Perrenûs

Description
پەڕەنووس: مەکۆی نیشتمانپەروەران ـ سەکۆیەک بۆ خزمەتکردنی کوردستان و کورد ـ لاپەڕەیەک بۆ گەیاندنی زانیاری و پەرەپێدان بە هۆشیاریی تاکی کوردستانی.

بۆ پەیوەندی:
@K_kurdistani
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 8 months, 1 week ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 10 months, 3 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 6 months, 3 weeks ago

5 months, 1 week ago
[‌](https://kurdistanbot.com/peiwest/?key=xyvSu/z1S7p5zqaJMtwGxg==)***📝*** [**فەرهەنگی کورد و پێنجەم سەرۆکوەزیرانی …

📝 فەرهەنگی کورد و پێنجەم سەرۆکوەزیرانی ژن لە جیهاندا

سۆران حەمەڕەش

مەلا مەحمودی بایەزیدی، زانای کورد، نزیکی دوو سەد ساڵ لەمەوبەر ئاماژەی بە هەندێک دابونەریتی کوردی کردووە لەمەڕ کچی کورد کە چۆن لە کاتی شووکردندا لە سەرەتاوە هەندێک سەربەخۆییی ئابووریان هەبووە. بەڕێزیان وردەکارییەکانی ئەو دابونەریتە باس ئەکات. هەمان دابونەریت نزیکی ٣۵٠٠ ساڵ لەمەوبەر لە دەقە هورییەکانی کەرکووکیشدا تۆمار کراوە.

هەر ئەو دابونەریتە دێرینەیە کە وای کردووە یەکەم سەرۆکوەزیرانی ژن لە جیهانی ئیسلام و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەنازیر بۆتۆ، ژنێک بێت کە دایکی کوردە. ئەم ژنە خۆی دەڵێت کە کاریگەریی کولتووری کوردیی دایکی بوو کە وای کرد ببێت بە سەرۆکوەزیران.

بەدرێژاییی مێژوو ژنی کورد لە زۆر شتدا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهانیشدا پێشەنگ بوونە. ئەم نموونانەی خوارەوە ڕێککەوت نین:

- یەکەم ژنی مێژوونوس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کوردە.
- یەکەم دادوەری ژن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کوردە.
- یەکەم ژنە هۆنیاری هەجوونووس لە پێنج سەد ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کوردە.
- یەکەم ژن کە بناسرێت و لەبەر بۆچوونی سیاسی لەسێدارە درابێت کوردە.
- یەکەم شاژن کە بناسرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، ژنێکی سۆمەری (کوردی دێرینـ)ـە. دواتر وەک خوداوەند لای هورییەکان پەرستراوە و پەیکەرەکانی بە دەستێکی هەنار و دەستەکەی تری ئاوێنەی هەڵگرتووە.
- یەکەم ژنەڕابای لە مێژووی جووەکاندا لە جیهان جوویەکی کوردە.
- یەکەم ژنی شەڕکەر کە بناسرێت لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، ژنێکی گووتی /کوردە.

بەداخەوە ئێمە لەلایەن خۆمان و جیهانەوە نەهێڵراوە ئەو ڕاستییانە ببینین. لەبری ئەوە لەناو خۆمان و لە جیهانیشدا، تەنیا ژنکوشتنمان پێ بڕاوە. بەڵام کاتێک کە لە قوڵاییی خۆمان دەگەین، بۆمان دەردەکەوێت کە ڕوویەکی گرنگی فەرهەنگی کوردی بەتەواوەتی لێمان شاراوەیە.

لەم بارەیەوە بەرنامەیەکی ٣۵ خولەکیم ئامادە کردووە کە هەوڵ دەدات لە قوڵاییی ئەو فەرهەنگە تێ بگات و ئەو مێژووە شاراوەیە جارێکی تر بەپشتبەستن بە سەرچاوەی مێژوویی، بە خۆمان و نەوەکانمان بناسێنێت.

بۆ بینینی بەرنامەکە لێرە کرتە بکەن.

