𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 month, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 4 months, 1 week ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 week, 3 days ago
ڕۆژ بـــاش نـــیــشــتــمــان☀️**
ئەمڕۆ: یەکشەممە
11ی سەرماوەزے ۲۷۲٤ے ڪوردے
11ی ئازەرے۱٤۰۳ے هەتاوے
29ی جەمادی یەکەم۱٤٤٦ے مانگے
1ی دێسەمبەرـے ٢٠۲٤ زایینے
هەوای سەر شاخ و کوێستانم پزیشکی دەرد و عیللەتمە
خوا ئاوا بێ ئەم خاکە کە مایەی ژین و سیححەتمە#قانع **@fergay_kurdi
**پەیامی مامۆستا ئاکۆ جەلیلیان نووسەر و فەرهەنگنووس و لێکۆڵەر
سەبارەت بە گۆڤاری زانستی هۆژین و
گرینگیی بڵاوبوونەوەی زانستی بە زمانی کوردی**
*🟢بەشی سێیەم.
ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا هەیە؟
تەواوکەری وانەی پێشوو☝️***
⚫بەشێکی پسپۆران لێرە بەڵگەی تەواو زانستی دەهێننەوە بۆ بوونی ئەم ڕستەیە.
پۆلێکی زانستییان بۆ هەموو جۆرەکانی ڕستە کردووە، بەتایبەتی ئەو ڕستانەی کە لە ڕووی کاتەوە پۆلێنیان کردوون، ئەوەی ئێمەش مەبەستمانە ئەم جۆرەیانە، واتا ڕستەی بێ کات، کە ڕستەی ناوی دروست دەکەن.
*1️⃣ڕستەی کاتدار: ڕستەکە بە جۆری کاری ڕستەکەوە بەندە، واتا ئەم جۆرە ڕستانە، کاریان تێدایە و بەپێی ڕوودان و حاڵەتی ڕوودانی کاری ڕستەکە کارەش دەگۆڕێت، واتا لەم جۆرە ڕستەکان کردارین. 👇
١_ ڕستەی فرمانی گواستنەوە: وەکوو(باڵندەکە فڕی)
۲_ ڕستەی فرمانی ئیشکردن و جێبەجێکردن: وەکوو(نەسرین شیعرەکەی نووسی.)
۳_ ئەو جۆرە ڕستانەی کە فرمانەکانیان بە زەین و بیر و سەرنجی مرۆڤەوە بەندە: وەکوو ( بیر لەوان دەکەمەوە)
٤_ ڕستەی ڕووداو*: وەکوو (ئەو مرد)
*2️⃣ڕستەی باس (بێکات): مەبەستمان لە ڕستەی ناوییە، لە جۆرەدا بە هیچ شێوەیەک ڕستەکە کاری تێدا نییە، بەڵکوو باسی لێوە دەکرێت، لەم جۆرە بە حاڵەت و دیاردەوە شتی دەوروبەرەوە بەندە، هەرگیز ناتوانین ئەم جۆرە ڕستانە بۆ کاتەکانی ڕابردوو و داهاتوو گەردان بکەین.
ئەمەش دەکەین بە دوو جۆر.
۱_ ڕستەی ناوی ڕەها: مەبەستمان لە ڕستەی ناوییە، ئەو حاڵەتەی لەناو ڕستەکە باسی لێوە دەکرێت بە هیچ شێوەیەک مایەی گفتوگۆکردن نین و هیچ گۆڕانکارییەکی واتایییان بەسەر نایەت و لای هەموو گوێگرێک یەک لێکدانەوەی بۆ دەکرێت وەکوو: لۆکە نەرمە، شەو تاریکە، نالی کوردە.
لەم جۆرە ڕستانە هەرگیز ناتوانین گەردانیان بکەین بۆ (ڕابردوو، داهاتوو، داخوازی)* چونکە ئەم ڕستانە کاریان تێدا نییە، لەبەر ئەوەی هەرگیز ناتوانین بڵێین (بەرد ڕەق بوو) یان (بەرد ڕەق دەبێت) لە فەرهەنگی مێشکی هەموو مرۆڤێکدا "بەرد ڕەقە" چ لە ڕووی لۆژیکییەوە چ لە ڕووی واتایی و ڕێزمانییەوە، ناتوانین گەردانیان بکەین، چونکە بوونی ئەو حاڵەتانەی لەم جۆرە ڕستانەدا هەن هەرگیز بە کاتەوە پەیوەست نین و کاتیش لەم جۆرە ڕستانەدا نییە.
