?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 year, 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 11 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 year, 7 months ago
گوڵ‌نیشان
مامۆستا ماملێ
پێشکە‌شتان ???
گوڵ‌نیشان
شوان‌پەروەر
*? خوێندنە‌وە و پێداچوونەوەیێە‌ک بۆ
ڕۆمانی هاواره‌بە‌رە*
? ن. نووربە‌خش
مامۆستا ئە‌میری لە پێشەكی رۆمانەكە‌دا دەڵێت: "هاوارە‌بە‌رە ئاهەنگە، ئاهەنگێكی رەسەن و لە مێژینە، ئاهەنگێكی هەڵقوڵاو لە دڵی خەڵك، ئاهەنگێكی قووڵ و كورت. ئاهەنگی شمشاڵە، پێش ئەوەی مۆسیقا رەنگی زانستی و ئەوڕۆیی بەخۆی بگرێ. بە بێ‌ئەوەی جوان مشت و ماڵ كرابێ، داتاشراو و ساف و سووف هاتۆتە دەرێ. هە‌ر دەڵێی بەسەد ئاوان شۆراوە و نیسكی بەردەشۆركراوە! گوێگر بە تەواویی ئێحساسی ئەوە دەكات شمشاڵ‌ژەن هاواری لێ بڵیند بووە و یارمەتی دەوێ."
ئە‌م رۆمانە پڕە لە وشەی جوانی كوردی، بەدەر لە رووداو و فە‌زا و گێڕانەوە، خەزێنەیەكی گەورەی زمانی كوردییە، پڕە لە وێنە‌ی جوانی سروشتی كوردستان و ژیانی سادە و ساكاری گوند.
ئەوینداری؛ هاوارە‌بە‌رە چیرۆكی عەشق و تێكۆشانە، چیرۆكی خۆشە‌ویستی یار، نیشتمان و گەلێكی ستەمدیدە.
گێڕانەوە لەم بەرهەمەدا دەگەڕێتەوە بۆ سە‌ردە‌می ستەمی شای ئێران، كە چۆن وەك دەسەڵاتە یەك لەدوای یەكەكان دە‌یانهە‌وێ خاك و ژیان و زمان و هەموو شتێكی گەلی کورد داگیر كە‌ن.
ناوەڕۆكی رۆمان چیرۆكی ئەوینداری و شۆڕشە، "میرزا" پاڵە‌وانە و رۆڵی گرنگی ڕۆمان دەگێڕێ. مایە‌ی باسوخواسی خەڵكە. كەشی رۆمانەكە لە گوندە، چیرۆكی ژیان و بەسەرهاتی خەڵكی گوند، كانگەی وشەی زێرین و جوانی كوردییە.
نووسە‌ر له پێشە‌کیدا دە‌ڵێ: "لەئەسڵدا هاوارە‌بە‌رە لە ئاهەنگی شمشاڵڕا هاتووە، شمشاڵژنی وەک "هەمزەی حەسەنە پیر، خەڵکی چۆمی مەجیدخان و هەوای شمشاڵی "قالەمەڕە".
هە‌روا لە پێشە‌کیدا باسی مێژوو و سە‌ردە‌می پە‌هلە‌وی دە‌کا کە دژواری و سەختی زۆڕیان هێنابوە ڕێگەی خەڵکی کورد بۆ ئەوەی کە میللەتی کورد لەناو بەرن. وەک؛ ئەوەی بەزۆر دەیانویست پێچ و کڵاو و جل و بەرگی کوردی له به‌ر خە‌ڵک داڕنن. نووسە‌ر دە‌ڵێ: "هەزاران پێچ و پشتێن سووتان. سەدان نێفەکی پاتۆڵیان بڕی بەوانەش ڕانەدەوەستان، دەیانویست دوای گۆڕینی جل و بەرگی ژنان و پیاوان دەستێکیش بەرنە سە‌ر و گوێی عولەما و مەلاکان و جل و بەرگی ئەوانیش بگۆڕن. زۆر کوردی قەڵەم بە دەستی ئەودەم له ترسی زە‌بر و زۆر، شیعریان گوتوە و خۆیان لە پەخشان پاراستووە."
♦️چە‌ند نموونە پە‌ندی جوانی نێو ڕۆمان؛ حوکمی حاکم و دە‌ردی موفاجات
مانگا مردو و دۆ بڕا
کشە‌کشە مریشکە ڕەشە میوان ڕۆژێک و دووان خۆشە
بنێشت بە نان بەختی ژنان
هەوەڵ نان مە‌خۆ، هەوەڵ ژنت دە‌مرێ
دڵ یە‌کە و دە‌ردی هە‌زارن
ئازادیخوازی یانی نە‌ویستن و بوون.
