𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 month ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 3 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 3 days, 19 hours ago
🔶 لە ڕۆژی ٢٢ ی خهزهڵوهر( ١٢ی نۆڤەمبری) ساڵی ١٩٣٦ شاعێری کورد
ئەحمەد بەگ ناسراو بە حەمدی کۆچی دوایی کردووە
ئەحمەد بەگی ساحێبقڕان ناسراو بە حــهمـدی لە ساڵی١٢٩٣ی كوچی بەرانبەر بە ١٨٧٦ی زایینی لە سلێمانی لەدایک بووە. حهمدی لە قوتابخانەی جەزیری خوێندوویەتی و لە حوجرەکانی مزگەوتەکانی
سلێمانی و لە خانەقای مەحوی فێری عەرەبی بووە. لە ١٨٩٢ی زایینیدا یەکەم شیعری وتووە و لە ١٩١٥دا بە هۆی گرتنی لەلایەن میرەوە دیوانەکەی لــەگەڵ کــتێبخانەکەی هەمووی سووتێندراوە. دوای هەڵاتنی لە سلێمـــانی دیسان دەستی کردووەتەوە بە شـمعێر وتن دیوانەکەی پاش خۆی بە جێ هێشتووە.حەمدی لە ڕێکەوتی١٢ی تــەشرینی ١٩٣٦ز، بە هۆی وەستــانی دڵـی کۆچی دوایی کردووە و لە گردی سەیوان نێژراوە.
🔸حهمدی جیاوازه و گۆڕانكاره و چون شالیاری شێخ مهحممود بووه. بیری نهتهوهی كردووه به بهر شێعری ئایینیدا . به پێی بیری سهردهمی خۆی نهك ئێستا.
🔹ئەحواڵی ئەم زەمانە لە کایەی مناڵ ئەچی
دنیایەکی چ پووچە ! لە زەرفی بەتاڵ ئەچێ.
لەم باغە هەر دەمە کە دەگا میوەیێ، دەڵێی.
ئەم کۆنە گومەزە لە دووکانی بەقاڵ ئەچێ.
🔸گۆڕانكاریهكی نهتهوهی له شێعری ئایینی دا بۆ مهبهستی نیشتمانی.
🔹شاعیریك بۆ ههموو ژیان. گهورهكانی خۆمان بناسین و بیاناسێنن.
👌قایــمە دیـــواری ئومـــەت تۆی هەبـێ بۆ پشتیوان
کـێ لە گێژی بەحـر ئەترسێ نۆح کە بێتە کەشتیوان
📚گۆڕانكاریهكی نهتهوهی له شێعری ئایینی دا بۆ مهبهستی نیشتمانی.
شاعیریك بۆ ههموو ژیان . گهورهكانی خۆمان بناسین و بیاناسێنن.
📚https://t.me/asoyzhyanisaheb
🎙پادکست " کلاس مثنوی"
✅ زەنجیرە باسی شرۆڤەی مەسنەوی
▶️ مەجلێسی پانزەهەم
☑️ شرۆڤەی چیرۆکی پاشا و کەنیزەک (5)
📜 بەیتی 110_ 118
#پادکست_مثنوی_معنوی
✍️: مامۆستا هادی ئەحمەدی
📍: پاوە- تەکیەی خالێسی
📚سەیدهوان:
بەیت فۆرمێکی گێڕانەوەی فۆلکلۆری کۆنە، تایبەتە بە کولتووری کوردستان، کە فۆرمێکی مۆسیقی وەردەگرێت و سهروای فۆلکلۆری لەگەڵ تەوەری مرۆیی و کۆمەڵایەتیدا لەخۆدەگرێت.