٢_ ڕستەی ناوی ڕێژەیی: هەمان واتا و چەمکی ڕستە ڕەهاکەیە، واتا لەم ڕستانەشدا کات نییە، بەڵام ئەوەی لە ڕستە ڕەهاکەی جودا دەکاتەوە، ڕەنگە لەم ڕستانەدا حاڵەتێکی تایبەتی هەبێت، کە ئاخێوەری تێدایە، هەمان چەمک و کاریگەری لای گوێگر نەبێت، بەڵام ئەوەی لەگەڵ ڕستەکەی دیکەدا، خاڵێکی هاوبەشیان هەیە ئەوەیە لەم جۆرە ڕستانەشدا کات نییە.
نموونە: زستان خۆشە. __ زستان
ناخۆشە.
ئەوەی جێگای سەرنجە لەم جۆرە ڕستە ناوییانەدا، بەوە لەوەی تر جیا دەکرێتەوە ئەو حاڵەت و دیاردانەی باسی لێوە دەکرێت بوونێکی ڕەهاییی نییە، بەڵکوو بوونێکی ڕێژەییی هەیە، بێ گومان ئەوەش پەیوەندیی بەو ژینگەوە هەیە، کە ئەو کەسەی تێدایە، ئەوەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازیی هەیە، بەڵام ئەوەی گرینگە و لەبیری نەکەین ئەوە لەم جۆرەشیاندا بە هیچ شێوەیەک کات نییە، واتا ڕستەیەکی ناوییە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
هەبوونی چەمکانێکی وەک «زمانی پێوەر»، «زمانی ستانداردStandard language» ، «زمانی هاوبەشCommon language» ، «زمانی نەتەوەییNational language» ، «زمانی فەرمیOfficial language» لە بنەڕەتدا لە هەموو ئاستەکانی زانستی زمانناسیدا نەتەنیا زانستی نیین بەڵکوو وشەڕۆنانی ئەم چەمکانە لەسەر بنەمای وەهم و ئەفسانە داتاشراون. تواندنەوە و یەکاندنی زمانەکان لە ژێر ناوی ئەم جۆرە چەمکانەدا بە واتای پەراوێزخستنی جۆراوجۆریی زمانییە و زمانەکانی دیکە لە تایبەتمەندییە کەلتوورییەکانی خۆیان پووچەڵ دەکاتەوە کە لە ئەنجامدا دەبێتە هۆی تێکدان و ڕووخاندنی گەنجینە و خەزێنەی کەلتووریی وڵاتێک. ئاماژەکردنی ئەم جۆرە ناوانە خۆی لە خۆیدا دەبێتە هۆی نرخپێدان و بەهادارکردنی زمانە باڵادەستەکان و زمانەکانی دیکە لە بەها و بایەخ و پرێستیژی خۆیان دەسڕێتەوە.
بە وتەیەکی تر، ئەم جۆرە بیرۆکەیە خەسار و زیانێکی زۆری کۆمەڵایەتی و کەلتووری بە دوای خۆیدا دەهێنێت و ئەگەر هەستی نەتەوایەتیی ئاخێوەران لە ئاستی ئەو نیشتمانەی کە تێیدا دەژین داببەزێت، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەم ئەفسانە و چیرۆکانەی کە لە ژێر ناوی «یەک زمانـیەک نەتەوە»دا پەرەیان پێ دەدرێت؛ چونکە ئەم دیاردەیە هەستیاریی ئاخێوەرانی زمانە کەمینەکان دەورووژێنێت و دەبێتە هۆی پارچەپارچەبوونی کۆمەڵگا و لە هەمووی گرینگتر «لێبوردەیی کۆمەڵایەتی social tolerance» ی ئاخێوەران تێک دەدات و هەستی نەتەوایەتییان دادەبەزێنێت.
*🟨ئایە ڕستەی ناوی لە زمانی کوردیدا هەیە؟ تەواوکەری وانەی پێشووتر☝️.
🟣بەشێکی پسپۆڕان لێرەش بۆچوونێکی تریان هەیە ڕستە دابەش دەکەن بۆ سێ جۆر.
