❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago
ئێ براگیان تۆ بەتەمای لەو وڵاتەدا چۆن بمریت؟
یان جەلادێێكی سەر و قژ بۆیاخكراو چوار شەلاتیت بۆ ئەنێرێت و لە باوەشی دایكتا لە خوێنی خۆتدا ئەتگەوزێنن، یان كوڕی سەركردەیەك لەسەر نوسینێك ناودەمت پڕئەكات لە فیشەك، یان لە سیناریۆیەكدا خۆت و ژنەكەشت و مناڵەكەشت ئەكوژن و بەكردەی خۆكوژی ئەیدەن لە قەڵەم .
لە باشترین حاڵەتدا یان تەنكەری نەوتی قاچاخی گەوادێك ئەتسوتێنێت، یان بارە تەماتەی قاچاخ ئەتشێلێت، یان دوكەڵ و ژەهری خواردنی ماوە بەسەچو لە نەخۆشخانەی هیوادا بێ هیوا گیانت ئەكێشێت!
ئیتر لەمانە زیاتر هیچ ئۆفەرێكی تر نییە بۆ مردن لەم وڵاتەدا .
ئەگەرچی مردن تاكە پڕۆسەیەكە كە بێ جیاوازی گشتمان پێیدا تێپەڕئەبین، بەڵام مردنیش وەك نان پڕە لە ناعەدالەتی .
ئەوەی ئەبێت زوو بمرێت جیڕ ئەبێتەوە و نامرێت، ئەوەی كە ئەبێت نەمرێت زو ئەمرێت.
ئێژن خواگیان هەركەسی خۆشبوێت زوو ئەیباتەوە، هەربەڕاستی وایە، چونكە ئەوانەی كە ئەبوو دەمێك بوایە بمردایەن هێشتا هۆكاری مردنی زۆرینەمان و نامرن..
کۆمێنتێک...
5ی نۆڤەمبەر، ئەو رۆژە مێژوویەی کە هەوڵدرا پەرلەمانی عەرشی بەریتانیا بە تەقینەوە خاپور بکرێت! یەکێک لە یادگاریە مێژوییەکان کە بۆماوەی زیاتر لە 300 ساڵە یادی دەکرێتەوە لەلایەن خەڵکی بەریتانیا و هەروەها وەکو سیمبولێکی دژایەتی کردنی دەسەڵاتی حوکمگێر و بەتایبەت…
**5ی نۆڤەمبەر، ئەو رۆژە مێژوویەی کە هەوڵدرا پەرلەمانی عەرشی بەریتانیا بە تەقینەوە خاپور بکرێت!
یەکێک لە یادگاریە مێژوییەکان کە بۆماوەی زیاتر لە 300 ساڵە یادی دەکرێتەوە لەلایەن خەڵکی بەریتانیا و هەروەها وەکو سیمبولێکی دژایەتی کردنی دەسەڵاتی حوکمگێر و بەتایبەت لای هەڵگرانی فیکری ئەنارکیزم بەرز دەنرخێنرێت...
ساڵی 1605ی زاینیە، بەهۆی جیاوازی لە مەزهەبگەرایی حوکمڕانی پاشای پرۆتێستانتی بەریتانیا شا جەیمسی یەکەم. پلانگێریەک هاتە ئاراوە لەلایەن گروپێکی مەزهەب کاسۆلیکی کە پلانێکیان دانا بۆ لەناوبردنی پاشا و جێنشینەکەی و شوێنگرتنەوەی بە پاشایەکی کاسۆلیکی، لەڕێگەی بۆمبڕێژکردنی پەرلەمانی بەریتانیا و تەقینەوەیەکی گەوەر،
بەڵام بەشێوازێکی گوماناوی پلانگێریەکە چەند کاتژمێرێک پێش کۆبونەوەی پەرلەمان لەڕێگەی نامەیەکی نوسەر نەناسراوەوە بە پاشا ڕاگەیەنرا و بووە هۆی دەستگیرکردنی کەسایەتیەکی سەربازی و بەناوبانگ بەناوی guy fawkes کە دواتر لەژێر لێپێچینەوە و ئەشکەنجە دا دانی بە پلانگێریەکە دانا. هەر لەو کاتەوە ئەم رۆژە بە ڕۆژێکی مێژوویی دادەنرێت ئاهەنگ دەگێردرێت بەهۆی شکست هێنانی پلانگێریەکە بۆ لەناو بردنی پاشا.
بەڵام ئەمە تەنها ڕووداوێکی مێژووییە و بیرۆکە سەرەکیەکە نیە، بەڵکو بیرۆکە سەرەکیەکە لە ڕۆمانێکی ئالان موورەوە سەری هەڵداوە بەناوی V For Vendetta، ئەم چیرۆکە کراوە بە فیلم و زیاتر بە فیلمێکی سیاسی و فەلسەفی و هونەری ناسراوە کە شەڕێک لە نێوان حوکمەتێکی زۆردار و ستەمکار بەرامبەر کەسایەتیەکی ئەنارکیزم(فیکری ڕەتکردنەوەی حوکمەتی دەسەڵاتدار).