💎 @Perrenus

5 months, 2 weeks ago

📝 قسەکردن بە زمانی داگیرکەران، خۆدزینەوەیە لە کوردبوون

بەختیار عەلی

ئەم سەدەیە چەندە سەدەی ناسیۆنالیزمی کوردستانییە، هێندەش سەدەی دروستبوونی مەیلێکی شاردراوەی هەڵهاتن و خۆپاراستن و خۆدزینەوەیە لە کوردبوون. بوونی سەدان هەزار و بگرە میلیۆنان کورد کە ناتوانن بە زمانی کوردی قسە بکەن و بخوێننەوە، تەنیا پەیوەندیی بەوەوە نییە کە داگیرکەران دەرگاکانی فێربوونی زمانی کوردییان داخستووە، بەڵکوو پەیوەندیی بە کەمگرتنی کوردبوونەوە هەیە لای خودی کوردان! بوونی سەدان هەزار کورد کە تەنیا بە تورکی و عەرەبی و فارسی قسە دەکەن، نیشانەیەکی گەورەی خۆدزینەوەیە لە کوردبوون و مەترسییەکانی.

دیاردەی کۆچ و جێهێشتنی کوردستان، بەتایبەت بەشی هەرە زۆری کۆچبەران کاتێک دەگەنە تاراوگە لەوە دەکەون کە بۆ نەتەوە و زمانی خۆیان کارێکی ڕاستەقینە و بەکەڵک پێشکەش بکەن، نیشانەیەکی زەقی دیکەیە کە نەوەیەک هەیە، هەتا ئەگەر نەشیهەوێت یان نەتوانێت واز له کوردبوونی خۆی بهێنێت، ئەوە هەوڵ دەدات باری ئەم جۆرە کوردبوونه لەسەر شانی خۆی سووک بکات و ئاسانترین ڕێگە بگرێتە بەر، بۆ بوونه کورد، ڕێگەیەک که ئاسوودەگیی تاکەکەسی تێک نەدات و ژیانی تایبەتی خۆی نەشێوێنێت.

💎 @Perrenus

5 months, 2 weeks ago

📝 زمانی زگماکی: هێمای شوناسی تاکی و چڤاکی، پێناسەی میراتی ماکی و میناکی

د. ئەحمەد ئەحمەدیان، زمانناس و نووسەر و توێژەر

زمان خانوولەی ژیان و مان و ڕایەڵەی بێهەودای پەیوەندیی بوون و گەردوونە. زمان، پێناسەی ناسکردن و ئامرازی هەڵاوارتەییی کەسێتیی مروڤە لە بوونەوەرانی تر. زمان، ماکە و هیم و بنچینەی داڕێژەری پێکهاتەی هەست و نەست و خوست و هەڵوێست و هەروەها بیر و هزر و ئاوەز و تێڕامان و تێفکرین و بیرکردنەوەیە. زمان، کۆڵەکە و ژێرکۆڵەکەی ڕاگری کۆشکی شکۆداری بیریاری و هزروانی و ئاوەزمەندییە. "زمانی زگماکی"، ئەستوندەکی تاوڵی جوانیناسی و خۆشوێژی و خۆشخوانی و هۆزانوانی‌، لە هەواری هەرێمی نەتەوە و گەلە و دیرەگی ڕاگیرکەر و خۆڕاگریی خێوەتی بوون و هەبوونی شوناسی خۆیی و خۆماڵی و نەتەوەیییە، لە هەمبەر گەردەلوول و باهۆزی بەهێز و سەرما و سۆڵەی تووش و سەخڵەتی کڕێوە و شەختەی نەمان و فەوتانی میرات و کەلەپووری پیرۆز و دێرینی باو باپیرانمان.

زمانی زگماکی، داڵدە و داشدارمانە لە مەترسی و قەیرانی داڕمانی کۆشک و قەڵای بەرزەڕۆیوی پێناسە و ناسنامەی نەتەوەییمان. زمانی زگماکی، پێشەوا و پێشەنگمانە بۆ بەرخۆدانی کولتووری و شۆڕشی تەسدانەوەی قەیرانی خۆلێونبوون و ئاڵیبوون و ئالینەبوون. زمانی زگماکی، هانا و هاریکار و بریکار و یارمەتیدەرمانە، بۆ بەرگری لە چەمکی پیرۆز و دڵەنگێو و بیرخەمڵێن و دڵپشکوێن و خەمڕەوێن و تارماییتارێن و هەناوهەژێن و ناخحەسێنێکی وا، کە نەتەوەی کورد بەدرێژاییی لاپەڕەکانی مێژووی شوناسخوازانە و گۆڕانخوازانەی، وەک ڕێباز و ڕێچکەیەکی پیرۆز، سەرجەم تایبەتمەندییە هەناوەکی و لاوەکییەکانی نەریت و نەرینیی خۆی، لەم چەمکە و لە بارستایی و پانتاییی ئەم ڕێبازە پیرۆزەی وا، هەڵگری ئەم چەمکە بەپێزەیە، بەدی کردووە و لە ئاوێنەی باڵانوێنی ئاووێنەیدا وێنای کردووە؛ واتە چەمک و ڕێبازی بەپێز و پیرۆز و فرەدەلالەتی "کوردایەتی".