♦️ڕستە و دە‌ستەواژە‌ی جوان؛
"کاروان کوژە دەکوژێتەوە.
ڤێنووس له جوانیا وێنە‌ی لێهەڵدەگرت."
♦️وشەی ڕە‌سە‌ن و ئەسیلی کوردی وەک؛
هۆڵ، کۆز، بێر، لابێر، هاوێر، زاوەماک، چێشتان، پاڵێن و شەوێن، گۆچان، دەسبێن و توربێن خلۆر، خاڵ‌بە‌ڵەکی کوێستان و ...
♦️وەسفە جوانەکانی بۆ ئەسپی شینەبۆرە؛
نەخشە، ڕەخشە، دۆڵدۆڵە، حودودە. نەرمەغاری وەک سەما دەچێ. ڕەسەنی ئەسپی عەرەبە.
♦️خە‌زێنە‌ی گیا سرووشتیە‌کان؛
دار و گەڵا و سەوزایی گیاکانی تایبەت بە وڵاتی کوردەواری، وەک کوڕادە، هەڵز و بیزا و مەندێ کەنگر و ... جێگای خۆیەتی کەسێک بە ڕوانگەیەکی گیاناسایەوە فەرهەنگۆکێکی گیاناسی لێ ساز کات.
♦️باسی قەڵای دمدم، خانی لەپزێڕین و باسی لاس و خەزاڵ و شیعرە جوانەکانی کە له ڕۆماندا هێناویە، نیشانە‌ی زانستی چە‌ند لایانە‌ی نووسە‌رە.
.
♦️کەڵک وەرگرتن لە وشەکانی ناوچەیی وەک؛ حاسێ، حەستەم، وەنێو دارن کەوتن، له‌شمشاڵ‌ڕاهاتوە و تایبە‌تمە‌ندیەکانی وێژە‌یی ناوچە ڕە‌خنە‌هە‌ڵگرە! لە‌وانە‌یە خوێندنە‌وە‌ی بۆ هە‌ندێک خوێنەران هاسان نەبێت. نووسە‌ر دەیتوانی هە‌ر لە دیالۆگەکاندا کەڵکیان لێ‌وەرگرێ و شێوە‌نووسینێکی یە‌کگرتووی بێت.
ئە‌میری دە‌ڵێ: چیرۆکە‌کە‌ی من له‌وانە‌یە بە‌یتێک، چیرۆکێک بێت له کۆنە‌وە، هە‌رچی حە‌ولم دا، سە‌رچاوە‌م نە‌دۆزیوە‌تە‌وە."
بە‌ڵێ له ئە‌دە‌بیاتی زارە‌کی کورددا له وێنە‌ی ئه‌م چیرۆکانە بە‌جۆراوجۆر هە‌یە، به‌ڵام فە‌زا و کێشی شاعیرانە‌ی گێرانە‌وە، موسیقایێکی وە‌ها جوانی بە‌خشیوە‌تە ڕۆمان و کردوویە‌تە چیرۆکە‌شێعرێکی جوان کە له‌گە‌ڵ ئاهە‌نگ و نە‌وای شمشاڵی شوانە بە‌رانبە‌ری دە‌کا. کاتی خوێندنە‌وە‌ی ڕستە پڕ له کێش و مه‌ووزونە‌کاندا، هە‌ست دە‌کە‌ی نووسە‌ر دە‌تلاوێنێ و له هە‌ر ڕستە‌یێکیدا، نە‌وای شمشاڵە‌کە له باکگراوندا هە‌ست پێدە‌کە‌ی.
هاوارە‌بە‌رە، هاواری "گە‌ل"، هاواری "پیرە‌پیاوێکی دڵشکاوی هە‌ژار"، بێوە‌ژنێکی لاوی بە‌شە‌رم و "یارە"ی ئازا‌و عاشق، هاواری پڕ له پرسیاری "میرزا" بۆ ڕزگاری له زۆرداری و له ئاکامدا هاواری گه‌رووی بلوێرئاسای پڕ له چیرۆکی نووسە‌رە کە بیست ساڵ کوردانە لە زه‌بر و زەنگی "دز و گورگ" (سە‌رە‌می شا) پاراستویە‌تی و ویستویە‌تی بە هاوارە‌بە‌رە و لە درێژە‌یدا، ڕۆمانی میرزا قە‌رزی کوردانە‌ی خۆی به گە‌ل و زمانی بداتە‌وە.
??
@nnourbakhsh60
??
