Gerîla

Description
دەنگ و ڕەنگی #گەریلا
کەناڵێکی جیاواز و سەربەخۆ
@Gerilame
@tvgerila


بەشی پەیوەندی
@kaziwe1313
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 5 months, 4 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 8 months, 1 week ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 4 months, 1 week ago

3 months, 1 week ago
3 months, 1 week ago

هۆزان دینۆ
وەک هەمیشە جوان.

@gerilame

3 months, 1 week ago

🚨ئێستا #دێرەلوک ماوەی کاتژمێرێکە شەڕو پێکدادانی سەخت لەنێوان گەریلاکانی پەکەکە و سوپای تورکی داگیرکەر بەردەوامە. @gerilame

5 months, 4 weeks ago
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا سزای …

بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا سزای شەش مانگ قەدەغەی دیدار بۆ رێبەر ئاپۆ و زیندانی دیکەی ئیمراڵی عومەر خەیری کۆنار، وەیسی ئاکتاش و حامیلی یەڵدرم بڕاوەتەوە و ناتوانن لەو ماوەدا چاویان بە پارێزەرانیان بکەوێت.

دادگای سزا قورسەکانی بورسا تانەی پارێزەران لەو بڕیارەی رەتکردووەتەوە، هەربۆیە پارێزەران لە دژی بڕیاری قەدەغەی دیدار لە دادگای دەستوری هەمیشەیی سکاڵا تۆمار دەکەن.

5 months, 4 weeks ago
هاوسەرۆکانی دەم پارتی ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ …

هاوسەرۆکانی دەم پارتی ناوچەی ئەسەنیورتی ئیستەنبوڵ ڕۆژدا یەڵماز و عەبدوڵا ئارینان لە پاش دەستبەسەرکردنیان و پشکنینی ماڵەکانیان ئەمڕۆ بە تۆمەتی “ئەندامێتی لە ڕێکخستن” زینــدانی کران.

6 months ago

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، ڕێگەی بە ئۆکراینا داوە مووشەکی دوورهاوێژی ئەمریکی بۆ لێدانی ئامانجەکان لە ناو خاکی ڕووسیادا بەکار بهێنێت.

ئەم بڕیارە گۆڕانکارییەکی گرنگە لە سیاسەتی ئەمریکا بەرامبەر بە شەڕی ئۆکراینا.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیا ئەمریکییەکان، بایدن ڕێگەی بە ئۆکراینا داوە مووشەکی تاکتیکی ATACMS کە مەودای نزیکەی ٣٠٠ کیلۆمەترە، دژی ئامانجە ڕووسییەکان لە ناوچەی کورسک بەکار بهێنێت. ئەم بڕیارە لە وەڵامی جێگیرکردنی نزیکەی ١١ هەزار سەربازی کۆریای باکوور لەم ناوچەیەدا دراوە.
پێشتر، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ناتۆ لە ترسی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕووسیا، بەکارهێنانی چەکی ڕۆژئاوایی دژی ئامانجەکانی ناو خاکی ڕووسیایان قەدەغە کردبوو. بەڵام ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی بەهێزکردنی هێزەکانی ڕووسیا لەلایەن کۆریای باکوورەوە، واشنتۆن بڕیاری داوە ئەم سنووردارکردنە لابەرێت.

ئەم گۆڕانکارییە سیاسییە لە کاتێکدایە کە تەنیا دوو مانگ بۆ کۆتایی سەرۆکایەتی بایدن ماوە. هەندێک شارەزا پێیان وایە ئەم هەنگاوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئۆکراینایە پێش دانوستانە ئەگەرییەکانی ئاشتی. لەلایەکی دیکەوە، ڕەخنەگران دەڵێن ئەم بڕیارە درەنگ دراوە و لەوانەیە کاریگەرییەکی ئەوتۆی لەسەر ڕەوتی شەڕەکە نەبێت.

بڕیارەکەی بایدن لەوانەیە باسوخواسەکان سەبارەت بە ناردنی چەکی دوورهاوێژ بۆ ئۆکراینا لە وڵاتانی دیکەی ناتۆشدا بوروژێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، هێشتا ڕوون نییە ئاخۆ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا، ئەم سیاسەتە درێژە پێدەدات یان نا. ترامپ بەڵێنی داوە پشتیوانی لە ئۆکراینا سنووردار بکات و هەوڵ بدات بە خێرایی کۆتایی بە شەڕەکە بهێنێت.
@Gerilame

6 months ago
[#عەفرین](?q=%23%D8%B9%DB%95%D9%81%D8%B1%DB%8C%D9%86)

#عەفرین
?چەتە بەکرێگیراوەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە ناحیەی شێراوا ١٦٤ داری ترییان بڕی

چەتەکان باج و سەرانەی زۆرەملێی زیاتر بەسەر جوتیاران و خاوەن زەوییە کوردەکاندا دەسەپێنن، لە ڕاجۆ و ناوچەکنای تر باجی زۆرەملێی ١تا ٦ دۆلارییان بەسەر هەر دار زەیتونێکدا سەپاندووە و داوا لە جوتیاران دەکەن بەرهەمی زەیتونەکانیان بە هەرزانی پێیان بفرۆشن، ئەوانەی ناشتوانن باجی زۆرەملێ بدەن چەتەکان دەست بەسەر تراکتۆر و ئۆتۆمبێل و زەویەکانیاندا دەگرن و جوتیار و خاوەن زەوییەکان دەستگیردەکەن.
@Gerilame

6 months ago
[#دێرسم](?q=%23%D8%AF%DB%8E%D8%B1%D8%B3%D9%85)

#دێرسم
پێشەنگی گەلی کورد سەید ڕەزا و هاوڕێکانی لە ٨٧مین ساڵیادی لە سێدارەدانیان دا لە دێرسم بە بیرهێنران.
@Gerilame

6 months ago

لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ؛
١٢ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ٠١:٣٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە شێوازی نیشانەشكێنی گورز لە داگیرکەران وەشێندرا و داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا.

١٣ی تشرینی دووەم لە کاتژمێر ١٤:٢٥ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە چەکی قورس گورز لە داگیرکەران وەشێندرا کە لە هەوڵی دروستکردنی ڕێگەی داگیرکاریدا بوون. لە چالاکییەکەدا گورز لە حەفارەیەک وەشێندرا و وەستێندرا لە هەوڵی دروستکردنی ڕێگەی داگیرکاری.

١٤ی تشرینی دووەم لە ٠٩:٠٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی بەهار بە شێوازی نیشانەشکێنی گورز لە داگیرکەران وەشێندارا لەو کاتەی دارییان دەبڕییەوە، لە ئەنجامدا داگیرکەرێک بە سزا گەیاندرا. دیسانەوە لە کاتژمێر ١٣:١٥ خولەکدا بە نیشانەشكێنی گورز لە داگیرکەران وەشێندرایەوە کە خەریکی داربرینەوە بوون. داگیرکەرێکی دیکە بە سزا گەیاندرا. لەم چالاکییەکی هێزەکانی یەژا ستارماندا دوو داگیرکەرییان بە سزا گەیاند.

١٤ی تشرینی دووەم لە ١٧:٠٥دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی جودی لە دژی داگیرکەران کە ڕوویان لە  تونێلەکانی شەڕمان کردووبوو شەڕی دەستەوەردان ئەنجام درا و داگیرکەران ناچار بە کشانەوە کران.
@Gerilame

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 5 months, 4 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 8 months, 1 week ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 4 months, 1 week ago