زمانی زگماکی، هۆکاری شاییبەخۆیی و بەخۆخوڕینی تاق و تاقمی هۆزان وگەلان و هەروەها هێما و هیم و هەوێنی شوناسی نەتەوەیییە. زمانی زگماکی، خەڵاتی تاقانە و بێمیناک و بێهاونشین و بێجێگرەوەی خوای تاک و پاک و بێمیناکە، کە بەباڵای تەرزوبەرزی  تاک‌ و کۆی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بڕیوە، تاکوو وەک ئاڵای هەمیشە شەکاوەی شوناسی نەتەوەیی و بەیداخی بەرزی خۆیی و سەربەرزی، لە هەرێمی دانپێهێنانی ئاشکرا و کردەیی، بە کەسێتی و پێناسەی نەتەوەیی، هەردەم لە گەڕ و گەڕیاندا بێت.

خوای کارساز و کاربەجێ، زمانی کردووەتە هێما و هیم و هەوێنی سەربەخۆییی شوناس و کەسێتیی گەلان، کە بەبێ مسۆگەربوونی سەربەخۆیی حکوومەت و دەسەڵاتداریی ڕامیاری و سەرزەوینییش _ وەک مافیکی ڕەوا و یاسایی _، ئەم چەشنە سەربەخۆیییە خواکرد و سروشتییە، نەک تەنیا داڵدە و بەرگریکەرە لە سەربەخۆییی ڕامیاری و سەرزەوینی و جێی ئەم کەلەبەر و بۆشایییە تاکوو ڕێژەیەکی شیاو پڕ دەکاتەوە، بەڵکوو ڕووپەڕی بەراوەژووەکەشی ڕێک و ڕاستە و زۆریەک لە گەلانی خودان دیرۆک و ژیاری دێرین، کە بەدرێژاییی مێژووی ژیار و شارستانیەت لە سەرزەوین و بوون و هەن، هاوڕێ لەگەڵ ئەوەی خاوەن‌ حکوومەت و دەسەڵاتداریی ڕامیاری و کیانی سەربەخۆ بوون، بەڵام بەهۆی لەکیسچوون و لەناوچوونی ماکە و هێما و هەوێنی هەرە سەرەکی و هەناوەکیی سەربەخۆییی سروشتی و خواکردی شوناس و پێناسەی نەتەوەیییان، واتە زمانی زگماکی و لە ئاکامی ڕاگیرنەکردن و مشوورنەخواردن و پەیجۆرینەکردنی پێویست و پەیوەست بە شەکانەوەی ئەم ئاڵا پیرۆزە، لە لووتکە و دوندی هەرەبەرزی ژیان و مان و ژیاری خۆیاندا، "خوا سەرۆکی لێ کردنە بنۆک، ژیانی لێ کردنە تنۆک" و سووک و چووک و مەهتووک و پووک و بابردەڵە و پووچەڵە و بوودەڵەی کردوون.

لە دەربیچە و دەلاقە و کڵاوڕۆژنەی زمانی زگماکیدایە کە تاک و کۆی کۆمەڵ، دێنە ناو دەشتی کاکی بە کاکیی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، لە گشتگیرترین و بەربڵاوترین مانا و واتا و دەلالەتی خۆیدا، واتە گۆڕەپانی هەرە هەراو و فرەبوار و فرەڕەهەند و فرەتوێژ و فرەتوێکڵی تیۆلۆژی و ئێتیک و فەلسەفە و ئایستەتیک و ماریفەت و شەریعەت و جوانیناسی و کۆمەڵناسی و دەروونناسی و جڤاکناسی و سروشتناسی و ئەوپەڕسروشتناسی و کولتوور و زانست و  تەنانەت "زمانناسی"!