بهیتی "سەیدهوان" چیرۆکی عەبدولعەزیز داسنی خانی زلهێزی دەڤەری داسنییە. ئەم خواستەی عەبدولعەزیز خان کەوتە نێو شەڕێکی کارەساتبار و بەزەییدار و دڵتەزێن لەگەڵ چارەنووس و دواجار هەر سێ منداڵەکەی یەک لە دوای یەک لە کاتی ئاهەنگی هاوسەرگیریدا گیانیان لەدەستدا و دوا کوڕی سەیدوانیش بەبێ مەبەست لە لایەن باوکیەوە کوژرا.
ناوچەی داسنی ناوچەیەکی شاخاوییە لە نێوان ناوچە کوردنشینەکانی تورکیە و عێراق. عەبدولعەزیز خاوەنی سێ منداڵە بە ناوەکانی نیچیرڤان، ماکوان و سەیدهوان، هەر سێکیان لە یەک کاتدا بۆ هەر سێ منداڵەکەی هاوسەرگیری دەکات، لە کۆندا ماکوان بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ بەردەوام بوو، ماکوان لە یەکەم شەوی هاوسەرگیریدا بەبێ هیچ ئاڵۆزییەک لە خەودا کۆچی دوایی کرد ، بەپێچەوانەی خواستی گەورەکان و پێوەرە قبوڵکراوەکانی کۆمەڵگا، بڕیاریدا بەردەوام بێت لە زەماوەندەکە، چونکە میوانەکانی لە هەموو نكاڵهكانی هەرێمی کوردستانەوە هاتوون. شەوی دووەمی زەماوەندەکە نیچیروان دەچێتە شاخ بۆ ئەوەی بەتەنیا بێت، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی لە شاخەکەوە جۆن ملکەچی ژیان دەبێت، زەماوەندەکە هێشتا بەردەوامە. کارەساتی خان داسنی دوو هێندە دەبێت، ئازاری دوو منداڵ لە دوو شەودا، لە ڕۆژی سێیەمدا عەبدولعەزیز دەچێتە ڕاو بۆ ئەوەی ئازارەکانی کەم بکاتەوە، سهیدهوان بە نهێنی بەدوای باوکیدا دەڕوات بەبێ مۆڵەتی باوکی، بۆ ئەوەی لە دوورەوە چاودێری باوکی بکات. سەرەتای وەرزی بەهارە و کەش و هەوا تاڕادەیەک ساردە، سهیدهوان لە تەنیشت بەردێک دادەنیشێت. بای بەهار قژی چرچ و لۆچ کرد و عەبدولعەزیز وا بیردەکاتەوە کە ڕاو دەکات و تەقە دەکات کاتێک عەبدولعەزیز دەگاتە لای، دەبینێت سەیدهوانی کوڕی بە گوللەیەک کوژراوە. قژی زەرد و خوێنی سوور و سەوزی ڕووەکەکە تێکەڵ دەبن. هەناسە لە سنگی شاخدا گیری خواردووە، گۆرانییەکە لە کیوبیکەوە نایەت و خۆریش لە ژێر هەورێکی ڕزیودا شاردراوەتەوە. عەبدولعەزیز ڕەمقی لە جەستە و ڕۆحیدا نییە، داماو، سەرلێشێواو و بێدەسەڵات، لە دەرباری خودا دەپاڕێتەوە کە ژیانی خۆی ببات و لە بەرامبەردا ژیانێکی نوێ بە سەیدهوان بدات کە ئازیزترین کوڕی بووە. بهیتی"سهیدهوان" زۆر تراژیدیترە لە هاملێتی شکسپیر. لە هاملێتدا شکسپیر باس لە بوون یان نەبوون دەکات، بەڵام بهیتی سهیدهوان باس لە دژایەتی خەمۆکی یان دڵخۆشی، گریان یان سەما دەکات.