1️⃣ ڕستەی ئیسنادی: بەو ڕستانەی دەگوترێت، کە لە چاوگی (بوون)ەوە پێک هاتبن.
نموونە: پێرێ بێزار بووم.*2️⃣ڕستەی کرداری: بەو ڕستانە دەگوترێت، کردارەکەنیان جگە لەو کردارانە بێت، کە لە چاوگی(بوون)ەوە وەرگیراون.
نموونە: نەشمیل مرد.
*3️⃣ڕستەی بێکردار: بەو ڕستانە دەگوترێت، کە لە ڕواڵەتی ڕستەکەدا کرداریان تێدا نییە، بەڵام مانای کردارییان تێدایە.
نموونە: دەست خۆش، بە داخەوە.
تێبینی/* بێ گومان لەم جۆرە پۆلینکردنەدا ڕستەی ناوی، واتا ئەو ڕستەیەی کرداری تێدا نییە، ئاماژەی پێ کراوە، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجدان بێت، ئەوەیە ڕستەی ناوی، تەنیا لە ڕووی ڕواڵەتەوە هەست بە نەبوونی کاتەکەی دەکەین.
🔴بەشێکی تری پسپۆڕان لێرەش بۆچوونێکی تریان هەیە ڕستە دابەش دەکەن بۆ سێ جۆری تر👇
*1️⃣ڕستەی کاری: بەو ڕستانە دەگوترێت، کە لەنێو ڕستەکەدا هەست بە بوونی کار دەکەین، چ لە کاتی ڕابردوو یان ڕانەبردوو یان داخوازی... هتد بێت، کەواتە کاری تێدایە لەهەر دەم و جۆرێکیدا بێت، واتا ڕستەیەکی کردارییە.
نموونە: مامۆستا ڕۆیشت*.
*2️⃣ڕستەی کاری ناتەواو: ڕوونە مەبەستیشیان لەم جۆرە ڕستانە، ئەو ڕستانە دەگرێتەوە، کە کاری ڕستەکانیان لە چاوگی(بوون)ەوە وەرگیراون، کە خۆی لە نیهاد و گوزارەدا دەبینێتەوە.
نموونە: نالی شاعیر بوو*.
*3️⃣ڕستەی ناوی: یان ڕستەی بێکات، لەم جۆرە ڕستانەدا دیدی (پسپۆڕان)ەوە کاری ڕستەکان، نەک کاری تەواوی تێدا نییە، بەڵکوو کاری ناتەواویشی تێدا نییە.
نموونە*: ئارام مامۆستایە.
تێبینی/ بەم جۆرە ناساندنە ئەم ڕستەیە، ڕستەیەکی ناوییە، لەم جۆرە ڕستانەشدا زاراوەی (نیهاد و گوزارە)ی لێ دەنرێت، بەرانبەر بە (مبتدأ و خبر)ی زمانی عەرەبی، بێگومان لێرەدا بوونی ئەو مۆرفیمی(ە)یە، لە کۆتاییی گوزارەکەوە، ئەوە بە (جێناوی لکاو)دانراوە، نەک کاری ناتەواو بۆ دەم ئێستا هەر بەم تێڕوانینە، بوونی ڕستەی ناوی ئاماژەی پێ کراوە.
ئەم بابەتە درێژەی هەیە.
ڕێکخستن و ئامادەکردنی: ئازاد هەولێری.
@Fergyrezmanikurdi63
🔲 خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەخشرایە پ.د. وریا عومەر ئەمین.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
پڕۆفیسۆر د. وریا عومەر ئەمین لە ١٥ـی ئازاری ١٩٤٧ لە کۆیە لەدایک بووە، خوێندنی قۆناغی سەرەتایی لە عەنکاوە و قۆناغەکانی ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواو کردووە، لە ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی کوردی لە زانکۆی بەغداد بە ئاستی یەکەم وەرگرتووە، لە ساڵانی ١٩٧٢ - ١٩٨٠ لە زانکۆکانی مۆسکۆ و لەندەن خوێندوویەتی و بڕوانامەی بەکالۆریۆس، دپلۆم، ماجستێر و دکتۆرای وەرگرتووە، پاشان لە ساڵی ١٩٨٠ لە بەشی کوردیی زانکۆی بەغداد بە مامۆستای کوردی دامەزراوە، لە ساڵی ١٩٨٢ بۆ ١٩٩٩ سەرۆکایەتیی بەشی کوردیی کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی بەغدادی پێ سپێردراوە.
