرزى وەکو قورئان بەکاردێت، عەرەبە زمانەوانەکانیش دەڵێن: (ذا/ للقريب، بۆ نزیک، و(ذاك/ للمتوسط، مام ناوەند، و(ذلك /للبعيد، بۆ دوور). [ هُدًى لِّلْمُتَّقِينَ ] نوورو ڕێنمایە بۆموسڵمانە پارێزکارەکان، واتە: بۆ ئەوانەى فەرمان و بڕیارەکانى خوا جێبەجێ دەکەن و، لەکارە ناپەسەندو حەرامەکانیش خۆ وەدووردەگرن، وە شفاى دڵانیشە بۆ ئیمانداران، وەکو دەفەرموێ: [قل هو للذين آمنوا هدى وشفاء..] یان دەفەرموێ: [وننزل من القرآن ما هوشفاء ورحمة للمؤمنين].

ئەوەش تەفسیری ئایەتی (2) سورەی البقرە

لەکۆتایا اللە جلەجلالە لەتاوانەکانمان خۆشبێت الهم امین🙂🤲🫀

2 months, 1 week ago

( الٓمٓ ) البَقَرَة : ٨

٢- سوورەتى (بەقەرە).
مەدەنییەو (٢٨٦) ئایەتە.
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
ئەم سوورەتە لە سوورەتە درێژەکانی قورئانەو، داکۆکیی لەسەر چەسپاندنی چەند ئەحکامێکى کۆمەڵایەتیی نێو موسڵمانان دەکات، پەنجە دەخاتە سەر پایە گرنگەکانی ئیمان و بیروباوەڕ، جۆرەکانی خواپەرستیی، مامەڵەو کڕین و فرۆشتن، ئەخلاق و ڕەوشت و قییەم، کاروباری خانەوادەو خێزان و ژن بەشوودان و مارەیى و تەڵاق و لەیەک جیابوونەوە، «عیدەو حەیزی ژنان»و چەندین حوکمى تر. جا لە سەرەتاوە هەندێ لە سیفاتی موسڵمانان و بێ باوەڕان و دووڕووەکان باس دەکات، ئینجا سەرەتای درووستبوون و داستانی باوەگەورەمان ئادەم -عليه السلام- هەتا دەرچوو لە بەهەشت. ئەوسا بەدرێژە دەڕواتە سەر باسی جوولەکە کە لەمەدینەدا دراوسێى موسڵمانەکان بوون، تەواوی پیلانەکانیان دەخاتە ڕوو، وە هەر لەبەر خەیانەت و گزیکارییانە کە پتر یەک لەسەرسێى سوورەتەکە لەوان ئەدوێ، دیسانەوە چونکە موسڵمانەکان هێمان لەسەرەتای دروستکردنی دەوڵەتدا بوون، ئەگەڕێتەوە سەر دانانی چەند یاساو بەرنامەیەک بۆیان، بۆئەوەی لەخواپەرستیى و مامەڵەیاندا کاری پێبکەن، وەک باسی حوکمی ڕۆژوو و حەج و جیهادو ناشیرین کردنی سوو (ڕیبا) لەناویاندا. ئەم سوورەتە لەبەر بایەخدان بەو ڕووداوە گەورەیەى لەسەردەمی (مووسا) پەیامبەردا -عليه السلام- ڕوویدا، پێیدەڵێن: سوورەتی (بەقەرە) چونکە ئەودەمە جوولەکەیەک کوژراو بکوژەکەی نەدەزانرا..! ئینجا بۆ دۆزینەوەى بکوژەکە مەشۆرەتیان بەمووسا کرد، خوای کارجوانیش نیگای بۆ مووسا کرد کە: دەبێ مانگایەک سەر ببڕن و پارچەیەکی لە ئەندامێکی جەستەی کوژراوەکە بدەن، جا بە فەرمانی خوا زیندوو دەبێتەوەو، ناوی بکوژەکە دیاریی دەکات. لەجێگای خۆیدا زیاتر ئەم باسە دێت. ئەم سوورەتە یەکێکە