?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 7 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 9 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 5 months, 3 weeks ago
ئۆقرە
کەشی کەندوو،
کە ئەشڵەژێ.
"هەنگە زەردە"، وەڕەز ئەبێ
شوێنێ دیکە،
بۆ ژیانی دیاری ئەکات.
کاتێ هەواش
مەرجی ئۆقرەی بۆ نامێنێ.
ئەبێ بە "با".
تا لەدیارێ دیکەدا,
بارگەی بخات.
کە تاریکانی شەو دادێ
پەپوولە بۆ هەر چلۆسکێکی ڕووناکی
بەدی بکا،in
هانا ئەبات.
کە بێ تۆیی
نسکۆ داوێتە ژیانم.
منیش ئەبم ،
بە هەنگە زەردە، با،
بە پەپوولە.
وەکوو دەروێش.
سەر هەڵئەگرم
تا لە دیارێ تۆم داتێ
کەشکۆڵ دانێم،
ئۆقرە بگرم..
محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: ?????
چۆنی
وشەکان
وشەکان
تاکاتێ تەنیان ،
تەنیا هەرکام هەڵگری پەیامێ بێ بەردەنگی
جۆراوجۆرن.
هەندێ پەیام
سەرئاوەڵا،
زەق و پەتی
هەندێکی دی،
شەرمێون و سەربە مۆرن.
وشەکان
کاتێ یەکگرتن
قۆزاخەکانی تەنیایی
ئەترووکێنن.
چالا ئەبن.
باڵا ئەکەن
بە سەت ئاوا
ئەجریوێنن.
چەمکی ناوازە پێک دێنن.
وشەکان کاتێ یەک ئەگرن
ئەبن بە فانۆس
بە هەتاو.
بە ئەستێرە.
بە دنیایە ڕەنگاڵەیی
لە هزر و بیر
بەکۆی هەست و
مەکۆی جوانی.
ئەکەونە خۆ
تەژی ئەبن
لە خولیاکانی پشکووتن و پشکنین
بو دینەوەی یاساکانی
گۆی زەوینی،
کەشکەڵانی.
بۆ مانا بەخشین بە ژیان.
بۆ گۆڕان و
بۆ داهێنان.
وشەکان کاتێ یەک ئەگرن
ئەبن بە چاو
بەگوێ
بە زار.
ئەبن بە ئاکار و ئاقار
بە نەترسی
بە پڕکیشی
بە هەڵوێست و بە پرسیار
ئەکەونە باڵ
سەر لە گەردوون وەدەر دێنن،
ئەچن هەتا
هەبوو نەبوو بورووژینن
بنیاتی نوێ
بچەسپینن.
محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: ?????
یەڵدا هات شەوی چلەی دا بەر شەق
خۆی بە حەق زانی و ئەوی بە ناحەق
تا خۆر هات هەردووی پاڵە پەستوو دا
شەڕە هەنار بوو، ، بارانی فندەق
محەمەد فاتیح محەمەدی
ڤ-نامۆ
لینکر کاناڵ: ?????
جودایی
ئەمانی لێ بڕیم دەردی جودایی
گڕی بەردایە باخی ئاشنایی
شکا پەرداخی ئاواتم لە سەت لا
لەبەرچاوم بە بەردی بێوەفایی
سیاساڵی ئەوین ساندی لە ناخم
بەشی گریانێ گەر هەیبوو تەڕایی
دەروون زەرد و ڕوخم زەردوچەمەن زەرد
کەشی پایز چ زاڵەو کوودتایی
بەکۆ ئەستێرە ئاوابوون، لە بانم
ڕەشایی بوو بە تانەی ڕۆشنایی
لە مەلبەندێ کە بۆ دڵ لێدەدا، دڵ
نەبا بریا، نەریتی ناتەبایی
بەرایی با نەدا ئەو دیدە هەرگیز
لەحاندی ئاشقی، نادا بەرایی
سکاڵا نامەیێکە شێعری"فاتیح"
لە دەستی بیری سست و ڕایڕایی
محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: ?????
ڕاز
لەیەک هەڵدێین و نازانین هەڵاتن
پتر نیزیک ئەخا زنجیر ی دیلی,
لە یەکتر ون نەکردن دایە ڕازێ
ئەپارێزێ لە بندەستی و زەلیلی
محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆلینکی کاناڵ: ?????