هەمیسان هەر لەم ڕۆچنە و کڵاوڕۆژنەیدایە کە تاک و کۆی کۆمەڵ، دێنە ناو گۆڕەپانی باس و لێدوان و ئاخاڤتن و وتووێژ و دیالۆگ و مۆنۆلۆگ، لە بابەت بایەخ و بەها مۆراڵییە بەرزەڕۆیوە ترانسێندنتاڵەکاندا و دێنە ناو هەرێمی هەراوی هەدان و گومان و پرس و پرسیاری کەڵەکەڵە و کەڵکەڵە و داڵغەی بوونناسانە و ئەنتۆلۆژیکی و گەردوونناسانە و دونیابینییانە و لە ئاکامیشدا هەر بەم کەرەستە زمانییە کە سەرجەم ناوئاخن و ناوەڕۆکی دەقە بەپێزە ژیریاری و بیریاری و هزروانی و پیتۆڵوانی و فەلسەفییەکان بەرهەم دێنن.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە لێرە کرتە بکەن.

💎 @Perrenus

7 months, 2 weeks ago
[‌](https://kurdistanbot.com/peiwest/?key=akAfIOoNPeLFjqbcsVafHA==)***?*** [**ڕێباز لێکۆڵینەوەی دڵڤی و مەسەلەی …

? ڕێباز لێکۆڵینەوەی دڵڤی و مەسەلەی ڕۆژاوای کوردستان

ئەفشین غوڵامی

ڕێباز دڵڤی (Delphi method) یەکێ لە ڕەوشەیل لێکۆڵینەوە لە زانستەیل کۆمەڵایەتییە! ئی ڕەوشە بانانتەورە؛ یانێ وە ڕجووع وە ڕای خاون بیرەیل و ناسین ئەگەرەیل، دەرفەتەیل بڕیارداین ئەڕا بانان فەراهەم کێد.

حزبەیل سیاسیی کوردستان لەی بوارە کەمتوانن. ئەگەر سەیر لاینەیل کوردستانی لە هەر چوار بەش کوردستان بکەیمن، ئەڕامان دەرکەفێد کە وە هەزار و یەک هووکار دەرک دۊرمەودایگ لە مەترسییەیل و دەرفەتەیل بانان نیەخەنە ڕۆژەڤ خوەیان تا لە ئەگەر هەر ڕووداوێگ، بڕیار ستراتژیکێگ بگرن.

لەواقع هەمیشە کەفنە ناو ڕووداوەیل بێ ئەوە ک ئەڕا ڕووداوەیل حازر بوون. سی ساڵە یەکیەتیی نیشتمانی و پارتی دێموکرات حکومەتداری کەن، ئەمان (اندر خم یک کوچە) و جارێ دوو ئدارەن. کۆمەڵە و پاک و حزب دێموکرات و ‏پژاک و لاینەیل سەربەخۆییخواز ڕۆژهەڵاتیش هەر لێوان، وەتایبەت شۆڕش ژینا وەجی ئەوە نزیکیان بکێد، مەوادایان قۊلترەو کرد.

ئێسەیش ڕۆژاوا تۊش هەمان دەردە. لەی دوازدە ساڵە تۊەنستیان خوەیان دەرباز بکەن لە قەیرانەیل؛ قەیرانەیلێگ ک ئەڕا بڕیارەیل چارەنۊسازانەی ئمڕوو سووریە ئامادەیان بکێد. ئەمان خوەیان و لاینگرەیلیان هێمان لە دوالیتەی کی خائینە و کی پەیوەندی وەگەرد فڵان وڵاتەو دێرێ؛ خوەیان خسنەسە ناو پرۆسەیگ ک هاتێ لە پڕترین دەسکەفت دۊرێیان بخێد!

پەیەدە و هەسەدە، خاون ئرادەیگ پوولایینن و دۊەت و کوڕ ئی مللەتەنە و گیانفدای وڵاتن، سەرەڕای تەمام کێشەگان ئەنەکەسە، ئەمان ئیان جوور هێز مەیدان هانە وەر دووڕێیانی چارەنۊس سازێگ. هەر ئەو جوورە ک لەی دووازدە ساڵە سینگیان لەوەر گولە نانە، ئێسەیش بایە وەرپرسانە وەگەرد دووخ نوو سیاسی مامڵە بکەن و نەیلن ک لەناو پرۆسەی سیاسیی کورد لە سووریە، جوداییگ دروست بوود و ژیرانە ئەنەکەسە تێکەڵ وەی دووخ نووە بکەن. مکانیزم ئی تێکەڵکردنە، هونەر هەر دوو لاس، وەتایبەت پەیەدە ک هەوەجەس ڕێکارێگ ئەڕا ئعتماد وەپێکردەن وە ئەنەکەسە پێدا بکێد.