لەو (٢٩) سوورەتانەى کە سەرەتاکەیان بەپیتى پچڕ پچڕ لەیەک دەست پێدەکات، وەک: (ص، ق، ن، طه، يس، طس، حم، ألم، الر، طسم، المص، المر، كهيعص، حم، عسق). (ئیبن کەسیر) دەڵێت: پیتە دووبارە بووەکانیان لێدەرکە، ئەم (١٤) پیتەیان دەمێننەوە کە لەم وتەدا کۆکراونەتەوەو کورتەکەى دەبێتە: (نَصٌّ حَكِيمٌ قَاطِعٌ لَهُ سِرٌّ). زاناکان لە دیارییکردنى مەبەست لەم پیتانەدا قسەى جیاوازیان هەیە، بەڵام قسەى ڕاستر ئەوەیە کە: ئەو پیتانە ئاماژەن بۆ ئەوەى کە قورئان موعجیزەیەو هیچ کەسێکیش ناتوانێ نموونەى تەنها سوورەتێکیشى لێ بێنێ. سەبارەت بە گەورەیى و مەزنى سوورەتى (بەقەرە) گەلێ فەرموودە هاتوون، کە ئەمانە بڕێکیانن: ((لاتَجْعَلُوا بُيُوتَكُمْ مَقَابِرَ، فإن الشيطان يَنْفِرُ من البيت الذى تُقْرَأُ فيه سورةُ البقرةِ)) (صحيح مسلم، كتاب صلاة المسافرين وقصرها، باب استحباب صلاة النافلة في بيته، حديث:‏١٣٤٠‏) واتە: نەکەن ماڵەکانتان وەک گۆڕستان لێبکەن، (کڕووکپ)ى لێبکەن و قورئانى تێدا نەخوێنن، بەتایبەتى سوورەتى (بەقەرە)، چونکە هەرماڵێک سوورەتى (بەقەرە)ى تیا بخوێنرێ، شەیتان بە پەلە لێى هەڵدێ و لەوجێگایەدا ناوەستێت.
((إقْرَأُوا سورةَ البقرةِ. فَإنَّ أخذَها بركةٌ، وتَرْكَها حَسْرَةٌ، ولا يستطيعها البَطَلَة)) (صحيح مسلم، كتاب صلاة المسافرين وقصرها، باب فضل قراءة القرآن، حديث: ‏١٣٧٨‏). واتە: هەمیشە سوورەتى (بەقەرە) بخوێنن، چونکە خوێندنى ئەو سوورەتە، مایەى فەڕو پیتەو، واز لێهێنانیشى مایەى پەشیمانیى و داخ و حەسرەت و خەفەتە، وە هەرگیز جادووبازەکانیش دەرەقەتى ئەوجێگایە نایەن و پێى ناوێرن کە ئەوى تێدا خوێنراوە.
پێغەمبەریش -صلى الله عليه وسلم- کاتێ کەکۆمەڵێکى نارد بۆ ئەنجامدانى کارێک، ئەوکەسەیانى کردە سەرکردەو بەرپرسیار کە: سوورەتى (بەقەرە)ى لەبەربوو، پاشان پێیفەرموو: ((إذْهَبْ فَأنْتَ أَمِيرُهُمْ)) أخرجه الترمذي في «سننه» (٢٨٧٦) ، وابن خزيمة في «صحيحه» (١٥٠٩) من حديث أَبِي هُرَيْرَةَ. (وضعفه الألباني في سنن الترمذي ٢٨٧٦، تعليق شعيب الأرناؤوط: رجاله ثقات رجال الصحيح، غير عطاء مولى أبي أحمد.) واتە: دەسا بچۆو، تۆ ڕابەرو ئەمیریان بە.
قورئان رێ نیشاندەرى پارێزگارانە:
بەڵێ قورئانى پیرۆز ڕێنماو شفاى دڵانە، بەڵام دڵانێک کە ئامادەبن بۆ بیستن و وەرگرتن، ئامادەبن کەڵک و سوود لەم قورئانە وەرگرن، وەک چۆن نەخۆشێک ئامادە دەبێ لەبەردەم پزیشکدا بۆ وەرگرتنى ئامۆژگارییەکانیى و، بەکارهێنانى دەرمانەکانى، بۆیە دەفەرموێ:

