?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 3 weeks ago
*🔹 کورته‌باسێک له سه‌ر زمانی دایکی*به بڕوای من، خۆ به که‌م زانین و له خۆ نابووت بوون، ئه‌گه‌ر ده‌ردێکی گرانتر و نه‌خۆشییه‌کی تووشتر له ده‌مارزلی و خۆ به زل زانین نه‌بێ، که‌متریش نییه.
باش بڕوانین، ده‌بینین: تا هه‌زاران و هه‌زاران ماستاوکه‌ری له‌خۆنابووتی هیچ‌وپووچی ئاماده‌ی نۆکه‌ری نه‌بن، دیکتاتۆرێکی ملهوڕ و خوێن‌ڕێژ مل ڕاست ناکاته‌وه و بۆی ده‌ست نادا سواری سه‌ری میلله‌تێک یا میلله‌تان ببێ و ده‌ست بۆ گیان ماڵ و نامووسیان به‌رێ.
یه‌که‌م نیشانه‌ی خۆبه‌که‌م‌زانی ئه‌وه‌یه: شتی خۆتت پێ که‌م‌وکورت و بێ‌بایه‌خ بێ و هی هاوساماڵ و دیترانت لا گرانبایی.
ڕاسته، ئێمه‌ی ئینسان، له‌سه‌رمانه خۆمان دین و ئایینمان هه‌ڵبژێرین و هیچ شانازییه‌کی پێوه نییه و بگره عه‌یبیشه که بیروبڕوامان به‌رهه‌می چاوبڕین و لاساکردنه‌وه‌ی دیتران بێ؛ به‌لآم به پێچه‌وانه‌وه، زمان و فه‌رهه‌نگ بۆ هه‌ر تاکێک و هه‌ر میلله‌تێک، به‌رگی یه‌که‌م و دێڕی سه‌ره‌تای ناسنامه‌ی میللی و به‌ڵگه‌ی بوون و مانه‌وه‌یه، له سه‌ر ئه‌م دنیا پان‌وبه‌رینه....
📹 باسێک لە سەر کۆبەرهەمی تازەلەچاپدراوی هەژار موکریانی
@majedmardokh
با نەبێتە درۆی پاش مردوو!
د. سەعد قازی
ئێوەش شاهید بن. ئەوە قسەی دوو ساڵ و سێ مانگ لەوە پێشە بۆتان دەگێڕمەوە. من و زاگرۆس شەرەفکەندی لە لایەکی ژوورەکە و دکتور سیامەکی کولیجی و کاک ماجیدی رووحانی لە لایەکی‌تری ژوورەکە، لە هەولێر، دانیشتبووین. دایە مەعسووم(خێزانی مامۆستا هەژار) وەک جاران بە دەنگێکی لاواز و بە ئیشارە بە خێراتنی کردم. جەماعەتێکیش لە دیوەخانەکەدا بە ڕەسمی میوانداری کردن دەهاتن و دەچوون. چایەکم خواردەوە و سەری قسانمان داگیرساند. قسەمان گەرم ببوون، لە نێوانی قسان‌دا، زاگرۆس ڕووی تێ‌کردم و گوتی فڵان کەس، شاهید بە، دایکم بە نیازە ئاسەواری بابم ببەخشێتە زانکۆی کوردستان. هەندێک لە زاگرۆس ڕامام و هیچم نەگوت. دەمزانی باری مادی ژیانیان بەشی ئەو سەخاوەتە ناکا ... ئەو جار درێژەی بە قسەکانیدا و گوتی مەبەستی دایکم ئەوەیە کە داهاتی چاپ و فرۆشی کتێبەکان کۆوە بێت و بە ناوی هەژارەوە، ساڵانە ببەخشرێتە ئەو توێژینەوانەی کە لە سەر زمان و ئەدەبیاتی کوردی دەکرێن. دایکم پێی خۆشە خێر و بێری ئەو کتێبانە سەرفی ئامانج و ناووناوبانگی بابم بکرێتەوە.
گوتم، زاگرۆس، من لە ڕاستگۆیی جەنابت هیچ شکم نییە، بەڵام، مادام بە شاهید دەگیرێم، ئیزنم بدە با لە خۆی ببیسم. چوومە خزمەت دایە مەعسووم و لە لای دانیشتم. عەرزم کرد ئەوە زاگرۆس شتێکی وا دەڵێ. گوتی وایە. لێتان ناشارمەوە، بۆ دونیا و قیامەت دەیگێرمەوە. پێم گوت، مەی بەخشە، لێی گەڕێ با خێر و بێرەکەی بۆ کوڕەکانت بێ. زاگرۆس لێم وەدەنگ هات و بە ڕێزەوە گوتی، من نامەوێ. چۆنی خۆی پێی باشە با وای لێ‌بکا. سەرەڕای ئەو قسانەش، دایە مەعسووم تێی گەیاندم کە ویستی دڵی خۆیەتی و پێی خۆشە ئەو ئاسەوارە، بەو مەبەستە، بکاتە هەدیە بۆ زانکۆی کوردستان لە سنە.
بەخشێنەوە و سەخاوەت هەر بووە و هەر دەشبێ. بە تایبەتی ئینسانی رۆشنبیر و بەئەزموون و نیشتمانپەروەر، ئەو شتانەی لێدەکاڵیتەوە. بەڵام من دەمزانی کە ئەوە بە نرخترین دیاری مامۆستا هەژارە کە بۆ ئەو ماوەتەوە. دەمزانی کە کوڕەکانیشی چەندە خۆش دەوێ و دەشمزانی کە چ ڕەنج و ئازارێکی لە پێناویان‌دا کێشاوە و ئامادەیە گیانی خۆشی بەوان ببەخشێت. بەس سەرەڕای ئەو شتانەش، ئەو سەخاوەتە گەورەیەی هەر نواند و، ئەو دەسمایە مادی و مەعنەوییە گەورەیەی پێشکەشی ئەو زانکۆیە کرد و، سەرپەرستی کردنەکەشی خستە ئەستۆی کاک محەمەد ماجید مەردووخ رووحانی. دڵنیام جێگە و مەکانی بەهەشتە. یادی ئازیزی بەرز و بەڕێز بێت.
وتەکانی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی لە ڕێ و ڕەسمی خەڵاتی قەڵەمی هەژار
بۆ خاتوونێک: فەروخ‌لەقا موعتەمێد وەزیری
کەوتە خۆ،
دای لە شەقەی باڵ دیسا
ئاگرێکی،
لە دەروون داییسا
ڕاستەخۆ بۆ سەروو هەر بۆ سەرچوو
هەردی جێهێشت و،
لە هەوران دەرچوو
هه‌ژار
? دیوێک بۆ وتووێژ لەسەر «زمان» و «مان»
https://t.me/majemardokh
به مه‌رگی خۆت قه‌سه‌م زاهید،
هه‌موو عومرت عوبوورێکه
مه‌قام و مه‌نزڵت ئاخر،
له کن جه‌معی قوبوورێکه
@majedmardokh
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 8 months, 1 week ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 10 months, 3 weeks ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 6 months, 3 weeks ago