📚@asoyzhyanisaheb
🔸یەکێک لە کاریگەرییە نەرێنییەکانی زمانی فارسی لەسەر زمانی کوردی، ئەوەیە کە بەهۆی زاڵبوونی ئەو زمانە بەسەر تاکی کورد بێژەی هەندێک لە وشە دەرەکییەکان هەروەکوو فارسی دەر دەبڕێت. ئەم بابەتە هەڵەیە لەبەر ئەوەی لە کوردیدا نابێ لەچاو فارسییەوە وشەکان بێژە بکرێت.
سەرنجی ئەم چەند نموونەیە بدەن:
🔘 ١- لە زمانی فارسیدا پیتی (ا) لەپێش ئەو وشە بیانییانەی کە بە پیتی (س) دەست پێ دەکرێن، زێدە دەکرێت، بۆ نموونە:
بێژە و ڕێنووسی کوردی: ئێسپانیا/ئیسپانیا
بێژە و ڕێنووسی فارسی: اسپانیا
بێژە و ڕێنووسی کوردی: ئێسکانیا
بێژە و ڕێنووسی فارسی: اسکانیا
بێژە و ڕێنووسی کوردی: ئێسپۆرت
بێژە و ڕێنووسی فارسی: اسپورت
ئەم شێوە بێژەکردنەی فارسی کاریگەریی لەسەر بێژەی کوردییش داناوە و لە کوردییشدا لەچاو فارسییەوە (ئێسپانیا، ئێسکانیا، ئێسپۆرت) بێژە دەکرێت و دەنووسرێت کە هەڵەیە و دانانی پیتی (ئـ) لە سەرەتای ئەو وشانە زێدە و هەڵەیە لەبەر ئەوەی لە کوردیدا دەکرێت ئەو وشانە بەبێ دانانی پیتی (ئـ)ش بێژە بکرێن و بنووسرێن.
کەواتە:
سپانیا نەک ئێسپانیا/ئیسپانیا.
سکانیا نەک ئێسکانیا.
سپۆرت نەک ئێسپۆرت.
ـــــــــــــــــــــــــــ
🔘 ٢- پێشگری "تەلە/Tele".
پێشگری "Tele" کە بە واتای "دوور" دێت، لە زمانی فارسیدا بە شێوەی "تِلِ" (ڕێنووسی کوردیی" تێلێ") بێژە دەکرێت. ئەم شێوە بێژەیە بۆ زمانی کوردییش گواستراوەتەوە و بە ئەم شێوەی خوارەوە ئەم چەند وشەیە بێژە دەکرێن، بۆ نموونە:
بێژە و ڕێنووسی کوردی: تێلێگرام
بێژە و ڕێنووسی فارسی: تِلِگرام
بێژە و ڕێنووسی کوردی: تێلێسکۆپ
بێژە و ڕێنووسی فارسی: تِلِسکوب
بێژە و ڕێنووسی کوردی: تێلێفۆن
بێژە و ڕێنووسی فارسی: تِلِفن
کاریگەریی فارسی، بێژەی سەرەکیی پێشگری "tele/تەلە"ی لە کوردیدا گۆڕیوە و کردوویەتی بە "tele/تێلێ". ئەم شێوە بێژەکردنە تەنیا لە فارسیدا هەیە و لە کوردییشدا لەچاو ئەو زمانەوە بە ئەو شێوەیە بێژە دەکرێت و دەنووسرێت.
کەواتە:
تەلەگرام نەک تێلێگرام.
تەلەسکۆپ نەک تێلێسکۆپ.
تەلەفۆن نەک تێلێفۆن.
ـــــــــــــــــــــــــــ
🔘 ٣- پیتی (و) دەکرێتە پیتی (ڤ) و پیتی (ڤ) دەکرێتە پیتی (و).
لە فارسیدا بۆ دوو دەنگی (ڤ/V) و (و/W) یەک شێوەی نووسینی (و) هەیە، واتە بۆ ئەم دوو دەنگە تەنیا بە یەک پیت دەنووسرێن.
چەند نموونەیەک لە کوردیدا بهێنینەوه هەتا بابەتەکە ڕوونتر ببێتەوە.