ئەوەش تەفسیری ئایەتی (1) سورەی البقرە

لەکۆتایا اللە جلەجلالە لەتاوانەکانمان خۆشبێت الهم امین🙂🤲🫀

2 months, 1 week ago

لەکۆتایا اللە جلەجلالە لەتاوانەکانمان خۆشبێت الهم امین🙂🤲🫀

2 months, 2 weeks ago

الحم داللە ئەوەش توانیم بە فەزڵی اللە جلەجلالە تەفسیری سورەی فاتیحە دانێم دەبوایە زوتر تەواوم بکردایە چونکە سورەتەکە کورتە بەڵام من زۆر کەم مەجالم ناتوانم هەمو ڕۆژێکو هەمو شەوێک پۆستان بۆ بکەم وە ئەدمینەکانم تەنها لیست دادەنێن ئەوان پۆست ناکەن

2 months, 2 weeks ago

لە (تابعین)یشدا ئەم بەڕێزانە بەدەنگى بەرز خوێندوویانە: (سەعیدى ئیبن جوبەیر، عیکرەمە، ئەبو قەلابە، زەهریى، عەلى کوڕى حوسەین، موحەممەدى کوڕى عەلى، سەعیدى کوڕى موسەییەب، عەتا، تاوس، موجاهید، سالم، موحەممەدى کوڕى کەعبى قورەزیى، ئەبى بەکرى موحەممەدى کوڕى عەمرى کوڕى حەزم، ئەبى وائیل، ئیبن سیرین، موحەممەدى کوڕى مونکەدیر، عەلى کوڕى عبدالله ى کوڕى عەباس، موحەممەدى کوڕى نافیعى بەندەى ئیبن عومەر، زەیدى کوڕى ئەسلەم، عومەرى کوڕى عەبدولعەزیز، ئەزرەقى کوڕى قەیس، حەبیبى کوڕى ئەبى سابیت، ئەبى شەعسا، مەکحوول، عەبدوڵڵاى کوڕى مەعقیل، وەئیمامى بەیهەقیى، عەبدوڵڵاى کوڕى سەفران و موحەممەدى کوڕى حەنیفەشى زیاد کردووە. بەڵگەشیان ئەوەیە کە/ یەکەم: ئەبوو هورەیرە لەنوێژێکیدا بەدەنگى بەرز (بسم الله..)ى خوێند، کاتێکیش لێبوویەوە، وتى: ئەم نوێژەم پڕ بە پڕ وەکو نوێژى پێغەمبەر بوو a . نەسایى: کتاب الإفتتاح ٢/١٣٤. دووەم: ئیبن عەباس دەڵێ: پێغەمبەر - صلى الله عليه وسلم - (بسم الله الرحمن الرحیم)ى بەدەنگى بەرز دەخوێند. (ئەبوو داود، ترمزیى). سێیەم: ئەنەسى کوڕى مالیک دەڵێ: لەشێوەى خوێندنەوەى پێغەمبەریان - صلى الله عليه وسلم - پرسى: ئەویش وتى: ((..كَانَتْ مَدًّا، ثُمَ قَرَأَ: بسم الله الرحمن الرحيم يَمُدُ بِبِسْمِ الله، ويَمُدُ بِالرَّحمْنِ، ويَمُدُ بِالرَّحِيِمِ)) (صحيح البخاري، كتاب فضائل القرآن، باب مد القراءة، حديث: ‏٤٧٦١‏). واتە: شێوازى خوێندنەوەى پێغەمبەر - صلى الله عليه وسلم - بە شێوەى دەنگ بەرزکردنەوەو بە (مەد) دەیخوێندەوە، پاشان (بسم الله) خوێندو ئەویشی بەدەنگى بەرز خوێندەوە، هەروەها وشەى (رەحمن و رەحیم)یشی بە دەنگى بەرز دەخوێندەوە. چوارەم: لەتەک فەرموودەیەکى تریش کەپێشەوا (ئەحمەد) هێناویەتى. دەستەیەکیش دەڵێن: بە دەنگى بەرز ناخوێندرێ، ئەمەش راى هەر چوار خەلیفەکەو، عەبدوڵڵاى کوڕى موغەففەل و خەڵکێکى ترە لەپێشینان و پاشینان. لە فەرموودەیەکى (موسلیم)یشدا کە (ئەنەس) دەڵێ: ((صَلّيْتُ خَلْفَ النبـي - صلى الله عليه وسلم - وأبي بكر وعمرَ وعثمانَ فكانوا يَسْتَفْتِحُونَ بالحمدلله رب العالمين)). (صحيح مسلم، كتاب الصلاة، باب حجة من قال لا يجهر بالبسملة، حديث: ‏٦٣٤‏) واتە: نوێژم لەپشت سەرى پێغەمبەرو ئەبوبەکرو عومەرو عوسمانەوە کرد، ئەوان ڕاستەوخۆ بە (الحمد) دەستیان پێدەکرد.
پێشەوا (موسلیم)یش ئەم ریوایەتەى دیکەى هێناوە: ((لايَذْكُرُونَ (بسم الله الرحمن الرحيم) في أَولِ قِراءَةٍ، ولا في آخِرهَا)) (صحيح مسلم، كتاب الصلاة، باب حجة من قال لا يجهر بالبسملة، حديث: ‏٦٣٤‏) واتە: ئەوان (بسم الله)یان نەدەکرد نە لە سەرەتاو نە لەکۆتایی خوێندنەوەى قورئاندا. هەر وەکو ئیمامى (بوخاریى)ش هێناویەتى لە (كتاب اڵاذان)،١/١٨٩.
ئەمەى باسکرا بەڵگەى ئەو کەسەیە کە لە نوێژدا (بسم اللە..)ى بەدەنگى بەرز دەخوێنێ، ئەوکەسەش کە بەهێواش بیخوینێ، ئەوا نوێژەکەى هەردوولا دروستە، بەڵام خوێندنەوەى بە دەنگى نهێنیى و هێواش لە ڕەوشتى پێغەمبەرو خەلیفەکانەوە نزیکترەو، فەرموودەى (متفق علیە)یشى لەسەرە.