شه‌ڕافه‌تمه‌ندی یا بێ‌شه‌ڕه‌فی؟
پرسیار ئه‌وه‌یه؟
???
ئه‌وڕۆ له ته‌نیایی خۆمدا بیرم له وڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌کرده‌وه:
ژیانی شه‌ڕافه‌تمندانه چیه؟ چۆنه؟
ئایا ژیانی شه‌ڕافه‌تمه‌ندانه مومکینه؟
???
نازانم له کۆ و له کام کتێب ئه‌م ڕسته‌یه‌م خوێندۆته‌وه:
شه‌ڕه‌ف ته‌نیا له که‌لاوه‌کان بوونی هه‌یه.
???
هێندێ زانا و فیلسوف پێیان وایه سێ کووچکه‌ی شه‌ڕافه‌ت بریتیه له:
سه‌داقه‌ت و ڕاستگۆیی(honesty)
ئینساف(fairness)
ڕێزگرتنی که‌سانی‌تر(respect others)
???
هه‌ر چه‌ن ئه‌م بۆچوونه‌ش ده‌تۆانی جێی مشت و مڕ و که‌م و زۆرکردن بێ و ته‌نانه‌ت مانا و کاکڵ و ناوه‌رۆکی ئه‌م چه‌مکانه‌ش ده‌تۆانێ هه‌ڵگری بۆچوونی جۆراوجۆر بێ و له گۆشه‌نیگای جیاوازه‌وه مانای جیاوازی بێ.
له ڕاستیشدا وه‌ک فۆکۆ له ژێرکاریگه‌ری نیچه ده‌ڵێ: زانست و ده‌سه‌ڵات دوو ڕووی یه‌ک دراون!
شوێن و پێگه‌ی کۆمه‌ڵاتی،ئابووری و ڕامیاری ته‌نانه‌ت ژێرده‌ست و باڵاده‌ست بوون و چین و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی و هتد.کارتێکه‌ر و کاریگه‌رن له تێگێشتن و مانا کردن و به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌مکانی سه‌رو.
ئه‌م باسه ده‌چێته خانه‌ی فه‌لسفه‌ی ئه‌خلاق و ئه‌م هه‌ویره‌ش ئاوی زۆرتر هه‌ڵده‌گرێ و ده‌یهێڵمه‌وه بۆ کات و شوێنێکی گونجاوتر
???
شه‌ڕافه‌ت،شتێک نیه لکابێ به ته‌مه‌ن،چین و توێژ،زمان و ڕاده‌ی خوێنده‌واری و فه‌قیری و ده‌وڵە‌مه‌ندییه‌وه.
زۆر مرۆی شیک و پیک و خۆش‌پۆش هه‌یه تا بڵێی خوێڕی و بێ‌شه‌ڕه‌فه به پێچه‌وانه‌ش، که‌سی زۆر ده‌ستکورت و که‌م سه‌واد و ته‌نانه‌ت ساویلکه هه‌یه که له لوتکه‌ی شه‌ڕافه‌ت و هه‌ڵوێست دایه!
???
شتێکی‌تر، شه‌ڕافه‌ت مه‌ندی و بێ‌شه‌ڕه‌فی وه‌ک که‌وشی ته‌نگ وایه،پاش ماوه‌یه‌ک مرۆ خووی پێده‌گرێ و لێی ڕادێ.بۆ نموونه،بێ‌شه‌ڕه‌فی سه‌وادداری بێ که‌موکورت هه‌یه،چوون پێی ڕاهاتووه و چێژی بردووه قاڵاوئاسا، هه‌زار هێنده‌ی ژیانی شه‌ڕافه‌تمندانه،حه‌زی له بێ‌شه‌ڕه‌فیه!جا هیچ هه‌ست به سه‌ر شۆڕیش ناکا و بگره شانازیش پێوه ده‌کا.
پرسیارێکی دیکه ده‌تۆانێ ئه‌وه بێ: ڕۆڵی مرۆی بێ‌شه‌ڕه‌ف یان شه‌ڕه‌ف لاواز له کرده‌وه‌یه‌کی بێ‌شه‌ڕه‌فانه هه‌مبه‌ر ڕۆڵی کۆمه‌ڵکا چه‌نده؟ واته،که‌سانی باشه‌ڕه‌ف،چوون لۆمه و گازنده‌ی بێ شه‌ڕه‌ف ناکه‌ن، کابرای شه‌ڕه‌ف‌فرۆش یا شه‌ڕه‌ف‌لاواز بێ هیچ تێچوویه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌سپی بێ شه‌ڕه‌فی خۆی تاو ده‌دا وه‌ک ئه‌وه‌ی نه بای هاتبێ،نه بۆران!