نموونە بۆ (و): وریا، وڵات، وێستان، وێستگە.
نموونە بۆ (ڤ): ڤیان، تاڤگە، مرۆڤ، دلۆڤان.
لە کوردیدا ئەم دوو دەنگە دوو پیتی جیاوازیان بۆ تەرخان کراوە، بەڵام لە فارسیدا بۆ هەردووکیان پیتی (و) دانراوە.
نموونە بۆ (ڤ/V) کە لە فارسیدا هەر (و) بێژە دەکرێت و دەنووسرێت:
ویدیو (ڤیدیۆ)، ویان (ڤیان)، ونوس (ڤێنووس).
دەبینین کە پیتی (ڤ/V) بەهۆی ئەوەی لە فارسیدا پیتی بۆ تەرخان نەکراوە، هەر بە شێوەی پیتی (و) دەنووسرێت و لە هەندێک وشەشدا هەروەک نموونەکانی سەرەوە لە کەواندا بە کوردی نووسراون بێژەی (و)یان بۆ (ڤ/V) گۆڕیوە. ئەم گۆڕانکارییە بۆ زمانی کوردییش گواستراوەتەوە و لە کوردییشدا هەروەکوو فارسی بە ئەم شێوەیە بێژە دەکرێت و دەنووسرێت. ئەمە هەڵەیە و دەبێ دۆخی سەرەکییان خۆیان لەدەست نەدەن.
کەواتە:
ڤیدیۆ نەک ویدیۆ.
ڤیان نەک ویان.
ڤێنووس نەک وێنووس.
تێبنییەکی گرینگ کە جێگەی ئاماژەیە هەندێک وشەی کوردی کە فارس بێژەیان دەکات و ئەم دۆخەیان هەیە، بێژەی سەرەکییان تێک دراوە و تەنانەت بەهۆی زاڵبوونی فارسی، ئاخێوەری کورد ئەو وشە کوردییانە لە ڕووی فارسییەوە بێژە دەکات و دەینووسێت، بۆ نموونە:
"وریا" بە "ڤۆریا" بێژە دەکرێت.
"کورد" بە "کۆرد" بێژە دەکرێت.
ئەمە کاریگەریی زمانی باڵادەست لەسەر زمانی کوردی نیشان دەدات کە بێژە و ڕێنووسی وشە کوردییەکانیش لە ڕووی زمانێکی دیکەوە بێژە دەکرێن و دەنووسرێن.
وریا نەک ڤۆریا.
کورد نەک کۆرد.
ـــــــــــــــــــــــــــ
🟩 دەرەنجام:
ڕاستنووسی، یەکڕێنووسی، پێوەرنووسی و زاڵنەبوونی زمانێکی دیکە بەسەر زمانی کوردی هەموویان لایەنە جیاواز و گرینگەکانی ئەم بابەتەن. دەبێ زمانی کوردی به ڕێنووسی دروست، بەدوور لە چەندڕێنووسیی وشەکان و هەروەها بەپێی پێوەرنووسی بنووسرێت.
وشەگەلێکی بیانی وەکوو "تەلەگرام" و "تەلەفۆن" لە کوردیدا چەندین شێوەی جیاوازی ڕێنووسییان هەیە کە ئەم چەند شێوە جیاوازە لە ڕێنووسی یەک وشە زیانیان لە قازانجیان زۆرترە.
تەلەگرام نەک تێلێگرام، تەلگرام، تێلگرام، تێلێگڕام، تەلەگڕام.
تەلەفۆن نەک تەلیفۆن، تەلەفوون، تەلفوون، تێلێفۆن.
ئەو بابەتەی ئاماژە بە ئەوە دەکات (کە چۆن بێژەی دەکەیت بە ئەو جۆرەش بینووسە.) لە هیچ زمانێکدا گونجاو نییە و تەنیا پەرە بە چەندڕێنووسی دەدات کە هەروەک ئاماژە کرا زیانێکی زۆر بە زمانی کوردی دەگەیەنێت.