چەند زانیارییەکى پێویست:

  • سوورەت: بەبەشێ لەقورئانى پیرۆز دەڵێن کە لە سێ ئایەت کەمتر نەبێ. شیاوى باسیشە گشت قورئان (١١٤) سوورەتە، درێژترینى سوورەتى، سوورەتى (بەقەرە)یەو، کورتترین و بچوکترین سوورەتیشى، سوورەتى (کەوسەر)ـە، درێژترینى ئـایـەتیشى، ئــایــەتى (٢٨٢)ـى سـوورەتـى (بـەقـەرە)یە، وە
    کورترینى ئایەت، ئایەتى [مُدهامَّتانِ]ى سوورەتى (الرحمان)ـە.
  • ئایەت: بەواتاى نیشانە هاتووە، ئایەتەکانى قورئانیش: (٦٢٠٠) و زیادەیەکە، لەنێوان (٤) تا (٤٠) ئایەتە.
  • سوورەتى مەککەیى: بەو بەشە قورئانە دەڵێن کە لە (مەککە)دا هاتووە، ئەوانیش (٨٦) سوورەتن، (مەدەنى)یش: ئەو بەشە قورئانەیە کە لە (مەدینە)دا هاتووەتە خوارەوە، ئەمانیش (٢٨) سوورەتن.
  • سوورەتى فاتیحە (٧) ئایەتە، ئیمامى شافیعى (ڕەحمەتى خواى لێ بێت) (بسم الله..) بە یەکەم ئایەتى قورئان دادەنێ، بەڵام زانایانى دیکە (الحمدلله) بە یەکەم ئایەت دادەنێن و (بسم الله..) بە ئایەت دانانێن، جا بەپێى ئەم بۆچوونە ئایەتى شەشەم: [صراط الذين..]ەیە، ئایەتى حەوتەمیش: [غير المغضوب عليهم ولاالضالين]ە.
  • هەرکەسێ ویستى بەشێ لە قورئان- سورەتێ، یا کەمتر- بخوێنێ سووننەتە لە سەرەتایەوە بڵێ: (أعوذ بالله من الشيطان الرجيم)، ئاماژە بەو ئایەتە کە دەفەرموێ: [فإذا قرأت القرءان فاستعذ بالله من الشيطان الرجيم] .

  • سوننەتە بۆ خوێندنى هەر بەشێکى قورئان، کەم یان زۆر- سوورەتى (تەوبە) نەبێ- (بسم الله الرحمن الرحیم)یش بکرێ، هەروەها بۆ هەر کارێکى ترى خێرو باش و شەرعی.

ئەوەش تەفسیری ئایەتی (7) سورەی فاتیحە

لەکۆتایا اللە جلەجلالە لەتاوانەکانمان خۆشبێت الهم امین🙂🤲🫀

2 months, 2 weeks ago

( صِرَٰطَ ٱلَّذِينَ أَنۡعَمۡتَ عَلَيۡهِمۡ غَيۡرِ ٱلۡمَغۡضُوبِ عَلَيۡهِمۡ وَلَا ٱلضَّآلِّينَ ) الفَاتِحَة : ٧

[٧ صِرَاطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيْهِمْ ] رێى ئەو کەسانەى کە نازو نیعمەت و بەخششى خۆتت بەسەردا رشتوون – لەپەیامبەران و، ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکان- [غَيْرِ الْمَغْضُوبِ عَلَيْهِمْ وَلَا الضَّالِّينَ] نەک ڕێى ئەوانەى کە خەشم و قینى تۆیان بەسەردا رژا، وەک گەلى یەهوود، وە نەک ڕێى ئەوانەیش کە گومڕاو سەرلێشێواو بوون، وەک گەلى گاوران. سەبارەت بە فەزڵ و گەورەیى ئەم سوورەتە گەلێ فەرموودە هەیە، لەوانە پێشەوا (ترمیزی) گێڕاویەتیەوە: ((عن أبي هريرة رضي الله عنه: ..وَالذِي نَفْسِي بِيَدِه، ما أُنْزِلَتْ في التَوْرَاةِ، وَلافي الْإنْجِيلِ، ولافي الزَبُورِ، ولافي الْفُرْقَانِ مِثْلُها، وإنَهَا سَبْعُ من المثَانِي، والقرآنُ العظيم الذي أُعْطِيْتُهُ)). (سنن الترمذي، الجامع الصحيح، الذبائح، أبواب فضائل القرآن عن رسول الله، باب ما جاء في فضل فاتحة الكتاب، حديث: ‏٢٨٧٥‏، وقال الترمذي هذا حديث حسن صحيح. وصححه الألباني في الجامع الصحيح لسنن الترمذي برقم: ٢٨٧٥). واتە: سوێند بەخوا نە لە تەورات و نە لە ئینجیل و نە لە زەبوور و نە لە فورقاندا سوورەتێکى تر وەکو ئەم سوورەتى (فاتیحە)یە کە بە من دراوە دانەبەزێنراوە، کە بە حەوت خوێنراوو دووپاتكراوەكە ناوبراوە، وە بەشێكە لەو قورئانە گەورەی كە بەمن بەخشراوە. جا تۆیش (ئەی ئیماندار!) زۆر بە وردیى و ملکەچکردنەوە بیخوێنەو پەیڕەویى بکە.