???
زۆر جار بێ‌کردوه و بێ‌ده‌نگ‌بوون خۆی ئه‌و په‌ڕی هه‌ڵوێسته!
کپ به،که‌س ناڵێ ڵاڵیت!دانیشه،که‌س ناڵێ شه‌لیت!
???
ℛ.?????????
پێشنیاری خوێندنە‌وە‌ی کورتە‌ی کتێب?
مرۆڤە‌کان ماوەیەکی زۆرە
هیچ شتێک نادۆزنەوە.
هەموو شتە‌کانی کە پێویستیان پێیەتی لە دوکانەکان دەکڕن.
بەڵام لەبەر ئەوەی لە دوکانەکاندا هاوڕێ نافرۆشن، هەمیشە تەنیان...!
✅ شازادەی بچووک
ئەنتۆنی ئێگزوپێری
??
@nnourbakhsh60
??
کاتێ تە‌نیا مە‌رگ بەرە‌نگاری
ژانی ژیانە!
بڵێی ژانی ژیان مه‌رگاوی‌تر بێ له ژانی مرگ؟!
??
@nnourbakhsh60
??
مینی‌ماڵ ۲۵
ون بوونێک
بێزار بوو
ماوەیەک بوو لە دایرەی کارە‌کە‌ی، لە سەرۆکی بە‌ش، لە دووبارە بوونەوە هەموو کارەکانی بێزار بوو.
لە هە‌رچی ئاوێنە‌ی سە‌ر دیوارەکان، لە چەندەها دەست جل و بە‌رگ و کۆت و شەلوارە قەد کراوە‌کە‌ی کە بێ گەنج و لۆچ لە کۆمید‌کەیدا لە دە پازدە ساڵ پێشەوە هە‌ڵواسرابوو، بێزار بوو
لە زەردەخەنە درۆییەکانی له بە‌ر چاو موشتە‌ریە‌کانی بانک، له دانیشتنی پشت مێزەکەی ناوبانگ بێزار بوو. له بوڵە‌بۆڵی ژنە‌کە‌ی کە هە‌ر ڕۆژ دووبارەی دەکردەوە پرخەت هات، پرخە و هۆڕت ئە‌مشۆ نەیهێشت بخەوین. جۆرێکی ئەو بەیانییانەی کە ژنە‌کە‌ی باسی پرخە‌پرخ و ناڵە‌ناڵی شە‌وانە‌ی ئە‌وی نەدەکرد بێزارتر دەبوو. هەستی دەکرد ژنەکە شتێک دەشارێتەوە و به دوو ڕووییە‌وە هەستی ڕاستی خۆی نادرکێنێت. دووسێ جۆرە چاویلکەی قاپ ڕەنگاوڕەنگەی سە‌ر مێزەکەی کە هەرکامیان هی ماوەیەک بوو کە پله‌ی کز بوونی چاوی به‌رە‌و سە‌رتر ڕویشتبوو.
لە پارێزکردن و نەخواردنی قەند و شیرینی و خۆراکە چەورکان و نوسخە‌ی پزیشک بێزار بوو.
ڕۆژی بەو بێزارییانەوە تێدەپەڕاند شەویش بە هەناسە بڕکێ و پەرخەپەرخی خۆی و کابووسە‌کانی زۆر جاران خەوی لێدەزەرا.
لە چوار پێنج باڵەخانەکەی کە بە درێژایی ئەو ساڵانە پێکە‌وە‌ی نابوو، بێزار بوو.
سی ساڵ کار کردن و پێوانی ڕێگایێکی هە‌ر ڕۆژە و دووبارە‌وە بوونە‌کان...
ڕۆژێک هات نەوەک لە هەموو ئەو شتانەی کە دووبارە دەبوونەوە بێزار بوو بەڵکو گەورەترین
بێزاری، بێزاری لە خۆی بوو، هەستی دەکرد لەناو قوڵترین و تاریکترین گۆشەی زەینیدا ون بووە. کێ خودی خۆی پێشکەش دەکردەوە؟ خودێکی شاراوە و ون بوو؟
??
@nnourbakhsh60
??
تە‌لیسی به‌تاڵ!
باس و شیکاریێکی جوان له سە‌ر زمان، داب و نە‌ریتی کوردی
?? ??? ?? ????? ?
We comply with Telegram's guidelines:
- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community
Join us for market updates, airdrops, and crypto education!
Last updated 1 year, 9 months ago
[ We are not the first, we try to be the best ]
Last updated 1 year, 11 months ago
FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM
ads : @IR_proxi_sale
Last updated 1 year, 7 months ago