✍️ سینا ڕەحیمپوور
🌏کۆڕی ۲۷ی گوڵانی ۱٤۰۳ی هەتاوی
🔰تەوەر: مێژووی ژیان و فەرمانڕەواییی میری بۆتان (ئەمیر بەدر خانی بۆتان)
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
⏰كات: ٤۱:۳۰ خولەک
🔋قەبارە: ۱۲ مێگابایت
#لێژنەی_کوردناسی
#ئەمیر_بەدرخانی_بۆتان
🔸پهیمانی پیرۆز . فدڕاسێۆن.
🔸هێشتا بیر و ڕایان كاژی ڕهسهنایهتی نهخستبوو. 🔸بهژنت بوو به دارقهواخی ڕۆحم وبهس 🔸خوڵتەم به ئههورا دهكرد. خوڵته: ماستاوکردن، کلکەسوتە 👌🔹درۆ پهتای كهسایهتی بێستانی مرۆڤه. 🔹😔ڕۆژگار لهگهڵ من چهڵهمهشكێنێ كردووه كه دهس بۆ ههر شتێك دهبهم،…
🔸مافی هــــەژاران
هێمنی و ئارامی بازاڕ، بە هاواری پیاوێک تێکچوو. خەڵک و پۆلیس بە دوای هەرای کابرا کەوتن. پیاوێکی دارتاش بە دەستی خوێناوی خۆی ئاماژەی بە سەگێک دەکرد کە گوایا دەستی گەستووم، چاوی هیواشی بڕیبووە پۆلیس.
پۆلیس وتی: دەبێ هەر ئێستا ئەو گەماڵە پەت بکرێت، نەوەک نەخۆشی هاری پێوەبێ. خاوەنەکەشی پەتپەتێن بکرێت، تا بزانێ مەنێ چەند کیلۆیە و دنیا بەری بە کوێوەیە؟
ڕێبوارێک وتی قوربان، من ئەو گەماڵەم لەبەر دەرکی جەنابی فەرماندەی لەشکەر دیوە.
پۆلیس وتی بەڕاستە؟ ئەرێ کابرای دارتاش بۆ هار بوویت؟ وا هاوارت کرد وامزانی مار پێوەی داوی. ئەو بەستەزمانە چۆن زاری دەگاتە دەستی ئەتۆی تەژەی حۆل؟ عەیب نییە وەکوو مریشکی هێلکەکەر بەناو ئەو بازاڕەدا کردووتە گاڕەگاڕ؟ دەبێ بزانم مەبەستت لەو کارە چ بووە؟
ڕێبوارێکی دیکە وتی گەورەم؛ جەنابی فەرماندە، تاژی ڕەسەن ڕادەگرێ، نەک سەگی خوێڕی. ئەم سەگە هێ بەڕێزیان نییە؟
پۆلیس وتی: یاسا هەر بە چاوێک بۆ هەمووان دەڕوانێ. ئەو دارتاشە هەژارە بە دەستی زامدار چۆن بۆ ژن و منداڵی نان پەیدا بکات؟ خێرا خاوەنی ئەو گەماڵەم بۆ بێنن هەتا ڕۆژی گەشی لێ ڕەش کەم. دارتاشیش نابێ دەس لە سکاڵای خۆی هەڵبگرێ، خۆ دنیا سەری بە پووش نەگیراوە.
ڕێبواری یەکم وتی قوربان ئەو کابرایەی کە لە سەردا دێت، پاکاری ماڵی جەنابی فەرماندەیە. بۆ خۆتان لێی بپرسن.
پاکار وتی گەورەم؛ ئەوە گەماڵی جەنابی وەزیرە کە بە خێزانی بۆ چەن ڕۆژێک تەشریفی پیرۆزیان میوانی جەنابی فەرماندەیە.