ئەنەکەسە، یەکێ لە زەقترین هەڵەگانە، نزیکی وە تورکیە بێ ڕەچاوکردن بەرژەوەندیی نەتەوەیی بۊ و ئێسە بایەد وەرپرسانەتر مامڵە بکێد و وەگەرد پەیەدە ڕێکارێگ ئەڕا بنەواناین پەیوەندی وەگەرد تورکیە پێدا بکەن. پێدانەکردن مکانیزمێگ ئەڕا یەکەوخستن عەقڵ سیاسیی ڕۆژاوا، دوو وەرەی (جبهە) نایەکانگیر سازێ و چەتەیل دەسەڵاتدار لە شام و تورکیە فرەتر هان دێد ک سیاسییانە، ئاگر دووبەرایەتی بگەشنن و لەپەرتخ قەزیەی کوردی وەرەو هەڵدێڕ بووەن.

? @Perrenus

7 months, 2 weeks ago
[‌](https://kurdistanbot.com/peiwest/?key=HfoM1ov09Phfn3huMzCi8A==) ***?*** [**ئاماژەیەکی کورت بە ئاراستەی …

? ئاماژەیەکی کورت بە ئاراستەی هزری و وێژمانە زاڵەکانی نێوان پڕۆژەکانی وەرگێڕان بۆ زمانی کوردی‌

✍️ د. ئەحمەد ئەحمەدیان، زمانناس و لێکۆڵەر

وەرگێڕان دەربیجە و کڵاوڕۆژنەیەکی نیوە / تەواوکراوەی ڕووناکبیری - ڕووناکبیرییە (cultural_intellectual) کە لە کۆشکی مەزن و شکۆداری کولتوور و زانست و وێژە و هزری جیهانییەوە بەرەوڕووی خانوولەی شوناس و پێناسەی زمانەوانی و وێژەیی و هزریی خۆماڵی و خۆجێی دەکرێتەوە و دەکرێت شەبەق و تیشکی ڕووناکیدەر و تاریکیتارێنی خۆی بە هەموو قولینچک و قوژبنی ژووری کولتووری و ڕووناکبیریی خانوولەی شوناس و پێناسەی گەل و هۆز و نیشتماندا بڵاو بێتەوە.

گەر لە لایەنێکی خۆماڵیتریشەوە بۆ دیاردەی وەرگێڕان بڕوانین، بەپێی بارستایی و ڕادە و ڕێژە و قەبارەوە، وەرگێڕان بە زمانی کوردی بەشێکی هەرە زۆری پانتاییی بڵاوکراوەی کوردی لەخۆ دەگرێت و بەپێی ئەم بارستایی و قەبارەشەوە، وزە و کات و دەرفەت و سەرمایە و سامانێکی ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووریی یەکجار زۆر و زەوەندی کۆمەڵگەی کوردی تەرخانی بەرهەمهێنان و کەڵکوەرگرتنی ئاسەوار و شوێنەواری ئەم دەڤەر و ئاقارە زمانەوانی و وێژەیی و هزری و ڕووناکبیرییە دەبێت.

ئەوەی ئاشکرا و حاشاهەڵنەگرە، ئەم ڕاستەقینەیەیە کە ڕادە و ڕێژەی بەرهەمی وەرگێڕدراو بە کوردی، لانی کەم نزیک بە دە (١٠) هێندەی ئاسەواری زانستی و لێکۆڵینەوەییی نووسراو بە زمانی کوردییە. خەسارناسیی ئەم درم و پەتایە، واتە ڕادەی زۆر کەمی بەرهەمهێنانی زانستی و لێکۆڵینەوەیی بە زمانی کوردی بۆ دەرفەت و دەرەتانێکی شیاو و گونجاو هەڵدەگرین و لێرەدا زۆر بەکورتی و وەک کورتەئاماژەیەک،  پۆلێنبەندیی ئاراستە هزرییەکان و وێژمانە زاڵەکانی نێوان پڕۆژەکانی وەرگێڕانی کوردی پێشکەش دەکەم و وردەکاری و شیکاریی پتری ئەم بابەتە‌ش هەڵدەگرم بۆ وتارێکی تایبەتیی زانستی – لێکۆڵینەوەیی. کەوا بوو ئەم پۆلێنبەندییەی خوارەوە - لەسەر ئاراستە هزرییەکان و وێژمانە زاڵەکانی نێوان پڕۆژەکانی وەرگێڕانی کوردی – وەک "کورتەوتار" (=abstract)ی ئەم وتارە زانستی - لێکۆڵینەوەیییەی گۆرین سەیر دەکرێت.