بسم الله.. بە هێواش، یان بە دەنگى بەرز بخوێنرێ ؟
لە بارەى (بسم الله الرحمن الرحيم)ـەوە: هەمیشە هاوەڵان بە (بسم الله الرحمن الرحيم) قورئانیان دەس پێدەکرد، وە بەکۆ دەنگى هاوەڵان (بسم الله الرحمن الرحيم)ـى سوورەتى (نەمل) ئایەتێکە لەئایەتەکانى قورئان، بەڵام ئەمە کە لەسەرەتاى هەموو سوورەتەکانەوە (بسم الله..) هەیە، ئایا ئایەتێکى سەربەخۆیە؟ یا بەشێکە لەسەرەتاى هەر سوورەتێ کەتێیدا نووسراوە؟ یان تەنها بەشێکە لەسوورەتى (فاتیحە)؟ یان هەر ئایەتێک نیە لەقورئان؟ بەڵکو تەنها بۆجیاکردنەوەى سوورەتەکانە لە یەکدى. جابۆ ئەم وەڵامانە زانایانى پێشینان و پاشینان دەربارەى هەر یەک لەو بۆچوونانە قسەیان جیاوازە، بۆ نموونە: (ئەبوداوود) دەڵێ: ((كانَ النَبِـيُ - صلى الله عليه وسلم - لا يَعْرِفُ فَصْلَ السُورَةِ حَتىَ تَنَزَّلَ عَلَيْهِ بسم الله الرحمن الرحيم)). (سنن أبي داود، كتاب الصلاة، أبواب تفريع استفتاح الصلاة، باب من جهر بها، حديث: ‏٦٧٦‏. وصححه الألباني في سنن أبي داوود/ ٧٨٨) واتە: پێغەمبەر - صلى الله عليه وسلم - سەرەتاى سوورەتەکانى قورئانى بۆ لێک نەدەکرایەوە، هەتا (بسم الله..)ی دابەزییە سەرى. وە ئەبو عەبدوڵڵاى نیشابووری (حاكيم) ئەم ریوایەتەى لە (مستدرك)دا هێناوە، وە لە (صەحيح)ـى (ئیبن خوزەیمە)شدا لە (ئوم سەلەم)ـەوە هاتووە: ((أن النَبِـيَ - صلى الله عليه وسلم - قَرأَ في الصلاةِ بِسْمِ اللهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيم وعَدَّها آية)) ابن خزيمة، كتاب الصلاة، باب ذكر الدليل على أن بسم الله... آية من..، حديث: ‏٤٧٣‏. المستدرك على الصحيحين للحاكم، ومن كتاب الإمامة، أما حديث أنس، حديث: ‏٧٩٩‏. (صححه الألباني في إرواء الغليل في تخريج أحاديث منارالسبيل برقم: ٣٤٣). کە پێغەمبەر - صلى الله عليه وسلم - لە گشت نوێژەکانیدا لەسەرەتاى (فاتیحە)ـەوە (بسم الله..)ى دەخوێندو بە ئایەتێکى فاتیحەشى دادەنا. (ئيبن كەسیر) دەڵێ‌: (عەمری کوڕى هاروونى بەڵخیى)ش ئەمە ریوایەت دەکا، بەڵام ڕیوایەتەکەى لاوازە، جا ئەو هاوەڵانەى لێیان ئەگێڕنەوە کە (بسم الله..)یان بە ئایەتێک لە گشت سوورەتەکان داناوە بێجگە لە سوورەتى (بەرائەت)، ئەم بەڕێزانەن: (ئیبن عەباس، ئیبن عومەر، ئیبن زوبەیر، ئەبوو هورەیرە، عەلى ئەبى تالیب). لە پاشینانیش (تابعین): عەتا، تاوس، سەعیدى کوڕى جوبەیر، مەکحوول، زەهرى، عبدالله ى کوڕى موبارەک، شافیعیى، ئەحمەدى کوڕى حەنبەل، ئیسحاقى کوڕى راهوەیە، ئەبو عوبەیدولقاسم، ئیبن سەلام -ڕەحمەتى خودایان لێ بێ- بەڵام پێشەوا (مالیک و ئەبى حەنیفە)و، هاوەڵانیشیان دەڵێن: نە لە فاتحەو، نە لە غەیرى فاتحەدا ئایەت نییە.
جا ئاخۆ لەنوێژدا بەدەنگى بەرز دەخوێنرێ؟ یان بەدەنگى نزم و هێواش؟
بەڵێ ئەوانەى پێیان وایە ئایەتێک نیە لەسوورەتى فاتیحە، دەنگى بۆ بەرز ناکاتەوە، هەروەها ئەوکەسەش دەڵێ بەشێکە لەسەرەتاى فاتیحە، ئەوانەش کە دەڵێن بەشێکە لەسەرەتاى گشت سوورەتەکان لە نێو خۆیاندا قسەیان جیاوازە، پێشەوا شافیعیى و زۆرێک لەهاوەڵان وەک: (ئەبوهورەیرە، ئیبن عومەر، ئیبن عەباس، موعاویە، ئیبن عبدالبرو بەیهەقیى لە عومەرو عەلى)یەوە دەیگێڕنەوە، وە لە ریوایەتێکى (غەریب)یشدا هاتووە کە هەر چوار خەلیفەکەش بەدەنگى بەرز لەنوێژدا خوێندویانە.