پولیس وتی: کەوابوو خێرا ئەو بەستەزمانە بەرەوە. ڕەنگە لەبەر هەرای ئەم کابرایە ترسابێت. هەر وەها ڕاسپاردەی ڕێز و سڵاوی من بە لە خزمەتی ئەو دوو بەڕێزە. تکایە لە بیرتان نەچێت کە پێیان بفەرموون من ئەو شانازییە بووە بە بەشم کە ئەو سەگە جوانەیان بدۆزمەوە.
دارتاش: ؟؟؟ !!!
ئانتوان چێخوف ١٨٨٤/ سروژ استپانیان
ساڵەهایە کورد جەستەی خوێناوی نیشتمانی لە حەڵەبجە و کۆبانی و عەفرین و... پیشانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤی وڵاتانی ڕۆژاوایی دەدا، کەچی کوردی هەژار هەموو جارێک دەیکەن بە چیرۆکی کابرای دارتاش. هیچکات زلهێزانی عاڵەم جەستەی زامداری کورد لە کارەساتەکانی ئەنفال و زیلان و دەرسیم و... لە هەڕاجە بازاڕی مافی مرۆڤ بۆیان گرنگ نەبووە. لە جانتای هیچیان ئاشتی و برایەتی و دڵسۆزی بۆ چەوساوەکان دەس ناکەوێ. چوونکا سەددامەکان و ئاتاتورکەکان گەماڵی خودی زلهێزانن. ئەوەی کە لەم دنیایەدا زۆر هاسان دەخورێ، مافی هەژارانە. چەساوەکان نابێ چاوەڕوانی زلهێزان بن چوونکا ئەوان قازانجی خۆیان دەکەن بە پێوەر، نەک مرۆڤایەتی.
تەنیا گەلی یەکدەنگ براوەیە، مخابن ئێمە و باسی یەکدەنگی! هەر بەلای جاریشیدا نەچووین. کوردی هەژار تەنیا لێکترازان و لەبەر یەک هەڵاتن چاک دەزانێ. ناتوانێ پاڵ وە پاڵی برای خۆی بدات.
تا ئەوە حاڵمانە، ئەوەش ماڵمانە.
✍️عیسا ئەحمەدی١٤٠٣/٠٨/١٠
📚@asoyzhyanisaheb
"خۆشه ویستی من"
گۆرانی: سه عدوڵڵا نە سیری
شێعر: جە لال مە لە کشا
مه قام ِ دستگاه ماهور
آلبوم: پاییز و هه وار
ضبط: سال1379
@asoyzhyanisaheb
🌏کۆڕی ۷ی بەفرانباری ۱۴۰۲ هەتاویی ئەنجومەنی ئەدەبیی شنۆ
🔰تەوەر: تاوتوێکردی ئەندێشەکانی مامۆستا مەسعوود محەمەد (بەشی پێنجەم)
🗣دکتۆر #ڕەهبەر_مەحموودزادە
📦#ئەنجومەنی_ئەدەبیی_شنۆ
⏰كات: ۵۸:۵۱دەمژمێر
🔋قەبارە: ۱۹.۶مێگابایت
🔸مامۆستا مهسعوود موحهممهد دژی چهپی ڕۆژههڵاتییه و ڕای واییه ئهم چهپانه له كهڵهكه نهبوونی بواری ئابووری له كوردستان شوێن پێیان ههیه و بوونهته لهمپهر.
🔸مامۆستا مهسعوود دهڵێ له كوردستان چین كۆمهڵایهتی وهك بورژوا و فوئاداڵ بوونی نهبووه. شتێكی به مانای كۆمهڵناسانه و چین سهری نهگرتووه. وهكوو چینی جووتیار و چینی كرێكار.
🔸له بهر ڕۆیشتنی ئابووری.
𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 month ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 3 months, 2 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 3 days, 19 hours ago