پۆلێنبەندیی ئاراستە هزرییەکان و وێژمانە‌ زاڵەکانی نێوان پڕۆژەکانی وەرگێڕانی کوردی لە ڕوانگەی منەوە ئاوایە:
١- وێژمانی ئەدەبی – زمانەوانی: بۆ وێنە و وەک پێشەنگی ئەم ئاراستە هزرییە و ئەم وێژمانە، دەکرێت ئاماژە بە ئاسەواری وەرگێڕدراو لەلایەن م. هەژار بکەین، بەتایبەت وەرگێڕانی چوارێنەکانی خەیام بە کوردی و وەرگێڕانی مەم و زینی خانی؛ هەروەها زۆربەی ئاسەواری وەرگێڕدراوی م. شوکور مستەفا، د. عەزیز گەردی، ئازاد بەرزەنجی، سەباح ئیسماعیل، د. ئازاد حەمەشەریف، جەلال تەقی، ئازاد سەید ئیبراهیمی، وریا غەفووری، عەبدوڵڵا حەسەنزادە، محەممەد ڕەمەزانی، ئەمین گەردیگلانی، عەتا نەهایی، ڕەسووڵ سوڵتانی ‌و ...

٢- وێژمانی کوردناسانە: بەشێک لە ئاسەواری مێژووییی وەرگێڕدراوی م. هەژار بەتایبەت وەرگێڕانی شەرەفنامە، هەروەها بەشێک لە وەرگێڕانەکانی د. عەزیز گەردی (وەک وەرگێڕانی ژیانی ئافرەتی کورد، هێنی هاڕۆڵد هانسن)، شوکور مستەفا، فەرهاد پیرباڵ، د. حەسەن جاف (وەک وەرگێڕانی مێژووی ئەردەڵان) و بەشێکی زۆر لە وەرگێڕانەکانی د. نەجاتی عەبدوڵڵا لەسەر کوردناسی و کوردناسان‌، بەشێک لە وەرگێڕانە مێژوویییەکانی جەلال تەقی لە ڕووسییەوە بۆ کوردی‌ و ...

٣- وێژمانی هزری - فەلسەفی: تێکڕای ئاسەواری وەرگێڕدراو لەلایەن د. محەممەد کەماڵ، بۆ وێنە بوون و کاتی هایدیگەر، بەشێک لە وەرگێڕانەکانی د. حوسێن خەلیقی، بە شێک لە وەرگێڕانەکانی شاکیر فەتاح (پێشەنگ و ڕچەشکێنی وەرگێڕانی فەلسەفی لە کوردستان)، وەرگێڕانی مێژووی فەلسەفەی کاپلستۆن بە کوردی لەلایەن مەسعوود بابایی لە نۆ (٩) بەرگدا و هەروەها وەرگێڕانی مێژووی فەلسەفەی ڕاتلێج بۆ سەر زمانی کوردی لە دە (١٠) بەرگدا، لەلایەن سەعید کاکی، وەرگێڕانی فەلسەفە و ناسۆرییەکانی ژیانی شۆپنهاوەر، لەلایەن د. عەبدوڵڵا ئەمینی‌، تاقمێک لە وەرگێڕانە فەلسەفییەکانی جەلال تەقی لە ڕووسییەوە بۆ کوردی. هەروەها کتێبی هەرە بەناوبانگی "کات و بوونـ"ـی مارتین هایدگێر، فەیلەسووفی گەورەی ئاڵمان لە وەرگێڕانی کامەران نیکپەی و ...

٤- وێژمانی ئێرانناسانە: ئاسەواری وەرگێڕدراو بە کوردی کە هاوتەریب و هاودەنگ و هاوئامانج و هاوپەیام لەگەڵ ئاراستەی هزری و وێژمانی پڕۆژە ئێرانشارییەکەی د. سەید جەواد تەباتەبایین، ئاسەوارگەلێک کە لەسەر ناوەڕۆکەوە پتر ناوێژەیی و مێژوویین و نادەروەست و ناپەیوەست و نامۆن بە وێژمانەکانی گۆڕینی پێشوو و پتر وەرگێڕانی پەڕتووکگەلێکن لەسەر مێژووی ئێرانی پێش ئیسلام و ئێرانی دوای ئیسلام و ئیشی پیشەیین نەک زانستی.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە، لێرە کرتە بکەن.