نامەوێ
نامەوێ دووربیت و دووربم ، بیهەواڵ
ئاشبەتاڵ ئاسایێ، بێنێ ژینی تاڵ
جاربەجارێ ، چێدەکەم پردی شێعر
تالە حاندم ،ئاوەڵاکەی دەرکی ماڵ
محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: ?????
ف-نامۆ
ڕێگا
ڕیگا
تەنیا دیاردێکە
بەدەم پێوە
ناچێتەوە و
لەگەڵ هەنگاوی ڕێبواران
باڵا ئەکا و
لەگەڵ زەمەن
پتر
بەخۆی دا دێتەوە.
رێگا
تا هەتا
رێگایە...
محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: ?????
تیشک
ئێمە هەرکام
لە پارچە خۆرێ ئەوەندەی جەستەی خۆمان
گەرمترین.
زانست ئەمەمان پێ ئەڵێ.
منیش ئەڵێم:
وەرن با خۆمان لە یەکتر
گرێ بدەین،
ببینە هەتاوێ بەقەد
ئاپۆرەمان،
کە پانتایی تیشکەکانی،ئەوەندەبێ
برینەکانی یەکتری
پێ ببەستین...
محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: ?????
دەرناکەوم
دیکتاتۆرە خنجیلەکەم
بۆم مەگەڕێ
لە کەشی هەوریی چاوت دا
دەرناکەوم..
نەکا ڕەهێڵەی بارانت
تریشقەت بمگرێتەوە.
ڕادەوەستم
شینایی ئاسمان دەرکەوێ
گرژیت لە بیر بچێتەوە
سەقز: 1403/4/3
محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
لینکی کاناڵ: ?????
بناوانی درۆ نێزییکە
لەسەر یەکێ لە کاناڵەکان، کەسێ کە دڵنیام خۆییە و هەموومان لە خۆمان چاکتر ئەناسێ، پاش ستایشی ئەدمینی کاناڵەکە لە شێعریکم، ئەویش بە ناوێکی فەیکەوە،کە لە بیانی وەری گرتبوو ، هاتە ژووری تایبەت و کوتی:من خەڵکی هەڵەبجەم و مامۆستای زمانی کوردیم.
ئەو باسی چەند وشەیەکی نێو شێعرە کەمی کرد و کوتی بە شێویەکەیەک بەکاریان بینم کە ئەو شیوەیە ڕۆژهەلاتی و تەنانەت "سەقز"یانە بوو.
ئەمە نیشانی ئەدا ئەو تەنانەت بە ڕەچەڵەکیش باشووری نییە.
سەرەڕای ئەوە کاتی کوتم ئەگەر هەلەبجیت، ئەبێ هەورامی باش بزانئ خۆی کردە تووڵبر و، وەڵامی نەدامەوە.
وێرای ئەمەش،ئەو ئەگەر ەر باشوورییە بۆ ناوی بیانی بۆ ناساندنی خۆی هەڵبژاردوە؟؟!!.
بەتێکڕا من لە ئامانجی ئەم ئەکتەر بازیتەی، نەگەیشتم.هەرجەند رێم گەیاند ئەزانم درۆ ئەکات و تەور بۆبشتێکی دی دادێنیتەوە.
من نازانم ئەم جۆرە کەسانە بۆ سەریان کردوە بە بەفر دا؟!.بۆ ئەگەر تواناو و پێشنیازیان هەیەە خۆ دلێرانە دەرناخەن؟!. بۆ نازانن بناوانی درۆ نیزییکە؟!.
مەبەستیان لە درۆ کردن چییە؟!. بۆ ئەیانەوێ کەشێکی درۆزنانە بەسەر منمانەی گشتی دا بکێشن؟؟!!.
لام وایە ئەمانە یا بێ مایە و بێ ئەخلاقن، یان تێکدەری پەیوەندی کۆمەڵایەتی.
تکایە هاوڕییانی ئازیز ئەگەر ئەیانناسن شەرمەزاریان بکەن تا بە درۆ و دەلەسە، کاتی خەڵکی دی بگرن . سپاس.
محەمەدفاتێح محەمەدی
ف-نامۆ
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 7 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 9 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 5 months, 3 weeks ago