?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months ago
جەماوەری کۆمەڵایەتی زاگرۆس لە شاری مەهاباد بە داب و نەریەتی کوردەواری بۆ ڕێزگرتن لە کەسایەتێکان سەردانیان دەکا شەوی ۲٥ی ڕێبەندان وەک ڕێزگرتن و ئەمەگ و خۆشەویستی لە ئاند ئەو هەموو خزمەتەی کە مامۆستا ڕەحیم سوڵتانی {هەژین} شاعیر نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی لە ڕێگەی سۆما سەردانی ئەو مامۆستا خۆشەویستەمان کرد سەرکەوتن و سەربەرزی و تەمەن درێژی بۆ مامۆستا هەژین و هەموو ئەو کەسانەی کە دڵسۆزانە ژیانیان لە پێناو پاراستن و مانەوەی فەرهەنگ و زمانی نەتەوەکەیان ناوە
#کاناڵی_قەڵەمی_سەردەم
👇
.•°°•.¸.•°
°•.
♥️ https://t.me/mekoiaban
•.¸ ¸.•
°•.¸¸.•°`
¸.·´¸.·´¨) ¸.·¨)
(¸.·´ (¸·´ ♥️⸙჻ᭂ࿐♥️
#سڵاو_هاوڕیان_بەیانیتان_باش 🖐*
🎥 بینەر بن//
🔹لە لایەن جەماوەری کۆمەڵایەتیی زاگرۆس لەگەڵ شاعیر و نووسەری مەهابادی
🔴 دیداری هەژێن کوردستانی
١۴٠٣٫١١٫٢٨
🆔 @HajeMedia
🆔 @HajeNews
🆔 @HajeArts
لە شەوێکی ساردی۲۳ مانگی ڕێبەندانی ئەوساڵ و گەرمی دڵی بووک و زاوا و دڵەڕاوکێی بابی زاوا و قریوەی سەرچۆپێ و داهێزاوی لاوی بێ دۆ و چاوە چاوی لاوی گراو لێ ون بوو بێ بەختی گاوانی گەڕی شایی و بەند وسەربەندی دەنگبێژ و زرمەی دەهوڵ و زوڕنا و لێک کۆبوونەوەی خزم و کەسی نێزیک دوورلە هۆڵی تالاری شایی پیاوێک بە تەنێ لەسەر میزیکی دانیشتبوو پیاوێکی ڕەزاسووک قسەخۆش ڕووخۆش لێو بە بزە هەرچەند چەرمەسەری ڕۆژگار مووی ڕەشی دەسەری دا نەهێشتبوو بەڵام بە قسەی خۆش و نەقڵ و نەزیل و جەفەنگ وەک ئامرازی بەربەرەکانی دەگەڵ سەختی ژیان کەوتبوە مل ملانە و وای نیشان دەدا کە دونیا هیچە.ئەو پیاوە نوورانیە و قسەخۆشە شاعیرێک بوو بێ ناز کە بە داخەوە هەتا لەدەستی نەدەین نازانین کێ بوو خاوەن دەسهەڵات بەسەر وشە و زاڵ بەسەر قافیە و کێش دا کوڵاو لە شێوازێکی تایبەت . ئەگەر بڕیار وابێ خەڵاتی شاعیر لە لووتکەدا بدرێ پێموابێ ئەو ئەو زاتە پاکە ئەو پیاوە چاکە ئەو شاعیرە تاکە براوە دەبێ. پیویستە هەموومان دەست بە نەزا بین بۆ تەمەن درێژی و ساغ وسڵامەتی بۆ مامۆستا #هەڵۆ هەتا وەدی هاتنی هەموو ئاوات و ئارەزۆکانی
﷽
لَاحَوْلَ وَلَاقُوَّةَإِلَّابِاللَّەِالْعَلِیِّ الْعَظِیم٭
إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
مردن و کۆچ بۆ هەمووان حەقیقەتێکى حەتمى و بڕیارێکى پێشوەختەى خودایی هەموو مرۆڤێکە،
بە بۆنەی کۆچی دوایی ڕۆمان نووس و نووسەری خاوەن،بەهرەی نەتەوەکەمان مامۆستا #فەتاحی_ئەمیری سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو خاوەن قەڵەمانی گەلەکەمان دەکەین
هەروەها لەبارەگای خودای گەورە داواى سەبر و ئەجر و سەبوورى بۆ بنەماڵە و گشت براو دۆست و خۆشەویستانى ئەکەین و
انشاڵڵا جێگای بەهەشتی نەبڕاوەبێ.