? @Perrenus

7 months, 2 weeks ago
[‌](https://kurdistanbot.com/peiwest/?key=kaYDN36moDheAGSvSliqyw==) ***?*** [**کەوتنی ڕێژێمی ئەسەد: لە …

? کەوتنی ڕێژێمی ئەسەد: لە ناوەوە داڕمان، لە دەرەوە دەستێوەردان

✍️ د. حیسام (هیوا) خاکپوور

لە کەمتر شیکارییەکدا میکانیزمی ناوەکیی ڕووخانی ڕێژێمی ئەسەد وەبەر باس و لێکۆڵینەوە دەدرێت. زیاتر باسی دەستێوەردانی دەرەکی و پلانی ئەمریکا یان تورکیە و یان لاوازیی بەرەی مقاومەت دەکرێت. واتە، بۆ میناک، کەمتر باس لە "ناسیۆنالیزمی توندئاژۆی فاشیستی بەعسیزم" یان "سیاسەتی ئابووری"ی ناوخۆی سووریە دەکرێت. لەم ئاراستەدا دەمهەوێت بەکورتی ئاماژە بەم دوو فاکتەرە گرینگە بدەم کە ڕێژێمی ئەسەدی لە ناوەوە ڕووخاند و زەمینەی بۆ دەستێوەردانی دەرەکیی مسۆگەر کرد.

بۆ نموونە سیاسەتی ئابووریی سووریە لە ساڵەکانی ١٩٧٠ بەملاوە واتە لە سەردەمی "حافز ئەسەد"دا بە سەرمەشقگرتن لە سیاسەتەکانی وڵاتانی خەلیج دەستی پێ کرد و بەتایبەت لە دەورانی "بەشار ئەسەد"دا سیاسەتی نەولیبرالیزم بەناو کرانەوەی ئابووری (الانفتاح الاقتصادی) گەیشتە لقەپۆپە. لێکەوتەی دەروازەی بازی بازاڕی ئازاد و نەولیبرالیزمی عەرەبی، لە ڤێرژێنی سووریەییدا، بووە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆر لە ئابووریی وڵات کەوێتە دەستی چینی ئەرتەش و دەوڵەتیانی نزیک لە ڕێژێم و ئاغازادەگانی دەرباری و بەشێکی زۆر لە خەڵک لەوە بێبەش دەکران و دەچەوسێنرانەوە.

ئەم جۆرە ئابوورییە، ناڕەزایەتیی یەکجار زۆری لێ کەوتەوە کە لە بەهاری عەرەبیدا هەندێکی دەربڕیا، بەڵام بەوپەڕی هۆڤییەتییەوە سەرکوت کرا. سەرنجڕاکێش ئەوەیە ڕێژێمی ئەسەد کە لەژێر گوشاری هەندێک لە گەمارۆکاندا نەیدەتوانی سیاسەتی نەولیبرالیی خۆی درێژە پێ بدات، بۆ ئەوەی لایەنگرانی ڕابگرێت، ببووە گەورەترین ترانزیتی قاچاخیی مادەی هۆشبەر و لەم ڕێگەوە داهاتای زۆری بەدەست دەهێنا و لایەنگرانی تێر دەکرد. تێرکردنی لایەنگرانی کەمی دەوروبەر، پەڕاوێزخستن و ناڕەزایەتیی خەڵکانی زۆرینەی لێ دەکەوتەوە.

لەلایەکی دیکەوە بەپێی تیۆریی "قەرەبووکردنەوە"، واتە ڕووهێنانی بەشێک لە خەڵک بە ئایینداریی تۆندئاژۆ بۆ قەرەبووی ئەو بێبەشییەی کە لە ڕەوتی سیاسەتی ئابووری و ناسنامەییی وڵاتەکەوە تووشی دەبن. ئەم حاڵەتە زۆر جار دەبێتە هۆی پەرچەکردارێکی دەروونناسانە بە بێبەشی؛ هەر بۆیە دەبینین جوگرافیای بڵاوبوونەوەی ڕادیکالیزمی ئایینی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، زیاتر "گەڕەکە هەژارەکانە". ئەم ڕادیکالیزمە بە جۆرێک مەڵهەم بوو بۆ ژانەکانیان، بۆ بێبەشی و پەڕاوێزخران و بیماڵوحاڵکردنیان.