4 months, 1 week ago

( بِسۡمِ ٱللَّهِ ٱلرَّحۡمَٰنِ ٱلرَّحِيمِ ) الفَاتِحَة : ١

١- سوورەتى (فاتیحە).
مەککەییەو (٧) ئایەتە، (٢٥) وشەیە، (١١٣) پییتە.
بەناوى خواى بەخشندەى میهرەبان
ئەم سوورەتە لەبەر ئەوە لە دانانى ڕیزبەندى سوورەتەکانى قورئاندا - نەک لە هاتنە خوارەوەدا- لە سەرەتاى قورئانەوەیە پێى دەڵێن: سوورەتى (فاتیحە) و (أم الكتاب) دایکى کتێبان، لە فەرموودەیەکدا – ئەبوداود ڕیوایەتى کردووە- دەفەرموێ: ((الحَمْدُلله ربِ العَالمَين أُمُّ القرآن، وأُمُ الكِتَاب، والسَبْعُ الْمَثَانِي)). (سنن أبي داود، كتاب الصلاة، باب تفريع أبواب الوتر، باب فاتحة الكتاب، حديث: ‏١٢٥٨‏، وصححه الألباني في سنن أبي داوود/ ١٤٥٧). واتە: سوورەى فاتیحە بەدایکى قورئان و بە دایکى کتێبان ناونراوە، وە بە حەوت خوێنراوو دووپاتكراوەكە ناوبراوە.
ئـەم سوورەتە لەگەڵ کەمى ژمـارەى ئـایـەتــەکـانـیدا، مانـاو مەبەستێکى ئێجگار فراوان و زۆر گرنگ دەگەیەنێ، هەر لەبناغە سـەرەکییەکانى ئیسلامەوە، هەتا پـایەو لـقـەکانى، ئینـجا ئیـمان و بـیروبـاوەڕ، ئەوســا خــواپـەرســتـیى، رێکخستنى ئـەحکامەکان، ڕۆژى دوایى و ڕستاخێز، نـاو و سیفەتە جوانەکانى خواو وەرگرتنى یارمەتى هەر تەنهـا لـە خۆى، خواپەرستیى تەنها هەر بۆ ئەو، داواى دامـەزرانـدن و سەقامگیربوون لـەسـەر ڕێگـەو ڕێـبـازە ڕاستەکەى ئیـسـلام، ڕێـگەى پەیامـبەران و، پـیاوچاکان و، خـۆشـەویـسـتان و دۆستانى خوا، خۆ دوورگرتن لە هەموو ڕێگە لارو خێچەکان، لە گش ڕێچکەو توولە ڕێگاکان، هەر لەبەر ئەمەیشە خوێندنى لە نوێژەکاندا پێویست و واجیب کراوە، وە بە گەورەترین و بەپیتترینى سوورەتەکانى قورئان لە قەڵەم دراوە، چونکە لە بوخارییدا هاتووە: ((..أَلاَ أُعَلِمُكَ أَعْظَمَ سُوْرَةٍ في الْقُرْآن... الحمدلله رب العالمين، هِيَ السَبْعُ الْمَثَاني والقرآنُ العظيمُ الذي أُوتِيتُهُ)) (صحيح البخاري، كتاب تفسير القرآن، سورة البقرة، باب قوله: ولقد آتيناك سبعاً من المثاني.. حديث: ‏٤٤٣٣‏). واتە: سوێند بەخوا سورەتێکت فێردەکەم لە هەموو سوورەتەکانى قورئان مەزنترو گەورەترە، کە (سورەى حەمد)ـە، بە حەوت خوێنراوو دووپاتكراوەكە ناوبراوە، وە بەشێكە لەو قورئانە گەورەی كە بەمن دراوە.
دەبێ هەموو کارێ هەر بەناوى خواوە بێ:
بەڵێ خواى گەورەو میهرەبان لەم سوورەتە کورتەدا مرۆ تێدەگەیەنێت کە دەبێ هەموو ئیشوکارو جموجووڵ وبزووتن و هەوڵ و خەبات و تێکۆشانێکى تەنیاو تەنیا بەناوى ئەوەوە بێ و، هیچ شتێکى ترى ئاوێتە نەکرێ، ئەگینە دەبێتە کوفرو شیرک، چونکە بتپەرستەکانى ئەو دەمەش ناوی خوایان دەهێنا، بەڵام ناوى شتى تریشیان دەخستە پاڵى، بۆیە خواى باڵادەست لەم سەرەتاى قورئانەوە فێرمان دەکا کە: نابێ ئێمەش بەهەڵەو پەڵەى موشریکاندا بچین، بۆیە بەم شێوەیە دەفەرموێ:
[بِسْمِ اللَّـهِ ] تەنها بەناوى خواوە ئەم سوورەتە ئەنێرمە خوارەوە، دەسا ئێوەش (ئەى ئیمانداران!) لەتەواوى جموجوڵ و ئیش و کارەکانتاندا هەر بەناوى خواوە کاربکەن، (نەک بەناوى پاشاو سەرۆک و خاوەن هێزەکان و هەرشتێ ترەوە)، وە هەر بۆ ئەو بکۆشن و هەوڵ بدەن، چونکە هیچ کەسێکى تر- بێجگە لەخۆى- هیچ شتێکى بەدەست نییە و هیچ کارێکیش بەبێ ئەو پیرۆز نابێت.
[الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ] بەخشەرو بە بەزەیى و دلۆڤانە.