لە ساڵی ١٩٩٢ وەک یەکەم کەس لە مێژوودا، پلەی پرۆفیسۆری لە زمانی کوردیدا بەدەست دەهێنێت.
لە ساڵی ١٩٩٧ بووە بە ئەندامی کۆڕی زانیاریی عیراق.
لە ساڵی ٢٠٠٤ دکتۆرای دووهەمی لە مێژوودا وەرگرتووە.
لە ساڵی ٢٠٠٧ بووە بە ئەندامی کارای کۆڕی زانیاریی کوردستان (ئەکادیمییای کوردی).
پ. د. وریا عومەر ئەمین دامەزرێنەری بەشی خوێندنی باڵای ماجستێر و دکتۆرای زمان و ئەدەبی کوردییە لە زانکۆی بەغداد و زانکۆکانی کوردستان. هەروەها پرۆفیسۆری زمانەوانییە لە زانکۆی بەغداد و پرۆفیسۆری وانەبێژە لە زانکۆکانی سەڵاحەدین و سلێمانی و کۆیە و گەرمیان، سەرپەرش و سەرۆک و ئەندامی لیژنەی گفتوگۆی زیاتر لە ٣٥٠ نامەی ماجستێر و دکتۆرا بووە لە زمان و ئەدەبی کوردی، ئینگلیزی، فارسی، عەرەبی و پەروەردە و دەروونناسیدا.
زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، تورکمانی، کلدانی، رووسی و فارسی بە باشی دەزانێت و بە کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەنووسێت و بڵاو دەکاتەوە، یەکەم بڵاوکراوەی تێکستی شێعری بوو، کە لە ساڵی ١٩٦٥دا نووسیویەتی لە ساڵی ٢٠٠٧ بڵاو کراوەتەوە.
زیاتر لە هەزار وتار و لێکۆڵینەوە و کتێبی لە بارەی زمان، ئەدەب، فەلسەفە، ساڵنامە و مێژوو و زانستدا بڵاو کردووەتەوە.
پلەی زانستیی دەیان مامۆستای زانکۆی بەرز کردووەتەوە بۆ پڕۆفیسۆری و پڕۆفیسۆری یاریدەر و مامۆستا لە بواری زمان و ئەدەبی کوردی و ئینگلیزی و فارسی و ڕووسی و عەرەبی و پەروەردە و دەروونناسیدا.
زیاتر لە ٤٠٠ سوپاسنامە و بڕوانامە و زرێی ڕیزلێنانی پێ بەخشراوە.
زیاتر لە پەنجا لێکۆڵینەوە و باس و وتار لە بارەی کارەکانییەوە بڵاو کراونەتەوە.
لە ساڵی ٢٠١٢ خانەنشینکراوە و لە ١٧ـی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ ناسناوی پرۆفیسۆری نایابی لە زانکۆی بەغداد پێ بەخشرا.
ـــــــــــــــــــــــــــ
🟢 کوردسات.
٤٠ نموونەی ئامرازی دانەپاڵی "ی"
تێبینیی گرنگ:
کاتێک وشەیەک بە (ی) کۆتاییی دێت و ئامرازی دانەپاڵیشی دەچێتە سەر، دەبێتە (یی)
کاتێک وشەیەک بە (یی) کۆتاییی دێت و ئامرازی دانەپاڵیشی دەچێتە سەر، دەبێتە (ییی)
ئەم یاسایە بۆ دروستکردنی واتای دروست و ڕوون زۆر گرنگە.
*🔴 *وەفای عەشق.
🎙 بەکر ئەردەڵان.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەمڕۆ ٢١ی خەزەڵوەر هاوکات لە ساڵڕۆژی کۆچی دواییی هونەرمەندی ناوداری کورد، "بەکر ئەردەڵان"ـە.
هونەرمەند "بەکر ئەردەڵان" ١٥ ساڵ لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشیی گورچیلەوە کۆچی دواییی کرد.
ڕۆحی شاد و یادی هەرمان بێت.
𝐈𝐍 𝐆𝐎𝐃 𝐖𝐄 𝐓𝐑𝐔𝐒𝐓 🕋
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 month, 3 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 4 months, 1 week ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 week, 3 days ago