ئیلهامی ناوەڕۆکی بیرۆکەی فیلمەکە لەچەند ڕووداوێکی مێژوویی وەرگیراوە کە یەکێکیان کەسایەتی گای فەوکسە کە دژی حوکمەتەکەی بە نهێنی شەر دەکات.
بیرۆکەی سەرەکی فیلمەکەش تۆڵەکردنەوەی ئەنارکیستەکەیە لە حوکمەتەکەی و لەناو فیلمەکە چەند ڕاستیەک لەبارەی سیستەمی حوکمڕانی هاوچەرخ دەخاتەڕوو و بە ئامانجی دووبارەکردنەوەی هەمان پلانگێری چیرۆکە ڕاستەقینەکە دژی حوکمەتی زۆردار و ستەمکار بە تەقاندنەوەی باڵەخانەی پەرلەمان و گەڕاندنەوەی هیوایەک بۆ خەڵک.
یەکێک لە وتە بەناوبانگەکانی نێو فیلمەکە:
خەڵک نابێت لە حوکمەت بترسێت، بەڵکو حوکمەت دەبێت لە خەڵک بترسێت**#outlawism
**لەم کاتەدا هەموو هەوڵی فەیلەسوف و سیاسی و ڕۆشنبیرەکانی بورژوازی و حکومەتەکانیان بۆ لێسەندنەوەی شەرعیەتی مافی شۆڕشکردنی چینی کرێکار و چین و توێژە چەوساوەکانە. بەتایبەت نیولیبرالیزم هەرچی بنەماکانی شۆڕشگێڕێتی و ئایدیای ئینسانی کۆلیکتیڤە گۆڕی بە تاکگەرایی و بەنگەشەی پوچی ئایدیا و ئایدیۆلۆژی شۆڕشگێڕانە و یەکسانی خوازی و کۆمۆنیستی کرد تا بتوانێ سەرمایەداری لەدەست شۆڕشی کرێکاران ڕزگاربکا.
بەڵام ئەم هەوڵانە ناتوانێ ناکۆکی و کێشەکانی ناو سیستەمی سەرمایەداری بۆ هەمیشە داپۆشێ و کپ بکاتەوە. هەربۆیە دەبینین ئەم نیولیبرالیزمە و تەواوی مانگەکانی تری دەوری ئەم هەسارەی نیولیبرالیزمەی بورژوازی، لە حکومەتەکانی لە ئەمریکا و بانکی جیهانیەکەیەوە بگرە تا عێراق و پرۆژەکانی خسوسیکردنەوەی سەرمایە، ئێستا لە سایەی ناکۆکیەکانی دنیای سەرمایەدا ئیعتباری خۆی لای جەماوەری کرێکار و چەوساوە لەدەستداوە. لەدنیایەکدا کە چڕبونەوەی سەرمایە لە ١٠ ساڵی تردا واتە لە ٢٠٣٠ بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەری لێ دێت کە ٢/٣ هەموو داهاتی کۆمەڵگەی ئینسانی لەدەستی لە ٪١ ی چینی سەرمایەداردا کۆدەبێتەوە و ڕێژەی هەژاری وبێکاری و جیاوازی چینایەتی دەگاتە ئەوپەڕ و سەرمایەداران لەسەر ترلێۆنەها دۆلاری کەڵەکەبوو دادەنیشن. ئەم هێزی کارە خوێندەوار و ئەو هەموو ئامڕازەی بەرهەمهێنان کە دەتوانن بەهەشت لەسەر زەوی دروست بکەن بەڵام لەلایەن سەرمایەوە بێکاردەکرێ و پەراوێزدەخرێ. هەربۆیە ئەم چینە چیترناتوانێ ئەم سیستەمە قبوڵ بکا. ئەم توڕەوییەی خەڵک دەبێ بەرەو شوێنێک بچێ. هەردوو سیناریۆی چەپ و ڕاست لێرەدا مومکینە. سیناریۆی وەرچەرخانی ڕاستڕەوانەی کۆمەڵگە و توڕەیی و ناڕەزایەتی بەلای پۆپۆلیزمی قەومی و دینی و فاشستیدا...
"کێشەکانی کۆمۆنیزمی سەردەم و سەرهەڵدانی کۆمۆنیزمێکی نوێ" - ئاسۆ کەمال**
❌️پخش اول کتاب ها و جزوات کنکوری و نهایی❌️
.
.
.
.
تبلیغات (پیام به جز تبلیغات = بلاک)
@Tomir_H
Last updated 1 month, 1 week ago
?? ? ??
WE LOVE HELICOPTERS!!!
Last updated 9 months, 3 weeks ago