بە پیریش هەر نیشانەی گوللەیە ئەو کەللە پڕ شۆرە
ئەوێستاش دەرسی سەربازی دەڵێ ئەو شاعیرە ڕەندە
#هێمن
ئێمە قەڵەم بەدەستانی سەردەم شکاندنی کێل ومەزاری مامۆستا حەسەن زیرەکی نەمر لە لایەن قین لە دڵ و دوژمنانی نەتەوە و فەرهەنگ و کلەپووری نەتەوە شەرمەزار دەکەین
ئەو کارە قێزەونە هەر لە مڕۆڤی پەست و ترسەنۆک دەوەشێتەوە
ڕۆژێک گڵۆی مامۆستایان ماملێ و هێمن وهەژار و ڕۆژێک سووتاندنی کۆتەڵی مامۆستا هەژار و ئەوڕۆش گڵکۆی نەمر حەسەن زیرەک
بێ گومان ئەو ڕەشەکوژیە ئامانجی دوژمکارانە و تێکدەرانەی لەپشتە و دەستێکی لەرزۆک و مێشکێکی پڕ لە پەین بە بیانووی پاکتاوی بیری نەتەوایەتی و ئاژاوەگێڕی ئەو کارە قێزەوەنەی کردوە
دوژمنانی هونەری نەتەوەی ئێمە لە کاری خۆیان خافڵ نین و بە سەدان گۆرانی وئاواز و مێلۆدی نەمر حەسەن زیرەکیان دزیوە بۆ سەر زمانی خۆیان بەوەش ڕانەوەستان و هاتوون کیل ومەزاری ئەو نەمریان شکاندوە
با دوژمنان چاک بزانن شکۆی نەتەوەی کورد بەو کارانە ناشکێ بەڵکوو دەبێتە هۆی یەک دەنگی و یەک ڕێزی نەتەوەکەمان
سەردانی کۆمەڵێک خاوەن قەڵەم لە مامۆستا سووتاو
ان شاڵڵا هەرچی زووتر بگەڕێتەوە بۆ باوەشی بنەماڵەکەی خۆشەویستانی
بە ناوی خودای دەهەندە و دلۆڤان
دانیشتوانی بەڕیزی مەهاباد و گوندەکانی و خزم و دۆست و ئاشنایان ئاگادار دەکەینەوە کە پرسە و سەرەخۆشی "ناسر خزری" (کارۆ ئاسنگەر)، کوڕی مامۆستا "ڕەسووڵ خزری" (قەلەندەر)، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۱۹ی ڕەزبەری ۱٤۰۳ی هەتاوی لە مزگەوتی نەبی
کاتژمێر ۲ تا ۵ی دوا نیوەڕۆ
بە ناونیشانی مەهاباد شەقامی مەنبەع نزیک مەدرەسەی حەسەن زادە
بەڕێوەدەچێت.
پرسەی ژنانەش لە شوێنی تایبەتی هەر لەو مزگەوتە بەڕێوە دەچێت.
لە لایەن بنەماڵەی خزری و خزم و ئاشنایان.
#خەون
خەونەکانم هەموو زەردن
لەگەڵ پاییز
گەڵای ژینم هەڵ دەوەرێ
بزە و پێکەنینم ماتن
نەبو بۆ تاقە جارێکیش
لە ناخی دڵ بێنە دەرێ
خەونەکانم بە جێ دێڵم
تازە خەمیان پێوە ناخۆم
هێندە دەڕۆم
تا دەگەمە فرمێسکەکانی دایکی خۆم
.
دەبمە قەقنوس و باڵ دەگرم
دەبمە گڕ و تینی خەیاڵ
دەچمە ناو بێشکەی ساوایی
دیسان دەبمەوە بە مناڵ
خوالێخۆشبوو #کارۆ_ئاسنگەر
.
﷽
لَاحَوْلَ وَلَاقُوَّةَإِلَّابِاللَّەِالْعَلِیِّ الْعَظِیم٭
إِنَّا لِلَّٰهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
مردن و کۆچ بۆ هەمووان حەقیقەتێکى حەتمى و بڕیارێکى پێشوەختەى خودایی هەموو مرۆڤێکە،
بە بۆنەی کۆچی دوایی شاعیر و نووسەر مامۆستا #حسیام_ئەمین سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و هەموو خاوەن قەڵەمانی گەلەکەمان دەکەین
هەروەها لەبارەگای خودای گەورە داواى سەبر و ئەجر و سەبوورى بۆ بنەماڵە و گشت براو دۆست و خۆشەویستانى ئەکەین و
انشاڵڵا جێگای بەهەشتی نەبڕاوەبێ.
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 10 months, 2 weeks ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 9 months ago