ناڕەزایەتیی خەڵک زۆربەی جارەکان بە ئاراستەی ڕەوتی ئیسلامی سیاسی و پۆپۆلیزمی مەزهەبیدا کاناڵیزە دەکرێت. خاڵی زۆر گرینگ ئەوەیە کە ئەم چینە هەژارە مەزهەبییە کومەکحاڵی تاکتیکەکانی بەرەی تەحریرئەلشام بوون و مەجالی نفووزیان بۆ دەڕەخساندن. ئەوان بەرەی تەحریرئەلشامیان لە خۆیان دەزانی و بۆ ڕزگاریی خۆیان چاویان لێ دەکردن. ئەم هۆکارە گرینگە ناوەکییە مەجالی بۆ دەستێوەردانی دەرەکی مسۆگەر دەکرد و هۆکارە دەرکییەکانیش مەجالی دەستێوەردانیان وەردەگرت. پێویستە ئەوەش بوترێت کە بەپیچەوانەی سووریەوە، عەرەبستان چینی هەژاری پەڕاوێزخراوی کەم بوو، هەر بۆیە وەبەر بەهاری عەرەبیش نەکەوت. عەرەبستان لە پاش بەهاری عەرەبی و ڕاپەڕینی ژینا لە کوردستان و ئێران، هەر زووبەزوو چاکسازیی بنەڕەتی بەخێرایی زۆرەوە درێژە پێ دا، بەڵام سووریە هەر بە تەشییە کۆنەکە دەیڕێسی و هیچ جۆرە چاکسازییەکی لە خۆیدا جێگیر نەکرد، لە ئاکامدا کەوتە نێو چاڵی فەنا.

جیا لەمانە دەتوانین بە هۆڤییەت و دڕندەیی و دیکتاتۆریەتی ناسیۆنالیزمی عەرەبیی بەعسیزم ئاماژە بکەین. ئەم ناسیۆنالیزمە لەسەر دەستی کەمینەی ١٢٪ی عەلەوییەکان و ئەو مەجالە سەقامگیر بوو کە فەرانسەیییەکان بۆ عەلەوییەکانیان ئامادەسازی کردبوو. پاش سەربەخۆییی سووریە زۆربەی دەوڵەتەکانی سووریە سەر بە عەلەوییەکان بوون. گرینگترینیان بنەماڵەی ئەسەد. ئەم بنەماڵە بەباشی میراتبەری حیزبی بەعسی عەرەبی (البعث العربی) بوون کە لە ساڵەکانی ١٩٤٦ ز. و پاش ڕووداوی ئەسکەندەروون بە فەرمی ناسێندران.

سیاسەتی ناسنامەییی ئەم دەوڵەتە هیچ جۆرە ئازادییەکی بۆ خەڵکانی تر و بەتایبەت بۆ کوردەکان و دەرووزیەکان نەهێشبووەوە. نموونەیەک لە سیاسەتی وێرانکەری ئەم دەسەڵاتە، سیاسەتی (الحزام العربی) بوو. بەپێی سیاسەتی پشتێنەی عەرەبی بەدرێژاییی ٣٥٠ کیلومەتر عەرەبیان کۆچاند بۆ ڕۆژاوای کوردستان و دێموگراڤیای ئەو ناوچەیان بەو دەسدرێژییە ئەتنیکییە بەتەواوەتی شێواند. بە جۆرێک کە مێژوو نموونەی دەسدرێژیی وەهای کەمتر بە خۆیەوە بینیوە.

هەر لەم ئاراستەدا لە ساڵی ١٩٦٤ لە پارێزگای حەسەکە، ١٢٠ هەزار کوردیان لە شوناسنامە بێبەش کرد. ئەمانە تەنیا چەند نموونەن لە میکانیزمی دەروونیی سیاسەتی وێرانکەری بەعسیزم لەسەر نەتەوە ژێردەستەکان. بەگشتی سەرجەم ئەم میکانیزمە دەروونییانە و دەستێوەردانی دەرەلی بووە هۆی کەوتنی ڕێژێمی ئەسەد.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی بابەتەکە، لێرە کرتە بکەن.

? @Perrenus

1 year ago
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 8 months, 1 week ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 10 months, 3 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 6 months, 3 weeks ago