هـــەڵــگـــــرانی قــــورئــان - هـــانــــدان👑

Description
(🌸قۆتابخانەیەک بۆ هاندان و لەبەرکڕدنی قورئان🌸 لەگەڵ ئێمە دەست پێ بکە و بگە بەکاروانی هەڵگرانی قورئان🌸)
❤وَلَقَدْ يَسَّرْنَا الْقُرْآنَ لِلذِّكْرِ فَهَلْ مِن مُّدَّكِرٍ❤
#حافظ👑
#حافظة👑

https://t.me/+LLS07qpFJJsxM2Ni
We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 7 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months, 4 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months, 3 weeks ago

5 months, 2 weeks ago

**شیخ الشنقيطي خوای گەورە بیپارێزێت دەگێرێتەوە پیاوێکــ لە تەمەنی 54 ساڵی دەست بەلەبەرکردنی قورئانی پیرۆز دەکات، و لەتەمەنی 84 ساڵی تەواوی دەکات. بەئارامگری و بەردەوام بوونی، لەبەرکراوەکانی گەیشتوونەتە ئاستێکـــ کە هیچ هەڵەیەک نەکات لەنێو هیچ ئایەتێکدا. بیربکەرەوە 30 ساڵ!!

وئێمەش بەهۆی ئەوەی پەلەمانە دەمانەوێت، لەیەک دووساڵدا بگەینە ئەو ئاستە.**

#هەڵگرانی_قورئان#هاندان

6 months, 1 week ago

فەراغ و کات بە فیرودان ئازاری خۆی هەیە، کاتێک لە کۆتای رۆژدا هەست دەکەیت کە هیچ بەرهەمێکت نەبووە بۆ دین و دونیات، و کارکردن و ماندووبوونیش ئازاری خۆی هەیە بەڵام بەرهەمداریەکەی ئەو ئازار ماندووبوونەت لەبیردەباتەوە.
کەواتە ئارامگری تۆ لە ئەمڕۆدا، لەسەر موراجعە و لەبیرکردن و لەبەرکردنەکانت دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی چێژی بەرهەمداریەکەی سبەینێ.
#هەڵگرانی_قورئان#هاندان

6 months, 1 week ago

جەدوەلی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز لەماوەی یەکــــ ساڵ، دووساڵ.#هەڵگرانی_قورئان#هاندان

8 months ago

نازانم چەندین جار هەوڵێکی زۆرت داوە بۆ ئامانجێکی دونیایی و نائومێد نەبوویت لەسەر بەدەست هێنانی، لەگەڵ ئەوەی دەرەنجامی باشی نەبووە؟! ڕەنگە لەگرنگی و حەزی زیادەت بێ بۆ شتەکە ئاوا بەبێ گوێدان هەوڵ و کوششی خۆتی بۆ دەدەیت، ئایا ئەگەر نیوەی ئەو هەوڵ و کوڵنەدانە بخەیتە خزمەت قورئان و لەبەرکردنەکەی و تێگەیشتن لێی چ گورانکاریێکـــ لەژیانتدا ڕوودەدات؟!

#هەڵگرانی_قوڕئان#هاندان

8 months, 1 week ago
8 months, 3 weeks ago

بۆ ئەوەی ببیتە نموونە
نەک ئیلا بە نموونەی دەستی پێبکەیت، تەنها دەستی پێبکە.

#هەڵگرانی_قوڕئان#هاندان

11 months ago

**یەکێک لە خاڵە هەرە گەورەکان بۆ قورئان لەبەرکردن و بۆ هەموو کاروبارەکانی ژیانت ئەوەیە کە بزانیت; تۆ هەرگیز لە دوڕاوان نیت بەوەی بارودوخ و هۆکارێک لەژیان تۆی لە ئامانجەکەت بۆماوەیەکی کاتی ڕاوەستاندبێت، بەڵام دوڕانی راستەقینە ئەوکاتەیە کە تۆ بە ڕاوەستانێکی کاتی یەکسەر نەفست تۆشی نائومێدی بکەیت و بڵێیت; من شایەنی ئامانج و کاری گەورە نیم و بەتەواوی واز بهێنی، ئەزیزم ئەوانەی توانییان کاری گەورە ئەنجام بدەن رەنگە هەزارجار بارودوخ و مەشغەڵەتی ژیان ببنە هۆی وەستانی، بەڵام هەرگیز لە هەوڵدان و کوشش نەوەستا بۆ بەدەست هێنانی ئامانجە گەورەکەی.

پێویستە لە گەڵ خۆتدا زۆر خەیاڵی و ناواقعی نەبیت، بەوەی بڵێێت نابێت هەرگیز لاواز بم و لەکارکردن رابوەستم،** لەبیرنەکە ئێمە مرۆڤین زۆر زۆر ئاساییە ماوە ماوە تۆشی لاوازی ببین، بەڵام هەرگیز نابێت رادەستی ئەو لاوازییە ببین.#هەڵگرانی_قورئان#هاندان

11 months, 1 week ago

هەوڵبدەن پێداچوونەوە لەنیەتەکانتان بۆ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بکەن و بەردەوام چاودێری ئەم نییەتە بکەن، داوا لەپەروەردگار بکەن نیەتپاکیتان پێ ببەخشێت، لەگەڵ نیەت پاکی خۆشەویستانم! پێویستە لەبیرنەکەین لەئێستادا زۆرترین لەبەرکارانی قورئان لە دونیادا بوونی هەیە، بەڵام ئێمە پێویستمان بەتاکێکی موسلمانی ئەم ئومەتەیە، کە پەروەردەبووی و پەروەردەکاری ئەم قورئانە پیرۆزەبێت، لە ئێستاوە با تەنها لەبەرکردنی تەواوی قورئان لە مێشک و دل و دەروونماندا نەبێت، بەڵکو هەوڵبدەین ئەوەندە ئامانج و نیەتی گەورەمان بە لەبەرکردن و کارپێکردنی ئەم قورئانە پیرۆزەهەبێت،کە ببینە هۆی لەدایکبوونی جیلێکی نموونەی پەروەردەبوویو وپەروەردەکاری ئەم قورئانە پیرۆزە. ئینجا ئەوکاتە بەراستی ئامانجە راستەقینەکەی ئەم پەیامە پیرۆزەمان پێکاوە.
باشترین نموونەش بۆ جیلێکی پەروەردەبووی قورئانی پیرۆز ئەهلی پرشکومەندمانە لەغەزە.

کاتی......

#هەڵگرانی_قورئان

We recommend to visit

?? ??? ?? ????? ?

We comply with Telegram's guidelines:

- No financial advice or scams
- Ethical and legal content only
- Respectful community

Join us for market updates, airdrops, and crypto education!

Last updated 7 months, 2 weeks ago

[ We are not the first, we try to be the best ]

Last updated 9 months, 4 weeks ago

FAST MTPROTO PROXIES FOR TELEGRAM

ads : @IR_proxi_sale

Last updated 5 months, 3 weeks ago