ئەوەش تەفسیری ئایەتی (1) سورەی فاتیحە

لەکۆتایا اللە جلەجلالە لەتاوانەکان خۆشبێت الهم امین🙂🤲🫀

4 months, 2 weeks ago

السلام علیکم خوشکانو برایانی ئیماندارم

ویستم پێش کۆتا هاتنی ساڵ کۆتا تەفسیر دانێم بەڵا لەبەر بێمەجالی هەندێک کێشەوە نەمتوانی داینێم وە خۆم ئەدمینم تەنها خۆم پۆستەکان دەکەم هیوادارم لەکەمو کوڕتیمان ببورن بۆ هەر هەڵەیەک یان شتێک ئەوە زیرەکیو ئازای خۆم نیە توانیم سورەتێک تەفسیرکەم ئەوە فەزڵی خوایە😊

انشا ءالله لەبەیانیوە دەسدەکەین بەدانانی سورەی فاتیحە بەتەفسیرەوە انشا ءالله بە پشتیوانی خوا ❣️

4 months, 2 weeks ago

( فَإِن تَوَلَّوۡاْ فَقُلۡ حَسۡبِيَ ٱللَّهُ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ عَلَيۡهِ تَوَكَّلۡتُۖ وَهُوَ رَبُّ ٱلۡعَرۡشِ ٱلۡعَظِيمِ ) التوبَة : ١٣٦٤

[١٢٩ فَإِن تَوَلَّوْا فَقُلْ حَسْبِيَ اللَّـهُ ] ئینجا ئەر بەهاتنەکەت بەهرەمەند نەبوون، دڵ زویر مەبەو بڵێ: من هەر خوام بەسە [لَا إِلَـٰهَ إِلَّا هُوَ ۖ ] بێ لەو خوایە هیچ پەرستراوێک نییە شیاوى پەرستن بێت [عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ ۖ ] هەر بەویش پشت دەبەستم [وَهُوَ رَبُّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ ] و هەر ئەویشە خاوەن و پەروەردگارى عەرشى گەورە. بەڵێ تەنها خوا بەپشتیوان زانین پیشەى هەموو پێغەمبەران بووە: وەکو لە سوورەتى (١١/٥٤-٥٦)دا دەفەرموێ: [قال إني أشهد الله واشهدوا أني برىء مما تشركون من دونه فكيدون جميعا ثم لاتنظرون إنى توكلت على الله ربي وربكم..] وە لە سوورەتى (١٠/٧١)دا سەبارەت بە(نووح) دەفەرموێ: [فعلى الله توكلت فأجمعوا أمركم..] وە پێغەمبەرانى تر دەڵێن: [وما لنا ألا نتوكل على الله وقد هدانا..]. ئەبوو (خەیسەمە)ى ئەنصاریى (خواى لێ ڕازى بێت) ڕۆژێ چوویە ناو باخەکەیەوە، ژنێکى جوانیشى هەبوو، لە سێبەرێکى خەست و خۆڵدا ڕایەخێکى بۆ ڕاخست و، فەریکە خورماو ئاوى خۆشى بۆ هێنا، پاشان بیرێکى کردەوەو سەیرێکى کردو وتى: سێبەرێکى خەست و، فەریکە خورمایەکى چاک و، ئاوێکى ساردو، ژنێکى جوان و..!! پەیامبەریش -صلى الله عليه وسلم- لەبەر خۆرو گەرمادا بێت.. ئاى ئەم کارەم چ کارێکى ناڕەواو نادروستە !! ئیتر دەست بەجێ هەڵساو وشترەکەى ئامادەکردو شیرو ڕمەکەى بەدەستەوە گرت و بەپەلە رێگاى گرتەبەرو رۆیشت، پەیامبەریش -صلى الله عليه وسلم- لەوێ سەیرى کرد، دیتى وا لەدوورەوە سوارێ بە پەلە هات، زۆر حەزی دەکرد (ئەبوو خەیسەمە) بێت، بۆیە فەرمووى: (كن أبا خيثمة) واتە: بەش ئەم سوارە وا بەپەلە دێت (ئەبوخەیسەمە) بێ، بەڵێ کە گەیشت و هاتە پێشەوە بە (ئەبوو خەیسەمە) دەرچوو، ئیتر پێغەمبەر-صلى الله عليه وسلم- زۆرى حەزکرد، پاشان لە خوا داواى لێبوردنی بۆ کرد. ( المعجم الكبير للطبراني، من اسمه زرارة، سعد بن خيثمة الأنصاري عقبـي، حديث: ‏٥٢٧٨‏. قال الحافظ: أخرجه الطبراني، وذكره ابن إسحاق عن عبد الله بن أبي بكر بن حزم مرسلاً. قال الهيثمي: وفيه يعقوب بن محمد الزهري وهو ضعيف، المجمع ٦/ ١٩٣). تێبینى: چیرۆک و بەسەرهاتى ئەو ٣ سێ هاوەڵەى لە غەزاى تەبوک دواکەوتن کە یەکێکیان ئەم (ئەبو خەیسەمە)یە بوو، لە فەرموودەى بوخارى موسلیم دا هاتوون. (صحيح البخاري، كتاب المغازي، باب حديث كعب بن مالك، حديث: ‏٤١٦٥‏/ صحيح مسلم، كتاب التوبة، باب حديث توبة كعب بن مالك وصاحبيه، حديث: ‏٥٠٧٩‏). بەڵام ئەم بەسەرهاتەى ئەبووخەیسەمەى کە جەنابی مامۆستا ئەحمەد لێرەدا بەم شێوەیە باسی دەکات، لە سەنەدەکەیدا کەسی لاوازى تێدایەو بەکورتى: ئەم چیرۆکەى ئەبا خەیسەمە بەم شێوەیە کە لێرەدا باسکراوە لاوازە. والله أعلم.

ئەوەش کۆتا تەفسیری سورەی تەوبە ئایەتی (129)

لەکۆتایا اللە جلەجلالە لەتاوانەکانمان خۆشبێت الهم امین🙂🤲🫀

6 months, 1 week ago

دەربارەی: هەرکەسێک پەیوەندی خزمایەتی بگەیەنێت خوا خۆشی دەوێت

49_ قَالَ ابْنُ عُمَرَ (رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا) مَنِ التُقَی رَبَّهُ، وَوَصَلَ رَحِمَهُ، ٲُنْسِئَ لَهُ فِي عُمْرهِ، وَثَرَی مَالُهُ، وَٲَحَبَّهُ ٲَهْلُهُ

واتە: ئیبنو عومەر (خوا لێی ڕازیبێ) دەڵێ: هەرکەسێک پارێز لە پەروەردگاری بکات (خۆی لەسزای بپارێزێ) وەپەیوەندی خزمایەتی جێبەجێ بکات، ئەوە تەمەنی بۆ درێژ دەکرێت، وە ماڵەکەی بۆ زۆر دەبێ خزمو خانەوادەشی خۆشیان دەوێ

لەکۆتایا اللە جلەجلالە لەتاوانەکانمان خۆشبێت الهم امین🙂🤲🫀

We recommend to visit

🍎 اولین؛ بهترین و قدیمی ترین" لینکدونی تلگرام 🍏

شرایط و محل درخواست تبلیغ گروه 👈
@link_inform
@mr_ropoongi
ربات های رایگان موزیک و ضد لینک👈
@Sib_solo
👈 ربات سفارش ممبر 👈
@asanmemberbot
 ☝️فقط ☝️فروش ممبر 👈
@Member_support2

Last updated 2 days, 13 hours ago

کانال تلگرام « الماس مووی »

تبلیغات نداریم

مدیر و پشتیبان فنی :
@AlmasMovieSupport

ربات فیلم‌گیر (لینک مستقیم) :
@filmgirbot

گروه فیلمبازان :
@almasmoviegroup

Last updated 1 month, 3 weeks ago

- 𝚆𝙴𝙻𝙲𝙾𝙼𝙴 𝚃𝙾 sᴏᴜʀᴄᴇ ᴀʟᴏᴍᴅᴀ
— — — — — — — — —
⌔︙اهلا بـك في قناة حماية العمدة .
⌔︙مبرمج السورس : ، @BBBB8
⌔︙ تحديثات العمدة @xxi4x ⌔
⌔︙ قناة التصاميم @xxi7x ⌔

— — — — — — — — —

Last updated 1 week, 1 day ago